05/09/2025
سڵاو !!! ڕاپۆرتی نوێی حوکومەتی فیدڕاڵی نوسینگەی فیدڕاڵی ئەڵمانیا سەبارەت بەداواکردنی مافی پەنابەری بۆسەرجەم نەتەوەکان !!!
ئەمڕۆ بەرواری ٥-٩-٢٠٢٥ جارێکی تر حوکومەتی فیدڕاڵی و نوسینگەی فیدڕاڵی ئاماژەیان بەدەقی ئامارەکانی داواکردنی مافی پەنابەریان کرد بەپێی دەقی ئامارەکان داواکردنی مافی پەنابەری لەسەرتاسەری وڵاتی ئەڵمانیا لەسەتا ٪٦٠ کەمی کردووە ئەمەش ئەوەدەرئەخات کە بڕیاری ویلایەتە فیدڕاڵییەکان بەوشێوازەبووە کە کۆجبەری نایاسایی بەڕێژەیەکی کەم وەردەگیریت ھەر ١٦ ویلایەتە فیدڕاڵییەکان ھەوڵی زیاتر ئەدەن کۆجبەری نایاسای وەرنەگرن ھەروەھا بەپێی دەقی ئامارەکانی حوکومەتی فیدڕاڵی و نوسینگەی بەم شێوازەبووە لەمانگی ١-٢٠٢٥ بۆ مانگی ٨-٢٠٢٥ تەنھا ١٦ھەزار و ٥٨٢ کۆجبەر داوای مافی پەنابەریان تۆمارکردووە پاشان ڕێژەی ئەوکۆجبەرانەی پێشوتر داوای مافی پەنابەریان تۆمارکردووە ٧ھەزار و ٨٠٣ کۆجبەرن ئەکۆجبەرانەی وەڵامی یەکەمی کەیسەکانیان دراوەتەوە ٨٧٧٩کەسن
ھەروەھا ئەوکۆجبەرانی ساڵانی پێشو ھاتونەتەئەڵمانیا داوای مافی پەنابەریان تۆمارکردوە حکومەتی فیدڕاڵی بڕیاری لەسەر ٢١ھەزار و ٩٠٠کۆجبەری داوە واتە کەیسەکانیان یەکلایی کراونەتەوە
ڕێژەی داواکردنی مافی پەنابەری لەسەرانسەری ئەڵمانیا بەم شێوازەبووە سەرەتا ڕێژەی کەمی دیاری کراوە
ھاوڵاتی ئەڤغانی ١ھەزار و ٩٦٨کەس
ھاوڵاتی سوری ١ھەزار و ٣٧٠کەس
ھاوڵاتی تورک ٨٤٨کەس
ھاوڵاتی سۆماڵی ٢٧٩کەس
ھاوڵاتی ئێراقی ٢٦٦کەس
ھاوڵاتی ڕوسی ٢٠٩کەس
ھاوڵاتی ئەریتری ١٦٩کەس
ھاوڵاتی ڤێنستوێلا ١٦٥کەس
ھاوڵاتی کۆماری ایسلامی ئێران ١٤٠کەس
ھاوڵاتی جۆرجیا ١٣١کەس
نەتەوەکانی تریش بەگشتی ٢ھەزارو ٢٥٨ کۆجبەرن
پاشان ڕێژەی زیادکراو بەم شێوازە دیاری کراوە
ھاوڵاتی ئەڤغانی ١٦ھەزار و ٦٥٠ کەس
ھاوڵاتی سوری ١٤ھەزار و ٨٦٥کەس
ھاوڵاتی تورک ٨ھەزار و ٢٦٦کەس
ھاوڵاتی ئێراقی ٢ھەزار و ٨٤١ کەس
ھاوڵاتی سۆماڵی ٢ھەزار و ٨٢٦کەس
ھاوڵاتی ڕوسی ٢ھەزار و ١٦٢کەس
ھاوڵاتی ئەریتری ١ھەزار و ٧٣١کەس
ھاوڵاتی کۆماری ایسلامی ئێران ١ھەزار و ٥٥٨کەس
ھاوڵاتی جۆرجیا ١ھەزار و ٤٤٨کەس
ھاوڵاتی ڤانستوێلا ١ھەزار و ٢٧١کەس
سەرجەم نەتەواکانی تریش بەگشتی ٢٣ھەزار و ٦٢٧ کۆجبەرن لێرەدا ئەوەی دەردەکەوێت ئەوەیە ساڵانی پێشوو لە ٦مانگی نیوەی ساڵدا ٩١ھەزار کەس داوای مافی پەنابەری تۆمار دەکرد بەڵام ئەمساڵ ڕێژەکەی دابەزیوە بۆ ٧٨ھەزار و ٢٤٦ کۆجبەر بۆیە بۆیە لەسەرانسەری ئەڵمانیا زیاتر لە ٣٧١ھەزار کۆجبەر کەیسەکانیان داخراوە مافی مانەوەیان پێنەدراوە پاشان ١٠٤ھەزار و ١٢کۆجبەر یەکلایی کراونەتەوە کەپێشتور کێشەی پەنجەمۆریان ھەبووە لەسەر یاسای (دبلن) ھەروا ١٧٤ ھەزارا و ٣٢٩ کەس ماون کە یەکلایی نەکراونەتەوە کێشەی پەنجەمۆریان ھەیە بەڵام جارێ دیاری نەکراون ئایە دەیان گەڕێنەوە بۆئەو وڵاتەی پەنجەمۆریان کردون یان نا بۆیە وردەکاری و پێداچونەوەی زیاتری بۆدەکرێت لەلایەن حوکومەتی فیدڕاڵی و نوسینگەی فیدڕاڵییەوە
ڕونکردنەوەی ئەم ئامارانە تەنھا لەڕێگەی حوکومەتی فیدڕاڵی و نوسنیگەی فیدڕاڵییەوە ئاماژەی پێدەکرێت ھیچ کام لەدامو دەزگا فیدڕاڵیەکانەوە ئاماژەی پێناکرێت
ڕاپۆرتی نوێی حوکومەتی فیدڕاڵی و نوسینگەی فیدڕاڵی بۆداواکردنی مافی پەنابەری بەرواری ٥-٩-٢٠٢٥
ڕونکردنەوەی ڕاوێژکار ھاوڕێ عومەر
Bayern.de info
ھیوادارم بەکۆمێنتە جوانەکانتان پۆستەکان جوانتربکەن سپاستان دەکەم