Diabet plus کلینکی شەکرە و برین

Diabet plus کلینکی شەکرە و برین کلینیکی دایابێت پڵەس کلینیکێکی تایبەت بە نەخۆشانی شەکرە و برین

کلینکی دایابێت پڵەس بە هەموو پزیشکەکانی ، بە نوێگەری ، کوالیتی باشتر و خزمەتگوزاری زۆرتر لە تەلارە نوێیەکەی خێزانی تەندر...
26/06/2025

کلینکی دایابێت پڵەس بە هەموو پزیشکەکانی ، بە نوێگەری ، کوالیتی باشتر و خزمەتگوزاری زۆرتر لە تەلارە نوێیەکەی خێزانی تەندروست لەگەڵتان بەردەوام دەبێت …

لە بەرواری ١/٩/٢٠٢٥ لە تەلارە نوێیەکەمان چاوەڕوانتانین ….

لە کاتی دووگیانیدا هۆرمۆنی سایرۆکسین زیاد ئەکات چونکە پێویستە بۆ گەشەی مێشکی کۆرپەلەکە و گەشەکردنی لە ناو مناڵداندا ، لە...
22/06/2025

لە کاتی دووگیانیدا هۆرمۆنی سایرۆکسین زیاد ئەکات چونکە پێویستە بۆ گەشەی مێشکی کۆرپەلەکە و گەشەکردنی لە ناو مناڵداندا ، لەبەر ئەوە کەمێک زەحمەتە دیاریکردنی بەرزی هۆرمۆنی سایرۆکسین ، بەڵام زۆر گرنگە پشکنینی غوددە بکرێت لە پێش دووگیانی و کاتی دووگیانیدا چونکە غوددەی زۆر چالاک یاخود تەمەڵ کێشە دروست ئەکەن بۆ دایک و کۆرپەلەکەش.

1- غودده‌ی زۆرچالاک ئەگەر بەباشی چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی:
- زووترلەدایک بونی کۆرپەکە پێش هەفتەی ٣٩ بۆ٤٠
- دروستبونی حاڵەتێکی مەترسیدار کە پێش هەفتەی ٢٠ دەست پێئەکات و تیایدا پەستانی خوێن بەرز ئەبێتەوە و کێشە دروست ئەبێت بۆ گورچیلەکان وئەندامەکانی تر.
- دڵی کۆرپەلەکە خێرا لێئەدات، کە ئەبێتە هۆی شکستی دڵی، کێشی کەم ئەبێت، ڕژێنی غوددەی گەورە ئەبێت
- لەبارچوون

2- غوددەی تەمەڵ ئەم کاریگەرییانەی ئەبێت ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت لە کاتی دووگیانیدا:
- کەم خوێنی
- کەمبونی کێشی مناڵ بە ڕاددەیەکی زۆر
- گەشە و دروستبونی مێشک دوا ئەکەوێت
- لەبارچوون
- مردنی کۆرپەلە لەناو سکی دایکیدا

لە کاتی هەست کردن بە هەبوونی نیشانەکانی غوددە پێویست دەکات پشکنینی غوددە ئەنجام بدرێت. پشکنینی غوددە بە دوو شێواز لە ڕێگ...
14/06/2025

لە کاتی هەست کردن بە هەبوونی نیشانەکانی غوددە پێویست دەکات پشکنینی غوددە ئەنجام بدرێت.

پشکنینی غوددە بە دوو شێواز لە ڕێگەی خوێنەوە ئەنجام دەدرێت:

یەکەم/ پشکنینی سەرەتایی غوددە:
بریتییە لە پشکنینەکانی
-Thyroid stimulation hormone (TSH)
-Free Triiodothyronine (FT3)
-Free Thyroxine (FT4)

دووەم/ تێکڕای پشکنینی گشتی غوددە:
-Thyroid stimulation hormone (TSH)
-Free Triiodothyronine (FT3)
-Free Thyroxine (FT4)
-Thyroglobulin Antibodies (TG)
-Anti-Thyroglobulin Antibodies (Anti-TG)
-Anti TSH Receptor Antibodies (TSH-R Ab)
-Thyroid Peroxidase Antibodies (TPO)

‎زیادبوونی غودەی دەرەقی کە بە غودەی چالاک ناسراوە، حاڵەتێکە کە غودەی دەرەقی زۆر هۆرمۆن بەرهەم دەهێنێت. ئەم هۆرمۆنانە کۆن...
09/06/2025

‎زیادبوونی غودەی دەرەقی کە بە غودەی چالاک ناسراوە، حاڵەتێکە کە غودەی دەرەقی زۆر هۆرمۆن بەرهەم دەهێنێت. ئەم هۆرمۆنانە کۆنتڕۆڵی چۆنیەتی بەکارهێنانی وزەی جەستەت دەکەن. کاریگەری لەسەر میتابۆلیزم، لێدانی دڵ، پلەی گەرمی جەستە و زۆر شتی تر دەبێت.

‎نیشانەکان
‎زۆرجار نیشانەکانی زیادبوونی غودەی دەرەقی وردە وردە دەردەکەون، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات دەتوانرێت زیاتر هەست پێبکرێت. نیشانە باوەکانی بریتین لە:

* دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی ناڕوون تەنانەت لەکاتی خواردنی باشیشدا
* خێرا لێدانی دڵ یان ناڕێکی لێدانی دڵ
* شڵەژاو، دڵەڕاوکێ، یان توڕەبوون
* لەرزینی دەست و پەنجە
* زیادبوونی ئارەقکردنەوە و هەستیاری بەرامبەر گەرما
* ماندوێتی یان لاوازی ماسولکەکان
* سەختی خەوتن (کەمخەوی)
* ناڕێکی سوڕی مانگانە یان سووکبوونی سوڕی مانگانە
* تەنکبوونەوەی قژ و نینۆکی تەنک و شکاو
* گەورەبوونی ڕژێنی غودەی دەرەقی یان ئەستور بوونی

‎هۆکارەکان
‎چەندین حاڵەت و هۆکار دەتوانن ببنە هۆی چالاکبوونی زۆر چالاکی غودەی دەرەقی، لەوانە:
* نەخۆشی گڕەیڤس(Graves’ Disease): باوترین هۆکارە.
* گرێی غودەی دەرەقی (Toxic nodular goiter): گرێی غودەی دەرەقی کە هۆرمۆنی زیادە بەرهەم دەهێنێت.
* هەوکردنی غودەی دەرەقی.
* زۆر خواردنی یۆد: لە ڕێجیم یان هەندێک دەرمانەوە.

کلینیکی دایابێت پڵەس بۆ گرنگی دان بە شەکرەکەت

ژمارەی کلینک☎️/ 07700249448 - 07501205488

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

کلینیکی دایابێت پڵەس، ئامادەیە بە پەرستار و پزیشکەوە بۆ دروست کردنی ژیانێکی ئاسانتر بۆ توشبووانی شەکرەلە کلینیکی دایابێت...
07/06/2025

کلینیکی دایابێت پڵەس، ئامادەیە بە پەرستار و پزیشکەوە بۆ دروست کردنی ژیانێکی ئاسانتر بۆ توشبووانی شەکرە

لە کلینیکی دایابێت پڵەس چ خزمەتگوزارییەک پێشکەش دەکرێت؟
- بینینی پزیشکی پسپۆر بۆ نەخۆشی هەناوی شەکرە و دڵ غوددە و ئێسک و شکاوی
- چارەسەری زیانەکانی نەخۆشی شەکرە
-پێدانی چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشی شەکرە
-پێدانی ڕێنمایی بۆ کۆنترۆڵ کردنی ڕێژەی شەکرە
-چارەسری برینی شەکرە
-ئەنجام دانی پشکنینی پێویست
- ئەنجامدانی ECG

هەموو ئەمانە و زیاتریش لە یەک شوێن
کلینیکی دایابێت پڵەس بۆ گرنگی دان بە شەکرەکەت

ژمارەی کلینک☎️/ 07700249448 - 07501205488

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

لە کلینیکی دایابێت پڵەسەوە جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت بە هیوای تەندروستی باش و لەشساغی .
05/06/2025

لە کلینیکی دایابێت پڵەسەوە جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت بە هیوای تەندروستی باش و لەشساغی .

غوددەی تەمەڵ:نەخۆشییەکی باوە و زیاتر لە خانماندا ڕوودەدات کاتێک ڕژێنی سایرۆید بڕی پێویست هۆڕمۆنی سایرۆید دەرنادات، واتا ...
02/06/2025

غوددەی تەمەڵ:
نەخۆشییەکی باوە و زیاتر لە خانماندا ڕوودەدات کاتێک ڕژێنی سایرۆید بڕی پێویست هۆڕمۆنی سایرۆید دەرنادات، واتا هەردوو هۆڕمۆنی T3 و T4 دادەبەزێت و لە بەرامبەردا TSH بەرز دەبێتەوە.

هۆکارەکانی غوددەی تەمەڵ:
١/ بۆماوەیی.
٢/ ئەو کەسانەی نەشتەرگەری لابردنی غوددەیان بۆ ئەنجام دراوە لەوانەیە غوددەیان لاواز بێت و ببێتە هۆی غوددەی تەمەڵ.
٣/ ئەو کەسانەی تیشک وەردەگرن بەهۆی نەخۆشی دیکە وەک شێرپەنجە.
٤/ هەوکردنی غوددەی دەرەقی.
٥/ بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان.

هەندێک لە نیشانەکانی غوددەی تەمەڵ:
١/ زیادبوونی کێش.
٢/ هەستکردن بە سەرما.
٣/ هەناسە تونگی.
٤/ تێکچوونی لێدانی دڵ.
٥/ ئاوساوی قاچ یاخود دەم و چاو.
٦/ تێکچوونی سوڕی مانگانە لە خانماندا.
٧/ ئازاری لەش و ماسولکە.
٨/ گەورەبوونی غوددە.
٩/ خەمۆکی و تێکچوونی باری دەرونی.
١٠/ قەبزی.

كلينيكى دايابێت پڵەس بۆ گرنگی دان بە شەکرەکەت

ژمارەی کلینک☎️/ 07700249448 - 07501205488

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

ڕۆڵی سۆنار لە دیاریکردنی کاریگەرییەکانی نەخۆشی شەکرە لەسەر لەشلەبەر ئەوەی نەخۆشی شەکرە نەخۆشییەکە کار دەکاتە سەر زۆربەی ...
31/05/2025

ڕۆڵی سۆنار لە دیاریکردنی کاریگەرییەکانی نەخۆشی شەکرە لەسەر لەش

لەبەر ئەوەی نەخۆشی شەکرە نەخۆشییەکە کار دەکاتە سەر زۆربەی ئەندامانی جەستە لەبەر ئەوە پێویست بە پشکنینی بەردەوام دەکات وە لە ناو ئەو پشکنینانەشدا سۆنار ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ ئەم حاڵەتانە:

١/ گورچیلە: یەکێکە لەو ئەندامانەی کە لە نەخۆشانی شەکرەدا دەبێت چاودێری بکرێت لەڕێی سۆنار و پشکنینی خوێن بۆ ئەوەی ڕادەی ئیشکردنی بزانرێت یاخود دڵنیا بیتەوە لە بوونی حاڵەتی هەوکردن یان هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی تر کە بەهۆی شەکرەوە ڕوودەدات.

٢/ جگەر و پەنکریاس:
-لە جگەردا حاڵەتی کەڵەکەبوونی چەوری لەسەر جگەر لە نەخۆشانی شەکرەدا دەبینرێت.
-لە پەنکریاسیشدا لە حاڵەتی درێژخایەنی شەکرەدا لەوانەیە هەندێک حاڵەت و نەخۆشی ڕووبدات کە لە ڕێگەی سۆنارەوە دەتوانرێت ببینرێت.

٣/ سۆناری ملەوەن: دەتوانرێت بەکاربێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆشتنی خوێن بۆ پێیەکان هەروەها لە حاڵەتی بوونی برین بەهۆی شەکرەوە دەتوانرێت ڕێژەی چاکبوونەوەی دیاری بکرێت بەهۆی سۆناری ملەوەنی قاچەکان، هەروەها سۆناری ملەوەن ئەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی خوێن مەین لە شادەماری مل یان ئەو گۆڕانکاریانەی لە دیواری بۆری خوێندا ڕوودەدات بەهۆی شەکرەوە یان ئەو گۆڕانکاریانەی لە شادەماری ناوسکدا ڕوودەدات.

٤/ لە کاتی شەکرەی دووگیانیشدا سۆنار ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ چاودێریکردنی تەندروستی کۆرپەلە و دەستنیشانکردنی ئەو حاڵەتە نەخوازراوانەی کۆرپەلە کە بەهۆی شەکرەی دایکەکەوە ڕوودەدات.

دکتۆرە رازاو محمد طاهر
پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنار

بۆ پەیوەندی ☎️07714620606

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی یەکەم

نیشانەکانی نزمبوونەوەی شەکرە !- نیگەرانی و قەلەقی - ئارەق کردنەوە- لەرزین- سەرگێژخواردن- برسێتیكلينيكى دايابێت پڵەس بۆ گ...
26/05/2025

نیشانەکانی نزمبوونەوەی شەکرە !

- نیگەرانی و قەلەقی
- ئارەق کردنەوە
- لەرزین
- سەرگێژخواردن
- برسێتی

كلينيكى دايابێت پڵەس بۆ گرنگی دان بە شەکرەکەت

ژمارەی کلینک☎️/ 07700249448 - 07501205488

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

بۆچی تووشبوانی شەکرە کێشی لەشیان دادەبەزێت؟‎دابەزینی کێش لە نەخۆشانی شەکرەدا دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆکارێک:‎١. نەبوونی ئەنس...
24/05/2025

بۆچی تووشبوانی شەکرە کێشی لەشیان دادەبەزێت؟

‎دابەزینی کێش لە نەخۆشانی شەکرەدا دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆکارێک:
‎١. نەبوونی ئەنسۆلینی پێویست یاخود نا چالاکی ئەم هۆڕمۆنە، بە هۆی ئەمەش ئەندامەکانی جەستە ناتوانن شەکرەی ناو خوێن بەکار بهێنن و جەستە دەستدەکات بە تێکشکاندن و بەکارهێنانی چەوری و ماسولکەکان بۆ وەرگرتنی وزەی پێویست

‎٢.دابەزینی کێش لە نەخۆشانی دەگەرێتەوە بۆ بەکارهێنانی چەند حەبێکی شەکرە وەک مێتفۆرمین یان چەند جۆرێکی تری حەبی شەکرە

‎٣.زۆرجار بەهۆی چەند نەخۆشییەک روودەدات لە کاتی درووستبوونی نەخۆشی شەکرە ، وەک نەخۆشیەکانی غودە و نەخۆشیەکانی هەوکردن یان نەخۆشی گەنم و رۆماتیزم

‎٤. ئەگەر کەم خوێنی و دابەزینی کێشی زۆر بێت بەتایبەتی لە کەسانی جگەرەکێش پێویستە پشکنینی زیاتری بۆ بکرێ بۆ دڵنیا بوون لە نەخۆشی شێرپەنجە

دکتۆر داهات جمال حوێزی
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی و شەکرە و غودە

ژمارەی کلینک☎️/ 07700249448 - 07501205488

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکرە!- زیادبوونی تینوێتی- زوو زوو میزکردن بە تایبەت لە شەواندا- تەڵخبوونی چاو ، بینین-هەست کردن...
19/05/2025

نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکرە!

- زیادبوونی تینوێتی
- زوو زوو میزکردن بە تایبەت لە شەواندا
- تەڵخبوونی چاو ، بینین
-هەست کردن بە شەکەتی و ماندوویەتی
- درەنگ چاکبوونەوەی برین
- سەر ئێشە

كلينيكى دايابێت پڵەس بۆ گرنگی دان بە شەکرەکەت

ژمارەی کلینک☎️/ 07700249448 - 07501205488

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

ئێمە تەداویکردنی برینی شەکرەکەت لە دایابێت پڵەس بە باشترین تەکنیکەکان و  لە لایەن باشترین ستافەکانمانەوە بۆ ئەنجام دەدەی...
17/05/2025

ئێمە تەداویکردنی برینی شەکرەکەت لە دایابێت پڵەس بە باشترین تەکنیکەکان و لە لایەن باشترین ستافەکانمانەوە بۆ ئەنجام دەدەین.

كلينيكى دايابێت پڵەس بۆ گرنگی دان بە شەکرەکەت

ژمارەی کلینک☎️/ 07700249448 - 07501205488

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Diabet plus کلینکی شەکرە و برین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Diabet plus کلینکی شەکرە و برین:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram