Noringay Ramyar نۆرینگەی پزیشکی ڕامیار

Noringay Ramyar نۆرینگەی پزیشکی ڕامیار Business

26/04/2023
کێشت دانابەزێ سەرەڕای ڕێجیم کردن!؟یەکێک لەمانە ھۆکارە:-دوودڵی و قەلەقی کە ئەبێتە ھۆی دەردانی ھۆرمۆنی کۆرتیزۆل -نەخواردنە...
29/06/2021

کێشت دانابەزێ سەرەڕای ڕێجیم کردن!؟
یەکێک لەمانە ھۆکارە:
-دوودڵی و قەلەقی کە ئەبێتە ھۆی دەردانی ھۆرمۆنی کۆرتیزۆل
-نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو کە یارمەتی کرداری ھەرس ئەیا
-کەم بوونەوەی خەو یان خەوی پچڕ پچڕ

📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

دیارترین نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەگلوکۆز سەرچاوەی سەرەکی وزەی جەستەیە و هەر گۆڕانکارییەک لە ئاستی شەکر لە خوێند...
26/05/2021

دیارترین نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە
گلوکۆز سەرچاوەی سەرەکی وزەی جەستەیە و هەر گۆڕانکارییەک لە ئاستی شەکر لە خوێندا زیان بە تەندروستیی لەش دەگەیەنێت، بەجۆرێک گرفت بۆ کاری گورچیلەکان و میزەڕۆ و دەمارەخانەکان و سوڕی خوێن دەگەیەنێت، لە دەرئەنجامدا جەڵتەی دڵ و مێشکی بەدوادا دێت.
نیشانەکانیش بریتین لە :
1- زۆر میزکردن بەتایبەت لە شەواندا
2- تونێتی بەردەوام
3- بەردەوام هەستکردن بە برسێتی
4- وشکبوونی پێست
5- هەستکردن بە ماندوێتی و شەکەتی
6- زۆر دووبارەبوونەوەی هەوکردنی جەستە
7- دەرنگ ساڕێژبوونی برین
8- بەبێ هۆ دابەزینی کێشی لەش
9- لاوازبوونی ئاستی بینین
10- گۆرانی رەنگی میز
11- هەوکردنی پێست
12- دڵتێکهەڵاتن و سەرگێژخواردن
13- هەوکردنی میزەڕۆ

🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

ئەو خواردنانەی نەخۆشانی بەردی گورچیلە لە ڕەمەزان پێویستە ئاگاداری بنچا و قاوە و تەماتە و سپێناخ و مانگۆ و شلیک کە مادەی ...
02/05/2021

ئەو خواردنانەی نەخۆشانی بەردی گورچیلە لە ڕەمەزان پێویستە ئاگاداری بن
چا و قاوە و تەماتە و سپێناخ و مانگۆ و شلیک کە مادەی ئۆگزالەیتی تیایە کە یاکێکە لە پێکهێنەرەکانی بەردی گورچیلە و برێکی زۆر ئاو بخورێتەوە خۆ دوور بگرن لە ووشک بوونەوە چونکە ئەبێتە هۆی دروست بوونی ئازار لە گورچیلەکان. 📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

پێنج گرنگترین سودە تەندروستیەکانی ڕۆژووگرتن:ڕۆژووگرتنێکی تەندروست چەندین سوودی تەندروستی هەیە بەڵام گرنگترینیان:-دابەزین...
27/04/2021

پێنج گرنگترین سودە تەندروستیەکانی ڕۆژووگرتن:
ڕۆژووگرتنێکی تەندروست چەندین سوودی تەندروستی هەیە بەڵام گرنگترینیان:

-دابەزینی کێشی لەش:
دوای ٨ سەعات لە هیچ نەخواردن، گەدە بەتاڵ ئەبێ، جەستە بۆ بەدەست هێنانی ووزەی پێویست پەنا ئەباتە بەر ئەو گلوکۆزەی لەناو ماسولکە و جگەردایە(بۆیە هەست بە شەکەتی ماسولکەکان ئەکەین)، دوای تەواوبونی شەکری خەزنکراو ئینجا چەوری زیادە ئەتوێتەوە (بۆیە کێش دائەبەزێ).
کەسی ڕۆژوان بڕێکی زۆری کالۆری سەرف ئەکات (١٢٠٠ کالۆری لەڕۆژێکدا)، ئەگەر خواردنیان تەندروست بێت نزیکەی ٤ کیلۆ لە کێشیان دائەبەزێ.

-پاک بوونەوە لە پاشەڕۆ و ژەهرەکان:
دوورکەوتنەوە لەخواردن خواردنەوە بۆ ماوەیەکی درێژ لەش پاک دەکاتەوە لە ژەهر و ماددە زیانبەخشەکانی جەستە، ڕیخۆڵەکان خاوێن دەکاتەوە و سوڕی خوێن چالاک دەکات

-دابەزینی چەوری خوێن:
چەندین توێژینەوە ئەوەیان دەرخستوە کە ڕۆژووبون ڕێژەی چەوریە خراپەکان (چەوری دڵ و چەوری سەر جگەر ) دائەبەزێنێ و ڕێژەی چەوری باش بەرز دەکاتەوە، ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی چەوری خەزن کراوی ژێر پێست و سەر جگەر لەلایەن جەستەوە دوای تەواوبونی شەکری خەزن کراو.

ڕۆژووگرتن بەرگری لەش بەهێز دەکات:
بەڕۆژووبون ئاستی دژە ئۆکسان و دژەهەوکردنەکانی وەکو IL-1b, IL-6, tumour necrosis factor زیاد ئەکات ئەمانەش کاریگەری باشیان هەیە بۆ کەم کردنەوەی مەترسی مردنی خانەکان و شێرپەنجەکان و تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و پارکینسۆن.
ڕۆژوو گرتن ژمارەی خڕۆکە سپیەکان زیاد دەکات و خڕۆکە پیرەکان ڕائەماڵێ بەمەش سیستەمی بەرگری بەهێزتر دەکات.

-هێورکردنەوەی دەروون:
هەرچەندە لە سەرەتای بەڕۆژووبون بەهۆی ووشکبونەوە و دابەزینی ئاستی شەکری خوێن و تێکچونی کاتی خەو و خواردن باری دەروونی تێک ئەچێت بەڵام ووردە ووردە کەسی بەڕۆژوو لەگەڵ ئەم بارە تازەیە ڕادێت، لە کۆتاییدا بەهۆی زیاد دەردانی هۆرمۆنەکانی ئیندۆرفین و سیرۆتۆنین و بەهۆی تازەبوونەوەی خانەکانی مێشک؛ بە ڕۆژووبونی ڕەمەزان کاریگەری باشی دەبێ بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکی و سترێس و دڵەڕاوکێ و هەروەها بەرزکرنەوەی ئاستی ئاگایی و تەرکیز و ڕێزگرتن لە خوود. لەلایەکی ترەوە بەڕۆژووبون ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ چارەسەری حاڵەتەکانی ئیدمانبون بە جگەره و ئەلکهول و ماددە هۆشبەرەکان.

د.اهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە

🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن. 🚑
☎ 07708611615

‎جۆرەکانی موغەزی و بەکارهێنانیان (IV fluid)‎۱- نۆڕماڵ سەڵاین (Normal Salain (NS : پێکدێت لە خوێی کلۆریدی سۆدیۆم و ئاو‎۲-...
25/04/2021

‎جۆرەکانی موغەزی و بەکارهێنانیان (IV fluid)

‎۱- نۆڕماڵ سەڵاین (Normal Salain (NS : پێکدێت لە خوێی کلۆریدی سۆدیۆم و ئاو
‎۲- گلوکۆز وەتەر (Glucose water Dextrose (Gw : پێکدێت لە شەکرو ئاو
‎۳- گلوکۆز سەڵاین (Glucose Salain (G/S : پێکدێت لە شەکر و خوێی کلۆرێدی سۆدیۆ و ئاو
‎٤- ڕینگەر سۆلیوشن Ringer Solution Ringer Lactate (R/L) :
‎پێکدێت لە کلۆریدی سۆدیۆم پۆتاسیۆم کالیسیۆم و ئاو
‎۵- مانیتۆڵ Mannitol : میزپێکەرە پێکدێت لە شەکری کحولی، ئەو شەکرە لەهەندێ میوەشدا هەیە

‎ئەم موغەزیانە بۆ ئەم هۆکارانە بەکاردێن:-

‎ا- Rehydraition بۆ گەڕانەوەی شلە بۆ لەش کە بەهۆی ئەم هۆکارانە شلە لە لەش کەم دەکات:
‎٭ سکچون
‎٭ ڕشانەوە
‎٭ خوێن بەربوون
‎٭ کەم خواردنی شلە (وەک ئاو....)
‎٭ زۆری میزکردن
‎ب- Electrolyte balance : بۆ ڕاگرتنی (سۆدیۆم کلۆرید، پۆتاسیۆم ، کالسیۆم، شەکر)
‎ج- بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتانە:-
‎٭ مانیتۆڵ(Mnnitol) وەکو میزپێکەر لە حاڵەتی سیستی گورچیلە وە بۆ کەم کردنەوەی هەڵئاوساوی لەکاتی هەڵئاوسان لە دەوری مێشک یان لەناو چاودا
‎هەندێ جاریش بۆ قەبزی بەکاردێت لەڕێگەی دەمەوە
‎٭ دابەزینی پەستانی خوێن : دەتوانین نۆرماڵ سەڵاین(Normal Salain) و گلوکۆز سەڵاین(Glucose Salain) و یاخود ڕینگەر(Ringer) ‌بەکاربێنین چونکە ئەوانە کلۆریدی سۆدیۆمیان تێدایە، دەبێتە هۆی ئاسایی بوونەوەی پەستانی خوێن
‎٭ بەرزی پەستانی خوێن: دەتوانین گلوکۆ وەتەر (Glucose Water) بەکاربێنین لەبەر ئەوەی کلۆریدی سۆدیۆمی تێدانیە ، چونکە کلۆریدی سۆدیۆم دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە زیاتری پەستانی خوێن
‎٭ دابەزینی ڕێژەی شەکر لە خوێن: دەتوانین گلوکۆز وەتەر (Glucose Water) یان گلوکۆز سەڵاین(Glucose Salain) بەکاربێنین ، چونکە گلوکۆزی تێدایە ڕێژەی شەکرە بەرز و ئاسایی ئەکاتەوە
‎٭ بەرزی ڕێژەی شەکر لەخوێن: دەتوانین نۆڕماڵ سەڵاین (Normal Salain) یان ڕینگەر لاکتەیت (Ringer Lactate) بەکاربێنین چونکە هیچ شەکریان تێدانیە ڕێژەی شەکر بەرز ناکەنەوە
‎٭ هەروەها نۆڕماڵ سەڵاین (Normal salain) دەتوانین بۆ شووشتنی برین بەکاریبێنین چونکە هیچ شەکری تێدانیە .

‎تێبینی۱// هەموو جۆرەکانی موغەزی بەڕێگەی (IV infusion) وەرەگیرێت واتا لەڕێگەی(IV) کانولە
‎تێبینی۲// دوو جۆری ڕینگەر سۆلیوشن هەیە
1- Ringer (Ri)
2- Ringer Lactate (R/L)
‎جیاوازیان تەنها ئەوەیە (R/L) (Sodium lactate) زیاترە لە پێکهاتەکەیدا
‎تێبینی۳// زۆرینەی جار لە ڕاچیتەی دکتۆر یان فایلی نەخۆش ناوی موغەزیەکان بەشێوەی کورتکراوە ئەنوسرێت بەم شێوەیە:-
1- Normal Salain = N/S
2- Gucose Salain = G/S
3- Glucose Water = G/W
4- Ringer Lactate = R/L
‎تێبینی٤// لەسەر بوتڵی موغەزی زیاتر بەم شێوازە ئەنووسرێت:
1- Normal Salain = Nacl %0.9
2- Glucose water = Dextrose %5
3- Glucose Salain = Nacl %0.9 + Dextrose %5
ئامادەکردنی : رامیار احمد عبدالله

چۆن لەڕەمەزاندا پارێزگاری لەگه‌ده‌مان بکەین؟1- خواردنی ڕیشاڵەکان:سیستەمی خۆراکیی دەوڵەمەند بەڕیشاڵەکان یارمەتیدەرە کە با...
22/04/2021

چۆن لەڕەمەزاندا پارێزگاری لەگه‌ده‌مان بکەین؟
1- خواردنی ڕیشاڵەکان:
سیستەمی خۆراکیی دەوڵەمەند بەڕیشاڵەکان یارمەتیدەرە کە باشکردنی جوڵەی خواردن لەناو کۆئەندامی هەرس
2- کەمکردنەوەی خواردنە چەورەکان:
خواردنی چەور وادەکات پرۆسەی هەرسکردن هێواش ببێتەوە، ئەمەش سەردەکێشێ بۆ قەبزبوونی کەسەکە
3- ماست:
ماست بەکتریای پرۆبایۆتنیکی تیدایە کە هەمان ئەو بەکتریا بەسودەیە کە بەشێوەیەکی سروشتیی لەناو کۆئەندامی هەرسدا هەیەو یارمەتیدەرە لەپارێزگاریکردن لەتەندروستیی جەستە
4- وازهێنان لەجگەرەکێشان‌و کەمکردنەوەی کافایین:
دوکەڵی جگەرەو ئەو خواردنانەی کافایینیان تێدایە کاریگەریی دەکەنەسەر شێوەی کارکردنی کۆئەندامی هەرس‌و گرفتگەلی وەک برینی گەدەو سووتانەوەی گەدە درووستدەکەن.
5- وەرزشکردن:
وەرزشکردن‌و ڕاهێنانە جەستەییەکان وادەکەن جوڵەی خۆراک لەناو کۆئەندامی هەرس باشتربێت‌و تووشبوون
بەقەبزی کەمدەکاتەوە
🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

هەشت خۆراک لە پارشێودا بخورێن توشی ژانەسەرت دەکەن١. ئەو خواردنەوانەی ماددەی کافاینیان تێدایە وەک چا و قاوە٢. بەگوێرەی زا...
16/04/2021

هەشت خۆراک لە پارشێودا بخورێن توشی ژانەسەرت دەکەن
١. ئەو خواردنەوانەی ماددەی کافاینیان تێدایە وەک چا و قاوە
٢. بەگوێرەی زانایانی ئەمریکی شوکولاتە دووەم هۆکاری ژانەسەرە لە دوای خواردنەوە کهولییەکان.
٣. خواردنی سوێر لە پارشێودا بخورێت ژانەسەر لە ڕۆژدا دروست دەکات.
٤. پەنیر، ئەگەر چی خواردنێکی باوە لە مانگی ڕەمەزاندا بەڵام کەسەکە توشی ژانەسەر دەکات.
٥. خواردن و خواردنەوە ساردەکان وەک ئایسکرێم ژانەسەر بەردەوام دروستدەکات
٦. هەندێک جۆری چەرەسات زیان بە کۆئەندامی هەرس دەگەیەنێت و ئەگەری توشبوون بە ژانەسەر زیاد دەکات.
٧. گۆشتی دەستکرد و لە قوتونراو وەک باسرمە و سجوق زیان بە دەمارەخانەکان دەگەیەنێت و هۆکارە بۆ توشبوون بە ژانەسەر.
٨. ئەو خواردنانەی ماددەی پارێزگارییان تێدایە زیان بە دەمارە خانەکان دەگەیەنن و ژانەسەری بەدوادا دێت.
🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

چی بخۆین بۆ پارشێو؟!خواردنی پارشێو پێویستە بە جۆرێک بێت بە درێژایی رۆژەکە پر ووزە و بە تێری بمانھێڵێتەوە و جەستەمان دوور...
15/04/2021

چی بخۆین بۆ پارشێو؟!
خواردنی پارشێو پێویستە بە جۆرێک بێت بە درێژایی رۆژەکە پر ووزە و بە تێری بمانھێڵێتەوە و جەستەمان دوور بێت لە وشک بوونەوە.
-سەرەتا پێویستە ٢ پەرداخ ئاو بخورێتەوە بەڵام بری پێویستی ئاو ئەبێت لە نێوان بەربانگ و پارشێو دابەش بکرێت.
-خواردنەکان پێویستە کاربۆھیدراتی ئالۆز بن تا ووزەی تەواومان پێ ببەخشن بە درێژایی رۆژەکە وەک دانەوێلە شۆڤان پەتاتە.
-ئەو خواردنانەی برێکی باش پرۆتینی تیایە وەک ھێلکە کە باشترە بە کولاوی بخورێ نەک سوورەکراوی.
-سوود وەرگرتن لە سەوزە و میوەکان وەک سەرچاوەی ووزە و بۆ رێگرتن لە تینوێتی (شووتی -شلک - قۆخ - کاھو و خەیار و تەماتە).

🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

هۆکاره‌کانی زۆر ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی ده‌ست و پێهۆکاره‌کان1. غوده‌ی سام، ئاستی هۆرمۆنی غوده‌ی ده‌رقی له‌ ڕێژه‌یی ئاسایی به‌ر...
15/03/2021

هۆکاره‌کانی زۆر ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی ده‌ست و پێ
هۆکاره‌کان
1. غوده‌ی سام، ئاستی هۆرمۆنی غوده‌ی ده‌رقی له‌ ڕێژه‌یی ئاسایی به‌رزتره‌.
2. نه‌خۆشی شه‌کره‌.
3. دڵه‌ڕاوکێ و توڕه‌یی و قەلەقی و سترێس و تێکچونی باری ده‌رونی.
4. نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ وه‌ک: هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا و هه‌وکردنی جیوب.
5. وه‌ستانی سوڕی مانگانه‌ لە ئافرەتان، یاخود ھەندێک جار لە کاتی سکپڕی دا.
6. نه‌خۆشی پاڕکنسۆن و دەردە شاھانە (دا الملوک).
7. نه‌خۆشیه‌کانی بڕبڕه‌ی پشت و عەزێت گەشتن بە دڕکە پەتک.
8. شێرپه‌نجه‌ی غوده‌ی نوخامی و غوده‌ی ئه‌دریناله‌کان و شیرپه‌نجه‌ی شانه‌ لیمفاویه‌کان (لیمفۆما).
9. دابه‌زینی فشاری خوێن.
10. هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام.
11. وازهێنان له‌ ئالوده‌بون به‌ کحول و مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان، یاخود زۆرجار زۆر بەکارھێنانی ئەلکحول.
12. کاریگه‌ری لاوه‌کی هه‌ندێ ده‌رمان و مقه‌ویه‌کان وه‌ک ئیندیرال و ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات، دەرمانی نەخۆشی ئەلزھایمەر، دژە خەمۆکیەکان.
13. که‌می مادده‌ی مه‌گنسیۆم.
14. هۆکاری بۆماوه‌یی.
15 ھەندێک نەخۆشی کۆئەندامی ھەناسەو ھەندێک لە نەخۆشیەکانی دڵ.
16 ھەندێک حاڵەتی دەگمەن وەکو: ئایدز، سیل، مەلاریا.
17 قەڵەوی.

🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

ئەم گرفتانەی قژ ئاماژەیە بۆ كێشەی تەندروستی1. بژی قژزۆر كات ئەم گرفتە لە زستان و پایز رودەدات، هۆكارەكەشی كەمی سیلینیۆم،...
11/03/2021

ئەم گرفتانەی قژ ئاماژەیە بۆ كێشەی تەندروستی
1. بژی قژ
زۆر كات ئەم گرفتە لە زستان و پایز رودەدات، هۆكارەكەشی كەمی سیلینیۆم، گۆگرد و فۆسفۆرە، باشترە لەم كاتەدا تەماشای ددانەكان و پوكت بكەیت، ئەگەر هەستت بە گۆڕانكاری كرد لەوانەشدا، پێویستە پزیشك ببینیت.
2. كرێش
هۆكاری زۆرە، رەنگە بەهۆی بەكارهێنانی شامپۆی هەڵە یان زۆر بەكارهێنانی پارێزەری قژ بێت، لە هەمان كاتدا هۆكاری دیكەشی هەیە كە پەیوەندی بە تەندروستییەوە هەیە وەكو سترێس، كێشە لە كرداری هەرس یان كەمی بەرگری لەش، ئەگەر شامپۆی دژە كرێش چارەسەری نەكردی پزیشك ببینە.
3. هەڵوەرینی قژ
پێش هەمو شتێك بۆئەوەی بزانیت قژت هەڵدەوەرێت یان نا، پەنجەكانت بكەرە بەینی تاڵەكانی قژت لەسەرەوە بۆ خوارەوە، ئەگەر 1-2 تاڵ لێبوەوە ئاساییە، ئەگەر 3 بۆ 5 تاڵ لێبوەوە واتە ئاسایی نییە، رەنگە پەیوەندی بە سیستمی بەرگری لەشەوە هەبێت، هەندێكجاریش ئاماژەیە بۆ نەخۆشی شەكرە، هەروەها سترێس و كەمی ڤیتامینیش هۆكارە.
4. چەوربونی قژ
لەم كاتەدا سیستمی خۆراكیت رێكبخە و خواردنی گۆشت كەمكەرەوە، ئەگەر چارەسەر نەبو رەنگە ئاماژە بێت بۆ كێشە لە مێتابۆلیزم، ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەكان یان كێشە لە جگەر، باشترە پزیشك ببینیت.
5. خوروی پێستی سەر
ئەمەش پەیوەندی بە دەمارەكانی پێستی سەرەوە هەیە یان سترێسی زۆر، باشترە بایەخ بە خواردنەوەی چای روەكی بدەیت، یان ڤیتامین B6 و B1.
🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

سوربونەوەی چاو لە بەیانیان لە گرفتی تەندروستی ئاگادارتدەكاتەوە1. كەمخەوی و نەگەیشتنی ئۆكسجینی پێویست بە چاو، كە دەبێتە ه...
08/03/2021

سوربونەوەی چاو لە بەیانیان لە گرفتی تەندروستی ئاگادارتدەكاتەوە
1. كەمخەوی و نەگەیشتنی ئۆكسجینی پێویست بە چاو، كە دەبێتە هۆی وشكبونەوەی چاو و ئاوساوی دەمارەكانی چاو.
2. هەستیاری چاو، زۆر كات ئەمەش بەهۆی لاوازی سیستمی بەرگری لەشەوەیە.
3. بەكارهێنانی هاوێنەی چاو، كە ئەمەش رێگری دەكات لەوەی ئۆكسجینی پێویست بە چاو بگات.
4. توشبون بە نەخۆشییە گواستراوەكان بەهۆی ڤایرۆس یان كۆبونەوەی بەكتریا لە ئەنجامی پیسی، لەمكاتەدا باشترە پزیشك ببینیت.
5. هەوكردنی پێڵوی چاو، ئەمەش بەهۆی پشتگوێخستنی چاو و خاوێنرانەگرتنی.
6. زیادەڕەوی بەكارهێنانی قەترە (دڵۆپە)ی چاو.
7. زۆر بەكارهێنانی مۆبایل، كۆمپیوتەر و ئامێرە تەكنەلۆژییەكان.
🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

Address

چووت سـایـدی چوارچرا تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647708611615

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Noringay Ramyar نۆرینگەی پزیشکی ڕامیار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Noringay Ramyar نۆرینگەی پزیشکی ڕامیار:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram