Medical Knowledge زانستی پزیشكی

Medical Knowledge زانستی پزیشكی یە‌كە‌م پە‌رە‌ی ئە‌لیكترۆنی تایبە‌ت بە‌ زانستی پز?

Permanently closed.
ئەو شێوازی ژیانەی گرنگە بۆ تەندروستی خانەکانی لەش بە    تایبەتی خانەی گەدەو ڕیخۆڵە ئەوەنەی کە لە دەسەڵاتی خۆمانن شێوازی ...
25/12/2025

ئەو شێوازی ژیانەی گرنگە بۆ تەندروستی خانەکانی لەش بە تایبەتی خانەی گەدەو ڕیخۆڵە ئەوەنەی کە لە دەسەڵاتی خۆمانن شێوازی ژیانمانە ( چونکە جینات کاریگەری خۆی هەیە ) بۆ دوور بوون لە نەخۆشی بەتایبەتی شێرپەنجە:

١- پاراستنی تەندروستی مێشك :- واتە کەم کردنەوەی سترێس و دڵە ڕاوکێ و خەمۆکی بە خەوتنی تەندروست ( شەو زوو بنوینو بەیانیان زوو هەستین) و جووڵەو وەرزشی ڕۆژانە ...
( لە ڕۆشتنی پێ بۆ هەر جۆرە وەرزشێك هەفتەی ٣-٤ کاتژمێر) ، هەناسەی قووڵ و وەرزشی یۆگا ....

٢- پاراستنی کێشی تەندروست :- واتە لاوازی و قەڵەوی هەردووکیان هۆکارن بۆ کەمی بەرگری و تێكچوونی هۆرمۆنو بەرگری لەش و ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشی ،

٣- دوور کەوتنەوە لە زۆر خواردنە بێ سودەکان بەپێچەوانەوە خواردنی خۆراك وسەوزە بەسودەکان :- دوورکەوتنەوە لەخواردن وەك ( شەکر و شیرینی و شەربەتو خواردنەوە گازیەکان و فاست فوودو ، خواردی گۆشتی دەستکاری کراوو ...)
خواردنی باش و بەسود( سڵق و سپێناخ و جەرجیر و تۆلەکەو قارچك قەرنابیت و بروکۆلیو زەڵاتەو شلەو شۆرباکان، لیمۆ, زەردەچەوەو دارچینیو سیر ، ....هتد)

٤- خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکاندا .

٥- دوورکەوتنەوە لە جگەرەو نێرگەلەو خوارنەوە کحولیەکان .

کەواتە شێوازی ژیان لە رووی خەوو جوڵەو خواردن و خواردنەوەکانی ڕۆژانەمان، کاریگەری زۆری هەیە بۆ ئەگەری تووشبوون بە زۆربەی نەخۆشیەکان لەوانە شێرپەنجە .

د.بینایی کامەران

بــــه هیـــوای ســـەلامـــەتــــــی و تــــەنـــدروستــــــی بــــــاش ،

#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی .

24/12/2025

هۆکار و چارەسەرەکانی مووی ڕەشی جەستە لە خانماندا
دکتۆرە ڕەنگین حمەجزا
پسپۆری نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و

23/12/2025

حەپی مەنع !!!
گۆی مەمک چوە بەناوە ؟

21/12/2025

ئایا دووگیانی و شیردان ڕێگردەبێت لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە؟

🟢دکتۆرە ژیان خلیل محمود
‌‎- پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەم‌ )

#مەمک
#زانست

دایکی بۆ شت کڕین ناردییە مارکێت، بەڵام دەستدرێژی سێکسی کرایە سەربە پەشۆکاوییەکی زۆرەوە هاتە ڕاویژکاری ئێواران لە سەرو سی...
20/12/2025

دایکی بۆ شت کڕین ناردییە مارکێت، بەڵام دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر

بە پەشۆکاوییەکی زۆرەوە هاتە ڕاویژکاری ئێواران لە سەرو سیمایەوە دیار بوو کە بەتەواوی شۆک بووە، دەزانێت ئەو کارەساتەی بەسەر کچەکەیەوە هاتووە لە داهاتوو دەبێت باجێکی قورس بدات... ئەو دایکێک بوو، کچێکی بچووکی لەگەڵدا بوو، بەر لە سڵاو کردن... هاواری بۆ ئەوە دەکرد ماڵی وێران بووەو فریای بکەوم... هەر چۆنێک بوو کەمێک ئارامم کردەوەو پێم وت چی ڕوویداوە؟ وتی دکتۆر پشکنینێکم پێویستە، بەڵام تکایە پێم مەڵێ بڕۆ بۆ پزیشکی دادوەری... چونکە بابەتەکانت دەخوێنمەوەو بەردەوام لەو جۆرە ڕوداوانەدا ڕێنمایی خەڵک دەکەیت بچنە لای پزیشکی دادوەری... بەڵام من نامەوێت کێشەی گەورەتر بۆ خۆم و کچەکەشم دروست بکەم!.

کە سەیری کچەکەیم دەکرد، تەمەنی زۆر منداڵ بوو، نامەوێت لێرە تەمەنەکەی یا وەسفێکی بنوسم ببێتە هۆی ناسرانەوەی ئەو کچە، بەڵام هەرچیم کرد ئەو منداڵە هێشتا تێنەدەگەیشت چی ڕوویداوەو چی بووە؟

بەڵام ئەمجارەیان ڕووم لە دایکی کرد، پێم وت چی ڕویداوە؟ ئەویش وتی ”وەک هەموو جارێک کچەکەمم ناردە دوکانێک کە زۆر دوور نەبوو لە ماڵەوەمان، کە هەندێک کەل و پەلم پێویست بوو کە بۆمی بکڕێت... بەڵام ئەمجارەیان زۆر دواکەوت و هەر نەهاتەوە”.

دایکەکە بەدڵێکی پڕەوە بەردەوامبوو لە گێڕانەوەی قسەکانی و وتی: دوای دواکەوتنێکی زۆر کچەکەم هاتەوە بە گریان و وتی دایە پیاوێکی بە تەمەن، ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت و پێی وتم دایکت ئیشی پێتە وەرە با بتبەمەوە ماڵەوە، منیش کە وتی دایکت ئیشی پێتە خێرا لەگەڵیدا سەرکەوتم. بەڵام لە ڕێگە باڵەخانەیەکی تەواو نەکراو هەیە کە شوێنەکەی چۆڵە... لەو باڵەخانەیە منی هێنایە خوارەوەو منی ڕوتکردەوەو پەنجەی خستە جەستەم و خوێنم لێهات. کچەکەم وتی دوای ئەوە منی بردەوە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و پێوتم بە دایکت بڵێ بزانە چی دەکەم و چیتان بەسەر دێنم... سەرەڕای ئەو کارە قێزەونە هەڕەشەش دەکات...

دوای قسەکانی دایکەکە، لەگەڵ منداڵەکە کەوتمە گفتوگۆ و پێم گوت: کچی ئاقڵ، لەو کاتەی ئەو پیاوە ئەم کارەی بەرامبەرتکرد تۆ هیچ هاوارت نەکرد؟
ئەویش گوتی: نەخێر، نەمتوانی چونکە دەستی لەسەر زارم دانابوو.
ئەو منداڵە، باسی ئەوەی کرد، کە ئەو لەبەر ئەوەی، ئەو پیاوە پێی گوتووە دایکت کاری پێتە بۆیە متمانەی بەو پیاوە کردووەو هەروها پیاوەکەش تەمەنێکی هەبووەو چاوەڕێی نەکردووە. کارێکی بەرامبەر بکات کە زیانی پێ بگەیەنێت...

لە دوایدا بە دایکەکەم گوت ”هیچ گومانی تێدانیە ئەو منداڵە تا زووە دەبێت ببردرێتە پزیشکی دادوەری و ڕاپۆرتی بۆ بکرێت و پۆلیس ئاگادار بکرێتەوە. دوای ئەوەش دەبێت پزیشکی دەروونی ئەو منداڵە ببینێت”.من نازانم لەبەر چی خەلک ترسی هەیە لە کۆمەڵگای ئێمە کە ناوی پۆلیس و پزیشکی دادوەری دێت کەچی ئەوە تاوانە دەبێت تاوانبار بە سزا بگات ئەوەش هۆکاری دەگەڕینمەوە بۆ وشەی عەیبە کە باسکردنی بابەتی دەست دریژی سێکسی بەعەیبە لە قەلەم دەدریت و مندالی زولم لیکراو بەچاویکی تر سەیر دەکرێت.

دەمەوێ لە دیوێکی تر سەیری ئەو ڕووداوە بکەین، دایک و باوک چۆن منداڵەکانتان فێر ناکەن، کە نابێت لەگەڵ کەسانی بێگانە بچنە ناو ئوتومبێلی کەسانی نەناسراو؟ چۆن فێریان ناکەن کە هیچ شتێک لە کەسی بێگانە وەرنەگرن لە دەرەوە؟
چۆن فێریان ناکەن کە بەتەنیا نابێت بچێتە کۆڵان و مارکێت، کە تەمەنی وا بچوکە و ناتوانێت پارێزگاری لە خۆی بکات؟
ئەوانە پەروەردەی سەرەتایین و ئەرکە خێزان فێری منداڵەکانیان بکەن.

بە پێی ئەزموونی خۆم کە بەردەوام مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕاوانە دەکەم، ژمارەیەک کاریگەری نەرێنی بەهۆی دەستدرێژی سێکسی لەسەر ئەو کەسانە دەردەکەوێت، کە بریتین لە:

١-ترس لە هەموو شتێک لە دەوروبەری.
٢-ئازاردانی خۆی، بەتایبەت بیری خۆکوشتنیان دەبێت.
٣-توشی دڵەڕاوکی و کێشە دروست بوون دەبێت لە خواردن، هەست بەشەرم و بە تاوان دەکات.
٤-دواکەوتنی گەشەی دەماغ بە بەراورد لەگەڵ تەمەنی خۆی.
٥-توشی جۆرەها نەخۆشی گوازراوە دەبێت، ئەگەر هەرزەکار بێت لەوانەیە توشی دووگیانی بێت.
٦-زۆربەی توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەوەی توشی دەست دریژی سیکسی دەبێت لەکۆتای ئازاری منداڵی تر دەدات.
٧-باوەڕبەکەس ناکات، لە ژیانیدا کێشەی کۆمەڵایەتی بۆ دروست دەبێت.
٨-توشی خەمۆکی دەبن یان جۆرە کێشەیەکی دەروونی پیی دەڵێنpost traumatic stress disorder.

زۆر کێشەی تریش بۆ ئەو منداڵانە دروست دەبێت، بۆیە زۆر گرنگە منداڵەکانمان فێری خۆپارێزی بکەین و ئەگەر روویدا پێویستە چارەسەری دەروونی وەرگرن و خێزانەکان نابێت بێدەنگ بن لە مافی منداڵەکانیان.

دکتۆرە دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

ئەو خۆراکانەی ڕێگری دەکەن لە توشبون بە شێڕپەنجەی مەمک.....شێرپەنجەی مەمک نەخۆشیەکە کە تێیدا خانەکانی مەمک بە شێوەیەکی زی...
19/12/2025

ئەو خۆراکانەی ڕێگری دەکەن لە توشبون بە شێڕپەنجەی مەمک.....

شێرپەنجەی مەمک نەخۆشیەکە کە تێیدا خانەکانی مەمک بە شێوەیەکی زیاد لە پێویست و لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵ جەستەی مرۆڤدا زیاد دەکەن، لە هەردو رەگەزی ژنان و پیاواندا رودەدات، بەڵام زۆرینەی توشبوانی ئەم نەخۆشیە خانمانن، ئەگەر بێت و شێرپەنجەی مەمک چارەسەر نەکرێت ئەم خانانە کە بە خانەی شێرپەنجەیی ناسراون دەگەوازرێنەوە بۆ بەشەکانی تری لەش، تەندروستی نەخۆشەکە لە بارێکی جیگیرەوە بەرەو بارێکی ناجێگیر دەبەن، باشترین خۆراکەکان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک.

یەکەم: سەوزە و میوە
لە تویژینەوەیەکدا دەرکەوتوە خواردنی میوە و سەوزە ئەگەری %١٥ شیرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە، باشرینیان بریتین لە برۆکلی، بێری، قۆخ.

دووەم: ریشاڵ و دژەئۆکسان
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و دژە ئۆکسانن، باشترینن بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک، رێگری دەکەن لە گەشەکردنی خانە شیرپەنجەییەکان، کە لە سپێناغ، گێزەر، مۆز، پرتەقاڵ، گوێز، شوکەلاتەی رەش، شیلک هەیە.

سێیەم: چەوری بەسود
خواردنی چەور دەبێتە هۆی قەڵەوی و مەترسی توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، بەڵام هەندێک خۆراک هەیە کە چەوری تەندروستیان تێدایە و بەسودن بۆ شێرپەنجە وەکو زەیتی زەیتون، ئەڤۆکادۆ، گوڵەبەرۆژە، چەرەسات، ماسی سەلەمون.

چوارەم: ڤیتامینەکان، بەتایبەتی ڤیتامین D
هۆکارن بۆ رێگریکردن لە زیادبون خانە شێرپەنجەییەکان، مەترسی توشبون بە رێژەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە، لە خۆراکەکانی زەردێنەی هێلکە، جگەری گا، ماسی تونە، پەنیردا هەیە.

زانستی پزیشكی
دكتۆر ژیان خالیل

03/03/2024

😱😱
دكتۆر كازم نھێنی گە‌ورە‌ی دە‌ربارە‌ی نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ ئاشكرا كرد

10/12/2023

پە‌تایە‌كی زۆر بە‌ھێز لە‌ سلێمانی بلاوبۆتە‌وە‌
😢😢
وە‌رنە‌ كۆمێنت

بۆ  #پە‌رستارە‌كانئە‌گە‌ر تۆ خوێندكار یان دە‌رچووی بە‌شی پە‌رستاری ئە‌مە‌ بۆ تۆیە‌ ؟نۆڵج ئە‌كادیمی بە‌ ھاوبە‌شی لە‌گە‌ل ...
09/12/2023

بۆ #پە‌رستارە‌كان
ئە‌گە‌ر تۆ خوێندكار یان دە‌رچووی بە‌شی پە‌رستاری ئە‌مە‌ بۆ تۆیە‌ ؟

نۆڵج ئە‌كادیمی بە‌ ھاوبە‌شی لە‌گە‌ل بە‌خشین ئە‌كادیمی ، وۆركشۆپێك زانستی دە‌كە‌نە‌وە‌ بۆ پە‌رستاران . لە‌ خە‌ستە‌خانە‌ی #بە‌خشین بە‌رێوە‌دە‌چێت

ئێستا بە‌ژداربە‌ لە‌ وۆركشۆپی زانستی برین پێچی بە‌شێوازی نوێ و تە‌كنیكی نوێی سە‌ردە‌م .
لە‌لایە‌ن م نیان عبدالرحمان ھە‌ڵگری بە‌كالۆرێس لە‌ پە‌رستاری گشتیدا وە‌ خاوە‌نی ناوە‌ندێ نوێ بۆ برین پێچی ئەزموونی ١٧ ساڵ کاردن لە بوارەکەدا.

بە‌ژداربە‌ لە‌ وۆركشۆپی
wound and wound assessment
برین و ھە‌ڵسە‌نگاندنی برین

تۆش لە‌گە‌ل ئێمە‌ بە‌ردە‌وام بە‌ خۆت فێربكە‌ !

بۆ كێ گونجاوە‌ كۆرسە‌كە‌؟
خوێنكار و دە‌رچووی بە‌شی پە‌رستاری زانكۆ و پە‌یمانگا

زانیاری لە‌سە‌ر وۆركشۆپە‌كە‌:-

بە‌رواری : ١٣-١٢-٢٠٢٣
كاتژمێر : ٣:٣٠-٥
ماوە‌ی وۆكشۆپە‌كە‌ : ١ رۆژ
نرخی بە‌ژداریكردن : ١٠ ھە‌زار دینار
بروانامە‌‌ی بە‌ژداری كردن بە‌دە‌ست بێنە‌
رێكخە‌ر ~ نۆلج ئە‌كادیمی
شوێن : خە‌ستە‌خانە‌ی بە‌خشین ـ سلێمانی
بە‌ژداری كردن سنوردارە‌

بۆ بە‌ژداری كردن : ٠٧٧٠٦٤٦٩١٤٢

لێرە‌ #زانیاری زیاتر وە‌رگرە‌

https://t.me/knowledgeKFL

Address

Slemany
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Medical Knowledge زانستی پزیشكی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Medical Knowledge زانستی پزیشكی:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram