05/01/2026
پزیشکانی کوردستان دەتوانن میزڵدان لە ڕیخۆلەوە دروست بکەنەوە!
د. دڵشاد حەمەخورشید، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ، دەڵێت لە هەندێک بارودۆخدا ناچار دەبین میزڵدانی چارەخواز لاببەین، بەڵام ئێستا لە کوردستان توانامان هەیە بە بەکارهێنانی ڕیخۆڵە ئەستوورە و ڕیخۆلە باریکەی کەسەکە جێگرەوەی میزڵدانە لابراوەکەی بۆ دابنێینەوە