10/11/2022
خولــــی ڕاهێنانی گشتگیر بۆ ماوەی دوگیانی و دایکایەتی
خولی راهێنانی گشتگیر بۆ ماوەی دوگیانی و دایکایەتی
( دورة تدريبية متكاملة للحوامل و الأمهات حديثات الولادة)
لەشاری پزیشکی ئەنوەر شێخە درێژە بە خزمەتگوزاریەکان دەدەین لە بواری گرنگیدان بە دایکانی دوگیان و ئامادەکردنیان بۆ ماوەی دایکایەتی
ئەوەش لە رێگەی خولێکی گشتگیری راهێنان کە لە ژێر سەرپەرشتی د. ڤیان سەعدی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی
لەم خولەدا وێڕای زانیاریە پزیشکیە پێویستەکان هاوکات راهێنانی جۆراوجۆر بۆ ئاسانکاری پڕۆسەی لەدایکبون و شێوازی ژیان و رێنمایی خۆراکی و چۆنیەتی گرنگیدان بە منداڵ و شیرپێدانی سروشتی و ئاسانکارییەکانی تەواو پڕۆسەکە بە شێوازی زانستی و پراکتیکی ئەنجام دەدرێن
ئەوەی ئەم خولە جیادەکاتەوە ۆرک شۆپە هەمەلایەنەکانیەتی کە چەندین چالاکی جەستەیی و دەرونی لەخۆدەگرێت کە بەهۆیەوە پڕۆسەی منداڵبون ئاساندەکەن و دەبنە مایەی تەندروستیەکی باشتر بۆ دایک و کۆرپەکەی لە ماوەی دوگیانی و هەروەها لەپاش منداڵبون
لەم چالاکیانەدا وێڕای د. ڤیان سەعدی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون هەروەها د. بێگەر عوسمان کە تایبەتمەندی راهێنانەوەی جەستەییە لەپاڵ ژمارەیەکی تر لە پزیشک و مامۆستایانی بواری زانستی خۆراک و دەرونی و پەروەردەیی بەشدارن.
عربي:
في مدينة انور شيخة الطبية نواصل العناية بالسيدات الحوامل والأمهات حديثات الولادة من خلال دورات تدريبية متكاملة.
تقدم خلالها الفريق الطبي تحت اشراف الدكتورة فيان سعدي اخصائية النسائية و التوليد، التوعية الطبية والمعلومة التثقيفية والتدريب العملي ونصائح عن أسلوب الغذاء الصحي فترة الحمل و كيفية الرضاعة الطبيعية للأم وطفلها.
تنفرد هذه الدورة التدريبية بإقامة ورشات تدريبية ضمن أنشطة الدورة عن كيفية الاعتناء بانفسهن و بالمواليد الجدد.
يشارك في فعاليات الدورة التدريبية اخصائية أمراض النساء والتوليد الدكتورة فيان سعدي و الدكتورة بيگرد عثمان المختصة في العلاج بالتمارين الرياضية بالاضافة الى اطباء و كوادر لكل من التغذية و الطب النفسي والتربوي.
مدينة انور شيخة الطبية
السليمانية - اشتي - قرب تل زركتة