13/10/2025
🔷چـۆن بزانیت کە زراو خــەریکە دەتەقێت؟
هەوکردنی زراو یەکێکە لە حاڵەتە باوەکان و بەزۆری بە دەرمان چارەسەر دەکرێت و پاشان نەشتەرگەری لابردنی زراو ئەنجام دەدرێت.
ـــــ لە هەندێک حاڵەتی هەوکردنی زراودا و بە ڕێژەی ٢% بۆ ٤%، ڕەنگە حاڵەتەکە گەشە بکات و ببێتە هۆی کونبوون لە دیواری زراودا، ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بەرد و دەردراو (دومەڵ) لەناو سکدا، کە ئاماژەیە بۆ ڕوودانی ئاڵۆزییە مەترسیدارەکان.
ـــــ زۆر گرنگە بۆ پزیشک جیاوازی بکات لە نێوان هەوکردنی سووک و گەشەکردنی بابەتەکە بۆ داڕووشانی دیواری زراو و پاشان تەقینی، ئەمەش بۆ ئەوەی بڕیاری لابردنی زراو وەک حاڵەتێکی کتوپڕ پێش ڕوودانی تەقینەوەکە بدات.
🔹نیشانەکانی نزیکبوونەوە یان دەستپێکردنی تەقینی زراو بریتین لە:
١. زیادبوونی توندی ئازار لە بەشی سەرەوەی سکی لای ڕاست.
٢. بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی پلەی گەرمی جەستە.
٣. بەرزبوونەوەی ڕێژەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن بۆ ٢٠,٠٠٠ یان زیاتر.
٤. کۆبوونەوەی گاز لە دەوری دیواری زراو لە پشکنینی سۆنەردا.
٥. ناڕێکی دیواری زراو لە هەندێک شوێندا لەگەڵ بوونی شلە لە دەوروبەری.
٦. ئەستووربوونی پەردەکانی ڕیخۆڵە (mesentery) لە دەوری زراو.
٧. ڕوودانی زەردوویی (ئیلتیهابی جگەر) لە هەندێک حاڵەتدا.
ــــــ هیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک
🔷كيف تعرف ان المرارة على وشك الانفجار؟
⁃ التهاب المرارة من الحالات الشائعة والتي يتم علاجها عادة عن طريق الأدوية ومن ثم اجراء عملية رفع المرارة .
⁃ في بعض حالات التهاب المرارة وبنسبة قد تصل الى ٢٪ الى ٤٪ قد تتطور الحالة الى حدوث ثقب في جدار المرارة مما يسبب انتشار الحصى والافرازات القيحية في داخل البطن مما ينذر بحدوث مضاعفات خطيرة.
⁃ من المهم جدا للطبيب ان يميز الحد الفاصل بين الالتهاب البسيط وتطور الموضوع الى تحلل جدار المرارة ومن ثم انفجارها وذلك لاتخاذ القرار برفع المرارة كحالة طارئة قبل حدوث الانفجار.
🔹العلامات التي تنذر بقرب او بداية حصول الانفجار هي كالاتي:
⁃ ١. زيادة الالم بشدة كبيرة في اعلى البطن في الجانب الايمن .
⁃ ٢. زيادة ملحوظة في درجة حرارة الجسم .
⁃ ٣. ارتفاع نسبة كريات الدم البيضاء الى ٢٠,٠٠٠ او اكثر .
⁃ ٤.تجمع الغازات حول جدار المرارة في فحص السونار.
⁃ ٥. عدم انتظام جدار المرارة في بعض الاماكن مع وجود سوائل حول المكان.
⁃ ٦. تثخن الاغشية المساريقيه حول المرارة.
⁃ ٧. حصول اليرقان ( ابو صفار) في بعض الحالات.
ـــــ نتمنى لكم دوام الصحة والسلامة.