Dr. Hazhar Othman Maroof دوکتۆر هەژار عثمان معروف

Dr. Hazhar Othman Maroof دوکتۆر هەژار عثمان معروف پزیشکی دەرونیی گەورە و منداڵ لە سلێمانی ،دوکتۆرا لە ئەڵمانیا، ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکیی دەرونیی ئەڵمانی

هاوڵاتیی بەڕێز و خۆشەویست سڵاو و ڕێز
ژیان خۆشە بەڵام هەندێ جار کێشەی قورس و ناخۆشمان دێتەڕێ، لەو کاتە سەخت وتەنگانە کۆمەڵایەتی و دەرونیانەدا نابێت هەرگیز هیوابڕاوبین، هیوا و ئومێد بە ئێستا و داهاتو نابێت هەرگیز بمرێ
ئەگەر ئەم کێشانەی خوارەوەت هەبو پێویستە هەرچی زوتر بەتەنیا یان لەگەڵ کەسێکی نزیکت بچیتە لای دوکتۆری دەرونی بێ ئەوەی بترسی یا پێت عەیب یا شەرم بێت :

نیگەرانی و ترس و تۆقین و ڕاچڵەکین و دڵەڕاوکەی بەردەوام ؛ دڵتەنگی و غەمباری و دابڕانی کۆمەڵایەتی و بێوزەیی و بێزاری لە ژیان و بیری مردن و خۆئازاردان و خۆکوژی‌؛ بیرکردنەوەی زۆر و بەردەوام لە بەسەرهات و ڕوداوە ناخۆشەکانی ڕابوردو؛ ، کەمخەوی یا زۆرخەوی یا خەوی ترسناک و ناخۆش بینین یا فرەجوڵەیی لە خەودا؛ کێشەی وەسواسی و عەمەلی بون وەک چەندبارەکردنەوەی شتن و پاککردنەوەی خۆت و ماڵ و جل و بەرگ و ...؛ زوهەڵچون و توڕەبون و دەسوەشاندن و توندوتیژی و شەڕانی بون و کێشەی زۆر لەگەڵ خەڵک دا؛ شێوانی هەستەکان وەک بینین و بیستنی غەیبی و نادیار ؛ شێوانی بیرکردنەوە وەک گومانی زۆر لە وەی خەڵک ڕقیان لێت بێ و چاودێریت بکەن و بیانەوێ شتێکت لێبکەن ؛ هەمو جۆرەکانی کێشەی جنسی لە ژن و پیاودا؛ کێشەی مەشروب و مادەی هۆشبەر و جگەرە و نێرگەلە ؛ کێشەی ئەو ئێش و ناڕەحەتیە جەستەییانەی دوکتۆری هەناوی و نەشتەرگەری هیچ هۆیەکی جەستەیی نابینێت لە نەخۆشەکەدا و هەمو تێڕوانینەکانی خوێن و سۆنەر و سیتی سکان و... ئاسایی و نۆرمالن ؛

کێشە دەرونیەکانی پیر و بەساڵاچو وەک بیرچونەوە وخەڵەفان و ئەلزهایمەر؛
کێشە دەرونیەکانی منداڵ وەک فرەجوڵەیی و بیربڵاوی یا ترس لە باخچەی منداڵان و مەکتەب؛ یا فێرنەبون و دواکەوتن لە دەرسەکان یا ئۆتیزم و کێشەی گەشەنەکردنی عەقڵی و دەرونی؛
کێشە دەرونیەکانی هەرزەکار و گەنج، وەک کێشەکانی خۆشەویستی و عاشقبون، کێشەی شوناس و شوناسی جێندەری و سێکسی و هاوڕەگەزی ، کێشەی لاوازیی حەز و داوای جنسی.
کێشەی بیرکردنەوەی بەردەوام و نیگەرانی دەربارەی قەڵەوی یا لاوازی ، خواردنی بەهەڵپە و دواتر خۆڕشاندەنەوە ، هەوڵی زیانبەخش بۆ خۆلاوازکردن بە کەمخۆری و خواردنی حەبی میزپێکەر یا جم و جوڵی بەردەوام و وەرزشی زۆزر قورس.
کێشەکانی خوێندکاران لە قوتابخانە و زانکۆکان،وەک ترس لە تاقیکردنەوەکان، ترس لە دەرنەچون و نمرە نەهێنان، بیربڵاوی و خەیاڵ ڕۆشتن و زوبیرچونەوە.
ئەگەر نەخۆش نەتوانێ یا نەیەوێ بێت بۆ عیادەکەم، دەتوانم لە کاتی پێوست دا بێم بۆ ماڵی نەخۆش ، یا کەسی نزیکی نەخۆش دەتوانێ بێت بۆلام و بە وردی باسی کێشە دەرونیەکانی نەخۆشەکەم بۆ بکات و وێنە و ڤیدیۆی نەخۆشەکەم پیشان بدات، لە سەر
دەدەم و ڕێنمایی و دەرمانی پێویستی بۆ دەنوسم، بەڵام ڕێی ڕاست و زانستی بینینی ڕاستەوخۆی نەخۆشەکەیە.
ئەگەر نەخۆشیی دەرونیی کەسەکە زۆر قورس بو دەتوانم لە نەخۆشخانەی دەرونی بیخەوێنم
ئەگەر نەخۆش پێویستیی بە ڕاپۆرتی دەرونی هەبو بە زمانەکانی ئەڵمانی و ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی، بە تایپ بۆی دەنوسم و مۆری ئەڵمانی یا کوردی یا ئینگلیزیی لێدەدەم
نهێنیی نەخۆش هەمیشە پارێزراوە.

22/08/2025

خۆشەویستان شەوی شەمە سەعات ۱۰ لە کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک دیدارێکی من پیشان ئەدات لەسەر خەباتی پێشمەرگایەتیم

Address

End, Of Goran (Orzdi) Street About 100 Meter To The Left, Asia Building, 1. Floor
As Sulaymaniyah
32165

Opening Hours

Monday 15:00 - 19:00
Tuesday 15:00 - 19:00
Wednesday 15:00 - 19:00
Saturday 15:00 - 19:00
Sunday 15:00 - 19:00

Telephone

+9647715344918

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Hazhar Othman Maroof دوکتۆر هەژار عثمان معروف posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr. Hazhar Othman Maroof دوکتۆر هەژار عثمان معروف:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category