Rwn Health

Rwn Health هۆشیاری تەندروستی ، گەرەنتی لەش ساغی و ئارامی دەرون

11/01/2025

🔵چۆن بە خۆراک خۆت لە پەتای وەرزی بپارێزیت؟

🔷تــا کۆیایی بینەری شـنـیا بــن پێتان دەڵێت

#تەندروستی

لەبارەی نیتراتەوە ! هۆکارو چارەسەر د. کارزان عەبدوڵڵا هەورامیلەم ڕۆژانەدا قسەی زۆر لەسەر نیترات کرا لە بەرهەمە کشتوکاڵیە...
10/01/2025

لەبارەی نیتراتەوە !
هۆکارو چارەسەر
د. کارزان عەبدوڵڵا هەورامی
لەم ڕۆژانەدا قسەی زۆر لەسەر نیترات کرا لە بەرهەمە کشتوکاڵیەکاندا ! هەڵایەکی ئیعلامی زۆری نایەوە بە خۆشمەوە قسەم زۆر لەسەر کرد ، ڕاستیەکەی ئەمەی خوارەوەیە :

نیترات NO3 بارگەکەی سالبە ، لە سروشتدا لە ناو ئاوو خاکدا هەیە و لەوێشەوە دەتوانێت بڕواتە ناو خۆراک ، گرنگیەکی بەرچاوی هەیە لە گەشەو پێگەشتنی ڕوەکەکاندا ، مادەی نایترۆجینی تێدایە کە ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەبینێت لە گەشەی ڕوەکەکاندا و زیادکردنی ڕێژەی ڕۆشنە پێک هاتن و تۆکمەیی وپڕبەرهەمی ڕوەکە کشتوکاڵیەکان ، بە کورتی هاندەرێکی زۆر باشی گەشەیە لە ڕوەکەکاندا بۆیە جوتیارەکان پەنای بۆ دەبەن بە ئومێدی ئەوەی کێڵگەکەیان باشتر گەشەبکات پڕ بەرهەمتربێت بۆیە ڕێژەیەکی بەرچاو بەکار دەهێنن لە ڕێگەی پەینی کیمیایی یان پەینی ئەندامی وەک پاشەڕۆی دەواجین و گاوداریەکان .
هەندێک جار لەم ڕێژەیە زیاتر بەکار دەهێنرێت ، یان هەڵسەنگاندن بۆ جۆری خاکەکە نەکراوە خۆی لە بنەڕەتدا ڕێژەیەکی باشی تێدایە بۆیە ئەوەی بەکار دەهێنرێت دەبێتە سەربارو ڕێژەی زیاتر لە پێویست دەچێتە ناو بەرهەمەکشتوکاڵیەکانەوە .

بەکارهێنانی زیاد لە پێویست هەر بەوەوە ناوەستێت گەشەی باشتر بە ڕوەکەکە ببەخشێت ، یان ڕوەکێکی بەهێزو تۆکمە بەرهەم بهێنێت بەڵکو ڕێژەیەکی زۆری نیترات لە گەڵاو بەرهەمەکەیدا کۆدەکاتەوە .
ئەوانەی گەڵاکانیان دەخورێت وەک کاهوو سڵق و سپێناغ و کەرەوزو ئەو بابەتانە ڕێژەی کەڵەکەبوونەکە زۆرترە لە چاو ئەوانەی قەدەکانیان دەخورێت وەک توورو شێلم و گێزەرو هاوشێوەکانیان .

نیترات چی لە تەندروستیمان دەکا ؟
کاتێک بەرهەمێک دەخۆین ڕێژەیەکی زۆری نیتراتی تێدایە ، بە هۆی بەکتریاکانی دەم یان ڕیخۆڵەکان دەگۆڕێت بۆ نیتریت ، ئەویش کاتێک دەچێتە ناو خوێن یان سیکڵدانۆچکەکان ، یەک دەگرێت لەگەڵ هیمۆگڵۆبین و توانای هیمۆگڵۆبین بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین لاواز دەکا ، کە هیمۆگڵۆبین نیتریت دەبینێ لە خۆشیا ئۆکسجینی بیردەچێتەوە لەگەڵ ئەودا یەک دەگرێت و میثهیمۆگڵۆبین دروست دەبێ ، بەتایبەت لە منداڵاندا کيشەکە گەرەتر دەبێت .
لەهەندێک باری تردا نیتریت لە ناوەندێکی ترشدا لەگەڵ ترشەئەمینەکان یەکدەگرێت و نایترۆزئەماین دروست دەکا کە ئەمەیان ترسناکترە ، چونکە ئەم مادەیە لە جسمدا بە هۆکاری شێرپەنجە ناسراوە !

ئەی چار ؟
باشترە ئەوانەی کاری کشتوکاڵی دەکەن کەمتر پەینی کیمیای بەکاربهێنن ، تا کەڵەکەبوونی نایترەیت ڕونەدات لە بەرهەمەکانیاندا ، ئەم ڕێژەیەش بە پێی جۆری زەویەکە و جۆری ئەو بەرهەمەی دەیچێنێت دەگۆڕێت پێویستە جوتیارەکان زۆر وورد بن لەم دۆخەدا بۆ ئەوەی بەرهەمەکەیان ژەهراوی نەبێت .

ئەی ئێمە چی بکەین ؟
باشە دەکرێ سەوزەو میوە نەخۆین ؟ کەسێک دکتۆر پێی وتوە ڤیتامینو شتت کەمە بڕۆ سەوزە بخۆ ، میوە بخۆ ، دەی ئەمەش سەوزەو میوەمان بێت چی بکەین ؟
هێشتا حەل هەیە :
هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە ئەم مادەیە لە ئاودا دەتوێتەوە، واتە لە کاتی شۆردنەوەی سەوزە با نیو کاژێرێک لە ناو ئاوی شلەتێندا بمێنێتەوە ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک لە نیتراتەکە بتوێتەوە بڕوات ، یان کوڵان زۆر گرنگە ، بە دڵنیاییەوە ڕێژەکەی زۆر کەم دەکات و ئەوەشی دەمێنێتەوە ئەو ڕیژەیەیە کە لاشەی ئێمە پێویستیەتی و نابێتە سەربار ، ئەمانە دوڕێگەی باشن بیانگرینە بەر بۆ ئەوەی خۆراکەکە پاکتر بێتەوە.

چەند بخۆین تەندروستە ؟
ئەمە گرنگترین شتە کە ئاگامان لێی بێت ، چونکە لێرەوە ژەهراوی بوونەکە ڕوودەدات !
کەم خواردن :ڕۆژانە تا ٣.٧ میلی گرام نیترات بۆ هەر کیلۆیەکی جەستەمان نەک هەر کێشەی تەندروستی ڕونادات بەڵکو سودی تەندروستی گەورەشی دەبێت ، بۆ وێنە وا دانێ من ٦٥ کیلۆم ، ٦٥*٣.٧ =240.5 میلی گرام ئەگەڕۆژانە ئەوەندە بخۆم کێشەیەک ڕونادات لە جەستەمدا ، کێشەکە کاتێک ڕودەدات کە من لەم ڕێژە زیاتر بخۆم ، دەی با هەوڵ بدەین لەوە زیاتر نەخۆین ، لێرەدا کەم خۆری زۆرگرنگە ، ناهێڵێت ڕێژەی ڕێپێدراو تێپەڕێنێت .
هیچ نا، با بەرهەمە هاوینیەکان لە زستاندا کەمتر بخۆین ، وەک خەیارو تەماتەو کولەکەئیتر تەڕەکاڵ بەگشتی ئەزانی بۆ ؟ چونکە ئەمانە لە زستاندا لە ژێر بەیتی پلاستیکی بەرهەم دەهێنرێن ، مادەی کیمیایی زیاتر بەسەریاندا دەڕێژرێت بۆ ئەوەی باشتر بەرگە بگرن و گەشە بکەن بە بەراورد بەوەی کە لە وەرزی خۆیاندا بچێنرێت بۆیە دەبینین بەرهەمی خانووی پلاستیکی کێشەی نیترایتو مادەکیمیایەکانی تریان زۆرترە ، دەکرێ کەم تر بیانخۆین تا وەرزی خۆیان دێتە پێشەوە ، ئەوکاتە سروشتی ترن .

چۆن ئەو بەرهەمانە بناسرێنەوە کە نیتراتیان زۆرە ؟

کارێکی ئاسان نیە ، باشترین ڕێگە تاقیگەیە و شیکارکردنی کیمیایی بۆ ئەوەی بە ووردی بزانین ڕێژەی چەندی نیترات لە بەرهەمێکی کشتوکاڵیدا هەیە ، بەڵام هەندێک جار پسپۆڕانی خۆراک چونکە زۆر قاڵ بونەتەوە دەزانن بەوەی قەبارەکەی لە ئاستی ئاسایی گەورەترە یان ڕەنگەکەی تێرترە و تۆخترە لە باری ئاسایی بەوەدا دەزانن ڕەنگە ڕێژەی نیترات بەرزبێت !
ئەمەی خوارەوە هەر ئەو نوسینەی سەرەوەیە، لە دێسکی تەندروستی ڕوداو باسی ئەم بابەتەمان کرد .

02/01/2025

🟢چیتر دودڵ مەبە لە تەندروستیت ئەم چارەسەرە سروشتییە لەم وەرزەدا بەکاربهێنە

🔻شنــیا ئەو چارەسەرەتان بۆ روون دەکاتەوە

#تەندروستی
#کەڵەشاخ

21/12/2024

🔴یەکەم رۆژی کردنەوەی کۆمەڵگەی پزیشکی بەخشین لە گەرەکی ڕاپەرین

🔻ئەیوب عبدالرحمان بەرێوەبەری کۆمەڵگەکە باس لە ئامانجی کردنەوە و نرخ و سەرجەم ئەو کلینک و پسۆریانە دەکات کە لە کۆمەڵگەکەدا هەیە

#تەندروستی

🔹 ڕووسیا پەرەپێدانی ڤاکسینێکی نوێی چارەسەری شێرپەنجەی ڕاگەیاند کە لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای mRNA دامەزراوە، لەلایەن سەنتە...
20/12/2024

🔹 ڕووسیا پەرەپێدانی ڤاکسینێکی نوێی چارەسەری شێرپەنجەی ڕاگەیاند کە لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای mRNA دامەزراوە، لەلایەن سەنتەری گامالێیا. تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان ئەنجامە ئومێدبەخشەکانیان دەرخست لە خاوکردنەوەی گەشەی وەرەمەکان و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەیان. بڕیارە تا ساڵی ٢٠٢٥ ڤاکسینەکە بە ئازادی بخرێتە بەردەستی هاوڵاتیانی ڕووسیا، دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوە کلینیکیەکان بۆ دڵنیابوون لە کاریگەری و سەلامەتی.

🔻 هارینی بالا، پسپۆڕی خۆراک:👈  نابێت ئەمخواردنانە دوبارە گەرم بکرێنەوە، چونکە زیانی تەندروستی گەورەیان دەبێت، کە دیارتری...
06/12/2024

🔻 هارینی بالا، پسپۆڕی خۆراک:
👈 نابێت ئەمخواردنانە دوبارە گەرم بکرێنەوە، چونکە زیانی تەندروستی گەورەیان دەبێت، کە دیارترینیان ئەمانەن:🔻

🔹 چا؛ ماددەی دژە ئۆکسێنەری تێدایە، لە کاتی گەرمکردنەوەدا شی دەبنەوە، لە کاتێکدا ئاستی مادەکانی تر زیاد دەکات، بۆیە چا لەکاتی گەرمکردنەوەی تامەکەی تاڵ دەبێت، هەر "بەکتریایەکی شاراوە" لە چایەکەدا دەتوانێت لەگەڵ گەرمکردنەوەدا "چالاک" بێت، ئەمەش مەترسی تەندروستی دروست دەکات.

🔹 برنج؛ نابێت لەدوای دوو کاتژمێت زیاتر لە دوای لێنانی گەرم بکرێتەوە، چونکە ئەگەر چەند کاتژمێرێک بەسەر کوڵانیدا تێپەڕی و دواتر گەرمکرایەوە، بەکتریا مەترسیدارەکان تێیدا گەشە دەکەن و زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

ئەگەر بەیانیان برنج بکوڵێنیت و شەوانە لەناو سەلاجەدا هەڵیبگریت بۆ ئەوەی ڕۆژی دواتر بیخۆیت، ئەگەری دروستبوونی بەکتریای (باسیلۆس سیریۆس) زۆرە، کە جۆرێکە لە بەکتریا کە بە شێوەیەکی باو کاریگەری لەسەر خۆراکە نیشاستەییەکان دەبێت و دەبێتە هۆی ژەهراویبونی خۆراک.

🔹 بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، ساڵانە بە 63 هەزار و 400 حاڵەتی ژەهراویبوون بەهۆی باسیلۆسی سیریۆسەوە دەخەمڵێندرێت، بەزۆری نیشانەکانی بریتین لە گرژبوونی گەدە، سکچوون، ڕشانەوە، سکچوون و تا.

🔹 ئەو خۆراکانەی بە رۆنێکی زۆر سوردەکرێنەوە، دواتر نابێت لەرێگەی مایکرۆوەیڤ-ـەوە گەرم بکرێنەوە، چونکە ژەهراوی دەبێت.

🔹 قارچک، هێلکە، سپێناخ، مریشک، پەتاتە، لەو خواردنانەن کە پێویستە ئاگاداربیت، لەکاتی گەرمکردنەوە زۆر جار ژەهراوی دەبن و مەترسی گەورەی تەندروستییان لێدەکەوێتەوە...

05/12/2024

🔴تـــۆ حەزت بە خواردنی گۆشتی قــاز هەیە؟
🔻شنیا سودە تەندروستیەکانیتان بۆ بـــاس دەکات
#قاز
#تەندروستی

تەندروستی جیهانی: خواردن و دەرمان لە غەززە نەماوەزانیاری لە کۆمێنتە 🔻
29/11/2024

تەندروستی جیهانی: خواردن و دەرمان لە غەززە نەماوە
زانیاری لە کۆمێنتە 🔻

21/11/2024

🔸 ڕووداوەکانی دەوروبەر کاریگەرییان لەسەر دەرونمان هەی
🔸 چۆن بتوانین ئەو کاریگەرییانە کەم کەینەوە؟
👈 دکتۆر فەهمی عەلی عەزیز پسپۆڕی دەروونی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە

ئەو خواردن و خواردنەوانە کە دەبنە هۆی کەمبونەوی توشبون بە گرژیی ماسولکەکان🔹 پەتاتەی شیرین؛ لەبەرئەوەی ماددەی کالسێۆم و م...
20/11/2024

ئەو خواردن و خواردنەوانە کە دەبنە هۆی کەمبونەوی توشبون بە گرژیی ماسولکەکان
🔹 پەتاتەی شیرین؛ لەبەرئەوەی ماددەی کالسێۆم و مەگنیسێۆم و پۆتاسێۆمی تیادایە، هاوکار و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی گرژی و ڕەقبوونی ماسولکە نەهێڵێت.

🔹 ئەڤۆکادۆ؛ میوەکە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆمی تیادایە کە هۆکارە بۆ خاوکردنەوەی ماسولکەکان.

🔹 پاقلەمەنیەکان، فاسۆڵیا، لۆبیا، کەڕێژەیەکی زۆر مەگنیسێۆمییان تێدایە و هاوکارن بۆ نەهیشتنی ئازاری ماسولکەکان.

🔹 شوتی یاخود شەربەتەکەی کە ناھێڵێت ماسولکەکان وشک ببنەوە، لە بەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و هۆکارە بۆ هێشتنەوەی ماسولکەکان بە شێداری.

🔹 شیر یاخود شیرەمەنیەکان کە ڕێژەیەکی زۆر پرۆتین لە پێکهاتەکەیاندا هەیە و یارمەتی دروست بونەوەی خانە تێکشکاوەکانی ماسولکەکان دەدەن.

🔹 سرکەمەنی یاخود ترشیات و خەیار شۆر ، کاریگەرییان ھەیە لە پارێزگاریکردن لە دەمارەکان کەئەویش دەبێتە ھۆی نەھێشتنی ئازار و نەهێشتنی ڕەقبونی ماسولکەکان .

🔹سەوزە گەڵا تۆخەکانی وەکو سڵق و کاھوو و سپێناغ و ..ھتد ، کەڕێژەیەکی زۆر کالسێۆم و ماگنیسێۆمیان تێدایە.

🔹میوەکانی پرتەقاڵ و نارنج و سەندی ، لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاو وپۆتاسێۆمیان تیادایە یارمەتی خاوکردنەوە و باشتر بونی ماسولکەکان دەدەن .

🔹ماسی، بەتایبەتی جۆری سەلمۆن کە چەوریەکەی هانی چالاک بونی سوڕی خوێن دەدات، کە کاریگەری ھەیە لەسەر باشتر کارکردنی ماسولکەکان.

🔹 تەماتە، کە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆم لە پێکهاتەکەیدایە، یارمەتی خاوکردنەوەی ماسولکەکان دەدات .

🔹 ئاو، خواردنەوەی ئاو بەڕێژەی زۆر 12 پەرداخ و زیاتر لەڕۆژێکدا، ڕێگری دەکات لە وشکبونەوەی ماسولکەکان و ئیش و کاریان چالاک دەکات

🔴 نیشانەکانی بەرزی چەوری خوێن ..یەكێك لە كێشە گەورە تەندروستییەكانی ئێستەی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی گیرانی خوێنبەرەكان و بەرزب...
18/11/2024

🔴 نیشانەکانی بەرزی چەوری خوێن ..
یەكێك لە كێشە گەورە تەندروستییەكانی ئێستەی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی گیرانی خوێنبەرەكان و بەرزبوونەوەی رێژەی چەورییە لە لەش و لەناو دەمارەكان، كە دەبنە هۆی نەگەیشتنی خوێنی پێویست بۆ ماسولكەكانی دڵ و مێشك و ئەندامەكانی لەش، ماڵپەڕێكی پزیشكی باسی چەند نیشانەیەك دەكات لەسەر گیرانی خوێنبەرەكان.

ماڵپەڕی "هیڵس"ی پزیشكی باسی چەند نیشانەیەك دەكات كە لە دوای سەعات 10ی شەو بەسەر مرۆڤ دەردەكەون، رەنگە پێوەست بن بە بەرزیی رێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێن و گیرانی خوێنبەرەكانەوە، لەوكاتەی كۆلیسترۆڵ مادەیەكی مۆمییە و هەموو خانەكانی لەش هەیە و بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆن و ڤیتامین دال و یارمەتیدەرەكانی هەرسكردن پێویستە، بەڵام پێویستە رێژەكەی دیاریكراو بێت بۆ ئەوەی زیانی نەبێت.

لەو نیشانانەی ماڵپەڕەكە باسیان دەكات كە شەوانە بەدیار دەكەون و پێویستە لە كاتی هەست پێكردنیان سەردانی پزیشكی شارەزا بكرێت:
1 - ئازاری سینگ، لە دیارترین نیشانەكانی شەوانەی بەرزیی كۆلیسترۆڵە لە خوێن، بەهۆی گیرانی خوێنبەرەكانەوە دروست دەبێت، بەو شێوەیە خوێن ناگاتە ماسولكەكانی دڵ و هەست بە گیران و گوشاری سنگ دەكرێت.

2- هەناسەتەنگی، نیشانەیەكی وریاكەرەوە و مەترسیداری حاڵەتەكانە و شەوانە دروست دەبێت، بەتایبەتی لە كاتی پاڵكەوتن، بەهۆی گیرانی دەمارەكان و دروستبوونی گوشارە لەسەر دڵ، هەناسەدان زەحمەت دەبێت.

3-- ماندووبوون و شەكەتیی زۆر، بەتایبەتی لە شەوان نیشانەیەكە لەسەر بەرزیی كۆلیسترۆڵ، كاتێك دەمارەكانت دەگیرێت پێویستە دڵ زیاتر كار بكات و بە توانایەكی زیاتر پاڵ بە خوێنەوە بنێت، ئەوەش ماندووی دەكات، بۆیە ئەگەر شەوانە دوای حەسانەوە هەر ماندوو بوویت، ئەوە كۆلیسترۆڵت بەرزە.

4-- سەرسووڕان و سەرگێژخواردن، بەتایبەتی شەوانە و لە كاتی جووڵانەوە و گۆڕینی دۆخی لەش، ئەوەش ئاماژەیە بۆ بەرزیی رێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن و نەگەیشتنی خوێنی پێویستە بۆ مێشك بەهۆی گیرانی خوێنبەرەكانەوە.

5-- سڕبوون و مێروولەكردنی قاچ و باسك، رەنگە نیشانەیەكی لاوازیی سوڕی خوێن بێت بەهۆی بەرزیی رێژەی كۆلیسترۆڵەوە، شەوانە لەو كاتەی مرۆڤ كەمتر چالاكە زیاد دەكات، ئەوەش نیشانەی بوونی كێشەیە لە خوێنبەرەكان.
(وەرگیراوە)....

ئێمە تاقەتی سیاسەت و ئەوشتانەمان نییە تەنیا زانیاری سروشتی و تەندروستی دەخەینە خزمەتتان، ئەگەر شیاوین جێ دەستێکی جوان جێ بهێڵە.

بەبۆچوونی بەرێزتان پێت وایە کام هاورێت ئەو نیشانانەی تێدایە.

Address

Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rwn Health posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram