Dr. Haveen Kamal Sha

Dr. Haveen Kamal Sha په‌یجی فه‌ڕمی د ۰ هه‌ڤین کمال شاه‌
تایبه‌ت به‌ چارەسەری ئازار و بێهۆشکاری..

31/07/2024

هاوڕێیان بینەری ئەم دیمانەیەمان بن لە سەر ئازاری جەستە...

30/07/2024

هەرسەرکەوتووبن خوشکی ئازیزم "د. ڕۆژین کەمال" و کوڕە شیرینەکەم "کارۆ کامەران "❤❤❤
Digital Cultural Heritage کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی

چۆن گرژی ماسولکەکانت کەمدەکەیتەوە لە ڕێگای خۆراکەوە؟ یەکێک لە هەرە کێشە باوە  تەندروستییەکانی ئەم سەردەمە،  دروستبوونی گ...
27/07/2024

چۆن گرژی ماسولکەکانت کەمدەکەیتەوە لە ڕێگای خۆراکەوە؟

یەکێک لە هەرە کێشە باوە تەندروستییەکانی ئەم سەردەمە، دروستبوونی گرژی ماسولکەکانە، بەتایبەت ماسولکەکانی پوز و شان ومل، کە زۆربەی جار هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ماندووبوون و لایف ستایلی خراپ، کەمی خواردنەوەی ئاو و زیاد خۆری لە خواردنی فاست فوود و ناتەندروست.
هەروەها لە ئێستادا نێرگەلە کێشان و جگەرەی ئەلەکترۆنی و جگەرەی ئاسایی بەهەمان شێوە کاریگەری زۆریان هەیە و خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆریش لە چا و قاوە و خواردنەوە گازییەکان کاریگەری خراپیان هەیە ، ئەمانە و چەندەها هۆکاری تر و نەخۆشی ماسولکەکان لەوانەیە گرژی دروست بکەن.
لێرەدا باس لەو خواردن و خواردنانەوە دەکەین کە پێویستە زیادی بکەین بۆ ژەمە خۆراکیەکانمان بۆ کەمکردنەوەی ئەو گرژییە:
🥔🥔 پەتاتەی شیرین، لەبەرئەوەی ماددەی کالسێۆم و مەگنیسێۆم و پۆتاسێۆمی تیادایە کە گرژی و ڕەقبوونی ماسولکە ناھێڵێت .
🥑🥑 ئەڤۆکادۆ کە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆمی تیادایە کە ماسولکە خاوکەرەوەیە.
🥗🥗 🍜پاقلەمەنیەکان، فاسۆڵیا، لۆبیا، کەڕێژەیەکی زۆر مەگنیسێۆمی تیادایە کە ئازاری ماسولکە ناھێڵێت .
🍉🍉 شووتی یاخود شەربەتەکەی کە ناھێڵێت ماسولکەکان وشک بنەوە چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تیادایە .
🍶🍶🧀🧀 شیر یاخود شیرەمەنیەکان کە ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی تیادایە کەیارمەتی دروست بوونەوەی خانە تێکشکاوەکانی ماسولکە دەدات .
🥒🥒🥒 سرکەمەنی یاخود ترشیات و خەیار شۆر ، کاریگەری ھەیە لەسەر تەحفیز کردنی دەمارەکان کەئەویش دەبێتە ھۆی نەھێشتنی ئازار و ڕەقبوونی ماسولکەکان .
🥬🥦🥦🥬 سەوزە گەڵا تۆخەکانی وەکو سڵق و کاھوو و سپێناغ و ..ھتد ، کەڕێژەیەکی زۆر کالسێۆم و ماگنیسێۆمیان تیادایە .
🥭🍈🍊- پرتەقاڵ و نارنج و سەندی ، ڕێژایەکی زۆر ئاو پۆتاسێۆمیان تیادایە کەیارمەتی خاوکردنەوەو باشتر بوونی ماسولکەکان دەدەن .
🌰🥜🌰🥜- چەرەزات ،بەھەموو جۆرەکانیەوە سەرچاوەیەکی باشن بۆ مەگنیسێۆم .
🍤🐟🐠 - ماسی، بەتایبەتی جۆری سەلمۆن کە چەوریەکەی هانی چالاک بوونی سوڕی خۆێن دەدات کە کاریگەری ھەیە لەسەر کاری ماسولکەکان .
🍅🍅🍅 تەماتە ، کە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆمی تیادایە ، کە یارمەتی خاوکردنەوەی ماسولکەکان دەدات .
🥤🥤🥛🥛- ئاو ، خواردنەوەی ئاو بەڕێژەی زۆر ١٢ پەرداخ و زیاتر لەڕۆژێکدا، ڕێگری دەکات لە ووشکبوونەوەی ماسولکەکان و ئیش وکاریان چالاک دەکات .

د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد.
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی ئه‌کادیمیایی ئه‌مریکی بۆ ئازار شکاندن
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی دکتۆره‌ هه‌ڤین کماله‌وه‌
لینکی په‌یج : /www.facebook.com/dr.haveenkam

ئەمشەو سەردانی ڤیستیڤاڵی هاوینەمان کرد لە سەیرانگای سەرچناری گەشتیاری، خۆشحاڵبووم کە خوشکەزاکەم " زینۆ" خان و ئامۆزا جوا...
25/07/2024

ئەمشەو سەردانی ڤیستیڤاڵی هاوینەمان کرد لە سەیرانگای سەرچناری گەشتیاری، خۆشحاڵبووم کە خوشکەزاکەم " زینۆ" خان و ئامۆزا جوانەکانی بەشداریان کردبوو لە ڤیستیڤاڵەکە بەکاری دەستی "موتو مۆرو" و "مۆر " و چەندین چەندین ملوانکە و دەستبەن و کاڵای جوانی تریان ئامادەکردبوو، جێگای شانازین ئەو کەسانەی بەردەوام هەوڵدەدەن و بژێوی ژیانیان بە عارەقی ناوچەوانیان پەیدادەکەن.

د.هەڤین کەماڵ شا محەمەد

باشترین سەوزەکان چییە بۆ داخوران و ئازاری جومگەکان ؟لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری ئازاری لەش بەھۆی داخوران و ھەوکردنی جومگەکانی...
19/07/2024

باشترین سەوزەکان چییە بۆ داخوران و ئازاری جومگەکان ؟

لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری ئازاری لەش بەھۆی داخوران و ھەوکردنی جومگەکانی لەشەوەیە . و بەپێی توێژینەوەیەک لە ووڵاتێکی وەکو بەریتانیا، ساڵانە (١٠)ملیۆن کەس بەدەست داخوران و ھەوکردنی جومگەکان دەناڵێنن . لێرەدا پێم باشە کەمێک باس لەو سەوزانە بکەم کەدەتوانیت زیادی بکەیت بۆ ژەمە خۆراکیەکانتان ، کەھەم لەڕووی بەھای خۆراکییەوە بەسوودن و ھەم لەڕووی مادییەوە نرخیان گونجاوەو ھەموو خێزانێک دەتوانێت بیان کڕێت و لەھەمووشی گرنگتر ئەوەیە جومگەکان دەپارێزن لە داخوران و ھەوکردن .
گرنگترین سەوزەکان کە دەتوانیت ڕۆژانە بیکڕیت ئەمانەن :
١- سەوزە گەڵا تۆخەکان :
وەکو برۆکۆلی ، سپێناخ، کەلەرم ، قەرنابیت، سڵق..ھتد، ئەمانە ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسیدیان تیادایە وەکو ڤیتامین ئەی (A) و سی (C) و کەی (K) کە خانەکانی لەشی مرۆڤ دەپارێزن لە ماددەی زیانبەخشی فری ڕادیکاڵ ، کەلەئەنجامی تێکشکاندنی خۆراک لە لەشدا دروست دەبن . ھەروەھا ئەم خۆراکانە،ڕێژەیەکی زۆریش کالسیۆمیان تیادایە کە ئێسک دەپارێزن .ھەروەھا برۆکۆلی و کەلەرم و ئەوخێزانە لەسەوزەوات، ماددەی (سولفارافۆن)ی تیادایە کە ھەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوەو کرکڕاگە دەپارێزێت .
٢- پەتاتەی شیرین ، گوێزەر ، کولەکەی گەورەی پرتەقاڵی (سکواش) :
ئەم سەوزەو ڕووەکە ڕەنگ پرتەقاڵی و سورباوانە، ڕەنگەکەیان لە ماددەی کاراتینۆیدی وەک : " بێتا_کریپتۆ_کسانسین" سەرچاوەی گرتووە ، کە توێژینەوەکان سەلماندویانە کاریگەری ھەیە لە کەمکردنەوەو دواخستنی داخورانی جومگەکان . ھەروەھا ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسیدیان تیادایە کەھەوکردن کەمدەکەنەوە .
٣- بیبەری سەوز ، بیبەری سوور :
بیبەر بەھەموو ڕەنگەکانیەوە، ئەگەر شیرین بن یاخود توون . سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین سی (C)ن کە ئێسک و کرکڕاگە دەپارێزێت و ئەگەر ڕۆژانە کەمتر لە( ٧٥) ملگم بۆ ژن و( ٩٠) ملگم بۆ پیاو وەربگیرێت ، ئەوە ترسی توشبوون بە داخوران زیاد دەکات . ڕۆژانە نیو قاپ بیبەری سوور بڕی تەواوت دەداتێ لە ڤیتامین سی .
٤- پیاز ، سیر ، کەوەر ، پیازی سوور ، تەڕەپیاز :
ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسیدیان تیادایە بەناوی (کیورستین)، کەھەوکردنی جومگەکان کەمدەکەنەوە . ھەروەھا ماددەی ( دایئەلیل دایسەلفین)ی تیادایەکەئەو ئەنزیمانە کەمدەکاتەوە کە کرکڕاگە دەشکێنن .
٥- زەیتوون :
زەیتون خۆیی یاخود زەیتەکەی دژەھەوکەرێکی زۆر باشن، ئەو زەیتەی لەزەیتوونی تازە پێگەشتوو وەردەگیرێت، ماددەی (ئۆلیکانتۆڵ ) ی تیادایە کە دژە ھەوکردنێکی سروشتییە کە ھاوشێوەی ئازارشکێنی (ئیبۆپرۆفین) کاردەکات.
تێبینی : چۆنیەتی ئامادەکردن و لێنانی سەوزە گرنگی زۆری ھەیە ، ھەمیشە باشترە بەشێوەی فرێش یاخود لەزەڵاتەدا بخورێت، بەڵام ئەگەر بەو شێوەیە نەخورا باشترین ڕێگا لێنانێتی بەشێوەی ھەڵمکردن وەک لە کوڵان و سورکردنەوە . ئەگەر بە ڕێگای کوڵانیش ئامادەکرا باشترە ئاوی کەمی تێبکرێت بۆ ئەوەی ڤیتامین و دژە ئۆکسیدەکان ھەمووی نەچنە دەرەوە بۆ ئاوەکە. ھەروەھا زۆر مەیکوڵێنە و ھەوڵ دە بەسەوزی بیھێڵیتەوە .
لەکاتی سورکردنەوەدا ئەو تاوانە بەکاربێنە کە ڕۆن و زەیتیان کەمدەوێت و قوڵ نین . و باشترە کەوچکێک یان دوو کەوچک زەیتی زەیتون بەکاربێنە بۆ زیادکردنی ماددەی ئۆلیکانتۆل بۆ سەوزەکە .

بەھیوای سوود بینین ..

د. ھەڤین کەمال شاە محەمەد
پسپۆڕی بێھۆشکاری و ئازارشکاندن

هەر سەرکەوتووبێت هاوڕێ و هاوپیشەمان کاک دکتۆر"یاسین عەبدولکەریم".پزیشکێکی کورد هەڵەیەکی پزیشکی لە کتێبێکی جیهانیدا دەدۆز...
18/07/2024

هەر سەرکەوتووبێت هاوڕێ و هاوپیشەمان کاک دکتۆر"یاسین عەبدولکەریم".
پزیشکێکی کورد هەڵەیەکی پزیشکی لە کتێبێکی جیهانیدا دەدۆزێتەوە

د. یاسین عەبدولکەریم، پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری و چارەسەری ئازار، هەڵەیەکی پزیشکی لە کتێبێکی زانکۆی کامبرێجی بەریتانیادا دەدۆزێتەوە و زانکۆکە لە چاپی نوێی کتێبەکەدا هەڵەکە راستدەکاتەوە.

لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رۆژێکی نوێی کوردساتدا، د. یاسین عەبدولکەریم سەبارەت بە دۆزینەوەی ئەو هەڵە زانستییە لە کتێبە پزیشکییەکەی زانکۆی کامبرێجدا رایگەیاند: لەکاتی خوێندنەوەی بابەتێک لەسەر ئەو ئامێرەی دەکرێتە پەنجە بۆ دەستنیشانکردنی رێژەی ئۆکسجین لە خوێندا و لێدانەکانی دڵ، هەستمکرد لەباسی میکانیزمی کارکردنی ئامێرەکەدا هەڵەیەک هەیە.

رایگەیاند: ئەم کتێبەی زانکۆی کامبرێج یەکێکە لە کتێبە گرنگەکان و سەدان هەزاری لێ چاپدەکرێت و بۆ خوێندکاری دکتۆرا دانراوە، بۆیە سەرەتا دڵنیانەبووم، بەڵام دوای ئەوەی بەدواداچوونی تەواوم بۆ زانیارییەکە کرد، دڵنیابوومەوە و ئیمێڵێکم بۆ زانکۆکە نارد و لەوبارەیەوە ئاگادارم کردنەوە.

لە درێژەی وتەکانیدا، د. یاسین عەبدولکەریم ئاماژەی بەوە کرد؛ سەرەتا هیوای بەوە نەبووە وەڵامی بدرێتەوە، بەڵام دوای هەفتەیەک لە زانکۆکەوە ئیمەیڵێکی پێ گەیشتووە و پێی راگەیەندراوە، کە زانیارییەکە دەنێردرێت بۆ بەشی بەدواداچوونی تێکستەکان.

وتیشی: دوای نزیکەی ١١ رۆژ ئیمەیڵێکی تریان نارد و ئاماژەیان بە هەڵەکە دا و وتیان لە چاپی نوێی کتێبەکەدا ئەو هەڵەیە راست دەکرێتەوە.

12/07/2024

چۆن فایبرۆمایەڵجیا چارەسەر دەکرێت ؟

ئازاری سەر بەهۆی ملەوە یاخود (cervicogenic headache )چییە ؟؟ بریتییە لەو سەرئێشەیەی کەدروست دەبێت لەئەنجامی کێشەیەک لە م...
11/07/2024

ئازاری سەر بەهۆی ملەوە یاخود (cervicogenic headache )چییە ؟؟
بریتییە لەو سەرئێشەیەی کەدروست دەبێت لەئەنجامی کێشەیەک لە ملدا، واتە کێشەسەرەکیەکەلەسەر و مێشکدا نییە ، بەڵکو ئازارێکی دووەمیە کەلەملدایە و دەڕوات بۆ سەر و ئازاری ( referred pain) ی پێدەوترێت .

نیشانەکانی :
یەکێک لەهەرە گرنگترین نیشانەکانی ئەوەیە، ئەم سەرئێشەیە لەگەڵ هەر جووڵانێکی لەپڕی ملدا سەر ئێشەکە زیاد دەکات . وەهەروەها ئەگەر مل بۆ ماوەیەکی زۆر لەیەک شێواز و جووڵەدا بمێنێتەوە، ئازارەکە دروست دەبێت .
نیشانەکانی تری :
--ئازار لەیەک لای سەردا یاخود دەمووچاو.
--ئازارێکی بەردەوام کە لێنادات وەکو دڵ (هەندێک سەر ئێشە نەخۆشەکە کەوەسفی دەکات دەڵێت لێدەدات وەکو دڵ).
--ئازارێک دێت کەلەوانەیە چەند کاتژمێرێک یاخود چەند ڕۆژێک بخایەنێت .
--گرژبوون و ڕەقبوونی ملی لەگەڵدایە کە نەخۆشەکە ناتوانێت ملی بەباشی بجوڵێنێت .
--ئازارەکە زۆر جار لەیەک خاڵدا دەمێنێتەوە، لەوانەیە لەپشتی سەردا بێت، یاخود پێشی سەر ، یاخود لایەکی سەر یان چاو .
هەرچەندە ئەم جۆرە سەرئێشەیە زۆر جیاوازە لەگەڵ شەقیقە بەڵام هەندێک جار هەندێک نیشانەیان لەیەک دەچن بۆ نموونە :
هەستکردن بەپڕی گەدەو دڵتێکەڵهاتن ، بوونی ئازار لە شان و قۆڵدا، بێزاربوون بە ڕووناکی زۆر و دەنگی زۆر، لێڵبوونی بینین .
هەندێک کەس هەردوو جۆرە سەر ئێشەکە دەگرن لەیەک کاتدا . کەئەمەش دەستنیشانکردنی کێشەکە قورستر دەکات.

هۆکارەکانی :
--- بوونی کێشە لە ئێسکی مل ، جومگەکان ، ماسولکەکانی ، بۆ نموونە ئەو کەسانەی هەندێک پیشەیان هەیە وەک : دارتاش ، ئاسنگەر ، ئەوانەی کاری ئارایشتگا دەکەن، سەرتاش، بەرگدروو ...هتد. ئەمانە بەهۆی بەکارهێنانی ملیانەوە زیاتر تووشی ئەم جۆرە سەرئێشەیە دەبن .
--- زۆر جار لەو کەسانەیە ڕوودەدات کەملیان بۆ پێشەوە دەبەن بە بەردەوامی و دووری ئەخەنەوە لە جەستەیان کە ئەمەش فشارێکی زیاتر دەخاتە سەر مل و بەشی سەرەوەی پشت، بۆ نموونە ئەوانەی سەیری یاری تۆپی پێ دەکەن یاخود هەر شتێکی تر بێت .
---هەندێک جار بەهۆی ڕووداوێکەوەیاخود کەوتنەوە یاخود وەرزشەوە، ماسولکەکان و دەمارەکانی مل زەبری بەردەکەوێت کە پێی دەوترێت ویپلاش .
--- بەهۆی ئینزلاقی دیسکی بڕبڕەکانی ملەوە ، بەتایبەتی بڕبڕەی دوو و سێ و چوار . هەروەها داخوران و سەوەفانی جومگەکانی مل .
--- هەندێک جار بەهۆی شکاوی یاخود شێرپەنجەی ئێسکی ملەوە توشدەبێت کەئەمەش حاڵەتێکی دەگمەنە.
دەستنیشانکردنی :
لەبەرئەوەی جۆرەکانی سەرئێشە زۆرن و زۆریش لەیەکدەچن ، پێویستە پزیشکی پسپۆڕ پشکنینی تەواوت بۆ بکات و لەگەڵیدا مێژووی نەخۆشیەکەت بەتەواوی لێبرسێت ، و لەبیرت نەچێت کە ئەم خاڵانەی پێبڵێت :
-- ئایا ئازارەکەت ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت ؟
--- ئایا تا یاخود سووربونەوەو خورانت بۆ دروست دەبێت ؟
---ئایا تووشی پێکان بوویت یاخود خۆت عەزێت داوە ؟؟
---ئایا بەخواردن سەرئێشەکەت زیاد دەکات ؟؟
--- ئایا بورانەوەو گێژی لەگەڵدایە؟؟
پزیشکەکەت لەوانەیە پێویستی بە ئەشیعەی ڕەش و سپی (تیشکی ئێکس ڕەی) بێت، یاخود ئەشیعەی تەنووری ، هەندێک جار هەندێک جۆری پشکنینی خوێن . ئەگەر ئەوانە هیچی تیا دەرنەکەوت پزیشکی پسپۆڕی ئازار ڕێگایەک بەکاردێنێت پێدەوترێت (nerve blocks ) کە دەمارە هەستەوەری مل بۆ ئازار سڕ دەکرێت بە دانانی هەندێک دەرمانی سڕکەر لەدەوری دەمار و جومگەکانی ملدا لەژێر ئامێری تیشکی(C ARM) دا . ئەگەر بەوە ئازارەکە نەما ، ئەوە مانای ئەوەیە سەرئێشەکە بەهۆی فشاری سەر دەماری ملە .
چارەسەرکردن :

---بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن و دژەهەوکردنەکان، ماسولکەخاوکەرەوەکان، هەندێک ئازارشکێنی تر وەک دەرمانی گەشکەو هێورکەرەوەکان بۆ نەهێشتنی ئازارەکە .
--- سڕکردنی دەمارەکانی مل (nerve block) کەئەمەش بۆ ماوەیەک ئازارەکە ناهێڵێت و یارمەتی نەخۆشەکە دەدات کەوەرزشەکانی بێ ئازار بکات .
--- چارەسەری فیزییاوی و چارەسەری سروشتی ، کەئەویش پزیشکی پسپۆڕ ڕێنمایی نەخۆشەکە دەکات و فێری دەکات چۆن وەرزش بکات و سترێچینگ و ڕاکێشان بە ماسولکەکانی ملی بکات .
--- بەکارهێنانی تەزووی کارەبای لەڕێگای ئامێری (TENS) و هەروەها ئامێری شۆک وەیڤ(shock wave) بۆ کردنەوەی خاڵی ئازارەکان و بەکارهێنانی دەرزی ئاژنین (acupuncture )بۆ خاوکردنەوەی ماسولکەکان .
---- هەندێک چارەسەری تەواوکەر وەک هایدرۆتێراپی (وەرزشکردن لە ئاودا)، یۆگا، میدیتەیشن و تێڕامان.
---ئامێری "ڕادێۆفریکوینسی " : کەئەمەش ئامێرێکی تایبەتە زیاتر لەو حاڵەتانەدا بەکاردێت، کە ئازارەکە بەهۆی سەوەفان و داخورانی جومگەکانی ملەوەدروستدەبێت.
--- نەشتەرگەری: ئەویش لەهەندێک حاڵەتی وەک ئینزلاقێکی زۆری دیسکی نێوان بڕبڕەکانی ملدا ، یاخود هەندێک حاڵەتی وەکو شکان و شێر پەنجە .

د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی ئه‌کادیمیایی ئه‌مریکی بۆ ئازار شکاندن
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی دکتۆره‌ هه‌ڤین کماله‌وه‌
لینکی په‌یج : /www.facebook.com/dr.haveenkamal

🔴  گرنگترین هۆکاره‌کانی ئازاری پشتی له‌ ناکاو و کتوپڕ : زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ پڕ  تووشی پشت ئێشەیەکی زۆر ده‌بنەوه‌ بێ ...
08/07/2024

🔴 گرنگترین هۆکاره‌کانی ئازاری پشتی له‌ ناکاو و کتوپڕ :

زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ پڕ تووشی پشت ئێشەیەکی زۆر ده‌بنەوه‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ ڕابردوودا هیچ نه‌خۆشیەکی بڕبڕه‌کانی پشتیان هه‌بوو بێت، وە گه‌لێک جار بیریان بۆ ئەوه‌ ده‌چێت که‌ تووشی ئینزلاقی دیسکی نێوان بڕبڕەکان بووبن، به‌ تایبەت ئه‌گه‌ر پاش بەرزکردنه‌وه‌ی شتێکی قورس پشت ئێشه‌که‌ ده‌ستی پێکردبێت، لێرەدا بە کورتی باس لە گرنگترین هۆکاره‌کانی دروستبوونی پشت ئێشه‌ی له‌ ناکاو دەکەین:
۱ ـــ پچڕان و برینداربوونی ماسولکه‌کان یان زۆر ماندووکردنی ماسولکه‌کان، لەڕێگای زۆر بەکارهێنان یان خراپ بەکارهێنانی جومگەکان و بڕبڕەکانی پشت کە ئه‌مه‌ باوترین هۆکاری ئازاری پشته‌.
۲ ـــ خزان و وشکبوونەوەو ئینزیلاقکردنی دیسکی نێوان بڕبڕه‌کانی پشت.
۳ ـــ هه‌وکردنی جومگه‌ی بڕبڕه‌کانی پشت : به‌ هۆی به‌کتریا و ڤایرۆسه‌وه‌ وه‌ک نه‌خۆشی تای ماڵتا ۰
٤ ـــ عرق النسا یاخود سایەتیکا، ئەمەش کاتێک بە هۆکارێک فشار دەچێتە سەر دەماری سایەتیک کە شا دەمارێکە و بە سمتدا دێتە خوارێ بۆ ڕان و قاچ و پێیەکان.
٥ ـــ سه‌وه‌فان و داخورانی بڕبڕه‌کانی پشت ۰
٦ ـــ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک ۰
۷ ـــ هه‌وکردنی جومگه‌ی حه‌وز ( Sacroiliatis ) .
۸ ـــ نه‌خۆشی فایبرۆمایه‌ڵجیا ۰
۹ ـــ ته‌سک بوونه‌وه‌ی که‌ناڵی بڕبڕه‌کانی پشت
۱۰ ـــ نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان ۰
۱۱ ـــ به‌ردی گورچیله‌ یان هه‌وکردنی گورچیله‌ ۰
۱۲ ـــ هه‌وکردنی ڕیخۆڵه‌ کوێره‌ ۰
۱۳ ـــ خانمان پێش یان له‌ کاتی سوڕی مانگانه‌ یان له‌ کاتی سکپڕی دا ۰

--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی د ۰ هه‌ڤین که‌ماله‌وه‌ ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری

هەر سەرکەوتووبیت خوشکە بچکۆلە زیرەکەکەم ❤❤❤
06/07/2024

هەر سەرکەوتووبیت خوشکە بچکۆلە زیرەکەکەم ❤❤❤

سڵاوتان لێبێت ئازیزانم، زۆر سوپاس بۆ نامەکانتان و ئەحوال پرسینتان و پرسیارتان. ویستم پێتان راگەیەنم، لە ئێستادا من لە کوردستان نەماوم و لە راهێنانی پزیشکی دام لە ووڵاتی کەنەدا. هەر بۆیە زۆر ببورن کە ئەگەر جوابی نامەکانتان لە پەیج نەدرابێتەوە بەهۆی جیاوازی کات و سەرقالیەکی زۆرم بە کاری نوێم.

ئەمڕۆ بە هاوەڵی د. ڕۆژینی خوشکم و سۆزی خانی ئامۆژنم و ئەم منداڵە جوانانە سەردانی "مۆزەخانەی سلێمانی" مان کرد. بەڕاستی کا...
04/07/2024

ئەمڕۆ بە هاوەڵی د. ڕۆژینی خوشکم و سۆزی خانی ئامۆژنم و ئەم منداڵە جوانانە سەردانی "مۆزەخانەی سلێمانی" مان کرد.
بەڕاستی کاتێکی زۆر خۆش و بەسوودمان بردە سەر بە بینینی ئەو ئاسەوارە دێرینانەی لە مۆزەخانەی شارەکامان پارێزراوە و بە بیستنی چیرۆکی پشت ئەو ئاسەوارانە.
ناسینی مێژوو و کەلتووری گەلەکەمان و ناساندنی بە نەوەی نوێ خاڵێکی زۆر گرنگە، بۆیە هیوادارم هەموو سەردانی مۆزەخانەکان بکەن و زیاتر شارەزا بن بە کەلتوور و مێژووی کورد و بزانین کە ئێمەی کورد خاوەنی شارستانیەکی کۆن و ڕەسەنین و تەنها دوژمنەکانمانە دەیانەوێت بیشارنەوە.
زۆر سوپاس بۆ ستاف و لێپرسراوە ماندوونەناس و دڵسۆزەکانی مۆزەخانەی سلێمانی وەک کاک هاشم و نیان خان، و بوشراخانی ئازیز و کاک ئەکرەمی بەڕێز کە زۆر لە گەڵمان ماندووبوون و زانیاری زۆر باشیان پێبەخشین سەبارەت بە مێژوو و شوێنەوارە دێرینەکانمان.

تێبینی : مۆزەخانەی سلێمانی دووەم مۆزەخانەیە لە عێراقدا لە دوای مۆزەخانەی بەغداد..

ئازاری کلێنچکە چییە؟ ئازارێکە لەبەشی خوارەوەی بڕبڕەکانی پشتدا دروست دەبێت کە کلێنچکەیە، کۆتا ئێسکە لەبڕبڕەکانی پشتدا و ئ...
03/07/2024

ئازاری کلێنچکە چییە؟

ئازارێکە لەبەشی خوارەوەی بڕبڕەکانی پشتدا دروست دەبێت کە کلێنچکەیە، کۆتا ئێسکە لەبڕبڕەکانی پشتدا و ئێسکێکی سێگۆشەییە، لەسێ ئێسکی بچکۆلە پێکھاتووە. لەکاتی پێکان یاخود فشار خستنە سەر ئێسکەکە و بەستەر و ماسولکەکانی دەوروبەری، تووشی ئازار دەبیت،
بە ئینگلیزی بە (coccydynia) ناودەبرێت.
لەزۆربەی حاڵەتەکاندا، ئازارەکە چەند ھەفتەیەک یاخود چەند مانگێک دەخایەنێت و لەدوای ئەوە ئازارەکە نامێنێت. بەڵام لەھەندێک حاڵەتدا ئازارەکە بەردەوام دەبێت و کار دەکاتە سەر چالاکی ڕۆژانەی کەسەکە.

نیشانەکانی ئازاری کلێنچکە :

گرنگترین نیشانەکانی ئازار و ھەستکردن بە ئازارە لەکاتی دەستلێدانی ناوچەی کلێنچکەی سەروو سمت . ئازارەکە لەوانەیە بەم شێوانەی خوارەوە بێت :
--- ئازارێکی توندی بێزارکەر و جاڕس بێت لە کلێنچکەدا، ھەندێک جاریش تیژ دەبێت.
--- ئازارەکە زیاد دەکات لە کاتی دانیشتن، جوڵان لە دانیشتنەوە بۆ ھەڵسان، وەستان بە پێوە بۆ ماوەیەکی زۆر، لەکاتی جوتبوون وسێکسکردندا، لەکاتی سەرئاو و پیسایکردندا، لەئافرەتاندا لە کاتی سوڕی مانگانەدا زیاد دەکات.
--- خەوزڕاندن بەھۆی دروستبوونی ئازار لەکاتی پاڵکەوتندا، لەدەستدانی توانای ئەنجامدانی چالاکییەکانی ڕۆژانە پێیھەڵدەستیت، وەک ئۆتۆمبێل لێخوڕین ، چەمانەوە، ھەڵگرتنی شتومەکی قورس....ھتد.
ھەندێک کەس لەگەڵ ئەم نیشانانەی سەرەوەدا، ئازاری ھەردوو سمت و ڕانیشیان بۆ دروست دەبێت، یاخود وەک ئازاری سایەتیکا لەوانەیە بداتە پوز و قاچەکان .

گرنگترین ھۆکارەکانی ئەمانەن :

--- لەکاتی منداڵبوونی سروشتیدا، بەتایبەت ئەگەر منداڵبوونەکە کاتێکی زۆری پێ بچێت و زەحمەت بێت.
--- پێکان یاخوود لەکاتی ڕووداوێکدا ئازاری کلێنچکە بدات یاخود درز یان شکاوی دروست بێت، وەک ڕووداوی ھاتوچۆ یاخود کەوتنە خوارەوە...ھتد.
--- فشاری بەردەوام یاخود دووبارە لەسەر کلێنچکە، بۆ نموونە لەکاتی دانیشتنی زۆر یاخود وەستان بەپێوە بۆ ماوەیەکی زۆر، قەبزی، لەکاتی سوڕی مانگانە لە ژناندا کە فشار دەخەنە سەر ناوچەی حەوزیان لەبەر ئازار ......ھتد .
--- کێشی زۆر فشار دەخاتە سەر کلێنچکە، بە پێچەوانەشەوە کێشی زۆر کەم ماسولکە و بەستەرەکان لاواز دەکات ، بۆیە لەھەردوو حاڵەتدا ئەگەری دروستبوونی ئازار ھەیە.
---- ھەندێک حاڵەتی دەگمەنیش ھەیە وەک : دروستبوونی داخوران و ئێسکی زیادە لەسەر کلێنچکە، ھەوکردنی کرکڕاگەی کلێنچکە، ھەندێک جار کلێنچکە ڕەق و نەجوڵاو دەبێت، ھەندێک حاڵەتی زۆر دەگمەنیش لەوانەیە گرێی شێرپەنجەیی بێت.

دەستنیشانکردن:

لە ڕێگای پشکنینی سەریری پزیشکی پسپۆڕ ، نیشانەکان و ھەستکردن بە ئازار لەکاتی دەستلێدانی ناوچەکە، ھەندێک جار پزیشک پێویستی بە ئەشیعەی ڕەش و سپی و ھەندێک پشکنینی تاقیگەیی دەبێت، سەیرکردنی ناوچەکە بە ئامێری سۆنەر گرنگە بۆ زانینی ھەر بریندارییەک لە بەستەر و ماسولکەکانی دەوری کلێنچکە، ھەروەھا لەھەندێک حاڵەتدا ئەشیعەی تەنووری(MRI) پێویستە.

بۆکەمکردنەوەی ئازارەکە چی دەتوانیت بکەیت ؟

--- لەکاتی دانیشتندا دۆشەکەڵەی تایبەت بەکاربێنە، کەناوەکەی کونێکی تیادابێت لەشێوەی دۆنات بێت، یاخود لەشێوەی حەرفی (V) ی ئینگلیزی بێت .
--- لەکاتی دانیشتندا دەتوانیت خۆت بچەمێنیتەوە بۆ پێشەوە، بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە .
---- جەوەنەو پاکی سارد یاخود گەرم دەتوانیت بەکاربێنیت بۆ شوێنی ئازارەکە، بەپێی نەخۆشەکە بەکامیان ئارامتر دەبێت .
---- ئازارشکێنەکان دەتوانرێت بەکاربھێنرێن بە تایبەتی دژەھەوکردنە ناستێرۆیدەکان ، بەڵام باشترە لەژێر ڕێنمایی پزیشکدا بێت لەبەر زیانە لاوەکییەکانیان .
----- ئەنجامدانی چارەسەری سروشتی و وەرزشی تایبەت بەو کێشەیە، کەپزیشکی پسپۆڕ بۆت دادەنێت .

ئەگەر ئازاری کلێنچکەت بەو ڕێگا چارانەی سەرەوە چاک نەبوو، ئەوا پزیشکەکەت لەوانەیە پشکنینی کۆمت بۆ بکات بۆ زانینی ھۆکاری تر، ئەشیعەی ڕەش و سپی و ئەشیعەی تەنووری ھەندێک جار پێویستن بۆ بینینی شکاوی، داخوران، یاخود ھەندێک حاڵەتی دەگمەنی وەک شێر پەنجە .

چارەسەرکردنی ئازاری درێژخایەنی کلێنچکە :

--- لێدانی دەرزی ستیرۆید ، پرۆلۆتێراپی ، پلاز ما بۆ کلێنچکە لەژێر دەلالەتی سۆنەردا .
---بەکارھێنانی ئامێری شۆک وەیڤ و تێنس لەگەڵ یەکدا بۆ شوێنی ئازارەکە و ھەندێک جار دەرزی ئاژنینیش لەناوچەکەدا سوودی دەبێت.
---- بەکارھێنانی ئامێری ڕادیۆفریکوینسی (radiofrequency) لەژێر ئامێری (C arm) دا بۆ گرێ دەماری (ganglion impar ) بۆ نەھێشتنی ئازاری درێژخایەنی کلێنچک .
---- نەشتەرگەری؛ کەئەمیش زۆر بەدەگمەن دەکرێت و ئێسکەکە لادەبرێت .

ھەرشاد و تەندروست بن
د. ھەڤین کمال شاە محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
ئەندامی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن .
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی د ۰ هه‌ڤین که‌ماله‌وه‌
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/dr.haveenkamalsh

شیرە ئاڵتوونیەکە یاخود شیری زەردەچەوە چییە ؟ (golden milk)و بەزمانی هندی پێدەوترێت (Haldi Doodh) :بریتیە لە گیراوەی( شیر...
02/07/2024

شیرە ئاڵتوونیەکە یاخود شیری زەردەچەوە چییە ؟ (golden milk)و بەزمانی هندی پێدەوترێت (Haldi Doodh) :

بریتیە لە گیراوەی( شیر + زەردەچەوە+ هەنگوین )
پێکهاتەکانی :
کوپێک شیر +کەوچکێکی چا زەردەچەوە+ کەوچکێکی چا هەنگوین
یەکێکە لەوگیراوانەی کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئازاری جومگەکان و ئاوسان و داخورانی جومگەکان . لەزۆر شوێن پێدەوترێت (ئەسپرینی سروشتی) لەبەرئەوەی ئەگەر ڕۆژانە بەڕێکی بخورێتەوە، بەڕێژەیەکی زۆر ئازار کەمدەکاتەوە، هەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە لەبەرئەوەی دژە هەوکردنێکی بەهێزە ، ئاوسانی جومگەکان کەمدەکاتەوەو دژەئۆکسیدێکی زۆر باشە . هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر بەهێزی ئێسک ، بەهۆی شیرەکەوە کەڕێژەیەکی زۆری کالسیۆمی تیادایە و هەروەها ئەو ماددەی" کۆرکمین" ەی لە زەردەچەوەدا هەیە، بینراوە کە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لە پتەوکردنی چڕی ئێسکدا .
سوودەکانی تری شیری زەردەچەوە :
١- کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی زیپکەی دەمووچاو ، چونکە دژەبەکتیریا و دژە کەڕووی تیادایەو پاکژکەرەوەشە .
٢-کاریگەری هەیە لەسەر زیادکردنی گەشەی قژ بەتایبەتی ئەگەر زەیتی گوێزی هندی تێکەڵ بکرێت .
٣- بۆ هەناسە توندی و هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەو گیرفانی لووتەکان . لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆر دژە بەکتیریاو دژە ڤایرۆسی تیادایە .
٤- بۆ کەمکردنەوەی شێرپەنجە و ڕێگریکردن لێی .
٥- بۆ دابەزاندنی کێش چونکە ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسیدی تیادایە .
٦- بەسوودە لە کاتی سەرمابوون و پەتاکاندا و دەشتوانرێت مێخەکی تێکەڵ بکرێت نیو کەوچکی چا .
٧- بۆ کەمخەوی : ئەو ئەمینۆ ئەسیدانەی تیایدایە لەگەڵ تریپتۆفانی ناوی ،خەوەکەت ئارامتر دەکەن بەتایبەتی ئەگەر پێشخەوتن بخورێت و زەنجەفیل یاخود دارچینی تێکەڵ بکرێت .
٨-کۆئەندامی بەرگری بەهێزدەکات ، خوێن پاکدەکاتەوە لەگەڵ کۆئەندامی لیمف ، و جگەر پاکدەکاتەوە لە پاشەڕۆکان، و پێست ڕوون و بریسکەدار دەکات و ئازاری سووڕی مانگانە کەمدەکاتەوە لە ئافرەتاندا .
کاریگەرییە خراپەکانی :
١- ئەوانەی نەخۆشی زەغتیان هەیە و فشاری خوێنیان بەرزە دەبێت بە ئاگادارییەوە بیخۆن .
٢- لەهەندێک کەسدا حەساسیەت و خوران دروست دەکات .
٣- زۆر بەکارهێنانی دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە .
٤- بەڕێژەیەکی کەم کاریگەری پاکردنەوەی جگەری هەیە ، بەڵام بەڕێژەی زۆر کاریگەری پێچەوانەو نەرێنی هەیە بۆ جگەر .
٥- لەوانەیە ببێتە هۆی نەزیف و خوێن بەربوونی ڕەحم لە ژنانی دووگیاندا ، بۆیە لەو حاڵەتانەدا دەبێت بەڕێژەی کەم بەکاربێت .
٦- لەوانەیە ئازاری گەدە و دڵتێکەڵهاتن و سەرئێشە دروست بکات .
٧- پێویستە ئەگەر نەخۆشیەکت هەبوو پێش بەکارهێنانی ڕای پزیشکەکەت وەربگریت .
تێبینی : ئەم پێکهاتەیە پێویستە ڕۆژانە یەکجار بخورێتەوە ، بەیانیان یاخود شەوان و باشتریشە شەوان پێش خەوتن بخورێتەوە ...
بەهیوای سوود بینین ..

د. هەڤین کەمال شاە محەمەد

سەرچاوە :
1-.www.healthline.com
2- www.medicalnewstoday.com
3-www.simplevigan blog.com

01/07/2024

❤️♥️❤️

27/06/2024
Dr. Haveen Kamal Sha♦️د. ھەڤین کەمال شاە محەمەد♦️✅چی جۆرە خۆراکێک باشە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ماسولکەکان بکەن و لە ڕەقبوو...
26/06/2024

Dr. Haveen Kamal Sha
♦️د. ھەڤین کەمال شاە محەمەد♦️

✅چی جۆرە خۆراکێک باشە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ماسولکەکان بکەن و لە ڕەقبوون و ئازاری ماسولکە دوور بن ؟؟

لێرەدا باس لە گرنگترین ئەو خواردن و خواردنەوانە دەکەین :

🔹پەتاتەی شیرین، لەبەرئەوەی ماددەی کالسێۆم و مەگنیسێۆم و پۆتاسێۆمی تیادایە کە تەشەنوج و ڕەقبوونی ماسولکە ناھێڵێت .

🔹ئەڤۆکادۆ ، ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆمی تیادایە کە ماسولکە خاوکەرەوەیە .

🔹پاقلەمەنیەکان، فاسۆڵیا، لۆبیا، کەڕێژەیەکی زۆر مەگنیسێۆمی تیادایە کە ئازاری ماسولکە ناھێڵێت .

🔹شووتی یاخود شەربەتەکەی ، ناھێڵێت ماسولکەکان ووشک بنەوە چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تیادایە .

🔹شیر یاخود شیرەمەنیەکان ، ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی تیادایە کەیارمەتی دروست بوونەوەی خانە تێکشکاوەکانی ماسولکە دەدات .

🔹سرکەمەنی یاخود ترشیات و خەیار شۆر ، کاریگەری ھەیە لەسەر چالاککردنی کردنی دەمارەکان کەئەویش دەبێتە ھۆی نەھێشتنی ئازار و ڕەقبوونی ماسولکەکان .

🔹سەوزە گەڵا تۆخەکان ، وەکو سڵق و کاھوو و سپێناغ و ..ھتد ، کەڕێژەیەکی زۆر کالسێۆم و ماگنیسێۆمیان تیادایە .

🔹پرتەقاڵ و نارنج و سەندی ، ڕێژایەکی زۆر ئاو پۆتاسێۆمیان تیادایە کەیارمەتی خاوکردنەوەو باشتر بوونی ماسولکەکان دەدەن .

🔹چەرەزات ،بەھەموو جۆرەکانیەوە سەرچاوەیەکی باشن بۆ مەگنیسێۆم .

🔹ماسی، بەتایبەتی جۆری سەلمۆن کە چەوریەکەی جوڵانی خۆێن دەدات کە کاریگەری ھەیە لەسەر کاری ماسولکەکان .

🔹تەماتە ، کە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆمی تیادایە ، کە یارمەتی خاوکردنەوەی ماسولکەکان دەدات .

🔹ئاو ، خواردنەوەی ئاو بەڕێژەی زۆر ١٢ پەرداخ و زیاتر لەڕۆژێکدا، ڕێگری دەکات لە ووشکبوونەوەی ماسولکەکان و ئیش وکاریان چالاک دەکات

♦️د. ھەڤین کەمال شاە محەمەد♦️

⬅️ئەندامی ئەکادیمییای ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن
⬅️پسپۆری بێھۆشکاری و ئازارشکاندن و دەرزی چینی
⬅️ئەندامی ئەکادیمیای ئەڵمانی(Aesculap) بۆئازارشکاندن
⬅️ئەندامی ئەکادیمیای ئەمریکی(USA) بۆ ئازاشکاندن
⬅️دبلۆم لە دەرزی چینی(UK)

بۆ سەردانیکردن و وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارەی تەلەفوونی کلینیکی دکتۆرە ھەڤین کەمال شا :
📞٠٧٧٣٩٠٠٢٣٠٧

🏢شاری پزیشکی ئیمپایەر🏢
📍سلێمـانی - شەقامی ئیبراهیم پاشا - بەرامبەر مزگەوتی سەلاحەدین.

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Haveen Kamal Sha posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category

کلینکی دکتۆره‌ هه‌ڤین کمال شاه‌

ناونیشان : کلینکی دکتۆره‌ هه‌ڤین کمال شاه‌ / / شاری پزیشکی ئیمپایەر /

سلێمانی/شەقامی ئیبراهیم پاشا/بەرامبەر مزگەوتی سەلاحەدین

سلێمانی ؛ تکایه‌ پێش سه‌ردان په‌وه‌ندی بکه‌ن به‌ ژماره‌ی مۆبایڵی : 07739002307