01/01/2026
دەکرێت پەتی ددان لە مردن بتپارێزێت ⁉️
🤔لەوانەیە بەکاری نەهێنن یان بە بەرهەمێکی گرنگی نەزانن ؟!
بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکان بەکارهێنانی پەتی ددان ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک 🧠بە ڕێژەی 22% کەم دەکاتەوە و جەڵتەی دڵ❤️ بە ڕێژەی 44%
🤷🏻♂️ چونکە هەوکردنی پووک ڕێگە دەدات بە چوونە ژوورەوەی بەکتریا بۆ ناو سوڕی خوێن وە توشبوون بە هەوکردنی ملولەکانی خوێن و ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک و دڵ زیاتر دەکات 😷
کەواتە ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە دەبێت جارێکیش بێت پەتی ددان بەکاربهێنرێت 🦷