26/02/2025
مانگی ڕابردوو نەخۆشێکی ٧٦ ساڵیم بینی ، ژنێکی زۆر نەرم و نیان و لەسەر خۆ یە ، بەو تەمەنەی خۆی لەسەر هیچ دەرمانێک نیەو ئیستاش بە چالاکی بە دەستی خۆی چاکەتی ژنان دەدورێت . ئازارێکی پشتی هەبوو ، ئەشیعەمان بۆ گرت دەرچوو شکاوی هەیە ، خێرا ناردمانە جراحی شکاوی ئیسک و خێرا نەشتەرگەری بۆ کرا ،
ئەمڕۆ مانگێک دوای نەشتەر گەری نەخۆشەکەم بینیەوە ، باری تەندروستی زۆر باش بوو ، لە کاتێکدا من خەریکی تازەکردنەووی زانیاریەکانی بووم لە سەر
کۆمپیوتەرەکە ، دەستی خستە سەر دەستم و پرسی:ـ د. جاف ؟ چی وای لێکردی ببیتە دکتۆر ؟
من وەڵامم بۆ نەهات یەکسەر ، چەن چرکەیەک وەستام ، ووتم ڕاستیت ئەوێت ؟؟! خاڵێم هەیە کە ئیستا پرۆفیسۆرە لە ووڵاتەکەی خۆم ، زۆر زیرەکە و بە تەنگ نە خۆشەوەیە ، مناڵ و گەورە و پیرو گەنج … ئەوەی بۆ جارێکیش سەردانی کردبێت ڕێزو وخۆشەویستی زیرەکی و دڵسۆزی ئەم پیاوەی لە بیر نە کردووە و ناکا .
ووتم منیش هەر لە مناڵیەوە ئەوم وەک پێشەنگ خۆم ئەبینم ، لە دڵی خۆم ئامانجم بۆ خۆم دروست کرد ، کە گەورە بووم وەک ئەو ئەبم . بە هێواشیی دەستمی گوشی ووتی د. جاف !! دڵنیات ئەکەمەوە کە ئامانجەکەت هاتۆتە دی .
ئەم ڤیدۆیە د.سیروانم کەووتە بەرچاومئەم ئیوارەیە ، فرمێسک بە چاوما هاتە خوارەوە … بە خۆمم ووت ئاڤان هیشتا زۆرت ماوە بە ئامانجەکەت بگەیت 🥹
خۆشەویستیم بۆت بێ سنورە خاڵە نەجم گیان