Parez pharmacy

Parez pharmacy drugs and cosmotics

23/02/2020
کۆلیک یان غازاتی منداڵی تازە لەدایک بوو چیە؟ هۆکارەکەی ئەبێ چی بێت؟ چۆن بتوانین ئەم گریان و غازاتە کەم بکەینەوە؟ئەوە پرس...
27/09/2017

کۆلیک یان غازاتی منداڵی تازە لەدایک بوو چیە؟

هۆکارەکەی ئەبێ چی بێت؟ چۆن بتوانین ئەم گریان و غازاتە کەم بکەینەوە؟

ئەوە پرسیاری کۆمەڵێک بەڕێزە ئێمەش هەوڵ ئەدەین بە درێژی باسی بکەین.

گریانە بۆ زیاتر لە ۳ کاتژمێر لە ڕۆژێکداو زیاتر لە ۳ ڕۆژ لەهەفتەیەکداو بۆ ماوەی زیاتر لە ۳ هەفتە.(یاسای ژمارە ۳ ی پێ ئەڵێن).
نزیکەی ۲٥٪ منداڵ تووشی ئەم غازات و گریانە ئەبێت، زۆربەی کات لە ئێوارەو شەودا پێش نیوە شەو ڕوو ئەدات.
لەتەمەنی ٦ بۆ ۸ هەفتە بڕی ئەو گریان و غازاتە ئەگاتە لووتکە.

ئەبێ هۆکارەکەی چی بێت؟

هەرچەندە هیچ هۆکارێکی دیاری کراوی نیە بەڵام ئەم شتانەی کە لە خوارەوە باسی ئەکەین لەوانەیە ئەو غازاتە زیاد بکەن:

۱-باش پێنەگەیشتنی سیستەمی مێشکو دەمار.

۲-هەستیاری زۆر بۆ دەست لێدان و دەنگە دەنگ ئەگەر هەیبێت.

۳-ئەو منداڵانەی کە شیری دایکیان ئەخۆن لەوانەیە هەندێک خواردن کە دایکی ئەیخوات هۆکار بێت بۆ زیاد بوونی غازات.

٤-ئەو منداڵانەی کە شیری قووتو ئەخۆن لەوانەیە هەندێ پڕۆتینی ناو شیرەکەیان پێ نەکەوێت.

٥-زۆر شیر خواردن یان خێرا شیر خواردن.

٦-ئەو دایکانەی کە جگەرە لە کاتی سکپریەکە ئەکێشن ڕێژەی غازات لە منداڵەکانیاندا دوو ئەوەندە زیاد ئەکات.

۷-ئەگەر دوای شیر خواردنەکە نۆشی نەکات واتە نەی خەیتە سەر شانت بۆ نۆش کردن.

۸- منداڵێک کە کێشی کەم بێت لەکاتی لە دایک بووندا.
۹-ئەگەر منداڵەکە برسی بێت.

۱۰-ئەگەر منداڵەکە ترشیەتی گەدەی بگەڕێتەوە سوڕێنچکی.

چۆن بتوانین ئەم غازاتە کەم بکەینەوە؟

۱-پێویستە منداڵەکە زۆر لە باوەش بگریت تەنانەت ئەوکاتانەی کە نەشگریەت.

۲-ئەتوانی بتڵێک ئاوی گەرم یان مەمە شوشە ئاوی گەرمی تێدا بێت( بەمەرجێک زۆر گەرم نەبێت زیان بە منداڵەکە بگەیەنێت ) ، لەسەر سکی منداڵەکە دابنێ.

۳-دایکی شیردەر هەوڵ بدە منداڵەکەو لایەکی سنگت بەتاڵ بکاتەوە انجا بیبەیتە سەر لاکەی تر.

٤-هەوڵ بدە دەست بەسەر سکی منداڵەکەتدا بهێنیت لە شێوەی میلی کاتژمێر.

٥-ئەو منداڵانەی کە شیری قووتو ئەخۆن باشترە جۆری شیرەکە بگۆڕن نەوەک هەستیاری هەبێت بە پڕۆتینی ئەو شیرە.

٦-زوو زوو منداڵەکەت بخەرە سەر شانت.

۷-ئەتوانیت منداڵەکەت لەسەر سکی بیخەیتە سەر قاچەکانت، وەجووڵە بە قاچەکانت بکەیت بۆ ئەوەی ماساج بە سکی بکرێت.

۸-زۆر جار منداڵ کاتێک ئەیخەیتە ناو سەیارە و لەکاتی ڕۆیشتنی سەیارە منداڵەکە بێ دەنگ ئەبێت، بۆیە دایک و باوک سوودی زۆر لە سەیارە ئەبینن.

چ کاتێک پێویستە ترسمان هەبێت و پێویستی بە بینینی پزیشک بێت(ئەوانە نیشانەی غازات نین)؟

۱-ئەگەر تای هەبێت.

۲-پیساییەکەی خوێن یان لیمانی لەگەڵدا بێت.

۳-ڕشانەوە بەتایبەتی ئەگەر زۆر و بە قوڵپ بێت.

٤-ئەگەر ئارەزووی شیر خواردنی کەمی کرد.

ئایا بۆ ئازاری گەروو چ دەرمانێك باشە؟؟ئازاری گەروو زۆر باوە بەردەوام خەڵکانێکی زۆر ئەو کێشەیەیان هەیە، وەکو هاوڵاتیەك با...
24/09/2017

ئایا بۆ ئازاری گەروو چ دەرمانێك باشە؟؟

ئازاری گەروو زۆر باوە بەردەوام خەڵکانێکی زۆر ئەو کێشەیەیان هەیە، وەکو هاوڵاتیەك باشترین شت ئەوەیە بیکەی پێش ئەوەی سەردانی پزیشك بکەی:

١. بەکار‌هێنانی دەرمانی ئازار شكێن وەکو پاراسیتۆڵ، ڕۆژانە چوار جار بۆ چەند ڕۆژێکی کەم ( چوار سەعات جارێك دەرمانەکە بخۆ)
٢. بۆ ماوەی ٢٤ سەعات ئەگەر هەستت بە چاكبوونەوە نەکرد، سەردانی پزیشك بکە.
٣. ئەگەر ئازارەکەت زۆر زۆر بوو و نێشانەی تریشی لەگەڵ بوو وەکو زەحمەت قووتدانی ئاو و خواردن ئەوا سەردانی پزیشك بکە ڕاستەوخۆ و بێ دواکەوتن.
٤. ئەگەر ئازارەکە هیچ نیشانەیەکی تری لەگەڵ نەبوو، نەخۆشەکەش باساڵاچوو بوو سەردانی پزیشك بکەن.
٥. دەرمانی دژە بەکتیریا ( ئەمۆکسیل ) بێ پزیشك بە هیچ شێوەیەك بەکار مەهێنە، زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت و پارە بەفیڕۆ دانە.

بابەتی جوانکاری مارکەی (Beesline ,Galena) لە دەرمانخانەی پەرێز .
12/04/2017

بابەتی جوانکاری مارکەی (Beesline ,Galena) لە دەرمانخانەی پەرێز .

كريمى كۆلاجين ١٠٠٪‏ سروشتى و ئه صلى ئه مريكى يه به كار هينانىبۆ نەرم كردن و سپی كردنه وه ى پیست وه بۆ پیستی مردوو لابردن...
09/02/2017

كريمى كۆلاجين ١٠٠٪‏ سروشتى و ئه صلى ئه مريكى يه
به كار هينانى
بۆ نەرم كردن و سپی كردنه وه ى پیست وه بۆ پیستی مردوو
لابردنى پە لە و چالی سەرپیست
دره وشانه وه و ره ونه ق ده دات به پیست
ماده يه كى دژە ئۆكسان
هەروه ها بۆپاراستن و جوله ى جومگه كان
ئه م كريمه ئيسته لامان ده ست ده كه ويت به نرخيكى زور كه م و گونجاو

معجونى ددانى (perfect White)ئيسته لامان ده ست ده كه ويت ئه صلي به هه موو شيوه و ره نگيك، وه پيكهاته ى سروشتيه و نرخيكى ز...
06/02/2017

معجونى ددانى (perfect White)ئيسته لامان ده ست ده كه ويت ئه صلي به هه موو شيوه و ره نگيك، وه پيكهاته ى سروشتيه و نرخيكى زور گونجاو وكه مترين نرخ له بازاردا ته نها ٥٠٠٠ دينار
صيدلية پەریز پشت پاریزگاى سليمانى به رامبه ر ده روازه سيتى

Makeup tuby bam zwana laman dast akawet 💅🏻💄
08/12/2016

Makeup tuby bam zwana laman dast akawet 💅🏻💄

18/11/2016
غسولى (Bio Balance)بۆ دەموچاو وه پركردنه وه ى كونى سه رپیست ولابردنى خالى ره ش و سپیكردنه وه ى پیست.زۆر باش و تيست كراوه...
13/11/2016

غسولى (Bio Balance)بۆ دەموچاو وه پركردنه وه ى كونى سه رپیست ولابردنى خالى ره ش و سپیكردنه وه ى پیست.زۆر باش و تيست كراوه و كاريگه رى خراپ لەسەر پیست بە جيناهيليت. ١٠٠٪‏پزیشكييە وزيانى نييه،

به هيواى سود بينين.

Amiry naxshy sar ninok
24/10/2016

Amiry naxshy sar ninok

ئامیری پیوانه كردنى زه خت و ليدانى دل كه ئه به ستريت له مه چە ك ١٠٠٪‏ ماركه و ئه صلييه بۆ چاوديرى كردنى نه خۆشەكه ت له ب...
21/10/2016

ئامیری پیوانه كردنى زه خت و ليدانى دل كه ئه به ستريت له مه چە ك ١٠٠٪‏ ماركه و ئه صلييه
بۆ چاوديرى كردنى نه خۆشەكه ت له به رزبونه وه ى فشارى خوين وسه لامه ت بونى پیويسته له هه موو ماليك هه بيت.
به هيواى له ش ساغى و سه لامه تى

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 13:00 - 00:00
Tuesday 13:00 - 00:00
Wednesday 13:00 - 00:00
Thursday 13:00 - 00:00
Friday 15:00 - 00:00
Saturday 13:00 - 00:00
Sunday 13:00 - 00:00

Telephone

+9647703459797

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Parez pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram