14/02/2022
هەموو کەس دوو ژیانی هەیە: ئەوەی تێیدا دەژیت و ئەوەی کە دەیەوێت بەوجۆرە بژیت. بەڵام دوودڵی و گومان لە خۆبوون رێگرە لە ناسینی تواناکانی خۆمان و خۆشحاڵ بین، هەربۆیە رەنگە نەتوانین ئەو ژیانەی دەمانەوێت بەوجۆرە بژین.
باوەڕ بە خۆبوون کەم کەس لەگەڵیدا لە دایک دەبن. هەربۆیە دەبێت بنیات بنرێت بەڵام زۆر کەس ئەو ئارەزووەی نییە یان لێی نازانێت.
هەر خۆتیشی دەتوانی باوەڕ بە توانا و لێهاتوویی و گەشبینی خۆت بهێنیت. ئەوەی لەسەرتە بیکەیت تەنها ئەوەندەیە کە شتێک بکەیت لەمەوپێش نەتکردووە یاخود ترست لە ئەنجامدانی هەیە، بۆ نموونە لە بەردەم خەڵک قسەکردن، خۆ دەربڕین، تا ئەو کاتەی کە باوەڕ بە خۆت دەکەیت کە ئیدی هیچ شتێک نییە رێگەت لێ بگرێت.