Khabat pharmacy دەرمانخانەى خەبات

Khabat pharmacy دەرمانخانەى خەبات سلێمانی/گەڕەكی خەبات: بەرامبەر سەنتەری د.نەبەز بۆ چارە?

ئەو غسولانەی کە نرخیان لە ١٥ هەزار کەمترە و کوالێتیەکی زۆر باشیشیان هەیە .گەیاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شارەکانی کوردستان ✅ ...
27/10/2025

ئەو غسولانەی کە نرخیان لە ١٥ هەزار کەمترە و کوالێتیەکی زۆر باشیشیان هەیە .

گەیاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شارەکانی کوردستان ✅

#کورد #کوردستان #تەندروستی #دەرمانساز #دەرمانسازی

چۆن پارێزگاری لە ددانەکانمان بکەین ؟ تاکو توشی ئازار و هەوکردن و کلۆربوون نەبن 🤔گرینگیدان بە شۆردنی ددان ڕۆژانە لە ڕێگەی...
23/10/2025

چۆن پارێزگاری لە ددانەکانمان بکەین ؟ تاکو توشی ئازار و هەوکردن و کلۆربوون نەبن 🤔

گرینگیدان بە شۆردنی ددان ڕۆژانە لە ڕێگەی : 🪥
1- بەکارهێنانی فڵچە دووجار لە ڕۆژێکدا .
2- بەکارهێنانی پەتی ددان بۆ لابردنی خۆراکی بەجێماو لە نێوان ددانەکاندا .
3ـ بەکارهێنانی پاکەرەوە(غسول) تایبەت بۆ پارێزگاری کردن لە تووشبوون بە بەکتریا .

خواردن و خۆپارێزی :🥑✨️
1- دوورکەوتنەوە لەو خواردن و خواردنەوانەی کە ڕێژەی ترشێتیان بەرزە ( خواردنەوە گازیەکان ) .
2ـ دوورکەوتنەوە لە خواردنی شیرینی چونکە هۆکارێکی سەرەکین بۆ کلۆربوونی ددان .
3- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و ڤەیپ ، چونکە تەندروستتی ددانەکان تێکدەدەن و ڕەنگی سروشتی دەگۆڕن .
4-خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە کالسیۆم و ڤیتامین دی یان وەرگرتنی لە ڕێگەی تەواوکەری خۆراکیەوە ڕۆژانە .

لەکاتی بوونی هەر ئازارێکی تووندی ددان یان هەوکرد و ئاوسانی ددانەکانمان وا باشترە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت و چارەسەری گونجاو وەربگیرێت.

بە هیوای تەندروستیەکی باش 🌸

ئەتەوێت سیڕەم بۆ پێستت بەکاربهێنیت ، بەڵام نازانیت کام پێکهاتەیەیان بۆ حاڵەتی پێستت گونجاوە ؟  ئەوە خوێنەری ئەم بابەتە ب...
22/10/2025

ئەتەوێت سیڕەم بۆ پێستت بەکاربهێنیت ، بەڵام نازانیت کام پێکهاتەیەیان بۆ حاڵەتی پێستت گونجاوە ؟ ئەوە خوێنەری ئەم بابەتە بەن.

نایاسینەماید: جۆرێکی ڤیتامین یەکێکە لە دووجۆرە سەرەکیەکەی ڤیتامین بی ٣.
-کۆنترۆڵی پێستی چەور زیپکە دەکات.
-شوێنەواری پەڵەی زیپکە کاڵدەکاتەوە
-کونیلە و زیوان و خاڵی ڕەشی پێست لادەدات.

ڕێتینۆڵ: جۆرێکی ڤیتامین ئەی یە ، تەنها شەوان بەکاردێت و ڕۆژانە پێویستە شێدارکەرەوە و دژەخۆریش پاڵپشت بەکاربێت لەگەڵیدا.
- چرچی و هێڵەکانی ڕووخسار کەمدەکاتەوە دژەپیریە.
-کۆنترۆڵی کونیلەی گەورە و کراوە دەکات بەباشی.
-یارمەتی نوێکردنەوەی خانەکانی پێست دەدات بەمەش دووڕەنگی و پێستی تێکچوو هەروەها کەمکردنەوەی چاڵی ڕووخسار دەدات.

-ڤیتامین سی: دژە ئۆکسێنەرە ، بە گشتی لە لەشدا چەندین کاری زۆر باشدەکات ، لەسەر پێستیش ئەم کاریگەریە نایابانەی هەیە.
-دژە ئۆکسێنەرە و پێست دەپارێزێت لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر.
-هەڵدەستێت بە یەکڕەنگکردنەوەی پێست و لابردنی پەڵەی پێست.
-ڕەونەق و درەوشانەوە و جوانییەکی تایبەت بە پێست دەبەخشێت.

گەر دەتانەوێت هەریەک لەم سیڕەمانە لە ڕۆتینەکەتدا جێ بکەیتەوە ، ئەوا ئەتوانن لە ڕێگەی کۆمێنتەوە داوای بکەن 🌸✨

#کچانە #جوانی #خانمان #غسول #دەرمانخانە #پزیشکی #دەرمان

11/10/2025

ڕۆتینێکی زۆر نەرم و کاریگەر لەسەر پێست
بڕاندی کۆری axis - y

خۆی دەبینێتەوە لە
غسول _ سیڕەم _ دژەخۆری فیزیایی

بۆ زانینی نرخ یان داواکردن تەنها کۆمێنت بکە و ڕاستەوخۆ نرخکان دەنێرین

گەیاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شارەکانی کوردستان

#کوردستان #کورد #کچانە #جوانی #خانمان #غسول #دەرمانخانە

بۆچی جێڵی ئێفاکلای بڕاندی لاڕۆش ؟! 🔴 چونکە یەکێکە لە کاریگەرترین بەرهەمەکانی لابردنی پەڵەی پێست. 💁🏻‍♀️ ئەم جێڵە لە باشتر...
11/09/2025

بۆچی جێڵی ئێفاکلای بڕاندی لاڕۆش ؟! 🔴

چونکە یەکێکە لە کاریگەرترین بەرهەمەکانی لابردنی پەڵەی پێست. 💁🏻‍♀️

ئەم جێڵە لە باشترین بەرهەمەکانی بڕاندی لاڕۆشە کە چەندین کاری نایاب لەسەر پێست ئەنجام دەدات کە ئەوانیش: ✅️
- دەستپێکی کاریگەرییەکەی لە یەکەم جار بەکاهێنانەوە هەستی پێدەکرێت.
- شوێنەواری زیپکە و پەڵەی پێست لادەبات.
- چارەسەری شێواوی تێکشکانی بەربەستی پێست دەکات.
- کونیلەی پێست بچووک دەکاتەوە و کۆنترۆڵی چەوری پێست دەکات.
- بەهێز کراوە بە بوونی شێدارکەرەوەی تایبەت کە پێست بە شێداری دەهێڵێتەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر.

بە سێ جۆری جیاواز بەردەستە کە ئەوانیش:
1- جۆری ئاسای + شێدارکەرەوە.💧
2ـ جۆری بەهێزکراو بە بوونی دژە خۆر. 🌞
3- جۆری بە ئەساس و یەکڕەنگکەرەوەی پێست. ✨️

ئێستا ئەم بەرهەمە لە دەرمانخانەی خەبات بەردەستە بەنرخی گونجاو 💊

ئەتوانن بۆ زانینی نرخ و داواکردنی بەرهەمەکە لە ڕێگەی نامەوە ئاگادارمان بکەنەوە 🌼

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Khabat pharmacy دەرمانخانەى خەبات posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram