Pharmacy d

Pharmacy d Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Pharmacy d, Doctor, 100 m, As Sulaymaniyah.

کۆمەڵگەی پزیشکی پایتەخت 🌙جەژنی قوربانتان پیرۆز دەکات  وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربان داواکارین لە خـوای گەورە هەموو لایەک ...
27/06/2023

کۆمەڵگەی پزیشکی پایتەخت 🌙جەژنی قوربانتان پیرۆز دەکات
وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربان داواکارین لە خـوای گەورە
هەموو لایەک پارێزراو بن لە نەخۆشی تای خوێن بەربوون

ڤایرۆسە نەخۆشی تای خوێن بەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لەرێگای ئاژەڵەوە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ به‌هۆی‌ به‌ركه‌وتنه‌وه‌، دواتر له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی‌ تر له‌ رێگه‌ی‌ شله‌و خوێنه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه

تایخوێن بەربوون، یەکێکە لە نەخۆشی درمەکان بەهۆی ڤایرۆسی (Crimean Congo Hemorrhagic Virus) مرۆڤ تووش دەبێت وە دەبێتە هۆی لە کارخستنی چەند کۆئەندامێکی لەش لە زیندە چالاکی ئەويش لە ڕێگای ئەو کاریگەرە زیان بەخشەی لەسەر موولولەکانی خوێن دروست دەکات و دەبێتە هۆی دەرچوونی شلەی خوێن تێیدا وە هەروەها لە کارکەوتنی کرداری خوێن مەیین وە دروست بوونی جەڵتە وە خوێن بەربوونێکی زۆر کە مەترسیە لەسەر ژیانی تووش بووەکە هەیە ‌.

نیشانەکانی توشبوون بە تای خوینبەربوون:

تای بەرز، ئازاری ماسوولکە و سەرسوڕان و ئازاری مل و پشت ئێشە و سەرئێشە و سووربونەوەی چاو و هەستەوەرزیاد دەبێ بەرامبەر ڕووناکی، بەڵام ئەو نیشانانەی لە سەرەتای نەخۆشی سەرهەڵدەدات بریتییە لە هەست کردن بە دڵ تێکهەڵچوون و ڕشانەوەو سکچوون، ئازاری سک لە بەشی سەرەوەی لای ڕاست و سووربونەوەی قوڕگ دواتر باری تەندروستی خراپتر دەبێت وەک بێ هێزی و خەوالوو و توانای هەستانەوەی نامێنێ، دلە کووتە و دەرکەوتنی پۆرکی سوور لەسەر پێست.

ڕێگاکانی خۆپاراستن لە توشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون:

1-دوورکەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەرشەقامەکان بە نایاسایی.

2-ئەو کەسانەی گۆشت فرۆشن، دەبێت سەرجەم رێنماییە پزیشکییەکان پەیڕەوبکەن، وەک بەکارهێنانی دەستکێش و جلوبەرگی تایبەت، هاوکات بەکارهێنانی دەرمانی دژە مێروو، بۆ ئەوەی نزیک نەبنەوە لە ئاژەڵەکان، ئەو کەسانەش کە سەردانیان دەکەن بەمەبەستی کڕین دەبێت بە ئاگابن.

3-نەچوونی مرۆڤ، بۆ ئەو شوێنانەی کە گەنە و مێرووەکانی لێیە.


ئەم نەخۆشی تای خوێن بەربوونە، لە ڕێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٤ لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەریهەڵداوە، %٤٠ ئەو کەسانەی تووشی دەبن رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.

Bryar Said Qudrat

Address

100 M
As Sulaymaniyah
4

Opening Hours

Monday 15:00 - 01:00
Tuesday 15:00 - 01:00
Wednesday 15:00 - 01:00
Thursday 15:00 - 01:00
Friday 15:00 - 01:00
Saturday 15:00 - 01:00
Sunday 15:00 - 01:00

Telephone

+9647514142010

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Pharmacy d posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category