19/12/2025
ئۆمیگا ٣ بریتییە لە کۆمەڵێک چەوری گرنگ کە زۆر پێویستە بۆلاشە و لەڕێگای خۆراکەوە بە دەست دێت بەتایبەتی خواردنە دەریاییەکانەوە 🐟
ئۆمیگا ٣ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چەوری Triglycerides,کە ئەگەر بەشێوەیەکی زۆر هەبێت لە لاشەدا مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات 🫀
دوو جۆری گرنگی ئۆمێگا ٣ بریتییە لە EPA و DHA سێ سوودی زۆر سەرەکیان هەیە:
١- کەمکردنەوەی چەوری Triglycerides.
٢- کەمکردنەوەی خەمۆکی و قەلەقی.
٣- کەمکردنەوەی هەڵئاوسان.
بە دەستهێنانی ئۆمیگا ٣ پێویستە بۆ لاشە، لەبەر ئەوەی زۆربەی خەڵک خواردنی دەریایی وەک ماسی کەم دەخۆن باشترین جێگرەوە بریتییە لە بەکارهێنانی تەواوکەری خۆراکی ئۆمیگا ٣ ✅️.