Dr.Falah Abubakir

Dr.Falah Abubakir dental health education and cosmetic appearance
any questions about oral cavity we can serve you

06/01/2023

پووک (بەشی یەکەم)

لەم بەشەدا باسی پووکی تەندروست ئەکەین.
بۆ ئەوەی بزانین پووکی نەخۆش چۆنە، ئەشبێت بزانین پووکی ئاسایی و تەندروست چۆنە.

*پووک بەشێکە لە شانەی دەوروبەری ددان. ئەوبەشەیە کە پارێزگاری لەشانەکانی تری دەوروبەری ددان ئەکا. واتە وەک بەربەستی یەکەم دەبێت لە چوونەژوورەوەی بەکتریا و میکرۆبەکانی تر بۆ ناو لەش.
+ڕەنگ: ڕەنگی پووک پەمەییە بە گشتی. هەندێ فاکتەری سروشتی ڕەنگی پووک ئەگۆڕن وەک بڕی میلانین (رەنگی قاوەیی و ڕەش ئەیات بەپووک)، بڕی کیراتین کە زیاتر ڕەنگی سپی و پەمەیی کاڵ ئەیات بە پووک و فاکتەری سێیەم بڕی هەبوونی مولولەی خوێنە لەژێر پووک کە ڕەنگی سوور ئەیات بە پووک.
+شێوە: پووک لەگەڵ کەوانەی ملی ددانەکان شێوەی گرتووە و لەنێوان ددانەکان نووک تیژە پێی ئەوترێت papilla و لە ملی ددانەکانیش کەوانەیی Scalloped
+لێواری پووک: سەراپای لێواری پووک تەنگ دەبێتەوە وەک چەقۆ بەرەو ڕووی ددانەکان
+تێکسچەر Texture: لەکاتی ئاسایی وەک توێکلی پەرەقاڵ گرنج گرنجە وەک لە وێنەکەدا دیارە.
قوڵی پووک: واتە گیرفانی ئاسایی ٠-٣ ملم قوڵایی سروشتی پووکە ، هەتا ئەم قوڵاییە پووک بەر ددان کەوتووە بەڵام ئازادە و نەنووساوە بە ددانەوە
+بەرگری: بنی پووک شلەیەک دەردەدات وەک لیکەڕژێنەکان بۆ ناودەم کە چەندین فاکتەری بایۆلۆژی و کیمیاوی تیایە بۆ بەرگریکردن و لەناوبردنی بەکتریا.
پووک شانەیەکی ئەستوور و توند و بەهێز نووساوە بە ڕەگی ددان و ئێسکی دەوری ڕەگئ ددان کە دەیان پارێزێت لە هۆکارە زیانبەخشە دەرەکییەکان.
*بەگارهێنانی فڵچەی ددان بە دروستیی زیاتر پووک ئەستوور و بەهێزتر و زیایر کیراتین دروست دەکات و ڕەنگی بە سروشتی ئەهێڵێتەوە.
*بەکارهێنانی پەت/ دەزووی ددان. ئەبێت پەتی ددان بۆ بنی پووک دابەزێت و بەشێوەیەکی کەوانەی دەوری ددانەکە بدات بۆ ئەوەی زۆرترین ڕووی ددانەکە داپۆشێت و لە میکرۆب پاکی بکاتەوە.
دەزووی ددان و فڵچەی ددان نابێنە هۆی خوێن لێهاتن و داکشانی پووک بە پێچەوانەوە. بەهێزتر و تەندروستری ئەکەن.
*جیاوازییە سروشتییەکان: هەندێ کەس پووکییان ئەستوور و پانە هەندێکی تر تەنک و کەم کیراتینە و بەشێکی ڕەگی ددانەکانی ژێریان ئێسکیان پێوە نییە و مەترسی نەخۆشیی پووک زیاد ئەکەن.

بەشی دووەم باسی ئەو هۆکارە سروشتییانە ئەکەین کە مەترسی هەوکردن و سووتانەوەی پووک زیاددەکەن.

Dr dler mamostay zanko

04/12/2022

" زۆر ئاگاداری خۆتان و منداڵەكانتان بن"

پسپۆڕێكی نەخۆشییەكانی هەناو و گورچیلە، حاڵەتێكی مەترسیدار لە ناو گەنجان ئاشكرا دەكات و هۆشداری دەدات.

د.مزەفەر عەبدوڵڵا، پسپۆری نەخۆشییەكانی هەناو و گورچیلە رایگەیاند:" تەنیا لەم چەند مانگەی ڕابردوودا، چەندان حاڵەتم بینیوە كە لە تەمەنی 16 تا 24 ساڵی بەھۆی زۆر بەكارھێنانی خواردنەوە وزەبەخشەكان (مشروبات الطاقە) تووشی پەككەوتنی گورچیلەكان بوون."

باسی لەوەشکرد:" ئیستا لەلای ئێمە ھەفتەی دووجار و ھەندێكیان سێ جار شوشتنی گورچیلە ئەنجام دەدەن، دوای ئەوەی چەندان حاڵەتی هاوشێوەم بینی، لەگەڵ ھاوڕێ پزیشكەكانم باسم كرد، دەركەوت ئەوانیش چەندان حاڵەتی وایان لەم ماوەیەدا بینیوه."

ئەو پزیشكە پسپۆڕە دەڵێ:" كاتێك مێژووی نەخۆش وەردەگرین، جگە لە زۆر خواردنەوەی ئەم جۆرە مەشرووبانە، ھیچ ھۆكارێكی تر نادۆزینەوە ببێتە ھۆی پەككەوتنی گورچیلەكان لەو تەمەنەدا، بۆیە داواتان لێ دەكەم تكایە زۆر ئاگاداری خۆتان و منداڵەكانتان بن، بە تایبەتی گەنجەكان دوور بكەونەوە لە بەكارھێنانی ئەو جۆرە خواردنەوانە."

20/10/2022

چەن یاسایەک بۆ پاراستنی کەسایەتیت🌹☟

1. زیاتر لە دو جار پەیوەندی بە كەسێكەوە مەكە، ئەگەر دو جار وەڵامی نەدایتەوە واتە كاری گرنگی هەیە.

2. ئەگەر پارەت لە كەسێك قەرز كرد بۆی بگەڕێنەرەوە پێش ئەوەی بیرت بخاتەوە یان داوات لێبكات، ئەمەش كەسایەتی باشی تۆ دەردەخات.

3. كاتێك بۆ نانخواردن بانگێشتی رێستۆرانت یان كافێیەك كراویت، داوای خواردن و خواردنەوەی گران مەكە.

4. هەرگیز پرسیاری شەرمەزاركەرانە مەكە، وەكو ئەوەی "هاوسەرگیریت نەكردوە؟، منداڵت نییە؟، خانوت نەكڕیوە؟، بۆ ئۆتۆمبێل ناكڕیت"، ئەمانە كێشەی تۆ نین.

5. كاتێک دەڕۆیتە دەرەوە و كەسێك لە دواتەوەیە، دەرگاكەی بۆ بگرە، ژن بێت، پیاو بێت یان منداڵ.

6. ئه‌گەر جارێك هاوڕێكەت پارەی تەكسی دا، جاری داهاتو تۆ بیدە.

7. ئەگەر گاڵتەت لەگەڵ كەسێك كرد و بەدڵی نەبو، هەرگیز جارێكی دیكە گاڵتەی لەو شێوەیەی لەگەڵ مەكەرەوە.

8. لە شوێنە گشتییەكان ستایشی بەرامبەرەكەت بكە، رەخنەكان بە تەنها بە خۆی بڵێ.

9. هەرگیز قسە لەسەر كێشی جەستەی كەسێك مەكە، قەڵەو بێت یان لاواز پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە.

10. كاتێك كەسێك لە مۆبایلەكەی وێنەیەكت نیشان دەدات، تەماشای وێنەكانی دیكە مەكە.

11. ئەگەر كەسێك پێی وتیت لای پزیشكە هەرگیز مەپرسە "نەخۆشییەكەت چییە"، كەسەكە توشی بارودۆخی شەرمەزاركەر مەكە و ناچاری مەكە باس لە نەخۆشییەكانی بكات، ئەگەر خۆی بیەوێت بێ ئەوەی بپرسیت پێتدەڵێت.

12. هاوشێوەی بەڕێوبەرەكەت رەفتار لەگەڵ كەسانی پاككەرەوە و خزمەتگوزارەكان بكە، ئەگەر رەفتارێكی زبر لەگەڵ بەڕێوبەرەكەت ناكەیت لەگەڵ ئەویش مەیكە.

13. ئەگەر كەسێك قسەی بۆ كردیت، بەهیچ شێوەیەك تەماشای مۆبایل مەكە.

14. هەرگیز ئامۆژگاری كەسێك مەكە ئەگەر داوای لێنەكردیت.

15. ئەگەر دوای ماوەیەكی زۆر كەسێكت بینییەوە پرسیاری تەمەن و داهاتەكەی لێمەكە.

16. چاویلكە هەتاوییەكەت لابدە ئەگەر لەسەر شەقام كەسێكت بینی و قسەت لەگەڵی كرد.

دروستکردنی شەش ددانی زرکۆن بۆ چارەخوازێکی بەڕێز
10/09/2022

دروستکردنی شەش ددانی زرکۆن بۆ چارەخوازێکی بەڕێز

دەماربڕین بۆ چوار ددانی سەرەوە پاشان دانانی برغو پاشان دروسکردنی  چوارکیفی زرکۆن هەروەها پاکردنەوەو پڕکردنەوەی ددانەکانی...
01/09/2022

دەماربڕین بۆ چوار ددانی سەرەوە پاشان دانانی برغو پاشان دروسکردنی چوارکیفی زرکۆن هەروەها پاکردنەوەو پڕکردنەوەی ددانەکانی تر بۆ چارەخوازێکی بەڕێز

07728589017

گەڕانەوەی خەندە بۆ خاتونێکی بەڕێز بەدروستکردنی  دە ددانی سیرامیک 07728589017
31/08/2022

گەڕانەوەی خەندە بۆ خاتونێکی بەڕێز بەدروستکردنی دە ددانی سیرامیک

07728589017

دروستکردنی دە ددانی زرکۆن بۆ چارەخوازێکی بەڕێز07728589017
28/08/2022

دروستکردنی دە ددانی زرکۆن بۆ چارەخوازێکی بەڕێز

07728589017

22/04/2022
20/03/2022

چارەسەری ددانێک کە کێشرابێت
باشترین چارەسەر چاندنی ددانە ئەگەر نا دەبێت دوو ددان بچوک بکرێتەوە بۆ ئەوەی جسری بۆ دروست بکەی

Address

Chamchamal
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 13:00 - 23:00
Tuesday 13:00 - 23:00
Wednesday 13:00 - 23:00
Thursday 13:00 - 23:00
Saturday 13:00 - 23:00
Sunday 13:00 - 23:00

Telephone

+9647728589017

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Falah Abubakir posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.Falah Abubakir:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category