17/12/2025
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦/١٢/٢٠٢٥ ناوەندی پەروەردەی پێشوەختەی کەلار سەردانی باخچەی منداڵانی ئامێزیان کرد و لە لایەن بەڕێوەبەر و مامۆستایانی باخچەکەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
مەبەستی سەردانەکەیان لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە شێوازی کار و ڕاهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو لە باخچەی ئامێز.
بەڕێوەبەر و مامۆستایانی ناوەندی پەروەردەی پێشوەختەی کەلار، بە مەبەستی گواستنەوەی ئەزموون و شێوازی کارکردنی باخچەی ئامێز بۆ ناوەندەکەی خۆیان، لە چالاکییە پەروەردەییەکانی ڕۆژێکی باخچەکە ئامادەبوون، هەروەها سەردانی سەرجەم ژوورەکانی مەشق و پەروەردەی باخچەکەیان کرد.