Asuda Polyclinic - پۆلیکلینیکی ئاسودە

Asuda Polyclinic - پۆلیکلینیکی ئاسودە پۆلیكینیكی ئاسودە بریتییە لەدامەزراوەیەكی پزیشكی فرە پسپۆڕییە Polyclinic hospital provide Health services in a high quality in different specialities

د. شۆڕش احمدپسپۆڕى جومگه و ڕۆماتيزم وفەقەراتبه كالۆريۆس له نەشتەرگەرى و پزيشكى گشتىماستەر له نەخۆشيەكانى ئێسك و جومگه و ...
05/11/2025

د. شۆڕش احمد

پسپۆڕى جومگه و ڕۆماتيزم وفەقەرات
به كالۆريۆس له نەشتەرگەرى و پزيشكى گشتى
ماستەر له نەخۆشيەكانى ئێسك و جومگه و ڕۆماتيزم و فەقەرات چارەسەركردنى نەخۆشييەکانى جومگه به بەكارهێنانى دەرزى پلازما
دەستنيشانكردن و چارەسەركردنى نەخۆشييەکانى پوكانەوەى ئێسك

ناونيشان: سلێمانى | تەلارى پزيشكى ئاسووده| شەقامى تووى مەليك| سەروو فلكەى كاوه تەنيشت نەخۆشخانەى ڕۆياڵى ئەهلى| بەرامبەر نەخۆشخانەى ئينتەرناشناڵ

ژماره مۆبايل: 07501293863 -
07703704445

————————

د.شورش أحمد

أخصائي في التهاب المفاصل والروماتيزم والفقرات
بكالوريوس في جراحة وطب عام
ماجستير في جراحة العظام والروماتيزم والعظام
علاج أمراض المفاصل بحقن البلازما
تشخيص وعلاج هشاشة العظام

عنوان: السليمانية- شارع توي ملك - جانب مستشفى رويال

ارقام العيادة: 07501293863
0770 370 4445

بەناوی تەلاری پزیشکی ئاسودەوە، بەخێرهاتنی بەرێز دکتۆر علی کەمال محمود سامی دەکەین  بەبۆنەی هاتنی بۆ ناو ستافی پزیشکی تەل...
02/11/2025

بەناوی تەلاری پزیشکی ئاسودەوە، بەخێرهاتنی بەرێز دکتۆر علی کەمال محمود سامی دەکەین بەبۆنەی هاتنی بۆ ناو ستافی پزیشکی تەلاری ئاسودە..

لە ئیستادا چارەخوازانی بەرێز دەتوانن لە تەلاری ئاسودە سەردانی دکتۆر بکەن..

دکتۆر علی کەمال محمود سامی
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە وپرۆستات
ئەندامی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ نەشتەرگەری گورچیلە
بۆرد (دکتۆرا) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میز و میزەڕۆ و چاندنی گورچیلە و نەزۆکی
ئەندامی بۆردی عێراقی بۆ پسپۆڕی پزیشکی
ئەندامی کۆمەڵەی ئۆروپی و عێراقی بۆ نەشتەرگەری گورچیلە
ئەندامی کۆمەڵەی نەزۆکی

ژمارەی مۆبایلی کلینیك ٠٧٧٠٥٤٤٩٩٠٥ - ٠٧٧٠٥٤٨٦٠٣٦

ناونیشان: سلێمانی-تووی مەلیک-خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

ژمارەی مۆبایلی تەلار: ٠٧٧٠٩٣٨٨٠٤٢
—————————————

نرحب بانضمام الدكتور علي كمال إلى مبنى أسودە الطبي ونتمنى له كل التوفيق..

يمكن للمرضى الأعزاء الآن زيارة عيادته الجديدة

د. علي كمال محمود سامي
اخصائي جراحة الكلى والبروستات
عضو الجمعية الأمريكية لجراحة الكلى
حاصل على شهادة البورد (دكتوراه) في أمراض الكلى والمسالك البولية وزراعة الكلى والعقم
عضو البورد العراقي لجراحي الكلى
عضو الجمعية الاوربية و العراقية لجراحة الكلى
عضو جمعية العقم

رقم الهاتف العيادة : ٠٧٧٠٥٤٤٩٩٠٥ - ٠٧٧٠٥٤٨٦٠٣٦

عنوان: السليمانية- شارع توي ملك - جانب مستشفى رويال

رقم هاتف المبنى الطبي: ٠٧٧٠٩٣٨٨٠٤٢

19/10/2025

لێکردنەوەی نینۆک بە ددان لەوانەیە بێ زیان دەربکەوێت بەڵام لە ڕاستیدا زیانی زۆرە،
زیانەکانی بریتین لە:
1. ئەگەری هەوکردن زیاددەکات، چونکە زۆر کات پێستی دەوروبەری نینۆکەکە بریندار دەکات و هەوکردن لە ڕێگەی بەکتریا و کەڕووەو توشی پێستەکە دەبێت.
2. زۆرکات وا دەکات نینۆکەکە گەشەی بگۆڕێت و ئازاری گۆشت و پێستەکە بدات.
3. ئازاری ددان دەدات.
4. پیسای ژێر نینۆکەکە دەچیتە ناو دەم و کۆ ئەندامی هەرس و ئەگەری نەخۆشی زیاددەکات.

#نینۆک #سلێمانی #هەولێر #دهۆک

ئەنجامدانی پشکنینی گشتی هەموو ٦ مانگ بۆ ساڵی جارێک گرنگە، زۆر کات لە پشکنینی گشتی زوو بە هەندێک نەخۆشی دەزاندرێت وەک نەخ...
13/10/2025

ئەنجامدانی پشکنینی گشتی هەموو ٦ مانگ بۆ ساڵی جارێک گرنگە، زۆر کات لە پشکنینی گشتی زوو بە هەندێک نەخۆشی دەزاندرێت وەک نەخۆشی شەکرە، پەستانی خوێن، نەخۆشی جگەر، نەخۆشی گورچیلە.

ئەگەر هاتوو ئەم نەخۆشیانە لە سەرەتاکانیدا هەستیان پێبکرێت و لە پشکنیندا دەربکەون ئەوە چارەسەریان ئاسانترە.

ئەگەر هاتوو لەسەر دەرمان و هەندێک چارەسەربیت ئەوە لەڕێگەی پشکنینی گشتی دەتوانی بزانی تا چەن سوودت لە چارەسەرەکە وەرگرتووە یاخوود ئەگەر زیانی لاوەکی هەبێت ئەوە بە هەمان شێوە لە پشکنینی گشتیدا دەردەکەوێت.

بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان گەورەترە هەموو ٣-٦ مانگ جارێک پشکنینی گشتی پێویستە.

10/10/2025

🎗️ مانگی هۆشیاری شێرپەنجە ئەوەمان بیردەخاتەوە کە هیوا بەهێزە، هێز هاوبەشە، کەسیش بە تەنیا شەڕ ناکات. 💖
با ڕووناکییەک لەسەر هۆشیاری و زوو دۆزینەوە و بەزەیی بدرەوشێنینەوە.
چونکە هەموو کردەوەیەکی بچووکی چاودێریکردن لە جیهانێکی بێ شێرپەنجە نزیکمان دەکاتەوە. 🌸

کرمی ڕیخۆڵە یاخود (helminths) مشەخۆڕیکن کە خواردن و وزە لە ناو ڕیخۆڵەی کەسە تووشبوەکەوە وەردەگرن و زۆرکات لەو شوێن و ژین...
06/10/2025

کرمی ڕیخۆڵە یاخود (helminths) مشەخۆڕیکن کە خواردن و وزە لە ناو ڕیخۆڵەی کەسە تووشبوەکەوە وەردەگرن و زۆرکات لەو شوێن و ژینگانە بڵاون کە ژینگەکەیان پاک نیە و ئاو و خواردنیان خاوێن نیە.

جۆری زۆرە ئەم کرمە و بە شێوەیەکی گشتی نیشانەکانی بریتین لە:
1. ئازاری گەدە و ڕیخۆڵە.
2. سکچوون یاخوود قەبزی.
3. ئێڵنج و دڵ تێکەڵهاتن.
4. غازات و هەڵئاوسانی سک.
5. لە دەستدانی حەزی خواردن.
6. خوراندنی پێستی نزیک کۆم.
7. برینبوون و سووربوونەوە.
8. هەبوونی کرم لە پیسایەکەدا.

ڕێگاکانی گواستنەوەی کرمی ڕیخۆڵە:
1. خواردنی باشنەکوڵاو.
2. خواردنەوەی ئاوی نا خاوێن.
3. دەستنەشتن.

30/09/2025

ئایا دەکرێت نەخۆشی ڕۆماتیزمت هەبێت لە کاتێکدا پشکنینە تاقیگەیەکانت پاکبن؟
لێرەدا دکتۆر شۆڕش أحمد باس لەو بابەتە دەکات.

شەکر یەکێکە لەو خۆراکانەی ئەگەر بە ڕێژەیەکی زۆر بخورێت چەندین زیانی هەیە، یەکێک لە زیانەکان ئەوەیە نەخۆشی ڕۆماتیزم خراپت...
29/09/2025

شەکر یەکێکە لەو خۆراکانەی ئەگەر بە ڕێژەیەکی زۆر بخورێت چەندین زیانی هەیە، یەکێک لە زیانەکان ئەوەیە نەخۆشی ڕۆماتیزم خراپتر دەکات.

شەکر دەبێتە هۆی زیادکردنی هەوکردن بە گشتی و هەوکردنی نێوان جومگەکان بە تایبەتی، ئەمەش وادەکات یەکێک نەخۆشی ڕۆماتیزمی هەبێت خراپتری بکات.

ئەو کەسانەی نەخۆشی ڕۆماتیزمیان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی زیاتر دەبێت، لە هەمانکاتدا زۆر بەکارهێنانی شەکر ئەم ئەگەرە زیاتر دەکات.

زیاد خواردنی شەکر وادەکات کێش زیادببێت و ئەمەش زیانی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە ڕۆماتیزمیان هەیە و نەخۆشیەکەیان خراپتر دەبێت.

هەروەها بەکتریا سوودبەخشەکانی گەدە و ڕیخۆڵە هاوسەنگیان تێکدەچێت بە زۆر خواردنی شەکر و ئەمەش وادەکات بەرگری جەستە بگۆڕیت و هەوکردن زیاتر ببێت.

لەبەر ئەم هۆکارانەی باسکران ئەو کەسانەی ڕۆماتیزمیان هەیە باشترە دووربن لە زۆر خواردنی شەکر و شیرینی. #ڕۆماتیزم

22/09/2025

خۆڵبارین
خۆڵبارین کاریگەری زۆری هەیە لەسەر گشتی کۆمەڵگا و بە تایبەت ئەو کەسانەی کە نەخۆشیەکانی هەناسەدانیان هەیە وەک ڕەبۆ و کورتی هەناسە و هەندێک لەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە.

لە کاتی خۆڵباریندا پێویستە خۆت بپارێزیت و لە ژوورەوە بمێنیتەوە، دەمامک بەکاربێنیت لە کاتی زۆربوونی خۆڵباریندا ، لە کاتی هاتنەوە لە دەرەوە دەست و دەموچاو بشۆ و ئاو زۆر بخۆرەوە بۆ پاکژکردنەوەی دەم و قورگ.

نەخۆشی گاوت یاخوود (داء الملوك) یەکێکە لە جۆرەکانی نەخۆشیەکانی جومگەکان و بەهۆی کۆبونەوەی یوریک ئەسید لە جومگەکاندا ڕوود...
21/09/2025

نەخۆشی گاوت یاخوود (داء الملوك) یەکێکە لە جۆرەکانی نەخۆشیەکانی جومگەکان و بەهۆی کۆبونەوەی یوریک ئەسید لە جومگەکاندا ڕوودەدات.
ئەم نەخۆشیە ناوبراوە بە نەخۆشی داء الملوك یان نەخۆشی پادشاکان چونکە کۆن لە ناو ئەم چینەدا زۆر بڵاو بووە.

هۆکارەکانی تووشبوون بەم نەخۆشیە:
1. بۆ ماوەیی
2. خواردنی زۆری گۆشتی سوور.
3. کێشی زۆر.
4. هەندێک لە دەرمانەکان( وەک میزپێکەرەکان)
5. هەندێک نەخۆشی گورچیلە کە ڕێگری لە دەرکردنی یوریک ئەسید دەکەن.

نیشانەکانی:
1. ئازاری لە پڕ و زۆر، زۆر کات لە شەواندا.
2. سووربوونەوە و گەرمبوونی جومگەکە.
3. زۆر کات لە جومگەی پەنجە گەورەدا درووستدەبێت.

لە کاتی هەبوونی ئەم نیشانانەدا پێویستە سەردانی دکتۆر بکرێت.

شەکرە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە زۆربەی خەڵکانی جیهان پێوەی دەناڵێنن و یەکێکە لە هۆکارەکانی کەم ئەندامبوون و مردن.بۆیە خۆپ...
08/09/2025

شەکرە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە زۆربەی خەڵکانی جیهان پێوەی دەناڵێنن و یەکێکە لە هۆکارەکانی کەم ئەندامبوون و مردن.

بۆیە خۆپاراستن لێی و هۆشیاری دەربارەی زۆر گرنگە.

هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە بریتین لە:

1. بۆماوەیی و جێنێتیک
2. تەمەن، خەڵکانی سەرو تەمەن ٤٠ ساڵ ئەگەری تووشبونیان زیاترە
3. کێشی زۆر
4. شێوازی خواردن و ژیانکردن
5. هەبوونی پەستانی خوێن
6. جگەرە کێشان
7. هەبوونی قەلەقی بە بەردەوامی و کەم خەوی

یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان خواردن و شێوازی ژیانکردنە و دەتوانی لە ڕێگەی خواردنی تەندرووست و وەرزشکردنەوە ڕێگری لە تووشبوونی شەکرە بکەیت و ژیانێکی تەندرووست بەڕێبکەیت.

هەوڵبدە خواردنەکانی وەک سەوزە، میوە، خواردنەکانی ڕێژەی ڕیشاڵ تیایاندا بەرزە، پڕۆتینەکان ، خواردنی کەم شەکر، شۆفان، چەرەس،ماسی، و چەوریە سوودبەخشەکانی وەک زەیتی زەیتوون، بەشی سەرەکی ژەمەکانت بن و هەموو ژەمێکت هاوسەنگ بێت لە پرۆتین، کاربۆهایدرەیت بە ڕێژەیەکی دیاریکراو، و خەاردنە ڕیشاڵ بەخشەکان.

هەروەها لەگەڵ خواردنی تەندرووستدا پێویستە ژیانێکی تەندرووست بژیت و تا بتوانی وەرزش بکەیت و کێشت بە پێی باڵات لە ڕێژەیەکی دیاریکراو زیاتر نەبێت.

زۆرکات ئازاری جەستە هۆکارەکەی نەخۆشیەک نیە یاخوود کێشەیەک بێت لەو ئەندامەدا، بەڵکو ئەگەری هەیە سترێس بێت و بەو شێوازە دە...
03/09/2025

زۆرکات ئازاری جەستە هۆکارەکەی نەخۆشیەک نیە یاخوود کێشەیەک بێت لەو ئەندامەدا، بەڵکو ئەگەری هەیە سترێس بێت و بەو شێوازە دەرکەوێت.
هەبوونی سترێس بۆ ماوەیەکی زۆر، وا دەکات شان و مل تەشەنوج بکەن و ئازاریان هەبێت و مل ڕەق ببێت. لەم کاتانەدا پێویستە هەوڵبدەیت ئەو سترێسە کەم بکەیتەوە و ئەو کات خۆی ئازاری شان و ملت چاک دەبێت.

Address

Tuy Malik Street
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 13:00 - 00:00
Tuesday 13:00 - 00:00
Wednesday 13:00 - 00:00
Thursday 13:00 - 00:00
Saturday 13:00 - 00:00
Sunday 13:00 - 00:00

Telephone

+9647709388042

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Asuda Polyclinic - پۆلیکلینیکی ئاسودە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Asuda Polyclinic - پۆلیکلینیکی ئاسودە:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category