Dr. Mohammed Ahmed Jaf د.محمد احمد جاف

  • Home
  • Dr. Mohammed Ahmed Jaf د.محمد احمد جاف

Dr. Mohammed Ahmed Jaf د.محمد احمد جاف پزیشکی
قەڵەوی - خۆراکی کلینکی - شەکرەو فێرکاری شەکرە - خۆراکی وەرزشی پرۆگرام سازی وەرزشی
طبيب السكري -السمنة-التغذية العلاجية

پزیشکی
قەڵەوی - خۆراکی کلینکی - شەکرەو فێرکاری شەکرە - خۆراکی وەرزشی پرۆگرام سازی وەرزشی.........
شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە

یەکێک لە هۆکارەکانی منداڵ نەبوون قەڵەوی و زیادەی کێشە بۆ هەردوو ڕەگەز ئەکرێت ئافرەتەکە کێشی زیاد بێت و هۆکار بێت بەهەمان...
26/07/2025

یەکێک لە هۆکارەکانی منداڵ نەبوون قەڵەوی و زیادەی کێشە بۆ هەردوو ڕەگەز
ئەکرێت ئافرەتەکە کێشی زیاد بێت و هۆکار بێت بەهەمان شێوە ئەکرێت پیاوەکە کێشی زیاد بێت و هۆکار بێت
بۆیە هەندێک جار تەنها بە ڕێکخستنەوەی شێوازی ژیان و خواردنی تەندروست و کەمکردنەوەی کێشت ئەکرێت گرفتی منداڵ نەبوون چارەسەر بکرێت
شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
٠٧٧٠٥٢٦٤٥٤٥

بۆ نەخۆشانی شەکرەی جۆری یەک باشترین ڕێگەی بەکارهێنانی ئینسۆلین ئەوەیە ئینسۆلینی خاو یان ئەوەی بۆ ماوەی درێژ کار ئەکات لە...
25/07/2025

بۆ نەخۆشانی شەکرەی جۆری یەک
باشترین ڕێگەی بەکارهێنانی ئینسۆلین ئەوەیە
ئینسۆلینی خاو یان ئەوەی بۆ ماوەی درێژ کار ئەکات لە شەودا یان لە بەیانیاندا بەکاری بێنن بە پێ ی ڕێنمایی پزیشکەکەت
وە ئینسۆلینی خێرا لە پێش ژەمەکان بەکاربێنن
ناوەند جیهانییەکان ڕێنمایی ئەوە ناکەن کە ئینسۆلینی تێکەڵ بۆ نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک بەکاربێت
وە ئەگەر ئینسۆلینی تێکەڵ بەکار هات لە شەکرەی جۆری یەک پێویستە زۆر بە وریاییەوە بەکاربێت و بە تەواوی کەسەکە هەوڵی ئەوەی لەگەڵ بدرێت کە شێوە ژیانێکی جێگیری هەبێت لە ڕووی خواردن و خەو و جوڵەو وەرزشەوە
ژمارەی کلینیک ٠٧٧٠٥٢٦٤٥٤٥

چەن کێلۆ لە کێشت کەم بکەیتەوە تەندروستە؟کاتێک پەیڕەوی پڕۆگرامێک ئەکەیت بۆ کەمکردنەوەی کێشت پێویستە هەفتەی نیو کیلۆ بۆ یە...
25/07/2025

چەن کێلۆ لە کێشت کەم بکەیتەوە تەندروستە؟
کاتێک پەیڕەوی پڕۆگرامێک ئەکەیت بۆ کەمکردنەوەی کێشت پێویستە هەفتەی نیو کیلۆ بۆ یەک کیلۆ کەم بکەیتەوە وە مانگی ٢ بۆ ٥ کیلۆ وە ئەمە بە شێوەیەکی گشتی باسی ئەکەین لە کەسێکەوە بۆ کەسێک گۆڕانکاری بەسەردا دێت بەڵام خاڵی کۆتایی ئەوەیە لە مانگێکدا هەوڵ نەدەیت لە ٥ کیلۆ زیاتر لە کێشت کەم بکەیتەوە
چونکە توشی کەمی ڤیتامین و کانزاکان ئەبیتەوە لەگەڵ هەڵوەرینی قژو لەدەستدانی ماسولکەو بێ هێزی و لاوازی
ئەمانەش هۆکار ئەبن نەتوانیت لە سەر پڕۆگرامەکە بەردەوام بیت و بەخێرایی کێشت زیاد بکاتەوە
د. محمد احمد جاف
پزیشکی قەڵەوێ و خۆراکی کلینیکی
٠٧٧٠٥٢٦٤٥٤٥

پرسیاری وەرزشکاران ئایا پاودەری پرۆتین تەندروستە؟پێش وەڵامەکەی ئەم پرسیارە لە خۆت بکە ئایا خواردنە پرۆسێس کراوەکان تەندر...
24/07/2025

پرسیاری وەرزشکاران
ئایا پاودەری پرۆتین تەندروستە؟
پێش وەڵامەکەی ئەم پرسیارە لە خۆت بکە ئایا خواردنە پرۆسێس کراوەکان تەندروستن؟
بێ گومانم لەوەی زۆربەتان ئەڵێن نەخێر هوکارەکەشی ئەوەیە کە بڕێکی زۆر ماددەی پارێزەرو ڕەنگ و تام و بۆن و شیرینکەرو خوێ و مەوادی پڕکەرەوەی تێ ئەکرێت کە بە چەندین توێژینەوەی بەهێز سەلمێنراوە کە ئەو ماددانە هۆکاری زۆر نەخۆشین
پاودەری پرۆتینیش یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە بە پرۆسەیەکی زۆر پرۆسێسکردنی کیمیایی دا دەڕوات و بەکارهێنانی تەندروست نییە
تەنها لە چەند حاڵەتێکی تایبەتدا نەبێت کە ئەویش لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆری خوراکی کلینیکی و وەرزشی بەکاربێت و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە پزیشکەکە دیاری ئەکات
ئەگینا هیچ مرۆڤێکی تەندروست کە هیچ کێشەیەکی نییە باش نییە نە پاودەری پرۆتین نە بەزۆری خواردنە پرۆسێسکراوەکانی تر بەکاربێنێت
د. محمد احمد جاف
ژمارەی کلینیک ٠٧٧٠٥٢٦٤٥٤٥

کەمکرنەوەی کێش ئاسانترە لەوەی کە چۆن پارێزگاری بکەیت لەو کێشەی کە لە دەستت داوەئەبینین بەزۆری ئەوانەی کە کێشیان کەم ئەکە...
24/07/2025

کەمکرنەوەی کێش ئاسانترە لەوەی کە چۆن پارێزگاری بکەیت لەو کێشەی کە لە دەستت داوە
ئەبینین بەزۆری ئەوانەی کە کێشیان کەم ئەکەنەوە بەهەر ڕێگەیەک بێت بەڵام دوای ماوەیەک بەشێوەیەکی خراپتر کێشیان زیاد ئەکاتەوە
بۆ چارەسەری ئەم گرفتە پێویستە لە ژێر ڕێنمایی و چاودێری پزیشکی پسپۆڕی خۆراکی کلینیکی و قەڵەوی هەوڵی کەمکردنەوەی کێشت بدەیت

ئەگەر بڕیارتدا کێشت کەم بکەیتەوە هەوڵ بە ڕۆژانە (٣٠ بۆ ٦٠) خولەک ڕێکردن ئەنجام بدە هەروەها هەفتەی (٢ بۆ ٣ ) ڕۆژ وەرزشی ب...
23/07/2025

ئەگەر بڕیارتدا کێشت کەم بکەیتەوە هەوڵ بە ڕۆژانە (٣٠ بۆ ٦٠) خولەک ڕێکردن ئەنجام بدە هەروەها هەفتەی (٢ بۆ ٣ ) ڕۆژ وەرزشی بەهێزبوونی ماسولکە ئەنجام بدە
چونکە هەموو دابەزینی کێشێک ئەبێتە هۆی لە دەستدانی ماسولکە تۆ بەم ڕێگایە لەدەستدانی ماسولکە کەمتر ئەکەیتەوە وە چەورییەکی زیاتر لەدەست ئەدەیت

ژمارەی کلینیک ٠٧٧٠٥٢٦٤٥٤٥

گوێ لە کێ بگرین یان سەردانی کێ بکەین بۆ گرفتەکانی پەیوەست بە خۆراک وەکو قەڵەوی و لاوازی بابەتی نەخۆشیە درێژخایەنەکان یان...
23/07/2025

گوێ لە کێ بگرین یان سەردانی کێ بکەین بۆ گرفتەکانی پەیوەست بە خۆراک وەکو قەڵەوی و لاوازی بابەتی نەخۆشیە درێژخایەنەکان یان خۆراکی تەندروست
وەکو ئاگادارن میدیاو سۆشیاڵ میدیا پڕبووە لە پسپۆڕو هەریەکەو قسەیەک ئەکات یەکێک ئەڵێت جۆرە خواردنێک باشە یەکێکیتر ئەڵێت خراپە
تەنها کەس کە لەڕووی یاسایی و زانستییەوە گونجاوە ڕاوێژی پێ بکەیت و گوێی لێ بگریت بۆ ئەم بابەتانە تەنها پزیشکی خۆراکی کلینیکی و قەڵەوییە
کە لەهەموو کوردستان کە نزیکەی ٦ملیۆن کەسین تەنها ١٥ پزیشک خاوەنی ئەم پسپۆریەن کە زۆربەشیان نە لە میدیا وە نە لە سۆشیاڵ میدیا دەرناکەون
ئەمە ئەو ڕاستییە پیشان ئەدات کە سەدا ٩٩ ئەوانەی باسی ئەم بابەتانە ئەکەن نە پسپۆڕی ئەم بابەتەن نە پزیشکن وە نە بابەتەکانیشیان کە باسی ئەکەن زانستیە
زۆرجار کەسی وا هەیە لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی باسی خۆراک ئەکات پێشکەشکارەکە پێ ی ئەڵێت دکتۆر کەچی کەسەکەش دکتۆر نیە وە بەدکتۆرو پزیشک بەسەرخەڵکا ساغی ئەکەنەوە
بۆیە تاچەن لە ڕێنماییەکانی کەسانی میدیاو سۆشیاڵ میدیا دووربیت زیاتر دەروونت ئارامترەو زیاتر تەندروست ئەبیت
د. محمد احمد جاف
شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
٠٧٧٠٥٢٦٤٥٤٥

22/07/2025

بۆ دانانی پڕۆگرامی خۆراکی ئەبێت سەرەتا هەڵسەنگاندنی ورد بۆ کەسەکە بکرێت پاشان بەگوێرەی تایبەتمەندییەکانی کەسەکە پڕۆگرامی تایبەت بەخۆیی داەنرێت

21/07/2025

زۆر رجیم کردن و تاقی کردنەوەی بەرنامەی خۆراکی جۆراو جۆری نازانستی یەکێکە لەو هۆکارانەی حاڵەتی قەڵەوی خراپتر ئەکات
ناونیشانی کلینیک
شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
٠٧٧٠٥٢٦٤٥٤٥

20/07/2025

نەخۆشانی شەکرەی جۆری یەک
ئەگەر ئەتەوێت کلیلی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکەت لەدەستی خۆتدا بێت
ئەوا بەشداری خولی فێرکاری شەکرە بکە کە بۆ یەکەم جارە لە کوردستان ئەم جۆرە خولە ئەکرێتەوە
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژماریەوە
07705264545

19/07/2025

تایبەت بەو کەسانەی کە بە نیازی بڕینی گەدەن یا گۆڕینی ڕێڕەو یان ئەو کەسانەی نەشتەرگەرییەکەیان ئەنجامداوە پێویستیان بە ڕێنمایی خۆراکییە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تەندروست کێشیان کەم بکەنەوەو توشی لەدەستدانی ماسولکەو پوکانەوەی ئێسک نەبن یان توشی کەمی قیتامین و کانزاکان نەبنەوە یان ئەو کەسانەی کە کێشیان وەستاوەو یان کێشیان زیادی کردووە دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی خۆراکی و ڕاویژی پەیوەست بە بارودخەکانتان و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەتان

شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
07705264545

Address

Anwar Shexa Hospital

Opening Hours

Monday 10:00 - 20:00
Tuesday 10:00 - 20:00
Wednesday 10:00 - 20:00
Thursday 10:00 - 20:00
Friday 10:00 - 20:00
Saturday 10:00 - 20:00
Sunday 10:00 - 20:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Mohammed Ahmed Jaf د.محمد احمد جاف posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram