Dr. Esra Shah Mohammed - دكتۆرە اسراء شاه محمد

Dr. Esra Shah Mohammed  - دكتۆرە اسراء شاه محمد پزیشكی گشتی ـ پسپۆری قەڵەوی و لاوازی
ئەندامی تۆماركرا?

- ئایا رازی نیت له شێوه‌ی له‌ش و لارت؟ زور شێوازی جیات به‌کارهێناوه‌ بۆ دابه‌زاندنی کێشت وه‌ سوودی نه‌بووه‌؟
- ئایا تۆ له‌و جۆره‌ که‌سه‌ی که‌ زۆر خواردن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ژیان به‌کاردێنیت؟ وه‌ ناتووانی به‌سه‌ر بری خواردنتدا زاڵ بیت؟
- ئایا جه‌سته‌ی خۆتت خۆش ناوێ و متمانه‌ت به‌خۆت نی یه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌و شوێنی ئیش کردنت به‌هۆی نارازیبوون له‌ له‌ش و لارت؟
- ئایا ئه‌ته‌وێ ئاسوده‌ترو زیاتر بژیت؟

بووه‌سته‌ له‌ ته‌نها هیوا خوواستن بۆ ژیانێکی باشتر...ده‌ست پێبکه‌....ڕاست بخۆ و ته‌ندرووست بژی... چوونکه‌ ته‌ندروستی تۆبه‌نده‌ به‌ ئه‌و خوواردنه‌ی که‌ ئه‌یخۆیت..

ئازیزان ئەم بابەتەی خوارەوە بابەتێکی  زۆر گرنگەو هیوادارم خوێنەری بن:رۆژانە کاتێک لە کوردستان کلینکم هەبوو وە هەمان شت ل...
12/07/2025

ئازیزان ئەم بابەتەی خوارەوە بابەتێکی زۆر گرنگەو هیوادارم خوێنەری بن:

رۆژانە کاتێک لە کوردستان کلینکم هەبوو وە هەمان شت لە رێگەی پەیجەکەشمەوە زۆر کات پرسیاری ئەوە دەکرێت کاتێک کەسێک فەحسی چەوری خوێن دەکات و کۆلیسترۆلی خوێنی بەرز بێت یەکسەر ئەچێت لە خۆیەوەو بە بێ راوێژی پزیشک حەبی چەوری دەکریت و دوایش بەهەمان شێوە فەحس دەکاتەوەو کەم ئایا کەم بووبێتەوە یان زیاد بووبێت! وە ئەمە ئەبێت بە عادەتێکی دووبارەبووەو و رەنگە لە سالێکدا ٣-٤ چوار جار بەس فەحسی چەوری خوێن بکات! بەڵام لە ئەساسدا کەسەکە هیچ زانیاریەکی نی یە کە ئەو عیلاجی چەوری خوێنە لە کەی و بۆ کێ پێویستە!

جارێ بابزانین کاتێک چەوری خوێن لە رێژەی نورمال بەرزتر دەبێت واتە چی؟

بەرزی چەوری خوێن لێرەدا من باسی کۆلیسترۆلی خراپی خوێن دەکەم، یەکێکە لە کۆمەڵێک فاکتەر کە کاریگەری درێژ خایەنی دەبێت لەسەر ئەگەری روودانی جەلتەی دڵ و مێشک لە کەسێکدا لە ١٠ ساڵی داهاتوودا... ئەمە تەنها فاکتەرێکەو و فاکتەرە باوەکانی تریش بریتی یە ( تەمەن، رەگەز، جگەرە خواردن، شەکرە، پەستانی خوێن) هەموو ئەمانە لەگەڵ رێژەی کۆی کۆلیسترۆلی خوێن و کۆلیسترۆلی باشی خوێن، کاتێک ئەمانە هەموو ی حساب دەکرێت، ئەوا رێژەیەکت بۆ دەردەچێت و لەسەر ئەساسی ئەو رێژەیە پزیشکەکەت پێت ئەلێت ئایا تۆ پێویستت بە علاجی چەوری خوێنە یان نا! وەئایا تۆ بەتەنها بە خواردنی تەندروست و وەرزش دەتوانی ئەگەری جەلتەی دل و مێشک کەم کەیتەوە یا هەر دەبێت علاج وەرگریت لەگەلیدا؟! ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت ئەو رێژەیە بۆ خۆت حساب بکەیت...

PEER Simplified Cardiovascular Decision Aid

ئەوەی ئەمەوێت بیگەیەنم ئەوەیە کە تەنها ژمارەی فەحسی کۆلیسترۆلەکەت گرنگ نی یە! واتە پزیشکەکەت علاجت بۆ نانوسێت بۆ ئەوەی فەحسی چەوری خوێنەکەت بە ژمارە کەم بێتەوە بەلکو بۆ ئەوە دەینوسێت ئەگەری توشبون بە جەلتەی دل و مێشک کەم کاتەوە لە داهاتوودا... لەبەر ئەوە مەرج نییە کەسێک کۆلیسترۆلی خوێنی بەرز بێت پێویستی بە حەبی چەوری هەبێت! وە بە پێچەوانەشەوە هەندێک کەس لەوانەیە چەوری خوێنیان زۆریش بەرز نەبێت بەلام پێویستی بە علاج بێت...
لێرەدا من ناڵێم حەبی چەوری بەکاربێنە یان نا، ئەگەر چەوری خوێنت بەرزە! بەڵام دەلێم پێویستە راوێژکاری بە پزیشک بکرێت پێش دەستپێکردن بەم جۆرە علاجە بۆ ئەوەی زانستیانە بۆت حساب بکات کە ئایا پێویستە تۆ لەسەر علاج بیت یان نەخێر....ئیتر لەو کاتەدا مەسرەفی زیادە لە فەحسی زیادە و علاجدا ناکەیت...

تێبینی/// لێرەدا من باسی ئەو کەسانە ناکەم کە پێشتر جەلتەی دڵ و مێشک یان هەندێ نەخۆشی تریان هەیە کە پێویست دەکات یەکسەر بخرێنە سەر حەبی چەوری خوێن بۆ پارێزگاری لە ئەگەری روودانەوەیان، لەو حالەتانەدا پێویست ناکات ئەو رێژەیەیان بۆ حساب بکرێت و یەکسەر دەخرێنە سەر علاج...

اسراء کمال شاە محمد
پزیشکی گشتی / ماستەر لە زانستی خۆراک- بریتانیا.
پزیشکی پایە بڵندی خێزان/ کەنەدا.
ئەندامی تۆمارکراوی پسپۆرانی خۆراک- بریتانیا
دەرچووی زەمالەی چیڤینینگی بەریتانی.

ڕۆژی کەنەدا پیرۆز بێت لە ماڵی دووەمم! ئەو ووڵاتەی کە هەست دەکەم بەراستی پیشەی پزیشکیەکەم رێزی لێدەگیرێت! زۆرێک لە چارەخو...
01/07/2025

ڕۆژی کەنەدا پیرۆز بێت لە ماڵی دووەمم! ئەو ووڵاتەی کە هەست دەکەم بەراستی پیشەی پزیشکیەکەم رێزی لێدەگیرێت! زۆرێک لە چارەخوازەکان کاتێک دەزانن کە من لەم ووڵاتە تازەم، پێم دەڵێن؛ پیشەکەت زۆر جێگەی رێز و تەقدیرە ئێمە پێی دەزانین، پێویستمان پێتە و بەخێربێیت بۆ ئێرە! خۆزگە لە کۆمەلگەی کوردی خۆشمان پیشەی پزیشکی ڕێز و بەهای خۆی بۆ بگەڕایەتەوە!

Happy Canada Day! 🇨🇦
To the country that became my second home. I’m so grateful for the kindness, diversity, and opportunity that Canada offers!
Today, I celebrate not just a country, but a community that welcomed me with open arms. ❤️🍁


https://youtube.com/?si=AXiO3fBtKjYPz_OL

لە پەیجی د. هەڤین ەوە ! Dr. Havin kamal sha muhammad د. هەڤین کەمال شا محەمەد نەبوونی متمانە، نەبوونی چارەسەر! کێشەی کوش...
10/06/2025

لە پەیجی د. هەڤین ەوە ! Dr. Havin kamal sha muhammad د. هەڤین کەمال شا محەمەد

نەبوونی متمانە، نەبوونی چارەسەر!
کێشەی کوشندەی نێوان پزیشک و چارەخواز لە کۆمەڵگای کوردیدا.


یەکێک لە هەرە کێشە گەورەکانی کەرتی تەندروستی لە وڵاتی ئێمەدا نەبوونی متمانەیە لە نێوان پزیشک و چارەخوازدا. زۆرینەی جار دەگوترێت خەتای پزیشکەکانە کە بازرگانن و گوێ لە نەخۆش ناگرن. بەڵام لەڕاستیدا پشکێکی زۆریشی چارەخواز خۆی هۆکاری ئەو کێشانەیە.
کێشەکە چییە؟
چارەخواز لەم وڵاتەدا چونکە متمانەی بە پزیشکەکەی نییە، زۆر جار درۆ لەگەڵ پزیشکەکەیدا دەکات و بەمەش پزیشکەکەی لە ڕێگا ڕاستەکەی چارەسەرکردنی لادەبات.
بۆ نموونە، من وەک پزیشکێکی پسپۆڕی بێهۆشکاری زۆر جار کێشەی بەو جۆرە دێتە ڕێگام. نەخۆش کە ئامۆژگاری دەکەیت کە:
🔵 نابێت جگەرە بکێشێت.
🔵 نابێت لە دوای کاتژمێرێکی دیاریکراودا نان و ئاو بخوات.
🔵 هەندێک دەرمان نابێت بەکاربهێنرێت پێش وەرگرتنی بێهۆشکاری.
تەماشا دەکەیت لە دوایدا گاڵتەی بە قسەکەت دێت، بەقسەت ناکات، ڕاستت پێناڵێت و بە هەموو جۆرێک دەیشارێتەوە لە پزیشکەکەی تەنها بۆ ئەوەی نەشتەرگەریەکەی بۆ بکرێت. لە ئەنجامی ئەمەشدا کێشە بۆ نەخۆشەکە و پزیشکەکەش دروست دەبێت، و لە کۆتایی هەموو شتێکیشدا لە بەردەم کۆمەڵگادا هەر پزیشک خەتابارە!
لێرەدا دەمەوێت دوو نموونە باسبکەم کەلەم مانگەدا هاتوونەتە بەردەمم:

🔴 نموونەی یەکەم

کوڕێکی گەنج بوو کە چەند نەشتەرگەریەکی بۆ کرابوو لە دەستیدا لە دوای ڕووداوێک. لەدوای ئەوەی چەند جارێک پێی گوترابوو کە نابێت جگەرە بکێشێت پێش نەشتەرگەریەکەی، بەڵام بە گوێی نەکردبووین. کاتێک لۆمەم کرد کە بۆ بە جگەرە دەکێشێت و بە گوێمان ناکات، وتی: "ئینجا چییە خۆ من جارەکەی تریش هەر جگەرەم کێشابوو و هیچیشم لێنەهات!"

🔴 نموونەی دووەم

دایکێک بوو کە نەشتەرگەری دڵ بۆ منداڵەکەی کرابوو و لە ئێستادا پێویستی بە نەشتەرگەری دی بوو بۆ مەڵاشوو و پووکی. تەنها بۆ ئەوەی نەشتەرگەریەکەی دوانەخرێت و ئیکۆی تازە بۆ منداڵەکەی نەکات - کە لەو کاتانەدا نەک پێویستە بەڵکوو یەکێکە لە گرنگترین پێویستیەکان - ئامادە بوو هەموو جۆرە درۆیەک بکات!
ئالێرەدا من حەزدەکەم وەکوو پزیشکێک ڕووی دەمم بکەمە ئەو کەسانە و بە ڕاشکاوی پێیان بڵێم :

( مرۆڤ کە ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت، باشترە پابەند بێت بە هەموو یاسا و ڕێساکانی هاتووچۆوە - بۆ نموونە، پشتوێنی سەلامەتی ببەستێت، هێواش بڕوات، پێشبڕکێ نەکات... هتد - بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بگەڕێتەوە ماڵەوە.
بەڵام کەسانێکیش هەن بە خێراییەکی شێتانە لێدەخوڕن و پشتوێن نابەستن و هەموو سەرپێچیەکانیش دەکەن و مەرجیش نییە ئەمانە هەموو ڕۆژێک تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بن، بەڵام هەر ڕۆژێک دێت بە ساغی نەگەڕێنەوە چونکە پابەند نین بە یاساوە و دەبێت ئەو کاتە باجێکی زۆر قورس بدەن کە ئەویش ژیانی خۆیانە یان ژیانی کەسێکی بەرامبەرە!
لە کاتی بێهۆشکاری گشتیشدا بەهەمان جۆرە، مەرج نیە هەموو جارێک وەک پێشینان گوتویانە گۆزە بە ساغی بگەڕێتەوە، مەرج نییە کە تۆش پابەند نیت بە هیچ ئامۆژگارییەکەوە، بەسەلامەتی هۆشت بێتەوە!
کاتێک تۆ تەندروستی خۆتت بەلاوە گرنگ نییە و بە پێی ئامۆژگاری پزیشکەکەت ناڕۆیت بە ڕێوە و درۆی لەگەڵدا دەکەیت و دەیشاریتەوە لێی کە چیتکردووە و چیت خواردووە، ئەوە دڵنیابە تەنها زەرەرمەند خۆتیت، تۆیت لەوانەیە گیانت لە دەست بدەیت لە بەر چەند درۆیەکی سپی!)
بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی تەندروست هەبێت لە نێوان پزیشک و چارەخوازدا، پێویستە متمانە هەبێت. متمانەش بە مامەڵەی تەندروست و ڕاستگۆیانە دروست دەبێت، کە بەشێکی گرنگی بریتییە لە پرسیارکردن و وەرگرتنی زانیاری.
دەتوانیت لەبری ئەوەی لەگەڵ پزیشکەکەتدا ڕاستگۆ نەبیت، پرسیاری لێبکەیت و زانیاری لێوەرگریت:
بۆ دەبێت ئەو پشکنینانە بکەیت؟
بۆ دەبێت نان نەخۆیت و جگەرە و ئاو نەخۆیت؟
بۆ دەبێت هەندێک دەرمانت نەخواردبێت؟
کاتێک زانیاری وەردەگریت و هۆکارەکانی دەزانیت، ئەو کات گاڵتەت بە ئامۆژگارییەکانی پزیشکەکەت نایەت و دەتوانیت پەیوەندییەکی قووڵی پڕ لە متمانە لەگەڵ پزیشکەکەتدا ببەستیت کە لە قازانجی هەردوولاتانە.
لە کۆتایشدا بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو چارەخوازە ئازیزەکان.

د. هەڤین کەمال

Dr. Havin kamal sha muhammad د. هەڤین کەمال شا محەمەد https://www.facebook.com/share/p/19ECNuhMmU/?mibextid=wwXIfr
17/05/2025

Dr. Havin kamal sha muhammad د. هەڤین کەمال شا محەمەد

https://www.facebook.com/share/p/19ECNuhMmU/?mibextid=wwXIfr

Dr. Haveen Kamal Sha
ئەو بەهاراتانە چین کەدژە ھەوکردنیان تێدایە و ھەوکردن و ئازاری جومگەکانی لەش کەمدەکەنەوە؟

ئەوەی ڕوونە ئەو کەسانەی کەدەناڵێنن بەدەست ئازاری جومگەو ھەوکردنی جومگەکان ، گرنگە ئەو ژەمە خۆراکییەی دەیخۆن پڕ بێت لەدژە ھەوکردنەکان .ئەویش بەوەی کە ھەندێک جۆر لەبەھارات زیادبکرێت بۆ ژەمە خۆراکییەکان و تەنیا تەرکیز نەکرێتە سەر ئەو جۆرە خۆراکەی ئامادە دەکرێت و بەس .

لێرەدا باس لەگرنگترین ئەو دژە ھەوکردنانە دەکەین کە دەتوانیت زیادی بکەیت بۆ ژەمە خۆراکیەکانت و ئازار و ھەوکردنی جومگەکانت کەمبکەیتەوە :

١- پاودەری سیر یاخود سیری فرێش :
مادەی " دای ئیلیل دای سەلفەید" ی تیادایە . کە ماددەیەکی دژەھەوکردنە، کە کاریگەری سایتۆکەینەکان کەمدەکاتەوە کەھەوکردنی جومگە دروست دەکەن . ھەروەھا سیر پارێزگاری لە تێکشکانی کرکراگەی جومگەکان دەکات .

٢- زەردەچەوە :
ڕەگی زەردەچەوە ماددەی کورکمینی تیادایە، کە دژەئۆکسیدەو دژەھەوکردنیشە و بەدوو ڕێگا کاریگەری ھەیە لەسەر سایتۆکەین و ئینزایمەکان و ئازار و ئاوسانی جومگە کەمدەکاتەوە . وەزۆر کاریگەر تریشە کەلەگەڵ بیبەری ڕەش واتە ئاڵەت دەخورێت . ئەویش لەبەرئەوەی ئاڵەت ھەڵمژینی زەردەچەوە زیاد دەکات لە گەدەو ڕیخۆڵەکاندا .

٣- زەنجەفیل :
ماددەی " جینجیرێۆڵ " و " شۆگۆڵ" ی تیادایە ، کەپێکھاتەی کیمیاوین کە ڕێگری دەکەن لەھەوکردن . ھەروەھا جگە لەوە ھەندێک توێژینەوە دەڵێن کە کاریگەری ھەیە لەسەر نیشانەکانی داخورانی جومگەکان و ئازار و ئاوساویی کەمدەکاتەوە.

زەنجەفیل یەکێکە لەو بەھاراتانەی لەزۆربەی ژەمە خۆراکییەکان بەکاردێت، وباشترین ڕێگاش بۆ بەکارھێنانی بەشێوەی" چا " یە . ئەویش بەبەکارھێنانی پارچەیەک یان دووپارچە لەناو ئاوی کوڵاودا بۆ ماوەی (٦٠-٣٠) خولەک .

٤- دار چینی :
ماددەی " سینامئەڵدیھاید" و " سینامیک" ئەسیدی تیادایە. کەدژە ئۆکسیدیان تیادایەو پارێزگاری لەخانەکانی لەش دەکەن لەتێکشکاندن . باشترە لەگەڵ شەوەفاندا بخورێت بۆ زیادکردنی کاریگەرییەکانی و لەگەڵ بەھاراتەکانی تردا کاریگەری دژەھەوکردنی زیاد دەکات .

٥- بیبەری سوور :
بیبەری سووری توون کەبە (چیلی پیپەر ) ناسراوە ماددەی " کاپساسینۆید" ی تیادایە .کەدژەھەوکردنێکی بەھێزە و ھەوکردن لەجومگەکان کەمدەکاتەوە . لەوانەیە ھەندێک جار توونیە زۆرەکەی ئازار بە گەدەت بگەیەنن ، بۆیە باشترە بە کەم دەستپێبکەیت و زیادی کەیت بۆ ژەمە خۆراکیەکانت .

٦- بیبەری ڕەش یاخود ئاڵەت :
ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسیدی تیادایە و یارمەتی هەڵمژینی بەهاراتەکانی تر دەدات .

٧- مێخەک یاخود قەرەنفل :
دژە هەوکردنی تیادایە و زیاتر وەک شروب بۆ ئازار و هەوکردنی گەدە و هەوکردنی ناو دەم و قورگ و دان بەکاردێت ، هەروەها بۆ دڵتێکەڵهاتن .

تێبینی : کاتێک بڕیاردەدەیت بەھاراتەکان زیاد بکەیت بۆ ژەمە خۆراکیەکانت، ھەمیشە ئاگات لەوەبێت کە بەڕێژەی کەم دەستپێبکەو دواتر زیادی بکە، بۆ نموونە دەتوانیت لە پێشدا یەک کەوچکی چا زیاد بکەیت و بەرەبەرە ڕۆژانە زیادی بکەیت بۆ یەک کەوچکی چێشت کاتێک زانیت کێشەی تری تەندروستیت بۆ زیاد ناکات وەک ئازاری گەدە .

بەڵام لەکاتی بەکارھێنانی بیبەری سووری توون باشترە بە( ١⁄٤) یاخود نیو کەوچکی چا دەست پێبکەیت .

باشترە ئەو بەھاراتانە فرێش بن و خۆت بیھاڕیت لەماڵەوە و حازر نەبێت وەک ئەوانەی لە سوپەر مارکێتەکان دەفرۆشرێن ، لەبەرئەوەی پسپۆڕەکان دەڵێن بەھاراتە ئامادەکراوەکان ڕێژەی دژەئۆکسیدەکانیان کەمدەبێتەوە بەھۆی ووشکبونەوەیان .

د.ھەڤین کەمال شاە محەمەد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
ئەندامی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن .

ئایا ئەزانیت کێش دابەزاندن و خواردنی تەندروست یەکەم هۆکارە بۆ نەهێشتنی روودانی چەوری جگەر  وە لە هەمانکاتدا ئەگەر حالەتە...
07/05/2025

ئایا ئەزانیت کێش دابەزاندن و خواردنی تەندروست یەکەم هۆکارە بۆ نەهێشتنی روودانی چەوری جگەر وە لە هەمانکاتدا ئەگەر حالەتەکەشت هەیە، ئەوا یەکەم چارەسەریشە بۆ هەمان شت. بە پێی سەرچاوە باوەرپێکراوەکان لە سەد کەس، ٩٠ کەس لە ئەوانەی کە توانیویانە لە ٪١٠ ی کێشیان دابەزێنن، چەوری جگەریان نەماوەو توانیویانە رێگە لە ریشالبوونی جگەریان بگرن!

🔺ئایا ئەزانیت بۆ گرنگە خۆت بپارێزیت لە دروستبوونی چەوری جگەر؟

چونکە چەوری جگەر ئەگەری دروستبوونی بە مۆمبوونی جگەر و جۆرێک لە شێرپەنجەی خانەکانی جگەر زیاد دەکات.

ئێستا ئەزانیت کە کێش دابەزاندن و خواردنی تەندروست چەند گرنگە! تا زووە دەست بکە بەو گۆرانکارییە!

🔺بۆ زانیاری زیاتر بۆ چارەسەری چەوری جگەر، گوێ لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بگرە!

https://youtu.be/zUZY0TCMYhw?si=SWX5Aplg_nkMLMme

اسراء کمال شاە محمد
پزیشکی گشتی / ماستەر لە زانستی خۆراک- بریتانیا.
پزیشکی پایە بڵندی خێزان/ کەنەدا.
ئەندامی تۆمارکراوی پسپۆرانی خۆراک- بریتانیا
دەرچووی زەمالەی چیڤینینگی بەریتانی.

تەنیا بە رێجیم و گۆڕانکاری لە شێوازی ژیاندا دەکرێت کۆنترۆڵی چەوریی جگەر بکرێت

Cultural Heritage Organization ڕێکخراوی کەلەپووری کولتووری.
04/05/2025

Cultural Heritage Organization ڕێکخراوی کەلەپووری کولتووری.

ئایا ئەزانیت کێش دابەزاندن و خواردنی تەندروست یەکەم هۆکارە بۆ نەهێشتنی روودانی چەوری جگەر  وە لە هەمانکاتدا ئەگەر حالەتە...
04/05/2025

ئایا ئەزانیت کێش دابەزاندن و خواردنی تەندروست یەکەم هۆکارە بۆ نەهێشتنی روودانی چەوری جگەر وە لە هەمانکاتدا ئەگەر حالەتەکەشت هەیە، ئەوا یەکەم چارەسەریشە بۆ هەمان شت. بە پێی سەرچاوە باوەرپێکراوەکان لە سەد کەس، ٩٠ کەس لە ئەوانەی کە توانیویانە لە ٪١٠ ی کێشیان دابەزێنن، چەوری جگەریان نەماوەو توانیویانە رێگە لە ریشالبوونی جگەریان بگرن!

🔺ئایا ئەزانیت بۆ گرنگە خۆت بپارێزیت لە دروستبوونی چەوری جگەر؟

چونکە چەوری جگەر ئەگەری دروستبوونی بە مۆمبوونی جگەر و جۆرێک لە شێرپەنجەی خانەکانی جگەر زیاد دەکات.

ئێستا ئەزانیت کە کێش دابەزاندن و خواردنی تەندروست چەند گرنگە! تا زووە دەست بکە بەو گۆرانکارییە!

🔺بۆ زانیاری زیاتر بۆ چارەسەری چەوری جگەر، گوێ لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بگرە!

https://youtu.be/zUZY0TCMYhw?si=SWX5Aplg_nkMLMme

اسراء کمال شاە محمد
پزیشکی گشتی / ماستەر لە زانستی خۆراک- بریتانیا.
پزیشکی پایە بڵندی خێزان/ کەنەدا.
ئەندامی تۆمارکراوی پسپۆرانی خۆراک- بریتانیا
دەرچووی زەمالەی چیڤینینگی بەریتانی.

Address

تەلاری پزیشكی ئیمپایەر ـ شەقامی ابراهیم پاشاـ بەرامبەر مزگەوتی صلاح الدین ـ
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 15:00 - 18:00
Tuesday 15:00 - 18:00
Thursday 15:00 - 18:00
Sunday 15:00 - 18:00

Telephone

+9647725159090

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Esra Shah Mohammed - دكتۆرە اسراء شاه محمد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr. Esra Shah Mohammed - دكتۆرە اسراء شاه محمد:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category