02/11/2025
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی رێگریکردنە لە دەربازبوونی ئەو کەسانەی تاوان دژ بە رۆژنامەنووسان ئەنجام دەدەن.
نەتەوە یەکگرتوەکان رۆژی 2ی تشرینی دوەمی هەموو ساڵێکی تەرخان کردوە بۆ رۆژی هەوڵدان لە پێناو رێگریی کردن لە دەربازبوونی ئەو کەسانە لە سزادان کە تاوان دژ بە رۆژنامەنووسان ئەنجام دەدەن.
دیاری کردنی ئەم رۆژە لە دوای بەرزبوونەی حاڵەتەکانی دەربازبوونی تاوانبار دێت لە سزا کە تاوانیان دژ بە رۆژنامەنووسان ئەنجامداوە، هەروەها جەختکردنەوەی نەتەوەیەکگرتوەکانە لەسەر پابەندبوون بە بنەماکانی ئازادی رادەربڕین لە جیهاندا