نۆرینگەی پزیشکی شا دایک Sha Daik pharmacy'

نۆرینگەی پزیشکی شا دایک    Sha Daik pharmacy' Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from نۆرینگەی پزیشکی شا دایک Sha Daik pharmacy', Doctor, Qamtaran village, Chuar Qurna.

10/06/2019
دڵر کزێ چیە ؟دڵە کزێ ئەو نەخۆشییە کە بەهۆی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک ،کەسەکە هەست بە سوتاوی دەکات لە سەر گەدە ،وسەر...
10/06/2019

دڵر کزێ چیە ؟

دڵە کزێ ئەو نەخۆشییە کە بەهۆی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک ،کەسەکە هەست بە سوتاوی دەکات لە سەر گەدە ،وسەری گەدە داخراوە ،تەنها لە کاتی خواردنی خۆراکوئاودا دەکرێتەوە ،بەڵام زۆر جار ترشی گەدە ناو سورێنچک واتە بۆری خواردن ،ترشی گەدە بەهێزە تەنها گەدە بەرگری دەکات کاتێک دەچێتە دەرەوە کەسەکە هەست بە ئازارو سوتاوی دەکات لە بەشی سەرەوەی گەدە .
هۆکارەکانی توش بوون بە دڵە کزێ چین؟🤔

_زۆر جار بە هۆی خواردنی ژەمێکی قورسەوەیە یان مەشروب
_خواردنی دەرمانەکانی ڤۆڵتارین و پرۆفین
_ئەوانەی کە زۆر قەڵەون
_ئەو کەسانەی کە خۆراکی زۆر دەخۆن و گەدەیان پڕ دەکەن
_خواردنی قورس لە شەوان پێش خەوتن
_خواردنی زیاد لە پێویستی ترشەمەنیەکان وەک پرتەقاڵ،لیمۆ .هیتر

_زۆر خواردنی خۆراکە سورکراوەکان

_ئەو خواردنەوانەی کە کافاینیان تێدایە وەک چا ،قاوە،خواردنەوە گازیەکان ،سۆدە .

_جگەرە کێشان

_خواردنە چەوریەکان وەک پەنیر ،کرێمی چەور ،کولیچەو کێکی چەور .

_ئەو خۆراکانەی دۆشاویان تێدایە

_زۆر خواردنی پیازو سیر

#نیشانەکانی دڵە کزێ چین ؟🤔
١_هەستکردن بە سوتاوی بەشی سەرەوەی گەدە
٢_هاتنی ئاوی تاڵ بۆ ناو دەم
٣_گرفتی قودان دروست دەکات لە قورگدا
٤_بۆنی دەم
*بۆ چەرەسەری دڵە کزێ یاخود توش نە بوون خۆت لە هۆکارەکانی سەرەوە بپارێزە ،هەوڵبدە لە سەر خۆ نان بخۆیت ،شەوان سەرینی کەمێک بەرز بخە ژێر سەرتەوەلە کاتی توش بون بەم نەخۆشیە سەردانی پزیشک پسپۆڕ بکە بۆ ئەوەی چارەسەرت بکات ،چونکە تەندروستی لەش پەیوەستە بە تەندروستی گەدەوە
بە هیوای سود بینین وەرگیراوە 🌺🌺🌺☺

شێرپەنجە_نەخۆشی_نییە!دکتۆر غوبتا دەڵێت: نا بێت هیچ کەسێك بە هۆی شێرپەنجە وە بمرێت ئەگەر کەم تەرخەم نەبێت، ( ١ )- یەکەم: ...
07/06/2019

شێرپەنجە_نەخۆشی_نییە!
دکتۆر غوبتا دەڵێت: نا بێت هیچ کەسێك بە هۆی شێرپەنجە وە بمرێت ئەگەر کەم تەرخەم نەبێت،
( ١ )- یەکەم: نەخواردنی هەموو جۆرە شیرنیەك ، لاشەت پاك دەبێتەوە لە شێرپەنجە ئەگەر لاشە شەکری کەم تێدا بێت...

( ٢ )- دووەم: تێکەڵ کردنی پەرداخێك ئاوی لیمۆ لە گەڵ ئاوی گەرم خواردنەوەی بۆ ماوەی ١-٣ مانگ ، ئەوە مادەی شێرپەنجە ناهێڵێت، توێژەران لە زانکۆی پزیشکیی میریلاند دەڵێن باشترە لە ١٠٠٠ جار لە چارەسەری کیمیایی...
( ٣ )- سێیەم: خواردنی سێ کەوچکی زەیتی جوێزی هندی لە بەیانیان و ئێواران ئەوا شێرپەنجە ناهێڵێت .
٤- خواردنی رەشکە رۆژانە بەیانیان لە خورێنی.

تکایە بڵاوی بکەنەوە

Helicobacter pylori (H.pylore)بەکتریای گەدە (H.pylori): بەکتریا گەدە ئەبێتە هۆی برینی گەدەو ھەوکردنی گەدە و شێرپەنجەی گە...
28/05/2019

Helicobacter pylori (H.pylore)
بەکتریای گەدە (H.pylori):

بەکتریا گەدە ئەبێتە هۆی برینی گەدەو ھەوکردنی گەدە و شێرپەنجەی گەدە ئەگەر بۆماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامبێت و چارەسەر نەکرێت.
ئەم بەکتریایە لەناوپۆشی گەدە دروست ئەبێت و ئەچێتە ناو توێژاڵی لینجایی گەدەوە ... وا لە گەدە ئەکات وردە وردە ئەو لینجاییە لەدەستبدات و ڕێگە خۆش ئەکات بۆ سوتانەوەو سوربوونی بەشێک لەچینی ناوەوەی گەدە و ئینجا دوای ماوەیەک وای لێ دێت ئەیکات بە برین ئیتر دوای ماوەیەك بە شێوەیەک بەرەو خراپی ئەچێت کە کەسەکە لەگەڵ ڕشانەوە خوێن هەڵئەهێنێت.
تایبەتمەندیی بەکتریای گەدە ھەبوونی پێیەکی درێژ کە یارمەتی گەیشتنی دەدات بۆ گەیشتنی بە دیواری گەدە، ھەروەھا دەردانی ئەنزیمێک بۆ ھاوتاکردنی ترشەڵۆکی گەدە و تێکدانی چڕی ماددە پارێزەرەکانی دیواری گەدە.

نیشانەکانی بوونی بەکتریایی گەدە :
1_هەست کردن بە ئازارێکی زۆر کاتێ گەدەی کەسەکە خاڵی بێت
2- زیادبوونی غازات و سک ئاوسان .
3_هێڵنج و ڕشانەوە .
4_ زیادبوونی قرقێنە.
5_ نەمانی ئیشتها و زوو تێر بوون .
6_ دابەزینی کێشی لەش بێ ویستی کەسەکە.
7_ ناخۆش بوونی بۆنی هەناسە.
9_ ئازاری سەر گەدە.
10_ هەستکردن بە ئازار لە قۆڵنج.

*رێگەکانی توشبوونی بەکتریای گەدە:

1_لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەگوازرێتوە لەڕێگەی بەر کەوتن بە لیک و ڕشانەوە پاشماوەی کەسی توش بوو لەڕێگای دەم و دەست.
2_یان کەسەکە خواردن و خواردنەوەی پیسبوو بەم بەکتریایە بخوات.

*خۆپاراستن لە بەکتریای گەدە:
1_دەس شۆرین بە شێوازیی دروست پێش خواردن ئامادە کردن و خواردن خواردن هەروەها دەس شۆرین دوای سەرئاو یان دەسلێدانی شتێک گومانت لە پاکیەکەی هەبێت
2_ گرنگیدان بە پاکوخاوێنی ئاو و خۆراک دووربوون لە خۆراکی کۆن و دەستگێڕ و سەر دانەخراوەکان.
3_کوڵاندنی خۆراک بەباشی تاپلەی گەرمی باش .
4-لەکاتی بونی هەر نیشانەیەک پشکنین بۆخۆت بکە بە مەبەستی پاراستنی کەسانی دەورو بەرت .

* دەستنیشانکردنی بەکتریاکە لە گەدەدا لە ڕێگەی ئەم پشکنینانەوە ئەبێ:
1_پشکنینی پیسایی stool antigen.
2_پشکنینی لەڕێگەی ھەناسەوە Urea breath test.
3_پشکنینی خوێن serology
4_اupper GI test
5_ە computed tomography (CT) scan

*چارەسەری بەکتریای گەدە:
چارەسەری پزیشکی بریتییە لە وەرگرتنی کۆرسی دەرمان کە پێکدێت لە دەرمانی کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە، لەگەل دوو دەرمانی دژە بەکتریای جیاواز کە لە سەرەتادا بۆ ماوەی ١٠-١٤ رۆژ بەکاردێت، دوای ئەو ماوەیە پێویستە پشکنینی دڵنیابوون لە لەناوچوونی بەکتریاکە ئەنجامبدرێت کە دوای چوار ھەفتە دەکرێت.
کەسێک کە بیەوێت پشکنین بکات، رینمایی دەکرێت بەوەی کە بۆماوەی دوو ھەفتە ھیچ دەرمانێکی گەدە و بۆماوەی چوار هەفتە ھیچ دەرمانێکی دژە بەکتریا بەکارنەھێنێت .
ئەم دەرمانانە بەکار ئە هێنرێن:
Tinidazole 500 mg
Lansoprazole 15 mg
Amoxicillin 1000 mg
Levofloxacin 500 mg
Esomeprazole 20 mg
Clarithromycin 500 mg
Domperidone 10 mg
Pylo-kite

وەرگیراوە

28/05/2019

؟؟؟؟؟
تکایە بڵاوی بکەنەوە با زۆرترین خەڵک تێبگات....
هاوڵاتی بەڕێز.... دوو جۆر نەخۆش و پێشوازی نەخۆش هەیە لە هەموودونیا و کوردستان
گروپی یەکەم: نەخۆشی حاڵەتی طەواری و ژووری طواري لە شارەکەت
لەم شوێنە تەنها ئەوانە وەردەگیرێن کە سوتان،برینداری،حادیسەی سەیارە، هەناسەتەنگی،نەخۆشیە پڕ مەترسیەکانی سینگ و دڵ و شکانەکانی ئێسک....
لەم بەشە لەکاتی وەرگرتنی نەخۆش پۆلێن دەکرێن بەپێی یاسای پزیشکی بەم شێوەی خوارەوە
یەکەم ئەوانەی هەناسەیان کێشەی هەیە پڕ مەترسیترینن
دووەم ئەوانەی خوێن بەربوونی گەورەیان هەیە
سێیەم ئەوانەی شکاوی گەورە یان ڕووداوێکی گەورەیان بەسەر هاتووە
چوارەم/ئەوانەی نەخۆشیەکی هەناوی بەپەلە یان کێشەیەکیان هەیە کە دەبێ عەمەلیاتی بۆ بکرێت وەک ڕیخەڵۆکە کوێرە یان هەر شتێکی تر...وەک گەشکە شەکرەو حەساسیەی پێست و هتد....
پێنجەم / شکانە #سوکەکان و #ئازارەکان....
لێرەدا دکتۆر گرنگی زۆرینە بە کەسی یەکەم دەدا با کەسی دووەمیش وجودی هەبێ وە بەهەمان شێوە بۆ ئەوانی تریش
بۆ نمونە نەخۆشێک هەناسەی تەنگە و یەکی تر شکانێکی هەیە هاواری دەگاتە دەرێی نەخۆشخانە لەتاو ئازارەکە!
لێرەدا دکتۆر ناچێت بەلای ئازارەکەوە دەڕوات بەلای کەسی یەکەمەوە کە هەناسەی تەنگە هەرچەندە تۆی هاوڵاتی پێت وایە کە نەخۆشەکەت پێویستی بە یارمەتیە لەبەر ئازار....بەڵام تۆ نازانێ کامە پێویست ترەو بەشەڕکردن و مناقەشە کردن لەگەڵ دکتۆر تەنها کاتی زێڕین لە دکتۆر و نەخۆشی تر دەبەی و نایەڵی ئیشی خۆیان بکەن....
کەم ئازارهەیە لە پزیشکیدا نیشانەی مەترسی بێت بۆیە هەرگیز سەر لە دکتۆرو کارمەند مەشێوێنە لەبەر ئەوەی نەخۆشەکەت ئازاری هەیە دڵنیابە ئەگەر نەخۆشەکەت مەترسی لەسەر بێ بەبێ ئەوەی تۆ شەڕ بکەی یان خۆت توڕە بکەی وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا دکتۆر و کارمەند خۆیان گرنگی پێدەدەن و دەزانن...
ئینجا ئەگەر ئەوەش ڕووبدا رڕێی تێدەچێ بەڵام گەورەترین کێشە ئەوەی کە زۆر جار گرووپی خوارەوە دەیانەوێت پێش گروپی یەکەم بەڕێ بکرێن !
ئەوەی باسکرا حاڵەتی تەواری بوون ئەوەی دەمێنێتەوە نەخۆشی ساردی پێدەگوترێ نمونەی گروپی دووەم :
بەرزبونەوی زەخت و شەکرە و تا و ئازاری گورچیلەو قوڕگ ئێشە و سەر ئێشەو سکچون و ڕشانەوەی کەم و ژانی مەعیدە و بێ تاقەتی و نەبونی شەهیەو سەر سوڕان و هتد
ئەو جۆرە نەخۆشانە دەبێ بڕۆنە استشاریەکان کە دانی بەیانیان هەنە وە ئەگەر ئێوارە داهات کلینیکی ڕاوێژکاری ئێواران هەیە لە بنکە تەندروستیەکان کە تا نزیکی 11ی شەو کراوەن....بەهیچ شێوەیەک نابێ بڕۆنە تەواریەکان و مافی نەخۆشێکی پڕ مەترسی بخۆن بەڵام لە هەندێک شارو شوێن کلینیکی ڕاوێژکاری ئێواران نیە یاخود نەخۆش نەیزانیوە کە دەبێ بڕواتە ئەوێ نابێ بێتە تەواری لەو حاڵەتەدا دکتۆرەکە وەک ئەرکێکی #ئەخلاقی نەخۆشەکە چارەسەر دەکا بەڵامێکی زۆرگرنگ دەبێ سەبر بگرێت. بەهیچ شێوەیەک نابێ لەسەر حیسابی نەخۆشی حاڵەتی تەواری بێ....واتە تا نەخۆشی گروپی یەکەم هەبێ دەبێ گروپە ساردەکە چاوەڕێبکەن.....
هیوادارم بڵاویبکەنەوە زۆرترین کەس سودی لێ ببینێ
د. بانی مارانی
پزیشکی نیشتەجێ/ن گشتی شەقڵاوە

فڵچەی ددان Toothbrushپاش{ 3 } مانگ له‌به‌كار‌هێنانی فڵچه‌ی ددان، ڕیشاڵه‌كانی فڵچەی ددانه‌كه ‌تووشی داخوران ‌وهه‌ڵوه‌رین ...
16/03/2019

فڵچەی ددان Toothbrush

پاش{ 3 } مانگ له‌به‌كار‌هێنانی فڵچه‌ی ددان، ڕیشاڵه‌كانی فڵچەی ددانه‌كه ‌تووشی داخوران ‌وهه‌ڵوه‌رین ‌وچه‌مانه‌وه ‌ده‌بن،چیترناتوانن وه‌ك فڵچه‌یه‌كی نوێ میكرۆب له‌ســـــــــــــــــه‌رددان‌ و پووك لابه‌رن.

هه‌روه‌هاگرنگه‌ فڵــــــــــــــــچه‌ی ددانه ‌كه‌ت بگۆڕیت پاش ئه‌وه‌ی تووشی سه‌رما‌وهه‌ڵامه‌ت ‌وهه‌وكردنی ده‌م ‌وقوڕگده‌بیت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌فڵـــــــــــــــــــچه‌ی ددانه‌كه ‌ئه‌م میكرۆبانه ‌گلده‌داته‌وه ‌‌ودیسانه‌وه‌ نه‌خــــــــــــۆشت ده‌كاته‌وه‌،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رنه‌خۆشیشت نه‌كاته‌وه‌،ئه‌ومیكرۆبانه ‌به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو لــــــــــــــــــه‌سه‌رفڵچه‌ی ددانه‌كه‌ت گه‌شه‌ده‌كه‌ن.
، زۆربەی پزیشكانی ددان هاوڕان له‌سه‌رئه‌وه‌ی ‌كه‌ده‌بێت هه‌رسێ بۆچوارمانگ جارێك، فڵچه‌ی ددان بگۆڕدرێت

چۆن فڵچه‌ی ددانه‌كانت دەپارێزی ‌ئەگەر لەگەشتدا بیت؟

پارێزه‌ری پلاستیكیـــــــــــــــــــــی هه‌یه‌،بۆئه‌وه‌ی فڵچه‌ی ددانه‌كه‌تی تێداهه‌ڵبگریت،ئه‌مپارێزه‌رە ناهێڵێت ڕیشاڵــــــــــــــــــــــــه‌ كانی فڵچه‌ی ددانه‌كه‌ت به‌هۆی كه‌ره‌سته‌كانیتریناوجانتاكه‌ت بچه‌مێننه‌وه‌‌وخواربن هه‌روه‌هاده‌بێت فڵچه‌ی ددانه‌كه‌ت به‌رهه‌وابكه‌وێت ‌ووشكبێته‌وه‌ به ‌شێداریی هێشتنه‌وه‌ی‌ یارمه‌تیگه‌شه‌یمیكرۆبده‌دات له‌سه‌ری.به‌ هیچ جۆرێك نابێت فلـــــــــــــــــــچه‌ی ددان له‌ ناو حه‌مام دابنرێت چونكه‌ هه‌ڵگری میكرۆبه‌ به‌ هۆی شێ‌ كه‌ له‌ ناو حه‌مامه‌كه‌دا هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی هه‌وكــــــــــــــــــــــردنی پوك

جۆرەکانی فڵچەی ددان:

①Toothbrush Bristles
②Toothbrush Handle
③Electric vs. Manual Toothbrushes
④Replacing Your Toothbrush
⑤Teeth-Brushing Tips

چۆنیەتی بەکارهێنان لە وێنەکان دیاری کراوە

 #سوتاویسووتان : بریتیە لە زیانیک بۆ پیست یان هەر ئەندامە شانەیەکی سەرەتای کە بەهۆی گەرمی یان ئەزیەتیکی تیژ(لیخشاندن) رو...
25/01/2019

#سوتاوی
سووتان : بریتیە لە زیانیک بۆ پیست یان هەر ئەندامە شانەیەکی سەرەتای کە بەهۆی گەرمی یان ئەزیەتیکی تیژ(لیخشاندن) روودادات .

؛

١- سووتان بە #گەرمی .

٢- سووتان بە #ساردی .

٣- سووتان بە (تفتی وترشی ph).

٤ - سووتان بە .

#تیبینی مەرجی سووتان لەسەر ٣ شت بەندە ؛

١ - #ماوەی بەرکە وتنەکە ی .
٢ - #پلەی گەرمیەکەی .
٣ - #ئەستووری پیستە کەشی .




کە چینی سەرەوەی پیستە ,

کە ئەم چینە دابەش دەبیت بۆ ٢بەش
ا- چینی_روپۆشی(چینی ژیرەوەی پیست)

ب- چینی_قوڵ(چینی چەوری ژیر پیست) ,

کە چینی ماسوولکەیە کە ئەو سوتانەکە هەموو پلەکان دەگریتەوە کە لەو چینەدا کۆتایی دەمارەخانەکان و پیازۆکەی موو و ئارەقە رژینەکان دەگریتەوە کە بەهۆی سووتانەوە هەمویان لەناو دەچەن ئەو سووتانەی کە زۆر مەترسیدارە ئەوەیە کە زۆرترین رووبەر بگریت واتا کە سووتانیکمان هەبوو چینی پیست بوو کە زۆرترین روبەری گرتبوو ئەوا زۆر مەترسیدارترە وەک لەوەی سووتانیکمان هەبیت کە هەرسێ چینەکان بگریتەوا بەڵام رووبەرەکەی کەم بیت هۆی مردنی کەسەکە دەگەریتەوە بۆ کەمبوونی ئاو لە لەشی مرۆڤەکەدا وە ئاو گرینگیەکی زۆری هەیە بۆ لەش بۆ زیندەچالاکیەکانی لەش وە کەمی ئاو لە ناو خوین دا دەبیتە کەمی پاڵپوەنانی خوین بۆ بەشەکانی لەش وە هە ندیکجار بە هۆی کەم بوونی ئاو لە ناو خوین دا کە خوین ناگاتە دڵ بۆیە دەبیتە راوەستانی دڵ مردنی کە سەکە بۆیە کە کەسیک دەسووتیت ئاوی مغەزی بۆ هەڵدەواسن تا ئاو لە لەشی کەم نەکات و وشک نەبیتە وە نەمریت ..



باشترین چارەسەر بۆ سووتان لەکاتی رووداوی سووتان دا باشترە کیسیک ئاردمان لەناو سەلاجەدا هەبیت کە باشترین چارەسەرە بۆ ئەوەی شوینە سووتاوەکە تووشی بلۆق نەبیت وئازاری نەبیت وە دەتوانیت مەعجومى دەدانان بەکاربینیت یان ئاوی سارد بەکاربینیت یان دەرمان بەکاربینیت .

‌كرێت؟

لە زانستی پزیشکیدا ڕێژەی سوتاوی بە "یاسای ژمارە ٩" هەژمار دەکرێت. ئەم یاسایە یارمەتیمان دەدات بۆ دیاریکردنی شێوازی چارەسەرو پێویستی گواستنەوەی نەخۆشە سوتاوەکە بۆ یەکەی سوتاوی.

بە پێی ئەم یاسایە ڕووبەری سوتاوی جەستە بە بەکارهێنانی چەندجارەی ٩ هەژمار دەکرێت. وەک لە وێنەکەدا دیارە جەستەی مرۆڤ بە پێی ئەم یاسایە دابەش کراوە بۆ چەند بەشێکی دیاریکراو، وە هەربەشەو ڕێژەیەکی بۆ دیاریکراوە بەم شێوەیەی خوارەوە:

- سەر= ٩%
- سنگ= ٩%
- سک= ٩%
- بەشی سەرەوەو ناوەڕاست و خوارەوەی پشت لەگەڵ سمت= ١٨%
- نێوان ڕان و زگ (بنی ڕان)= ١%
- هەر قۆڵێک= ٩%
- هەر قاچێک= ١٨%

بۆ نمونە ئەگەر کەسێک هەردوو قاچی و بنی ڕانی و سک و سنگی سوتابوو ڕێژەی سوتاوییەکەی بریتی دەبێت لە : هەردوو قاچ ٣٦%+بنی ڕان ١% + سک٩% + سنگ ٩% = واتە ٥٥% ی جەستەی سوتاوە.

گەدەپۆست یان قۆڕی ( الفتق ، Hernia ) :---------------------------------------------کاتێک کە ئەندامانی بەشێک لە لەش ( ڕیخ...
02/12/2018

گەدەپۆست یان قۆڕی ( الفتق ، Hernia ) :
---------------------------------------------
کاتێک کە ئەندامانی بەشێک لە لەش ( ڕیخۆڵە ، پەردەچەوری سك ... ) دەچنە نێو ئەو دیوارەی کە دەوری ئەوانی داوە حاڵەتێک ڕوو دەدات کە قۆڕی ( گەدە پۆست ، الفتق ) پێ دەوترێت. یەکێک لە بەربڵاوترین حاڵەتەکانی قۆڕی، قۆڕی ناحیەی گەڵ و گونە، لە ئەم حاڵەتەدا ڕیخۆڵەكان لە ڕێگای تۆواوە پەتكەوە دەچنە ناو گوندێن دەبنە ھۆی باکردنی گوندێن ( Sc***um ) .

نیشانەكانی قۆڕی :
===========
١- هەڵئاوسان ( بەزۆری لە كاتی كۆكە و پەستان خستنە سەرخۆ دەردەكەوێت )
٢- ئازار
٣- ئازار و هەڵئاوسانی گونەكان
لە منداڵ دا لەكاتی گریان و كۆكە دا دەردەكەوێت ، لەوەیە منداڵەكە نامورتاح بێت و ئیشتیهای نەمێنێت.

جۆرەكانی گەدەپۆست :
=============
١- گەدەپۆسی لاموسەڵان - لاتەنیشتی میزڵدان ( Inguinal hernia ) كە باوترینیانە.
٢- گەدەپۆسی جێ برینی نەشتەرگەری ( Incisional hernia )
٣- گەدەپۆسی بنڕان ( Femoral hernia )
٤- گەدەپۆسی سەر گەدە ( Epigastric hernia )
٥- گەدەپۆسی ناوك ( Umbilical hernia )
٦- گەدەپۆسی ناوەوە ( Internal hernia )

هۆكارەكانی :
========
هەندێ لە فتق هۆكارەكەی نازانرێت هەندێكیشی بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی ناو سكەوە دروست دەبێت بەهۆی :
١- پەستان خستنە سەرخۆ لەكاتی دەست نوێژدا
٢- كاروچالاكییەكی زۆر یان وەرزشێكی قورس.
٣- سك پڕی
٤- كۆخە یان پژمەی درێژخایەن.
لاوازی دیواری سك ئەمەش هۆكارێكی ترە سەربەخۆ یان لەگەڵ ئەمانەی سەرەوە دا.

كێن ئەوانەی ئەگەری تووش بوونیان زۆرە :
======================
١- پیاوان
٢- تەمەن پیر
٣- كۆخەی درێژخایەن
٤- قەبزی درێژخایەن
٥- سك پڕ

خۆپاراستن :
=======
١- دابەزاندنی كێشی لەش
٢- خواردنی ئەو خواردنانەی كە دەوڵەمەندن بە فایبەر سەوزە و میوە و چەرەزات و دانەوێڵە.
٣- دووركەوتنەوە لە هەڵگرتنی شتی قورس.
٤- دووركەوتنەوە لە كێشانی جگەرە

گەر ئەم نیشانانەی سەرەوەت هەبوو دەبێت بە زووترین دەم سەردانی پزیشكی تایبەتمەند بكەیت بۆ چارەسەر چونكە فتق لە زۆربەی كاتدا پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە ، چارەسەر نەكردنی ئەگەری خنكانی گەدەپۆس و گیرانی ڕیخۆڵە و گانگرین زیاد دەكات ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانی كەسەكە دروست دەكات.

جۆری نەشتەرگەری فتق :
==============
١- لابردنی گەدەپۆس ( Herniotomy )
٢- ڕستنی یاخود چنینی گەدەپۆس ( Herniorrahphy )
٣- پینەی گەدەپۆس ( Hernioplasty )

_____________________________
بەهیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ گشت لایەك.
دكتۆر هانا محمد علی _ پزیشكی تایبەتمەند و پسپۆر لە نەشتەرگەری گشتی.

14/11/2018

چارەسەرەكانی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن جگە لە دەرمان

١- دابەزینی كێش
٢- وەرزش كردن
٣- واز هێنان لە جگەرە كێشان
٤- كەم كردنەوەی كافاین و قاوە
٥- واز هێنان لە خواردنی چەوری تێر و كۆلیسترۆڵ
٦- خواردنی سەوزە و میوە و دانەوێڵە
٧- كەم كردنەوەی بەكارهێنانی خوێ لە خواردنەكاندا
٨- خۆبەدوور گرتن لە ماددە كحولیەكان
٩- دوركەوتنەوە لە سترێس و قەڵەقی
١٠- دوركەوتنەوە لە خواردنی گۆشتی سور و شیرینی و خواردنەوە گازیەكان
١١- زیاد خواردنی پۆتاسیۆم ومەگنسیۆم و پرۆتین و ئەو خۆراكانەی كە ماددەی ڕیشاڵیان زۆرە
١٢- كەم خواردنی بەرهەمە ئاژەڵیەكان
١٣٣- باشتر وایە لە ماڵەوە ئامێری پێوانی پەستانی خوێنت هەبێ و زوو زوو چاودێری پەستانی خوێنت بكەی
١٤- سەردان كردنی پزیشك بەشێوەیەكی ڕێك و پێك

ئەو خواردنانەی كە بەسودن بۆ دابەزینی پەستانی خوێن :-
( چەوەندەر ، ماسی سەلەمون ، فستق ، شەربەتی هەنار ، سپێناخ ، برۆكلی ، كەلەرم ، سڵق ، كاهوو ، جەرجیڕ ، مۆز ، پرتەقاڵ ، گێزەر ، ئەڤۆگادۆ ، گوڵەبەڕۆژە ، دەنكی كەتان ، شوكلاتەی ڕەش بەس كەمی لێ بخورێ ، بەكارهێنانی زەیتی زەیتون لە دروستكردنی خواردندا )

18/10/2018

Address

Qamtaran Village
Chuar Qurna
1

Telephone

+964 750 108 6065

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نۆرینگەی پزیشکی شا دایک Sha Daik pharmacy' posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category