دەرمانخانەی سۆلاڤ - دكتۆر خدر

  • Home
  • Iraq
  • Duhok
  • دەرمانخانەی سۆلاڤ - دكتۆر خدر

دەرمانخانەی سۆلاڤ - دكتۆر خدر Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from دەرمانخانەی سۆلاڤ - دكتۆر خدر, Alternative & holistic health service, به‌رده‌ڕه‌ش, Duhok.

هۆكار و نیشانه‌كانی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر سورێنچک یان بۆڕی گوێزەرەوەی خواردن کە دەکەوێتە ب...
22/07/2025

هۆكار و نیشانه‌كانی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

سورێنچک یان بۆڕی گوێزەرەوەی خواردن کە دەکەوێتە بەشی ناوەڕاستی ناو قەفەسی سنگ و ھەرەسەرەوەی سک، بە ھۆی بوونی خه‌سڵەتێکی تایبەت لە بەشی ھەرەخوارەوەیدا پێش ئەوەی بگاتە گەدە (مەعیدە)، ڕێگری دەکات لە گەڕانەوەی ئەو ترشەی کە ڕژێنەکانی ناوپۆشی گەدە دەریدەکەن بۆ ھەرس کردنی خواردن. ھەر کاتێک ئەو خاسڵەتە تووشی تێکچوون بێت، ترشی گەدە دەگەڕێتەوە ناو سورێنچک و دەبێتە ھۆی سووتانەوە و برینی سورێنچک و ئەو حاڵەتە درووست دەبێت کە بە گەڕانەوەی ترشی و ھەوکرنی سورێنچک ناودەبرێت، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر زانا دزەیی پسپۆڕی ھەناو باس له‌ هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌كات.

گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ترشی گه‌ده‌ یەکێکە لە حاڵەتە ھەرەباوەکان لەسەرتاسەری جیھان و ھەندێ داتا دەیخەمڵێنن کە نزیکەی ٪٣٠ دانیشتوانی زەوی گەڕانەوەی ترشییان ھەیە.

-ھۆکارە سەرەکییەکانی بریتیین: ھۆکارگەلێک ھەن بەڵام سەرەکیتریینیان:
قەڵەوی بە تایبەتی لە سک، فتقی مەعیدە، خواردنی خێرا (فاست فوود) خواردنی سورکراوەو برژاو، مەشروباتی کحولیی، مەشروبە غازییەکان، جگەرە و ھەندێ ھۆکاری تر.
-دیارتریین نیشانەی نەخۆشییەکە دڵە کزێیە، یان ھەست کردن بە سووتانەوە، کە سەرەکیتریین و بێزارکەرتریین نیشانەی نەخۆشیەکەیە، نیشانەکانی تر بریتین لە گەڕانەوەی پێکھاتەی خواردن لە گەدەوە بۆ ناو سورێنچک و دەم، ھەست کردن بە قورسایی یان بوونی ئازار لە سنگ لە کاتی قوتدانی خواردن، بوونی ئازارێکی سنگی تووند لە ناوەڕاستی سنگ.

ھەندێ نیشانەی تری تایبەت ھەیە کە لە دەرەوەی کۆئەندامی ھەرس ڕوودەدات لەو کەسانەی کە ڕجوعیەیان ھەیە لەوانە:

قورگ ووشکیی و ژانی قورگی بەردەوام، دەنگ گیران و دەنگ تێکچوون، ووشکە کۆکەیەکی درێژخایەنی تووند، خیسە خیسی سنگ، تێکچوونی ددانەکان.

-ماک و لێکەوتەکانی: ئەگەر بە شێوەیەکی مونتەزەم چارەسەر نەکرێت ئەوا دەشێ ببێتە ھۆی:

-برین (قوڕحەی) سورێنچک
٢-تەسک بوونەوەی سورێنچک
٣-سورێنچکی بارێتیی (حاڵەتێکی تایبەتە)
4-تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک (بە تایبەت لەوانەی ھەوکردنی سورێنچکی بارێتیان ھەیە).
٥-تووش بوون بە ڕەبۆ و ھەوکردنی سییەکان.

-دەستنیشان کردن: ڕێگای سەریریی واتا بینینی پزیشک سەرەکیتریین ڕێگای تەشخیسە.
نازوڕی سورێنچک و گەدە بە گرنگتریین فەحس دادەنرێت. پێوانی ٢٤ کاتژمێری ڕێژەی ترشی و PH ی گەدە بۆ دڵنیا بوونەوەی تەواو لە حاڵەتەکە.

چارەسەر:
ھاونیشتمانی ئازیز، خۆت بەشدارکەریی سەرەکیی چارەسەری ئەو حاڵەتەیت، لە سەدا پەنجای چاره‌سه‌ره‌كه‌ لای خۆتە، ئەویش لە ڕێگای ھەندێك ڕێنمایی:

١-دابەزاندنی کێشی لەش لەوانەی کێشیان زیادە یان قەڵەون.
٢-بەرزکردنەوەی سەر لە ڕێگای سەرین (بالیف)ی بەرز لە کاتی خەوتن.
٣-دوورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان و نێرگەلە کێشان.
٤-دوورکەوتنەوە لە مەشروباتی کحولیی و مەشروباتە غازییەکان وەک کۆلا و بیبسی و فانتا...ھتد
٥-دوورکەوتنەوە لە تیژیی و تورشییات و چوکلات و قاوەو مۆتە و ئایسکرێم.
٦-نابێت سێ كاتژمێر بەر لە خەوتن ھیچ خواردنێک بخۆیت تەنھا خواردنەوە نەبێت، نابێت تا سێ كاتژمێر دوای خواردنی ژەمەکان پاڵبکەویت.
٧-خواردنی دەرمان بە شێوەیەکی پێویست و مونتەزەم و تەواو کردنی کۆڕس و موتابەعەکردن.

چارسەری پزیشکیی:
دوو ڕێگای سەرەکیی ھەن:

یەکەم: لە ڕێگای خواردنی دەرمانی تایبەت بە گەڕانەوە و دژە ترشیی، دەبێ کۆڕسی دەرمان خواردن لە ٦ بۆ ٨ ھەفتە بێت و دەشێ کۆڕس چەند جارێک دووبارە بکرێتەوە.

دووەم: نەشتەرگەریی یان عەمەلیاتی ڕجوعیە، بۆ ھەندێ حاڵەتی تایبەت دەکرێ کە پێویستە پزیشکی پسپۆڕی ئەو بوارە بڕیاری لەسەر بدات.

شريط فحص سكري كونتور20.000 دينار
20/06/2021

شريط فحص سكري كونتور
20.000 دينار

بەردەرەش ...دەرمانخانەی سولاف 2 خاوەنی دکتور خدر لە مفرق خێلەکی کرایەوە ...
23/11/2020

بەردەرەش ...
دەرمانخانەی سولاف 2 خاوەنی دکتور خدر لە مفرق خێلەکی کرایەوە ...

12/10/2020
‎پرۆسپان شروپی گیایی کۆکەی ژمارە یەکە لە جیهاندا بۆ چارەسەرکردنی کۆکەی تەڕ. بە چوار میکانیزمی نایاب بە شێوەیەکی کاریگەر ...
22/09/2019

‎پرۆسپان شروپی گیایی کۆکەی ژمارە یەکە لە جیهاندا بۆ چارەسەرکردنی کۆکەی تەڕ. بە چوار میکانیزمی نایاب بە شێوەیەکی کاریگەر بەڵغەم لە ناو سینگدا شل دەکاتەوە، رێڕەوی هەوا فراوان دەکات، هەوکردن کەم دەکاتەوە، وە چارەسەری کۆکە دەکات.

✔سوودەکانی ڕۆن ماسی 🐟🐟🐟 OMEGA 3 بۆ هەموو بەشەکانی جەستە ..✔بۆ دڵ ❤1⃣یارمەتی کەمکردنەوەی خوێن مەین لە دڵ و دەمارەکان دەدا...
21/09/2019

✔سوودەکانی ڕۆن ماسی 🐟🐟🐟 OMEGA 3 بۆ هەموو بەشەکانی جەستە ..

✔بۆ دڵ ❤
1⃣یارمەتی کەمکردنەوەی خوێن مەین لە دڵ و دەمارەکان دەدات .
2⃣کەمکردنەوەی پەستانی خوێن .
3⃣کەمکردنەوەی چەوری خوێن لە جۆری LDL کە چەوریەکی خراپە لە نێو بۆریەکانی خوێن ئەنیشێت یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیکانی جەڵدەی دڵ .
✔بۆ مێشك 🤔
1⃣یارمەتی چالاک کردن و گەشە کردنی مێشک دەدات.
2⃣کەمکردنەوەی خەمۆکی و نەخۆشیە دەروونیەکان.
3⃣یارمەتی پاراستنی مێشک دەدات لە توشبوون بە نەخۆشی Alzheimers کە نەخۆشیەکە تووشی مێشک دەبێت و وا لە مێشک دەکات بپوکێتەوە.
✔بۆ ئافرەتی دووگیان 👸
☑یارمەتی گەشەکردنی مێشک و جەستەی کۆرپەلەکەی دەدات.
✔بۆ پێست و قژ 👌
1⃣بە سوودە بۆ بەهێزکردنی قژ و ڕوویەکی جوان بە پێست دەبەخشێت.
2⃣یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی Eczema و Psoriasis دەدات کە تووشی پێست دەبن .
✔بۆ سییەکان 😷
☑یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی Asma ڕەبۆ دەدات وەک کەم کردنەوەی کۆکە و خیزەی سنگ و پێدانی هەناسەدانێکی تەندروست.
✔گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی مەناعەی لەش و بەرگری کردن لە توشبوون بە سەڕەتانی کۆڵۆن و پڕۆستات و مەمک.
************************

قژت کرێژی هەیەو ئەخورێ ؟چارەسەریئەم حالەت بکە بە بەکارهێنانی شامپۆی ‏(dan-ran) anti-dandruff plusئەشامپۆیە بەکاردێ بۆ ئە...
18/09/2019

قژت کرێژی هەیەو ئەخورێ ؟
چارەسەریئەم حالەت بکە بە بەکارهێنانی شامپۆی
‏(dan-ran) anti-dandruff plus
ئەشامپۆیە بەکاردێ بۆ ئەو کەسانەی قژیان چەورەو کرێژ و خورانی سەریان هەیە

‏shampoo dan-ran
پێکدێ لەم پێکهاتانە
‏Garlic بۆ پاراستنی قژو بەهێز کردنی دوور کەوتنەوە لەچەوری زیادە
‏zinc pyrithione بەکاردێ بۆ ئەو کەسانەی خورانێکی وەرەسکەر و ئێکزیما هەروەها دژیبەکتریاو کەرروە
‏Zinc sulfate خۆراکە بۆ سلکە موو دژی روتانەوەو چەوری زیدەیە لە سەر قژ
‏Salicylic acid دژی چەوری و خورانی سەروو دژی کرێژە یارمەتی پاراستنی قژ و پێستی سەرئەدا.

چۆن بەکاری ئەهێنی ئەم شامپۆیە.
[ ] پێش بەکارهێنان بەجوانی تێکیبە
[ ] قژت تەر بکە و شامپۆکە بەکاربهێنە هەتا کەف ئەکا
[ ] شۆرینی سەر بەتەواوی
[ ] لە هەفتەیەکا بۆت هەیە لە دوو جار زیاتر بەکاری بهێنی وە ناشبێ لەرۆژێکا زیاتر لەیەک جار بەکاری بهێنی

بەهیوای تەندرویسەکی باش

************************

چێژ لە کاتەکانتان وەرگرن لەکاتی وەرگرتنی بەتامترین ژەمە خۆراکیەکانتان لێگەرین بۆGaviacon Suspensionبۆ چارەسەرکردنی کێشەک...
17/09/2019

چێژ لە کاتەکانتان وەرگرن لەکاتی وەرگرتنی بەتامترین ژەمە خۆراکیەکانتان لێگەرین بۆ
Gaviacon Suspension

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ترشەلۆکی و سوتانەوەی گەدە تەنھا کەوچکێک بەسە بۆ ئەم مەبەستە بە دروست کردنی چینێکی خێرا لەسەر پێکھاتەکانی گەدە
ئەو چینە کاردەکات وەك حاجزێکی بەھێز بە دروست کردنی ناوچەیەکی جیاکەرەوە دژی ترشی لە گەدەو ریخۆلە٠بەدابینکردنی حەسانەوەیەکی یەکسەری کە بەردەوام دەبێت بۆ ماوەی ٦ کاتژمێر
‎ئەم شروبە لە کاتی دوو گیانی و شیردانیشدا بەکاردێت.
******************************

چارەسەری کەم خوێنی لعلاج فقر الدم Enemya
16/09/2019

چارەسەری کەم خوێنی
لعلاج فقر الدم
Enemya

Address

به‌رده‌ڕه‌ش
Duhok
42006

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەرمانخانەی سۆلاڤ - دكتۆر خدر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram