Haven Pharmacy

  • Home
  • Haven Pharmacy

Haven Pharmacy Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Haven Pharmacy, Pharmacy / Drugstore, .

بۆچی  کە دۆلار بەرز ئەبێتەوە یەکسەر مادە گران ئەکەن ؟؟؟ خۆ ئەوان پێشتر کڕیویانە ؟ ھەموو شەریکاتەکان کاتێک مادە ئەدەن بە ...
23/01/2023

بۆچی کە دۆلار بەرز ئەبێتەوە یەکسەر مادە گران ئەکەن ؟؟؟ خۆ ئەوان پێشتر کڕیویانە ؟

ھەموو شەریکاتەکان کاتێک مادە ئەدەن بە کۆگاکان بە دۆلار پیان ئەدەن زۆربەیان بە قەرز کاڵا لە شەریکاتەکان ئەکڕن واتەبە دۆلار قەرزارە بە دینار شت ئەفرۆشن ،بۆیە ناچارن ھەر کات دۆلار بەرز بویەوە کاڵاکانیان گران بکەن بۆ ئەوەی زەرەر نەکەن ،

بەداخەوە زۆر جار کۆمپانیاو بازرگان و شەریکاتەکان کە زۆر لە دوکانداریش دەوڵەمەنترن کەچی ئامادە نین دۆلار بە کەمتر بشکێنەوە بۆ ئەوەی مادە خواردن و پێداویستیەکانی ڕۆژانە لەسەر خەڵک گران نەبێت ،

 #دەوالیگەورەبوونی دەمارە خوێنهێنەرەکانی قاچ و تێکچوونی زمانەی ناو دەمارەکانە، ئەم حاڵەتە دەبێتەهۆی ئەوەی خوێنێکی زۆر لە...
06/06/2022

#دەوالی
گەورەبوونی دەمارە خوێنهێنەرەکانی قاچ و تێکچوونی زمانەی ناو دەمارەکانە، ئەم حاڵەتە دەبێتەهۆی ئەوەی خوێنێکی زۆر لەناو دەمارەکان کۆبێتەوە و نەگەڕێتەوە بۆ سەرەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار و ئەستووربوونی قاچ، دكتۆر ئه‌كره‌م پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و لوولەکانی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا هۆکارەکانی نەخۆشی دەوالی ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ بریتین له‌:
1- بۆماوەیی
2- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان
3- رەگەز ( مێ زۆرترە لە نێر )
4- زۆر لەسەر پێ ڕاوەستان و کارکردن
5- جەڵتەی دەمارەکان و خوێن مەیین
6- قەڵەوی کە دەبێتە هۆی فشارێکی زیاتر لەسەر دەمارەکان
7- تەمەن: لەگەڵ تەمەن مەترسی تووشبوون بە دەوالی زیاتر دەبێت
8- دووگیانی: دەبێتە هۆی ئەوەی دەمارەکان زیاتر گەورە بن

نیشانەکانی نەخۆشی دەوالی:
1- ئازار و قورسبوونی قاچەکان
2- ئەستووربوون و گەورەبوونی قاچەکان
3- زیادبوونی ئازار و قورسبوون لەگەڵ زۆر ڕاوەستان و زۆر ڕێ کردن
4- خوران و مروژانی قاچەکان
•5-ڕەنگی پێستەکە دەگۆڕێت بۆ قاوەیی یان مۆرێکی ناڕێک

جۆرەکانی نەخۆشی دەوالی:
1- تۆڕی جاڵجاڵۆکە:
لەسەر شێوەی وردە دەماری سور یان شین دەردەکەوێت بەزۆری لە ڕان و دەورووبەری چۆک، وە زیاتر لە ڕەگەزی مێ و ئەو کەسانەی کە بۆماوەیی هەیانە

2- جۆری پەتک: ئەم جۆرە بە زۆری لە رەگەزی نێر هەیە وە دەبێتە هۆی ئەوەی بە تەواوی دەمارەکان دەرکەون و پڕ خوێن ببن بە تایبەت لە کاتی ڕاوەستان تەنانەت نەخۆش خۆی دەتوانێت دەستنیشانی بکات.

مەترسی دەوالی:
1- برین و قورحەی پێست لە بەشی خوارەوەی قاچەکان
2- خوێن مەیین و جەڵتەی دەمارەکانی قاچ
3- خوێن بەربوون: لە کاتی کونبوون و تەقینی دەمارە گەورەبووەکان

هه‌نگاوه‌كانی خۆپاراستن بۆ ئەوەی تووشی نەبین:
1- وەرزشکردن پێش تووشبوون دەبێتە هۆی بەرگری بەڵام پاش تووشبوون دەبێتە هۆی ئازار
2- دابەزینی کێش دەبێتە هۆی ئەوەی فشاری زۆر و قورس لەسەر دەمارەکان نەمێنێت
3- خۆراکێک کە ڕیشاڵی زۆر بێت و خوێی کەم بێت دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەوالی
4- لەبەرنەکردنی پێڵاوی بەرز و گۆرەوی تەسک بە تایبەت لە ئافرەتان کە دەبێتە هۆی دوالی- زۆر لەسەر پێ رانەوەستان وهەوڵدان کە ئیسراحەت بدرێتە دەمارەکان و بەرزکردنەوەی قاچەکان

چارەسەر:
1- رەچاوی هەموو ئەو ڕێنماییانەی کە دەبنە هۆی ئەوەی تووشی دەوالی نەبیت
2- چارەسەر بە نەشتەرگەری
3- چارەسەری لەیزەر: کە تازەترین ڕێگایە بۆ دوالی و بەبێ نەشتەرگەری و ڕێگایەکی زۆر باشە
4- رێگای بەکارهێنانی ( صمغی علاج ) گبی کە دەبێتە هۆی ئەوەی دەمارەکان دابخات ڕێگە نەدات خوێن کۆبێتەوە و ئەستوور بێت
5- رێگای بەکارهێنانی دەرزی و دەرمانی گرژکردنەوەی دەمارەکان بە تایبەت ڕیشاڵە دەمارەکان وتۆڕی جاڵجاڵۆکەیی

Enlarged blood vessels in the legs and damage to the tongue in the nerves, this condition causes a lot of blood to accumulate in the nerves and not return up, which causes pain and thickening of the legs.
1- Heredity
2. Use of certain medications
3- Gender (female more than male)
4. Standing and working a lot
5. Stroke and anemia
6. Obesity, which causes more pressure on the nerves
7. Age: The risk of dementia increases with age
8. Pregnancy: Causes the nerves to become more enlarged

Symptoms of varicose:
1. Pain and heaviness in the legs
2. Thickening and enlargement of the legs
3. Increased pain and weight with excessive standing and walking
4. Itching and numbness of the legs
5. The skin turns brown or irregular

Types of varicose:
1. Spider web:
It appears as red or blue microscopic nerves, usually in the thighs and around the knees, and more common in females and people with heredity

2. Type of patch: This type is most common in males and causes the nerves to appear completely and filled with blood, especially when standing, even the patient himself can identify.

Risk of varicose:
1. Skin wounds on the lower legs
2. Anemia and stroke of the leg nerves
3. Bleeding: During perforation and rupture of enlarged nerves

Preventive measures to avoid:
1. Exercise causes immunity before infection but pain after infection
2. Weight loss relieves excessive pressure on the nerves
3. A diet high in fiber and low in salt can reduce varicose
4. Do not wear high shoes and tight necklaces, especially in women, which causes dizziness. Do not stand too much and try to relax the nerves and raise the legs

solution:
1. Follow all the guidelines to avoid varicose
2. Surgical treatment
3. Laser therapy: This is the latest method of treatment without surgery and a very good method
4. The use of GB treatment that causes the nerves to close and prevent blood from clotting and thickening
5. Use of injections and nerve agents, especially nerve fibers and spider webs.

نانی جۆ باشترە یان گەنم ؟ڕێژەی كاربۆھیدرات (شەكری ئاوێتە) لە گەنم و جۆ وەك یەك وان واتە یەك كالۆریین (١٠٠ گرام نزیك ٣٦٥ ...
05/03/2022

نانی جۆ باشترە یان گەنم ؟

ڕێژەی كاربۆھیدرات (شەكری ئاوێتە) لە گەنم و جۆ وەك یەك وان واتە یەك كالۆریین (١٠٠ گرام نزیك ٣٦٥ كالۆری تێدایە) بەڵام جۆ ڕیشاڵی زۆر زیاترە لە گەنم واتە خاوتر ھەرس ئەبێت لە گەدەو ڕیخۆڵە لەسەرخۆتر شەكر بەرز ئەكاتەوە بەڵام گەنم خێراتر شەكر بەرز ئەكاتەوە
(نانی جۆ لەم خاڵەیە باشترە )
ھەر خواردنێك شەكر خێرا بەرزبكاتەوە لەخوێن ئەمە پەنكریاس و ئینسولینی لەش ماندوو ئەكات
ئەم كەسەی شەكرەی ھەیە ئەبێ ئاگای لەوەبێت چەن نان ئەخوات لەڕۆژێك ؟
Dr.swara mawlud alî

ئه‌و منداڵانه‌ی زۆر پرسیار ده‌كه‌ن، ئاستی بڕوا به‌خۆبوونیان زیاتره‌ به‌راورد به‌ منداڵانی دیكه.
17/08/2021

ئه‌و منداڵانه‌ی زۆر پرسیار ده‌كه‌ن، ئاستی بڕوا به‌خۆبوونیان زیاتره‌ به‌راورد به‌ منداڵانی دیكه.

نیشانەكانی خۆربردن:ژانی سەر و ماسوولكە، دڵتێكەڵاتن، سەرگێژخواردن، تینوێتی، بێهێزی، تا لێهاتن، ئارەقەكردنی زۆر، كەمبوونەو...
26/06/2021

نیشانەكانی خۆربردن:
ژانی سەر و ماسوولكە، دڵتێكەڵاتن، سەرگێژخواردن، تینوێتی، بێهێزی، تا لێهاتن، ئارەقەكردنی زۆر، كەمبوونەوەی میز و تۆخبوونی رەنگەكەی، خێرا لێدانی دڵ
چارەسەر:
1- چوونە بەر سێبەر و خۆ دانە بەر هەوای فێنككەرەوە
2- داكەندنی جل
3- بەكارهێنانی خاولی تەڕ
4- زۆر ئاو خواردنەوە.
5- پاڵكەوتن و قاچ بەرزكردنەوە

رێنمایی بۆ تووشنەبوون:
1- خۆنەدانە بەر خۆر لە رۆژی گەرمدا و بەتایبەت لە كاتی نیوەڕۆیاندا
2- ئاوخوارنەوەی زۆر و كەم خواردنەوەی چای و قاوە
3- دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی مەی
4- پۆشینی جلی تەنك و بەرین و رەنگ كاڵ
5- بەكارهێنانی چەتر یان كڵاوی گەورە
6- بەكارهێنانی كرێمی دژە خۆر لە كاتی چوونە دەرەوەدا
7- نابێت خۆت ماندوو بكەی
8 – خۆشووشتن
9 - كەمكردنەوەی گەرمی و تیشكی خۆر لەنێو ماڵ لە رێگەی پەردە دادانەوە و كوژاندنەوەی هەرچی ئامێری كارەبایی ناپێویست هەیە.
Hsin tofiq

01/05/2021
ماسكي منالان بەردەستە لە دەرمانخانەکەمان
21/02/2021

ماسكي منالان بەردەستە لە دەرمانخانەکەمان

شێرپەنجەی گەدە Carcinoma of stomachشێرپەنجەی گەدە نەخۆشیەکی کوشندە و بڵاوە،بە زۆری تووشی مرۆڤی بە ساڵاچوو دەبێت، بەڵام گ...
20/02/2021

شێرپەنجەی گەدە
Carcinoma of stomach
شێرپەنجەی گەدە نەخۆشیەکی کوشندە و بڵاوە،بە زۆری تووشی مرۆڤی بە ساڵاچوو دەبێت، بەڵام گەنجیش تووش دەبێت. بە دوەم هۆکاری مردنی بە شێرپەنجە دەژمێردرێت.نزیکەی ١٠٪ نەخۆشیەکە خیزانییە واتە ئەگەر کەسێک ئەم نەخۆشییەی هەبێت، ئەگەر هەیە کەسە نزیکەکانی دووچاری هەمان نەخۆشی ببن.
*گرنگترین هۆکاری دۆزراوەی شیرپەنجەی گەدە ئەمانەن:
هۆکاری بۆماوەیی و بازدانی جینەکانی جەستەی مرۆڤ
بەکتریای گەدە، ناسراو بە H.Pylori
جگەرەکێشان و مەشروب خواردنەوە و قەلەوی
*گرنگترین نیشانەکانی شێرپەنجەی گەدە ئەمانەن:
حەزی نەخۆشەکە بۆ خواردن کەمدەبێت.
کیشێ نەخۆشەکە کەمدەکات و بێهیز دەبێت.
نەخۆشەکە دووچاری کەمخوێنی دەبێت.
ئەگەر هەیە برشێتەوە و خوێن بهێنیتەوە،یان بە هۆی خوێن بەربونی ناو گەدەوە پیسایەکەی رەش ببێت.

*دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە،بە هۆی هوشیاری نەخۆش و وریایی پزیشکەوە دەبێت،ئەگەر لە هەر کەسێکدا ئەو نیشانانەی سەرەوە دەرکەوتن، دەبێت سەردانی پزیشک بکات، دەبێت پزیشکیش بەو نیشانانە گومانی شێرپەنجەی گەدە بکات،بە پشکنینی خوێن و پیسایی و نازور و تیشکی CT و هیتر نەخۆشەکە دڵنیا بکاتەوە کە ئەو نەخۆشیەی گرتووە یان نا.
*چارەسەرکردن:
ئەگەرنەخۆشیەکە لە قوناخی یەکەمدا دۆزرایەوە،واتە کاتێک کە نەخۆشیەکە تەنها پەردەی یەکەمی ناو گەدەی گرتۆتەوە، بە ئامێری هەناوبینی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، لەم قوناخەدا ئەگەری زۆر هەیە نەخۆشەکە چاکببێتەوە و بە ئاسایی بژیت.
ئەگەر نەخۆشییەکە لە قوناخەکانی دوەم و سێهەمدا بدۆزرێتەوە،نەشتەرگەری و دەرمانی کیمیاوی بۆ چارەسەری بەکاردێت، لەم قوناخانەدا نەخۆشەکە بە تەواوی چاک نابێتەوە، بەڵام ژمارەیەکی زۆری نەخۆشەکان بۆ زیاتر لە پێنج ساڵ دەژین.
ئەگەر نەخۆشیەکە لە قوناخی چوارەم و کۆتاییدا بدۆزرێتەوە، ئەو کات نەشتەرگەری سوودی نابێت، تەنها دەرمانی دژە شێرپەنجەی بۆ بەکاردێت و نەخۆشەکە چاکنابێتەوە و بۆ ماوەیەکی کەم دەژیت.
دکتور فایق گوڵپی
١٩-٢-٢٠٢١

بۆ چارە سەری تەواوی کێشەکانی
به‌ردی زراو - ڕیخۆڵه‌كوێره‌ هه‌موو جۆره‌كانی فتق
به‌ ئامێری هه‌ناوبینینی پێشكه‌وتوو ( ناضور )
- چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشیه‌كانی
غوده‌ی ده‌ره‌قی - سورێنجك - گه‌ده‌ - 12 گرێ
ڕیخۆڵه‌ باریكه‌ - ڕیخۆڵه‌ ئه‌ستوره‌
مایه‌سیری - قلیشی كۆم
دومه‌ڵی كۆم - ناسوری پشت
نەشتەرگەری قەڵەوی بە ئامێری هەناو بینی (بچوککردنەوەی گەدە )

Address


Opening Hours

Monday 13:00 - 00:05
Tuesday 13:00 - 00:05
Wednesday 13:00 - 00:05
Thursday 13:00 - 00:05
Friday 13:00 - 00:05
Saturday 13:00 - 00:06
Sunday 13:00 - 00:05

Telephone

+9647501484179

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Haven Pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram