30/11/2025
هۆکارەکانی قڵیشانی لێو و چۆنیەتی چارەسەرکردنی
لێوقڵیشان یان وشکبوونەوەی لێوەکان لە وەرزی زستاندا یەکێکە لەو کێشانەی زۆربەمان تووشی دەبین، بۆیە ناچار بەدوای چارەسەری خێرا و کاریگەردا دەگەڕێین، وشکیی و قڵیشانی لێوەکان دەبێتە هۆی کزانەوە و سووتانەوە و زبربوون و هەستکردن بە نائاسوودەیی لێوەکان، زۆربەی کەس پێیان وایە کە وشکبوونەوەی لێو تەنها لە وەرزی زستاندا ڕوودەدات، بەڵام ئەگەر گرنگیان پێ نەدرێت، ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە لێوەکان وشکدەبنەوە و دەقڵیشێن و بریندار دەبن لە هەر وەرزێکی ساڵدا بێت، ئەمە زۆربەی جار بۆ ئەو کەسانە ڕوودەدات کە خووی مژین و گازگرتن لە لێوی خۆیانیان هەیە، یاخود بەرهەمێک بەکاردێنن کە لێو وشک دەکاتەوە و دەیسووتێنێتەوە.
هۆکارەکانی وشکی لێو و لێوقڵیشان
جەستە بەرکەوتەی کەمییەکی بەرچاو لە ئاستی ڤیتامین B12 دەبێت، واتە کەمی ئاستی ڤیتامین B12.
بەکارھێنانی ھەندێک پاودەری کیمیایی
ڕۆژانە بە تایبەتی هەندێک مەعجونی ددان و هەندێک کەرەستەی جوانکاری کە دەبنە هۆی سووتانەوە و وشکبوونەوەی دەم.
خواردنی هەندێک جۆر دەرمان کە چارەسەری هەندێک نەخۆشی دەکات، وەک دەرمانەکانی پەستانی خوێن و سکچوون، هەروەها ئەو دەرمانانەی کە چارەسەری زیپکە دەکەن.
نەخواردنەوەی ئاوی پێویست.
چارەسەری قڵیشانی لێو
خواردنەوەی بڕێکی پێویست ئاو بەتایبەت لە وەرزی زستاندا.
خواردنی سەوزە و میوە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین و گرنگیدان بە سەوزە و میوە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین B12.
بەکارهێنانی ڤازلین و شێدارکەرەوەی لێوی پزیشکی بە بەردەوامی، بۆ دابینکردنی چینێکی شێدار کە ڕێگری دەکات لە گەیشتنی هەوای وشک بە لێوەکان