05/09/2023
"هیچ باش نیمە، ماوەکە زۆرزۆر بێزارم، دلم توندە لەخۆوە، خەوم لێناکەوی. تام لە.ژیان ناکەم. تاقەتی هیچم نیە. شتم لەبیردەچی. رقم لەخۆمە. بەمن بی خۆم بکوژم..."
کە یەکەک ئەو گازاندانەی خۆی لۆ یەکەک باسدەکا، عادەتەن ئەوها جوابی دەدرێتەوە:
"ئێ برام لۆ وەلەخۆت دەکەی؟ چ عەیبت هەیە؟ لە چت کەمە؟ چ موشکیلەت هەیە؟ عالەم تەمەننا دەکا ژیانەکی وەکی توی هەبی. کەوایە بەلاش دلت توند مەکە دونیا هەندەی ناینی..."
ڕەنگە ئەوە ڕاستبی کە کابرای یەکەم هیچ عەیبی نەبی، هیچ موشکیلەی نەبی، ژیانی کولفیکول بی، خەرک تەمەننا بەوی بخوازی.
بەس باوەڕمەکە هەموکات ئەوە ڕاستبی کە مادەم ئەو کێشانە لە ژیانیدا نین دەبی دلی خۆشبی. بەتایبەت بگرە ڕەنگە حالی زۆر خەراپتربی لەو کەسەی کە ئەو دلتوندی و بێزاریەی مەربوت بی بە هەندێ لەو کێشەو گرفتانەی ژیان.
چنکو ڕەنگە کابرا نەخۆشیی دەرونی وایلێکردبی کە سەرەرای نەبونی هیچ کێشەو گرفتەک، دلی توندبی و حەز بە ژیان نەکاو بە فیعلی پێویستی بە دەرونپزیشک هەبی. بەینەما ئەوەیدیکە رەنگە بە حەلکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی ژیانی دلتوندیەکەی نەمینێ.