تیمی نەشتەرگەری سمارت لە هەولێر - Smart Surgical Team In Erbil

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • تیمی نەشتەرگەری سمارت لە هەولێر - Smart Surgical Team In Erbil

تیمی نەشتەرگەری سمارت لە هەولێر - Smart Surgical Team In Erbil Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from تیمی نەشتەرگەری سمارت لە هەولێر - Smart Surgical Team In Erbil, Doctor, شەقامی گۆلان (40)م پشت ژوری بازرگانی هەولێر, Irbil.

ئەو هۆرمۆنانە چین کە لەلایەن ڕژێنی غوددەی دەرەقییەوە دەردەدرێن؟ ڕژێنی غوددەی دەرەقی دوو هۆرمۆنی سەرەکی دەردەدات کە بریتی...
25/01/2026

ئەو هۆرمۆنانە چین کە لەلایەن ڕژێنی غوددەی دەرەقییەوە دەردەدرێن؟

ڕژێنی غوددەی دەرەقی دوو هۆرمۆنی سەرەکی دەردەدات کە بریتین لە تایرۆکسین (T4) و تایئایۆدۆتایرۆنین (T3). ئەم هۆرمۆنانە لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئایۆدین لە خواردەمەنییەکانەوە دروست دەکرێن. ڕژێنەکە هۆرمۆنێکی تریش بە ناوی کالسیتۆنین دەردەدات کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی ئاستی کالسیۆم لە خوێندا.

گرنگی ئەم هۆرمۆنانە چییە؟
ئەم هۆرمۆنانە ڕۆڵێکی بنەڕەتییان هەیە لە ڕێکخستنی زیندەچالاکی (Metabolism)، واتە چۆنیەتی بەکارهێنانی وزە لەلایەن خانەکانەوە. هەروەها کاریگەرییان هەیە لەسەر پلەی گەرمی لەش، لێدانی دڵ، گەشەی مێشک لە منداڵدا و تەنانەت ڕێکخستنی باری دەروونی و خولی مانگانەی ئافرەتان.

ئەگەر ڕێژەی ئەم هۆرمۆنانە زیاد بکات چی ڕوودەدات؟

زیادبوونیان دەبێتە هۆی چالاکبوونی غوددە (Hyperthyroidism). لەم کاتەدا هەموو پڕۆسەکانی لەش خێرا دەبن؛ نەخۆش هەست بە لێدانی توندی دڵ، دابەزینی کێش سەرەڕای زۆر خواردن، ئارەقکردنەوەی زۆر، لەرزی دەست، دڵەڕاوکێ و تێکچوونی خەو دەکات.

ئەگەر ڕێژەی ئەم هۆرمۆنانە کەم بکات چی ڕوودەدات؟
کەمبوونەوەیان دەبێتە هۆی تەمەڵی غوددە (Hypothyroidism). لێرەدا پڕۆسەکانی لەش خاو دەبنەوە؛ نەخۆش هەست بە ماندوێتی بەردەوام، زیادبوونی کێش، هەستکردن بە سەرما، وشکبوونەوەی پێست، قەبزی و خەمۆکی دەکات.

بەشی چارەسەری نەخۆشییەکانی غوددەی دەرەقی و گرێکانی سەرومل لە تیمی پزیشکی د. عبدالواحد، بۆ بوونی هەر پرسیارێک یان تۆمارکردنی ناو سەردانی ئەم لینکە بکەن:
https://m.facebook.com/thyroid.cli/



20/01/2026

ئەوەی وا لە مرۆڤ دەکات لە پڕێکدا ڕابچڵەکێت، ئەم هۆرمۆنەیە


کەی سەردانی پزیشک بکەین بۆ غوددەی دەرەقی؟پێویستە بیر لە سەردانی پزیشک بکەیتەوە بۆ غودەی دەرەقیت، ئەگەر ئەم نیشانانەی خوا...
17/01/2026

کەی سەردانی پزیشک بکەین بۆ غوددەی دەرەقی؟

پێویستە بیر لە سەردانی پزیشک بکەیتەوە بۆ غودەی دەرەقیت، ئەگەر ئەم نیشانانەی خوارەوەت هەبوو، چونکە دەکرێت هەر یەکێک لەم نیشانانە پەیوەندییان بە غودەی دەرەقیتەوە هەبێت:

- هەستکردن بە گرێ یاخود هەڵئاوسان لە بەشی خوارەوەی مل.
- گەورەبوونی بەرچاوی مل یان ئاوسانی مل.
- دابەزین یاخود زیادبوونی کێش کە ناتوانیت بە گۆڕانکاری لە سیستمی خۆراک یان ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی ئەزموونی بکەیت.
- هەستکردن بە ماندوێتی بەردەوام سەرەڕای پشوودانی پێویست.
- بە شێوەیەکی نائاسایی خێرا یان خاو لێدانی دڵ.
- ئەزموونکردنی گۆڕانی باری دەروونی، وەک خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، یان توڕەبوون.
- زیادبوونی هەستیاری بۆ سەرما یان گەرما.
- گۆڕانی لە پێکهاتەی قژ و پێست: قژ یان پێستی وشک، یان هەڵوەرینی قژ.
- ئازاری ماسولکە و جومگەکان: لاوازی و ئازاری ماسولکەکان بە شێوەیەک هیچ هۆکارێکی فیزیکی نەبێت بۆ ئازارەکە.
- ناڕێکی سوڕی مانگانە
- سەختی لە قووتدانی خواردن یان هەناسەدان.
- ⁠لەبارچوونی دووبارە و بەردەوام
- مێژووی خێزان: ئەگەر لە خێزانەکەت پێشینەی خێزانیت هەبوو کە تووشی نەخۆشی غودەی دەرەقی بووبوو، پێویست دەکات پشکنین بکەیت.

ئەم نیشانانە دەتوانن ئاماژە بن بۆ کەمبوونەوەی غوددەی دەرەقی (غوددەی دەرەقی کەم چالاک)، زیادبوونی غوددەی دەرەقی (غوددەی دەرەقی زۆر چالاک)، گرێی غوددەی دەرەقی، یان شێرپەنجەی غوددەی دەرەقی. دەستنیشانکردنی پێشوەختە و چارەسەرکردن زۆر گرنگە بۆ حاڵەتەکانی پەیوەست بە غوددەی دەرەقی بە شێوەیەکی کاریگەر.

دکتــــــــۆر عــمــاد صـدرالـدیـن صـدیـق

🔘 ناونیشان: نەخۆشخانەی بەلسەم، شەقامی گوڵان، (40)م، پشت ژووری بازرگانی هەولێر، بەرامبەر کۆنسلخانەی تورکیا.

🔘 بۆ ناو نووسین 📝 پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکە:
07518850751 📲
07809380009 📲

بەشی ناسۆری كلێنچكە
07501883444
07701883444

12/01/2026

هەموو زانیارییەک دەربارەی کیسی مەمک لە کەمتر لە ٢ خولەک
چییە؟ ئایا مەترسیدارە؟ چارەسەرەکان چین؟


05/01/2026

بەرزی و نزمی هۆڕمۆنی غوددەی دەرەقی لەسەر باری دەروونی نەخۆش

دکتۆر عماد صدرالدین صدیق

04/01/2026

کاریگەری غوددەی دەرەقی لەسەر چاو چییە؟ ئایا چارەسەری هەیە؟


27/12/2025

یەکێک لە لایەنە باشەکانی خواردنی باوباپیرانمان ئەوەیە کە خواردن هەمەجۆر بووە لە هەموو بەرهەمێک بەکارهاتووە.


17/12/2025

ئاگادارییەکی گرینگ بۆ ئافرەتانی تەمەن سەرو 20 ساڵ

دکتۆر عماد صدرالدین صدیق

تیمی ناسۆری كلێنچكە بەردەوامە لە بینینی چارەخوازان (تیمی پزیشکی د.عبدالواحد - بەشی چارەسەری ناسۆری کلێنچکە) لە شاری هەول...
06/12/2025

تیمی ناسۆری كلێنچكە بەردەوامە لە بینینی چارەخوازان

(تیمی پزیشکی د.عبدالواحد - بەشی چارەسەری ناسۆری کلێنچکە) لە شاری هەولێر چارەسەری لۆرد پێشکەشی چارەخوازانی نەخۆشی ناسۆر دەکەن، پێكهاتووە لەتیمی تایبەت بە ئافرەتان و پیاوان.

بەشی چارەسەری ناسۆری کلێنچکە بۆ بوونی هەر پرسیارێک یان تۆمارکردنی ناو پەیوەندی بكەن بەم ژمارەیەوە:

07501883444 ، 07701883444 (هەولێر)

ناونیشان؛ هەولێر: نەخۆشخانەی بەلسەم - شەقامی گوڵان (40)م پشت ژووری بازرگانی هەولێر بەرامبەر کۆنسلخانەی تورکیا.


05/12/2025

دکتۆر ئەزانی گوێم لە هەموو قسەکانتان بوو ❕️


چارەسەر بە ڕێگای لۆرد یەکێکە لە باشترین و کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ چارەسەری ناسۆر   چارەسەر بە ڕێگای لۆرد یەکێکە لە باشتری...
30/11/2025

چارەسەر بە ڕێگای لۆرد یەکێکە لە باشترین و کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ چارەسەری ناسۆر

چارەسەر بە ڕێگای لۆرد یەکێکە لە باشترین و کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ چارەسەری ناسۆر کە لەلایەن تیمی پزیشكی د. عبدالواحد ئەنجام دەدرێت، لەبەرئەوەی چارەسەر بەم ڕێگایە:
✓ ئەگەری سەرهەڵدانەوە و دروستبوونەوەی کەمترە.
✓ بە بەنجی مەوزوعی دەکرێت.
✓ پێویستی بە کاتێکی کەمترە بۆ چاک بوونەوەی برینەکە.
✓ تێچووی کەمه.
✓ نەخۆش پاش ماوەیەکی کەم دەتوانێت
دەست بکاتەوە بە چالاکی ئاسایی ڕۆژانەی.


بەشی چارەسەری ناسۆری كلێنچكە
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكەن بەم ژمارەوە:-
07501883444- 07701883444


ناسۆری كلێنچكە لە چ تەمەنێكدا زۆرترە؟  بەشێوەیەكی گشتی توشبوون بە ناسۆری كلێنچكە لە دە ساڵی دووەم یاخود سێیەمدا ڕوودەدات...
29/11/2025

ناسۆری كلێنچكە لە چ تەمەنێكدا زۆرترە؟
بەشێوەیەكی گشتی توشبوون بە ناسۆری كلێنچكە لە دە ساڵی دووەم یاخود سێیەمدا ڕوودەدات، ناوەندە تەمەنی توشبوون لە پیاواندا ٢١ ساڵییە و لە خانمانیشدا ١٩ ساڵییە، لەسەروو تەمەنی ٢٥ ساڵیەوە ڕێژەی توشبوون كەمدەبێتەوە بە شێوەیەک لەسەروو تەمەنی ٤۰ ساڵیەوە توشبوون بە ناسۆری کلێنچکە زۆرکەم دەبینرێت

بەشی چارەسەری ناسۆری کلێنچکە بۆ بوونی هەر پرسیارێک یان تۆمارکردنی ناو پەیوەندی بكەن بەم ژمارەیەوە:
07501883444 - 07701883444


Address

شەقامی گۆلان (40)م پشت ژوری بازرگانی هەولێر
Irbil

Telephone

+9647501883444

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تیمی نەشتەرگەری سمارت لە هەولێر - Smart Surgical Team In Erbil posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to تیمی نەشتەرگەری سمارت لە هەولێر - Smart Surgical Team In Erbil:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category