24/12/2022
كوردى -- عربي
ژانی دەستکرد
ژانی دەستکرد بریتییە لە هاندانی منداڵدان بە شێوەیەکی دەستکرد بۆ درووستبوونی ژان لە منداڵدانەکە بۆ ئەوەی خانمەکە بە شێوەیەکی سرووشتی منداڵی ببێت ئەمەش لە ڕێگەی گیراویەکی دەستکردنی هۆڕمۆنی کە پێی دەوترێت ئۆکسیتۆسین.
هۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین هۆڕمۆنێکە کە لەشی خانمان لە ماوەی دووگیانیدا بەرهەمی دەهێنێت کە یارمەتی بەرهەم هێنانی شیر دەدات وە ڕۆڵی هەیە لە گرژبوونی منداڵدان لە کاتی منداڵبووندا.
• ئەو حاڵەتانەی کە پێویست دەکات ژانی دەستکردن بۆ خانمانی دووگیان بەکاربهێنرێت
1. ئەگەر ماوەی دووگیانیەکە لە ٩ مانگ تێپەڕی کردبوو.
2. ئەگەر کۆرپەلەکە لە ناو منداڵداندا مردبێت.
3. تەقینی پەردەی سەراو.
4. بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
5. شەکرەی دووگیانی.
6. ئەگەر هاتوو کۆرپەلەکە باش گەشەی نەکردبوو لە ناو منداڵداندا.
7. کەم بوونەوەی ئاوی دەوری کۆرپەلەکە.
• ئەو حاڵەتانەی کە نابێت ژانی دەستکرد تیایدا بەکاربهێنرێت
1. ئەگەر وێڵاش لە بەشی خوارەوەی منداڵدان بوو بە تەواوەتی و دەمی منداڵدانی داپۆشی بوو.
2. ئەگەر کۆرپەلەکە سوار بوو.
3. ئەگەر هاتوو خانمەکە دووگیانبوو بە منداڵی دووانە یان زیاتر.
4. ئەگەر خانمەکە پێشووتر گرێی گەورەی لە منداڵداندا هەبوو بێت و لابرابێت.
5. ئەگەر خانمەکە پێشووتر منداڵی بە نەشتەرگەری بووبێت.
___________________
الانقباضات الصناعية
انقباضات الرحم الصناعية هي طريقة لحث الولادة بشكل اصطناعي من اجل استحداث الانقباضات لكي تتمكن الانثى من الولادة الطبيعية و ذلك من خلال استخدام هرمون الاوكسيتوسين
هرمون الاوكسيتوسين هو هرمون طبيعي في جسم المرأة الحامل و الذي يساعد على ضخ الحليب من الثدي و ايضاً يساعد على انقباض الرحم للولادة
• الحالات التي يتم فيها استخدام الانقباضات الاصطناعية للمرأة الحامل هي
١. اذا كانت فترة الحمل اكثر من ٩ اشهر
٢. حالات موت و فقدان الجنين داخل الرحم
٣. انفجار ماء الرأس
٤. زيادة ضغط الدم
٥. ارتفاع سكري الدم
٦. اذا لم ينمو الطفل بشكل طبيعي في رحم الام
٧. نقص الماء المحيط بالجنين
• الحالات التي لا يجب فيها استخدام الانقباضات الاصطناعية
1. حالات المشيمة النازلة المتموضعة عند فتحة الرحم
٢. تموضع الجنين الغير طبيعي داخل الرحم
٣. حمل التوائم او اكثر
٤. اذا كان رحم المرأة قد اجري له عملية ازالة ورم كبير
٥. الولادة بالعملية القيصرية سابقاً
__________________
دکتۆرە چرۆ حسین عزیز
پزیشکی نەشتەرگەری و پسپۆڕی ژنان و منداڵ بوون و نەزۆکی.
ا خصائیة النسائية و التوليد و العقم