15/08/2017
کاتێک دەرمانەکانت لەبازار ئەبڕێن چی دەکەی؟
تۆی هاوڵاتی کاتێک دەچیتە دەرمانخانە بۆ کڕینی دەرمانەکانت، داوا لە دەرمانساز ئەکەی کە هەمان ئەو دەرمانانەت پێبدات کە پێشتر بەکارت هێناون!!
هەمان پاکەت و هەمان شێوە و هەمان کۆمپانیا (شەریکە)!
بەڵام جاری وا هەیە دەرمانەکانت لەبازاڕ نامێنن و دوای ماندووبون و گەڕانێکی زۆر دەرمانەکانت دەست ناکەوێت.
:
بۆیە پێویسته گوێ لە ڕێنمایەکانی دەرمانساز بگری لەکاتی کڕینی دەرمانەکانت، چۆن؟
کاتێک دەرمانەکانت نامێنن لە بازار مەرج نیە تەنها ئەو کۆمپانیایەی تۆ دەرمانەکانیت بەکار هێناوە دەرمانەکانت دروست بکات، چەندان کۆمپانیای تر هەیە دەرمانەکانت دروست ئەکەن و لە بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانیش KMCA پشکنینیان بۆ دەکرێت و لەزگەی تایبەتیشیان لێدەدرێت.
بۆیە تۆی هاوڵاتی لەکاتی کڕینی دەرمانەکانت هەم پابەندی ڕێنمایەکانی دەرمانساز و ڕێنمایەکانی KMCA بکە و بێ دوودڵی و ماندوبوون لەکاتی نەمانی دەرمانەکانت لەبازاڕ ئەتوانی دەرمانی کۆمپانیایەکی (شەریکەیەکی) تر بکڕیت...............
KMCA (Kurdistan Medical Control Agency)