03/06/2016
کرێمی دژە خۆر SPF
بەکار دەهێنرێت بۆ پارێزگاری کردنی پێست لە تیشکە زیان بەخشەکانی خۆر بە تایبەتی تیشکی سەرو وەنەوشەیی کە هۆکارە بۆ دروست بونی شێرپەنجەی پێست، وە بۆ پارێزگاری کردنی پێست لە سوتان و زوتر دروست نەبونی چرچو لۆچی دەموچاو بە هۆی تیشکی خۆرەوە، کۆمەڵیك جۆری هەیە بەگوێرەی جۆری پێستمان بۆ پێستی وشک، پێستی چەور ، وە پێستی ئاسایی، وە جۆری هەیە بۆ ئافرەتان ئەساسیشە واتە پێویست بە بەکارهێنانی ئەساس(مکیاج) ناکات، یان ئافرەتان دەتوانن لە کاتی کرینی ئەساس ئەو جۆرە بکرن کە دژە خۆریشە، وە بەکارهێنانی بیست تا سی خولەک بەر لە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر، وە ئەگەر زۆر مانەوە لەبەر تیشکی خۆر پێوستە دوبارە کرێمەکە لابەریت و لێیبدەیتەوە، وه له رۆژدا دور بکەوە لە بەکار هێنانی شتی چەور وەک فازلین چونکە دەبێتە هۆی رەش بونی پێست.