چارەسەر

چارەسەر Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from چارەسەر, Doctor, هەولێر, Irbil.

سرکەی سوری ڤیناگریتی DXNــ کۆلۆن پاک دەکاتەوە.ــ کرداری هەرس ئاسان دەکات.ــ بۆ شەکر و ئازاری ناو سک.بۆ دابەزاندنی کێشی ز...
22/10/2023

سرکەی سوری ڤیناگریتی DXN
ــ کۆلۆن پاک دەکاتەوە.
ــ کرداری هەرس ئاسان دەکات.
ــ بۆ شەکر و ئازاری ناو سک.
بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش.
ــ بۆ چالاکردنی وزەی لاشە.
ــ لاشە لە ژەهر پاک دەکاتەوە.

بو داواكردن نامة بنيرةوةزوترين كات پئت دةگات

18/09/2023

سڵاو هەرکەسێ نەخۆشیەک هەیە یاخوت جوانکاری روخسارت دەتانەوێ جوان رێک بێ ئەوە مسنج بکە باشترین بەرهەمی سروشتیمان لایە

سوودەکانی خواردنەوەی گیراوەی زەنجەفیل پێش نووستن  زەنجەفیل چەندین سوودی گرنگی بۆ مرۆڤ ھەیە بەھۆی ئەوەی چەندین توخمی خۆرا...
20/05/2023

سوودەکانی خواردنەوەی گیراوەی زەنجەفیل پێش نووستن

زەنجەفیل چەندین سوودی گرنگی بۆ مرۆڤ ھەیە بەھۆی ئەوەی چەندین توخمی خۆراکی لە خۆ دەگرێت و لە گرنگترین سوودەکانیش چارەسەرکردنی کێشەی ھەرس کردنی خۆراکە ، لە بابەتەش تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی خواردنەوەی زەنجەفیل پێش نووستن :

• زەنجەفیل ھەندێک ئازار ناھێلێت وەک ئازاری سەر کە لەئەنجامی پاڵەپەستۆی رۆژانەی کارکردن دروست دەبێت .

• زەنجەفیل یارمەتیدەرە بۆ نەھێشتنی ئاوسانی سییەکان و ئازارەکانی سینگ کەم دەکاتەوە .

• زەنجەفیل بەرەنگاری ژەھرەکانی ناو لەش دەبێتەوە .

• بەھۆی بوونی مادەی دژە ئۆکسید لە پێکھاتەکەی زەنجەفیل پاڵەپەستۆ دەروونی و جەستەییەکان کەم دەکاتەوە .

• ئاوسانی قۆلۆن کەم دەکاتەوە و رێگری لە شێرپەنجەی قۆلۆن دەکات .

• پلەی گەرمی لەش بەرز دەکاتەو و سووڕی خوێن چالاک دەکاتەوە .

• زەنجەفیل رێگری لە چالاکی ڤایرۆسەکان دەکات بەتایبەتی ڤایرۆسی بلووت و سوودێکی زۆری بۆ لەرز و تای مرۆڤ ھەیە.

• زەنجەفیل غازاتی ریخۆلەکان کەم دەکاتەوە و گرژی سک ناھێلێت و رێگری لە برین گەدە دەکات .

رەشكە ئەو خۆراكەیە كە چارەسەری هەموونەخۆشیەك دەكات جگەلە مردن ئەمە فەرموودەی پێغمەبەرە (صلی اللە علیە وسلم) بۆیە خواردنی...
31/12/2022

رەشكە ئەو خۆراكەیە كە چارەسەری هەموونەخۆشیەك دەكات جگەلە مردن ئەمە فەرموودەی پێغمەبەرە (صلی اللە علیە وسلم) بۆیە خواردنی 7دەنكە رەشەكە رۆژانە و بەتایبەتی بەیانیان وادەكات لە هەموو نەخۆشیەكان بەدوربیت .
خواردنی رەشكە بەشیوەی دەنك یان رۆنەكەی زۆرترین سودی هەیە و چارەسەری هەموو نەخۆشیەك دەكات.
هەندێك لە سودەكانی:
1 بۆ قژ : قژ بەهێز و خاو جوان و پڕ دەكات و لە هەڵوەرین دەیپارێزێ بریقەداری دەكات
2 بۆ پێستی دەموچاو: ئەگەر زەیتەك ی بدرێ لە دەموچاو لە كێشەكانی زیپكەو پەڵەو خاڵ و رەشی ژێر چاو هەروەها پێست سپی و سافو جوان دەكات و دەموچاو پڕ دەكات
3بۆ ئازار : هەر شوێنێك لە جەستەت ئازاری هەبوو بە زەیتی رەشكە بیشێلە یەكسەر ئازارەكەی ناهێڵێ
4 بۆ برژانگ : ئەگەر بدرێ لە برژانگ دەتكاتە خاوەن برژانگێكی پرو درێژ
5 بۆ نینۆك : ئەو كەسانەی كێشەی نینۆكیان هەیە وەك شكان و لاوازی نینۆك و ئاوسانی نینۆك و كەرووی نینۆك و هەموو كێشەكانی نینۆك
6 نەخۆشیەكانی پێست چارسەر دەكات : وەك ئەگزیما و سەدەفیە ، كەروو
7 گەر زەیتەكەش بخورێت زۆرترین نەخۆشی چارەسەر دەكات وەك
كێشەی گورچیلەكان ، میزەڵدان ،تەندروستی چاو، كەمی ڤیتامینەكان و ئاسن ، دەتپارێزێ لە هەموو جۆرێكی شێرپەنجە ، بەكتریای مەعیدە ، قۆڵۆن ، مەعیدەو ریخۆڵە دەشوات ، بۆ قەبزی بەسودە ، هەروەها نەخۆشیەكانی دڵ كەم دەكاتەوە ، ئازاری سوری مانگانەی ئافرەتان كەم دەكاتەوە ،خوێن پاك دەكاتەوە ، بەرگری لەش بەهێز دەكات . بۆ زۆر شتی تریش سودی هەیە.

21/12/2022

سڵاو
هەرکەسێ گەدەی ئازاری هەیە لەکاتی نان خواردنە
باشترین دەرمان هەیە
بە ئیزنی الله

بۆ گیرانی لوت چی بکەی باشە ...!گیرانی لوت بەهۆی تووشبوون بە هەڵامەت یان جیوب و هەوکردن یاخود ڤایرۆس و کۆمەڵێک گرفتی ترەو...
12/05/2022

بۆ گیرانی لوت چی بکەی باشە ...!

گیرانی لوت بەهۆی تووشبوون بە هەڵامەت یان جیوب و هەوکردن یاخود ڤایرۆس و کۆمەڵێک گرفتی ترەوە، هۆکارێکە بۆ بێزارکردنی مرۆڤ و یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان بەتایبەت لە وەرزی سەرمادا.

کاتێک لووت دەگیرێت و کرداری هەناسەدانت خراپ دەبێت دەتوانیت لەرێگای بەکارهێنانی زەیتە سروستیەکانەوە چارەسەری بکەیت، چونکە دژی هەوکردن و بوونی بەکتریایە.

1-زەیتی نەعنا یەکێکە لەو پێکهاتانەی چارەسەری هەوکردنی لوت و ئامێری هەناسەدان دەکات، هاوکات ئازاری سەر کەمدەکاتەوە بەتایبەت ئەوانەی بەردەوام تووشی سەرئێشە دەبن.

سێ کەوچک زەیتی نەعنا و نیو کوپ ئاوی گەرم تێکەڵ بکە، پاشان بیکوڵێنە و بۆ ماوەی پێنج خولەک هەڵمەکەی هەڵبمژە.

2-زەیتی لیمۆ پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە و رێگا لە هەوکردنی ئامێری هەناسەدان و لوت دەگرێت.

سێ کەوچک زەیتی لیمۆ و کەوچکێکی بچوک زەیتی لاڤیندەر و کوپێک ئاوی گەرم تێکەڵ بکە و بەردەوام بە لە کوڵاندنی و بۆ ماوەی 10 خولەک هەڵمەکەی هەڵبمژە.

شه‌ش دۆخی‌ جیاواز كه‌نابێت تییایدا (ئاو) بخۆیته‌وه‌📝ئاو خواردنه‌وه‌ زۆربه‌ی‌ كات كارێكی‌ باشه‌و ته‌ندروسته‌، به‌ڵام 📝📝هه...
15/04/2022

شه‌ش دۆخی‌ جیاواز كه‌نابێت تییایدا (ئاو) بخۆیته‌وه‌📝

ئاو خواردنه‌وه‌ زۆربه‌ی‌ كات كارێكی‌ باشه‌و ته‌ندروسته‌، به‌ڵام 📝📝هه‌ندێك كات هه‌یه‌ پێویست ناكات ئاو بخۆیته‌وه‌ چونكه‌ زیانی‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌و كاتانه‌ی‌ كه‌ نابێت ئاوی‌ تێدا بخۆیته‌وه‌.

🔸ڕاسته‌وخۆ پاش چوونه‌ ناو جێگا، له‌كاتی‌ خه‌و گورچیله‌ سست ده‌بێت بۆیه‌ ناتوانێت به‌باشی‌ ئاوه‌كه‌ بپاڵێوێت و خواردنه‌وه‌ی‌ باش نییه‌، كه‌ به‌یانیان هه‌ڵده‌ستیت له‌خه‌و روخسارت ده‌ئاوسێت.

🔸له‌كاتی‌ وه‌رزش، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ وه‌رزش پله‌ی‌ گه‌رمی‌ جه‌سته‌ت به‌رزده‌بێته‌وه‌، خواردنی‌ ئاو له‌ناكاو دایده‌به‌زێنێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ سه‌ر ئێشه‌و گێژبوون، بۆیه‌ به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان رێنمای‌ ده‌كرێین دوای‌ وه‌رزشه‌كه‌ ئاو بخۆینه‌وه‌.

🔸ئه‌گه‌ر میزه‌كه‌ت هیچ ره‌نگی‌ نه‌بوو، مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاوی‌ زۆر له‌جه‌سته‌تدایه‌و سۆدیۆم له‌جه‌سته‌ت كه‌مبووه‌، ماوه‌یه‌ك ئاو مه‌خۆره‌وه‌.

🔸له‌كاتی‌ خواردنی‌ توونی‌، كاتێك شتی‌ توون ده‌خۆیت نابێت ئاو بخۆیته‌وه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی‌ چونكه‌ زیاتری‌ ده‌كات، به‌ڵكو ده‌توانیت شیر بخۆیت.

🔸له‌كاتی‌ نانخواردن، كاتێك نان ده‌خۆیت ئاو خواردنه‌وه‌ زیان به‌پرۆسه‌ی‌ هه‌زمكردن ده‌گه‌یه‌نێت و باش نییه‌.

🔸ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه‌ ئاوت زۆر خواردبویه‌وه‌، نابێت رۆژانه‌ له‌ڕێژه‌ی‌ پێویست زیاتر ئاو بخۆیته‌وه‌، چونكه‌ زیانی‌ ده‌بێت بۆ گورچیله‌.
خۆشەویستانمان 💕💕💕
هاوکارمان بن ئەکتیڤی پەیجمان زۆر نزمە پێویستمان بە هاوکاری ئێوە بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتان بکەین
زۆرترین شێر ♻️♻️بکەنبا زۆرترن ەس سود ببینێت کۆمێنت جێبهێلن 📝📝
لایک لەبیر مەکەن 👍👍

18/04/2021

زانيارى به‌سود و به‌هادار بۆ ژيانيكى باش و ته‌ندروست:
بڵاوی کەنەوە رەحمەتی الله تان لێبێت.

1- چا ى كه‌مێك سارد بخۆنه‌وه‌ تا توشى سه‌ره‌تانى سورێنچك نه‌بن.
2- شه‌كرى كه‌متر بخۆن .
3-هيچ ژه‌مێكى خواردن ته‌رك مه‌كه‌ن .
4-له‌ گياخۆرى ئاگاداربن لاشه‌ى تان پێويستى به‌ پێكهاته‌ى گۆشتيش هه‌يه‌.🍗
5- له‌ گه‌ڵ سير و پياز ببنه‌ هاوڕێ.
6- ئاوى زۆر بخۆنه‌وه‌.
7- جپس به‌ دوژمنى خۆتانى بزانن.
8-خوارنه‌كان به‌ باشى بجون.
9-ماستى كه‌م چه‌ور و شيرتان بير نه‌چێت .
10- باينجان به‌ هاوڕێى باشى خۆتانى بزانن.🍆
11- عاجز ببن له‌گه‌ڵ ساردى .🥃
12-نانى بۆر بخۆن.
13- نانى ئێواره‌ له‌كاتى خۆيدا بخۆن.
14- ماسى خواردن به‌جدى وه‌رگرن.🐠
15- داوا له‌ ميوانى يه‌كتر مه‌كه‌ن كه‌ نانى زۆر تر بخۆن.
16-نيو كاتژمێر پياده‌ڕۆى له‌ ڕۆژيكدا به‌سه‌.🚶‍♂️
17-زۆر ميوه‌ بخۆن.🍇🍉🥑🍒🍌
18-عاده‌ت له‌ سه‌ر خواردنى سه‌وزه‌وات بكه‌ن.🥕🍆🥦🥒🌽

ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌ واده‌كه‌ن هه‌ميشه‌ ماندووبن:😒😒

🔷نانى به‌يانى به‌ته‌واوى ناخۆن
🔷بڕێكى باش ئاو ناخۆنه‌وه‌
🔷ماده‌ى ئاسن كه‌م ده‌خۆن
🔷زياد له‌ پێويست كار ده‌كه‌ن

ياسا بۆ سه‌لامه‌تى زياتر :

❗️گۆشت که‌متر، سه‌وزه‌وات زياتر.
❗️خوێ كه‌متر، سرکه زياتر.
❗️شه‌كر كه‌متر، میوه‌ زياتر.
❗️خوارنى كه‌متر، جوين زياتر.
❗️قسه‌كردنى كه‌متر، كردار زياتر.
❗️چاوچنۆكى كه‌متر، به‌خشين زياتر.
❗️نيگه‌رانى كه‌متر، خه‌و زياتر
❗️لێخوڕين كه‌متر، پیاده ڕۆى زياتر.
❗️توڕه‌ى كه‌متر، پێكه‌نين زياتر

پێنج ڕێگه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى بێتاقه‌تى:😱

1- سێو خواردن🍏
2- قه‌يسى خواردن
3-چايى سه‌وز خواردن
4- خواردنى ئاوى ليمۆ و هه‌نگوين🍋
5- خواردنى ئاوى گێزه‌ر و سێو🥕🍏

نانى به‌يانى بۆ جوان بوونى پێست:

✨شیر :دژه‌ لۆچى
✨چای سه‌وز: چاك بوونى په‌ڵه‌
✨هێلكه‌ى كوڵاو : ڕێگرى له‌ شۆڕ بونه‌وه‌ى پێست
✨هێلكه‌و ڕۆن : سپى كردنه‌وه‌ى پێست

لا‌يه‌نه خرابه‌كانى هه‌ناسه‌دا به‌ ده‌م:

زياد بونى ڕزينى ددانه‌كان،
وشك بونه‌وه‌ى ده‌م،
وشك بونه‌وه‌ى لێو،
التهاب و و نه‌خۆشيه‌كانى پوك،
بۆن ناخۆشى ده‌م
وه‌ كاريگه‌رى خارپى له‌سه‌ر چه‌ناكه‌ و ده‌مو‌چاو هه‌يه‌.

به‌هێزتربن ئه‌و شتانه‌ى كه‌
ده‌بنه‌ هۆى به‌هێز بونى سيسته‌مى به‌رگرى لاشه‌ و به‌رگرى له‌ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشيه‌كان:💉

هه‌نار
ماست
سیر
پیاز
چای سه‌وز
كوله‌كه‌
بروكلی

سێ شت جه‌سته‌ نه‌خۆش ده‌خات :💊
1- زۆر قسه‌كردن
2- زۆر خه‌وتن
3- زۆر خۆرى

چوار شت جه‌سته‌ وێران ده‌كه‌ن :
1- غه‌م
2- ناڕه‌حه‌تى
3- برسييه‌تى
4- بێ خه‌وى

چوار شت ده‌موچاوت نورانى ده‌كات:
1- تقوا
2- وه‌فا
3-به‌خشنده‌ى
4-جوامێرى

-- شمڵی بۆ زیاد بوونی کێش : -- شێوازی بەکارهێنانی : --  تۆوی شمڵی یان زەیتی شمڵی  یەکێکە لە چارەسەرە سروشتیانەی کە یارمە...
02/01/2021

-- شمڵی بۆ زیاد بوونی کێش :
-- شێوازی بەکارهێنانی :
-- تۆوی شمڵی یان زەیتی شمڵی یەکێکە لە چارەسەرە سروشتیانەی کە یارمەتی زیاد بوونی ئیشتها ئەدات لەو کەسانەی کە کێشیان کەمە و لاوازن له ئەنجامی کێشەی نەبوونی ئیشتهای عەسەبی یان تێک چوونی خۆراکەوە .
-- پێش بەکارهێنانی : سەرەتا پێویستە هۆکاری لاوازی و کەمی کێش و نەمانی ئیشتها دەست نیشان بکرێت تا دواتر ئەو کەسە کێشی دانەبەزێتەوە .
--- شمڵی ناوی زاستیەکەی ( fenugreek ) وەک بەهارتێک بەکاردێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیندستان و میسر .
--- شێوازی بەکارهێنانی :
١ --- یەک کەوچکی قاوە بخرێتە ناو پیاڵەیەک ئاو گەرمەوە ، پێش نان خواردن بە نیو سەعات سێ ژەمە بخورێت .
٢ -- سێ گرام له شمڵی بخرێتە ناو کووپێک ئاو بۆماوەی یەک دەقە یان زیاتر بکوڵێنرێت ، سێ ژەمە پێش خواردن بخورێتەوە بە نیو سەعات .
٣ -- تووی شمڵی لەگەڵ جاترە بهاڕێت و دوو کەوچکی چێشتی لەگەڵ کەوچێکی چێشت بادام و مێوژ بخەرە ناو خەڵاتەوە لەگەڵ کوپێک ئاو بۆ ماوەی دوو دەقیقە .
-- دواتر دوو کەوچکی هەنگوینی تێکەڵ دەکرێ و ڕۆژی دوو جار پێش ژەمەکان دەخورێت بەیانی و ئێواران .
٤ -- یەک کووپ گوێز و بادام و کووپێک هەنگوینی ئەسڵی و نیو کوپ کونجی و کەوچکێکی چێشت لە شمڵی هاڕاو بەیەکەوە تێکەڵ دەکرێت تا وەک هەوێری لی دێت ، ڕۆژانە شەش جار دوو کەوچکی چێشتی لێ دەخورێت بۆ ماوەی سێ هەفتە .
--- پێویسته بۆ زیاد بوونی کێش ئەو کەسە پاپەند بێت بە کۆمەڵێک ڕێنمییایی گرنگەوە و بەرنامەی زیاد بوونی کێشەوە کە پێشتر لەم پەیجە بڵاوکراوەتەوە و بەمزووانەش بەرنامەی تازەتر بڵاو دەکرێتەوە .
--- زیانەکانی زۆر خورادنی شمڵی :
--- ئاوسانی سک و غازاتی زۆر و دڵ تێک هەڵهاتن و تێک چوونی گەدده و سک چوون و پێچی ناوسک ، ئەگەر لە 100 گرام زیاتری لێ بخورێت ڕۆژانە .
--- دابەزینی شەکرە لەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە و دەرمانی نەخۆشی شەکرە بەکار دەهێنن .
--- بۆنێکی ناخۆش لە ناو میز .
-- خانمانی دوو گیان نابێت بیخۆن لەبەر ئەگەری لەبارچوون .

شملیشملی چارەسەرە بۆ هەموو نەخۆشیەکئەمە هەندێک لە سودەکانیەتی١ لە نەخۆشی دڵو سەکتەی دڵ دەتپارێزی ، چونکە کۆریسترۆڵی خوێن...
27/11/2020

شملی

شملی چارەسەرە بۆ هەموو نەخۆشیەک

ئەمە هەندێک لە سودەکانیەتی

١ لە نەخۆشی دڵو سەکتەی دڵ دەتپارێزی ، چونکە کۆریسترۆڵی خوێن کەم دەکاتەوەو ئەمەش یارمەتی دڵ دەدات.

٢ دەتپارێزێ لە نەخۆشی شێرپەنجە وەک شێرپەنجی(مەمک ، پرۆستات ،قۆڵۆن ، گەدە، سیەکان)

٣ چاو بەهێز دەکات بەسوودە بۆ ئەوانەی چاویان زەعیفە.

٤ ڤیتامینەکانی جەستە دابین دەکات وەک( ئاسن ، ڤیتانین بی ،ڤیتامین دی ،ڤیتامین ئی ، ڤیتامین کەی)

٥ بۆ ئەو کەسانە زۆر بەسوودە کە کێشەی کلیەو رملو ئازاری کلیەیان هەیەو چارەسەرێکی باشە بۆ کلیەو میزەڵدان.

٦ ئازاری جەستە کەم دەکاتەوە.

٧ هۆرمۆنەکانی لەش ڕێک دەخات.

٨ ئارەزووی جنسی زیا دەکات.

٩دەموو چاو پر و توند دەکات ، و بەهزی بوونی ڤیتامینی زۆر سودی زۆریشی بۆ قژ هەیە.

١٠ بۆ ئێسکە نەرمە ئازاری جومگەکان باشە.

١١ چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەکات گەر بەردەوام بی لەسەری.

١٢ هەموو جۆرە ئیلتیهابێکی لەش لەناو دەبات .

١٣ چارەسەرێکی باسە بۆ ئەوانەی ئازاری گەدەو قۆڵۆنیان هەیە و کێشەی قەبزیان هەیە ،یان هەر کێشەیەکی تر چارەسەری دەکات.

١٤ چەوری ورگ و لەش ناهێڵێ .

١٥ دەمارەکان دەکاتەوە .

١٦ چارەسەرێکی باشە بۆ بەکتریاو ئیلتیهابی گەدە.

١٧ چارەسەرە بۆ هەڵامەت و ئازاری قورگ و برینی ناو دەم.

١٨ بەرگری لەش بەهێز دەکات ناهێڵێ توشی نەخۆشیەکان بیت.

چۆنیەتی خواردنی بەیانیان و ئێواران پێش نان خواردن کەوچکی چایی لە شمڵی بکاتە ناو ئاوی گەرم و دایبنێ تا سارد دەبێتەوە ئەوجا بیخوات.

تێبینی : با ئافرەتی دوو گیان نەیخوات لەبەر کۆرپەلەکەی خراپە .

زانیاری_پزیشكی ★ئایە ئەزانیت ھەشت جۆر لەسەر ئێشە ھەیە ؟ ★تۆ چ جۆرێکیانت توش ئەبێت؟★چۆن جیاوازیان ئەکەیت؟ __________1- سە...
04/11/2020

زانیاری_پزیشكی

★ئایە ئەزانیت ھەشت جۆر لەسەر ئێشە ھەیە ؟
★تۆ چ جۆرێکیانت توش ئەبێت؟
★چۆن جیاوازیان ئەکەیت؟
__________
1- سەرئێشەی کافیین :
ئەگەر ڕاھاتوویت لەسەر خواردنەوەی چا و قاوە لە کاتێکی تایبەت دا لەڕۆژدا ، ئەو ڕۆژەی لەو کاتە دا نەیخۆیتەوە لەشت واڕاھاتووە داوای کافایین بکات ..لەبەرئەوە تووشی ئەم جۆرە سەرئێشەیە دەبێت ..
2- سەرئێشەی ئازاری دان :
ھەندێ جار بەھۆی بوونی ئازار لە دان دا ، کەبەھۆی ھەوکردن لە پوک دا ، یاخود کلوری دانەکە دروست دەبێت و یاخود ھەندێ جار کەسەکە دانەکانی جیر ئەکاتەوە لە ئەنجامی ستریس ئەمیش جۆرێک لەسەر ئێشە دروست ئەکات ...
3- سەرئێشەی ھەڵگەڕاوە :
ھەندێ جار بەکارھێنانی ھەندێ دەرمان ، یاخود دژە ھەڵئاوسانەکان لە لوت دا ببێتە ھۆی لوت گیران کە دەبێتە ھۆی سەر ئێشەیەک دێت و دەڕوات ..
4- سەرئێشەی سترێس :
ئەم جۆرە یەکێکە لە باوترین سەرئێشەکان ، کە بەھۆی ستریس و باری دەروونی یەوە توش دەبیت ، ئازارەکە لە ھەردوولای سەر و ناوچەوانەوە دروست ئەبێت و دێت بەرەو بەشی پشتەوەی سەر و مل و چەناگە ...
5- سەر ئێشەی ھۆرمۆنی :
زۆربەی ژنان لەم جۆرە سەرئێشەیان ھەیە ، کە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕان لە ڕێژەی ھۆرمۆنەکان بەھۆی بەکارھێنانی حەبی مەنع یاخود لەکاتی سوڕی مانگانە یاخود کاتی دوو گیانی ...
6- سەرئێشەیی نیوەیی -شەقیقە (migrane ):
ئەو سەر ئێشەیەیی لایەکی سەر دەگرێتەوە ، لەگەڵیا سەر گێژبوون و دڵ تێکەڵھاتن ، ڕشانەوە ، ھەستیاری بەرامبەر دەنگ و ڕووناکی لەگەڵدا دەبێت ...
7- سەرئێشەی ھێشوویی(صداع عنقودي) :
جۆرە سەرئێشەیەکە لایەکی سەر تووشی ئەبێت ، زیاتر لە دەوری چاودا ، لەگەڵیا لوت گیران و ئاوسان لە لوت دا رووئەدات لەگەڵ ئازار ، ھەروەھا فرمێسک لە چاوەکان دا دروست ئەبێت ..
8- سەرئێشەی ھەوکردنی گیرفانەکانی لووت (جیوب الانفیة):
ئازار لەبەشی پێشەوەی سەر و دەم وچاو و چاوەکان دروست دەبێت بەھۆی ھەوکردنی گیرفانەکانی لوتەوە ...

سوودەکانی زەیتی زەیتون بۆ پێست 🍈زەیتی زەیتون بە یەکێک لە باشترین زەیتەکان دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی پێست وەک بو...
03/11/2020

سوودەکانی زەیتی زەیتون بۆ پێست

🍈زەیتی زەیتون بە یەکێک لە باشترین زەیتەکان دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی پێست وەک بوونی پەڵە و پارێزگاری لە چرچبوون.

🍈ماڵپەڕی " boldsky" چەند سوودێکی زەیتی زەیتونی بۆ پێست خستووەتە ڕوو.
🍈زەیتی زەیتون زۆرترین بەکارهێنانی هەیە بۆ شێدارکردنی پێست، هەروەها دەبێتە هۆی نەرمکردنی پێست ئەمەش بە هۆی مەساجکردن بۆ دەموچاو و لابردنی پێستە مردووەکان و هەروەها چارەسەری نەخۆشی ئەکزیما دەکات.

🍈زەیتی زەیتون دەوڵەمەندە بە جۆرە ترشێک کە دژە ئۆکسیدە و پێست لە چرچبوون دەپارێزێت.
🍈دەکرێت سوود لە زەیتی زەیتون وەربگیرێت بە تێکەڵ کردنی لەگەڵ خوێدا کە دەبێتە هۆی درەوشانەوەی پێست بە لابردنی خانە مردووەکان.

🍈بە هۆی بوونی ڤیتامین A و E یارمەتی چارەسەرکردنی پەڵەی پێست دەدات و هەروەها چارەسەری سووتاوی بەر خۆر دەکات.
🍈چارەسەرێکی زۆر گونجاوە بۆ قڵیشاوی پێست چونکە شێدارکەرەوەیەکی بەهێزە و دژە بەکتریایە.

بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەمووان 🌻

Address

هەولێر
Irbil
12345IRBIL

Telephone

07508360307

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when چارەسەر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category