Lavan k qadir

Lavan k qadir ڕێنمایکاری پەروەردەیی

15/12/2025
13/12/2025

✨ ئامانجەکانت بەم شێوەیە خۆش بوێت.🏆

هەندێک جار گەورەترین وانە لە بچووکترین ساتەکانەوە دێت.
کاتێک ئامانجەکانت ئەوەندە خۆشدەوێت کە هیچ شتێکی وەک ژاوەژاو، خەڵک، بەربەست، ناتوانێت سەرنجت ڕابکێشێت.🔥

بۆیە ئامانجەکانت خۆشبووێت

چونکە ئەو کەسانەی لە ژیاندا سەردەکەون ئەوانەن کە بەردەوام دەبن، تەنانەت دوای ئەوەی توشی ناڕەحەتی دەبی ئەوە لە کامڵییەوە سەرچاوە ناگرێت، بەڵکو لە ئاراستەوە دێت.👉

سەرکەوتن پێویستی بە پارە و کامڵبوون و بەخت نییە،
تەنها فۆکەسێکی ئەوەندە بەهێزە کە ژاوەژاوەکە پشتگوێ بخەیت و چاوت لەسەر ئاراستەکەی خۆت بێ 🏆

#لاڤان

بۆچی کتێب دەکڕین، بەڵام نایانخوێنینەوە؟لە دیاردە نامۆو سەیرەکانی ئەم سەردەمەی ئێمە، ئەوەیە کە كتێبخانەی ماڵەکان پڕن لە ک...
31/08/2025

بۆچی کتێب دەکڕین، بەڵام نایانخوێنینەوە؟

لە دیاردە نامۆو سەیرەکانی ئەم سەردەمەی ئێمە، ئەوەیە کە كتێبخانەی ماڵەکان پڕن لە کتێب، بەڵام مێشکەکان بەتاڵن لێیان!

کتێب دەکڕین، وێنەی بەرگەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو دەكەینەوە،
پاشان كتێبەكە دادەنێبن تا خۆڵ لەسەری کۆببێتەوە، وەک ئەوەی ئامانجەکەمان پێكابێت!

ئایا بۆچی ئەم ڕەفتارە پەیڕەو دەکەین؟

با کەمێک شیکاری بۆ ئەم دیاردەیە بکەین، لە زانستی دەروونیدا، شتێک هەیە بە ناوی ( ڕازیبوونی درۆزنانە). کاتێک مرۆڤ هەست بە دەستکەوت دەکات تەنها بە نزیکبوونەوەی لە ئامانجێکەوە، جا کڕینی کتێبێک دەربارەی گەشەپێدانی کەسی، یان فەلسەفە، یان پەروەردە، هەستێکت پێدەدات کە تۆ کەسێکی ڕۆشنبیر و جدیت تەنانەت ئەگەر لاپەڕەی یەكەمیشت نەکردبێتەوە.

ناوی ئەم دیاردەیە (ساختەکردنی ڕۆشنبیری) یە،

واتە: ئیكتیفاكردن بە بایەخدانی رووكەش بەبێ جەوهەرو ناوەڕۆك.
بەواتایەكی تر ئەوانەی كتێب دەكڕن و نایخوێننەوە

چەند هۆكارێك لە ئارادایە لەوانە:

1- هۆكاری دەروونی
- هەست دەكات بەكڕینی كتێبەكە دەستكەوتێكی بەدیهێناوە.
- خۆدەرخستن وەك كەسێكی خوێندەوارو رۆشنبیر.

2- هۆكاری كۆمەڵایەتی:
- خۆ نمایشكردن لەبەردەم كەسانی تر.
- بەشداری لە گفتوگۆی ڕۆشنبیری بەبێ خوێندنەوەی ڕاستەقینە.

- كاریگەری سۆشیال میدیا.
لێرەدا ڕۆڵی پەروەردەی فکری دێتە ئاراوە، چونكە لە نیشانەکانی کەسایەتی پێگەیشتوو
ئەوەیە کە بزانیت بۆچی ئەوە دەکات، و ڕەفتارەکەی پەیوەست بێت بە ئامانجێکی ڕاستەقینەوە.
کڕینی کتێب بێ خوێندنەوەی ناتكات بەرۆشنبیر، چۆن هەڵواسینی بڕوانامەی ئەندامێتیت لە یانەی وەرزشی عەزەڵاتەکانت بنیاد نانێت. خوێندنەوە بۆجوانكاری و ڕازاندنەوە نییە،

بەڵکو بۆ بیناسازییە، بیناسازی مێشک و ڕۆح و بیر، لە کۆتاییدا، ئەی ئەوانەی کتێبخانە گەورەکانتان لە ماڵەکانتاندا هەیە، بە ڕاستگۆیی لە خۆتان بپرسن، ئایا کتێب دەکڕین بۆ ئەوەی بیخوێنینەوە، یان بۆ ئەوەی خۆتان قایل بکەن کە دەیخوێننەوە؟

لەوانەیە کاتی ئەوە هاتبێت پێناسەی پەیوەندی نێوان ئێمە و کتێب بکەینەوە، چونکە كتێب بۆ ڕازاندنەوە نییە، بەڵکو خۆراكی روح و گیانە.

پێویستە جیاوازی لە نێوان (هەبوونی كتێب) و (خوێندنەوەی كتێب) بكەین.
كتێب ئامرازێكە بۆ گەشەپێدانی بیرو هزر، نەك تەنها شتێك بۆ جوانكردن ورازانەوەی دیكۆری ماڵ.

ئەی چارەسەر چیە؟؟

١-بەپێی حەزو پسپۆڕی - دڵنیابوون لە ئامانجی ڕاستەقینە لە كاتی كڕینی كتێبدا

٢-دانانی پلانێك بۆ خوێندنەوە

٣- دەستپێكردن بە كتێبی بچووك و ئاسان

٤- دیاریكردنی كاتێكی دیاریكراو بۆ.
#لاڤان

جۆری چوارەم //کەسایەتیی سوودبەخشی کۆمەڵایەتی (Socially Beneficial/Contributor)ئەم کەسایەتییە گرنگییەکی زۆر بە خزمەتکردنی...
07/08/2025

جۆری چوارەم
//کەسایەتیی سوودبەخشی کۆمەڵایەتی (Socially Beneficial/Contributor)

ئەم کەسایەتییە گرنگییەکی زۆر بە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و یارمەتیدانی کەسانی تر دەدات. کەسێکی هاوسۆز، بە بەزەیی و لەخۆبوردووە. چێژ لەوە دەبینێت کە ببێتە هۆی دڵخۆشی و ئاسوودەیی خەڵک. زۆرجار لە کاری خۆبەخشی و چالاکی خێرخوازیدا بەشدار دەبێت و هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات بەرامبەر بە کۆمەڵگەکەی.

خاڵە بەهێزەکان: میهرەبان، یارمەتیدەر، جێگەی متمانە، پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز دروست دەکات و کاریگەری ئەرێنی هەیە.

خاڵە لاوازەکان: لەوانەیە زۆر لە پێویست گرنگی بە خەڵک بدات و خۆی پشتگوێ بخات، یان ڕێگە بدات خەڵک سوودی
لێ وەربگرێت (ئیستغلالی بکەن).

نموونەی سەرنجڕاکێش:

نەرمین مامۆستایەکی قوتابخانەی سەرەتاییە. دوای دەوامی فەرمی، کات تەرخان دەکات بۆ ئەو قوتابیانەی کە لە وانەکاندا لاوازن و بەخۆڕایی یارمەتیان دەدات. لە گەڕەکەکەیدا، هەمیشە یەکەم کەسە کە سەردانی نەخۆشێک دەکات یان خواردن بۆ دراوسێیەکی بەتەمەن دەبات. ئەو هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکات کاتێک زەردەخەنەیەک دەخاتە سەر لێوی کەسانی تر، تەنانەت ئەگەر ئەمە لەسەر حیسابی کات و ماندووبوونی خۆشی بێت.

تێبینییەکی گرنگ: زۆر گرنگە بزانین کە زۆربەی خەڵک تێکەڵەیەکن لەم سیفەتانە و کەم کەس هەیە کە ١٠٠٪ یەک جۆر بێت. بەڵام زۆرجار یەکێک لەم شێوازانە بەسەر
کەسایەتیاندا زاڵترە.

#لاڤان

Address

Erbil, Iraq
Irbil
44005

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Lavan k qadir posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram