27/09/2015
شیرپەنجە (Cancer) چیە؟
شیرپەنجە بریتیە لە گەشەکردن و دابەشبوونێکى نائاسایی خانەکانى لەش کە لەژێر کۆنتڕۆڵ دەردەچن وە تواناى بڵاوبوونەوەیان هەیە بەناو تەواوى لەشدا.
بەشێوەیەکی سروشتى هەر خانەیەک لەلەشدا تەمەنێکى دیاریکراوى هەیە دواى ئەوە دەمرێت و خانەیەکى نوێ لە شوێنى دروست دەبێت هەڵبەتە ئەمەش دواى چەندین زنجێرە کارلێک و کرداری ئاڵۆزى کیمیایی و بایۆلۆجیەوە دەبێت, جاهەرتێکچوونێک یان لادانێک لەم ڕێڕەوە ڕووبدات ئەوا ئەگەرى دروستبوونى خانەى شێرپەنجەیی بەهێزتردەبێت.
هۆکرەکانى شێرپەنجە دەکرێت دابەش بکرێت بۆ دوو بەشى سەرەکى کە ئەوانیش بریتین لە هۆکرى بۆماوەیی و هۆکارى ژینگەیی.
لە گرنگترین هۆکارە ژێنگەییەکانبریتین لە جگەرەو تووتن, قەڵەوى, نەجووڵان و کەمی چلاکى و تەمبەڵى, خواردنى خراپ و نەشیاو (خۆراکى پڕلە چەورى و شەکرو وزە) , ئەلکحول, هەندێك جۆرى هەوکردن وەك هەوکردنى جگەرى ڤایرۆسى جۆرى B و C وە بەرکەوتن بە هەندێك جۆرى تێشك (Iionizing radiation) و ماددەى تر کە لە ژینگەى دەورووبەردا هەن.
دەکرێت ئەمانە هەندێک لەنێشانە ووریاکەرەوەکانى شێرپەنجە بن: دروست بوونى هەر گرێیەك لەلەش, خوێنبەربوونێکى ناسروشتى (بەتایبەتى لە ئافرەتان لەکاتى سووڕى مانگانە), کۆخەی بەردەوام و ناسرووشتى, کەم بوونێکى چاوەڕواننەکراوى کێشى لەش, بێ تاقەتیەکى بەردەوام , تاو سەرئێشەى بەردەوام, گۆڕانى شێوازى پیساییکردن بە زۆر یان کەم چوونە سەر ئاو کە جیاواز بێت لەڕۆژانى پێشوو, زەردوویی, ....هتد.
بەهیواى سەلامەتى بۆگشت لایەك