Barez Ismael : بەڕێز ئیسماعیل

Barez Ismael : بەڕێز ئیسماعیل ڕێنماییکاری پەروەردەیی

پێشکەشکردنی چوار بابەت لە چوار چالاکی جیاوازدا لەم دوو هەفتەیە١/ وتەیەک لە ئاهەنگی کۆتایی خولی دەرمانزانی لە تەق تەق٢/ و...
07/09/2024

پێشکەشکردنی چوار بابەت لە چوار چالاکی جیاوازدا لەم دوو هەفتەیە
١/ وتەیەک لە ئاهەنگی کۆتایی خولی دەرمانزانی لە تەق تەق
٢/ وتەیەک لە سیمیناری پڕۆژەی بەرەو زانکۆ لە تەق تەق
٣/ بابەتێک لەسەر کتێبێک لە پڕۆژەی دۆستانی کتێب لە کۆیە
٤/ بابەتێک لە پڕۆژەی مەشقی سەرکردەیی لە کۆیە

پێشوازی لە میوانە خۆشەویستەکان لە ماڵی خۆم:حاجی ئیبراهیم، حاجی خالید، ک.کاوە، ک.باوەڕ.
16/08/2024

پێشوازی لە میوانە خۆشەویستەکان لە ماڵی خۆم:

حاجی ئیبراهیم، حاجی خالید، ک.کاوە، ک.باوەڕ.

ڕۆژانە... پێشوازی لە میوانەکانی ڕێکخراوی گەشەپێدان...
11/08/2024

ڕۆژانە... پێشوازی لە میوانەکانی ڕێکخراوی گەشەپێدان...

ئەمڕۆ وەکو [ڕێکخراوی گەشەپێدان/لقی کۆیە] لە پڕۆژەی هاوکاری قوتابی هەژار، هاوکاری ماددی 31 قوتابیمان کرد.
07/04/2024

ئەمڕۆ وەکو [ڕێکخراوی گەشەپێدان/لقی کۆیە] لە پڕۆژەی هاوکاری قوتابی هەژار، هاوکاری ماددی 31 قوتابیمان کرد.

ئێوارەکۆڕێک بۆ بەڕێز حاجی کاروان بۆ 200 قوتابی زانکۆ و پەیمانگا و ئامادەیی لەچوارچێوەی مانگی ڕەمەزاندا، هەفتانە ئێوارەکۆ...
30/03/2024

ئێوارەکۆڕێک بۆ بەڕێز حاجی کاروان بۆ 200 قوتابی زانکۆ و پەیمانگا و ئامادەیی

لەچوارچێوەی مانگی ڕەمەزاندا، هەفتانە ئێوارەکۆڕمان هەیە بۆ گەنجان و لاوان و قوتابیان. ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 28-3-2024 بۆ نزیک 200 قوتابی ئێوارەکۆڕێک و ئێوارەخوانێکمان سازکرد بەهاوکاری خێرخوازان.

خودایە پەردە لەسەر ناشیرنی ئەوانە لابدە، کە لە پەنا دیندا نیەتیان خراپە و خراپە دەکەن!خودایە پەردە لەسەر ناشیرنی ئەوانە ...
24/03/2024

خودایە پەردە لەسەر ناشیرنی ئەوانە لابدە، کە لە پەنا دیندا نیەتیان خراپە و خراپە دەکەن!

خودایە پەردە لەسەر ناشیرنی ئەوانە لابدە، لەپەنا نەتەوە و نیشتیماندا، دزی دەکەن و کوێخایەتی دەکەن!

خودایە پەردە لەسەر ئەوانە لادە، پۆست و پلە و پایە بەکاردێنن بۆ حەڕام و هەوەسبازی

خودایە ئەوانەی هاوکاری لێقەوماو دەکەن، دواتر نیەتیان خراپە و لەبەر خودا نەبووە، ڕسوای دونیان بکە دواتر قیامەت!

خودایە ئەوانەی لەبەرگی دکتۆری نەزەڕی حەرام لە نەخۆش دەکەن سوک و ڕسوایان بکە!

خودایە ئەوانەی لە بەرگی مامۆستایەتی نەزەڕی حەڕام لە قوتابیەکانیان دەکەن، نیەتیان خراپە، پەردەی داپۆشراویان لەسەر لابدە!

نووسینی: بەڕێز ئیسماعیل
بەرواری: 2-1-2024

لە کۆتایدا ماوەتە ئەوە بڵێم:"سوپاس بۆ خودا لە ڕێکخراوێکی پەروەردەیی قازانج نەویست کاردەکەم، کە خەڵاتی کەسێک دەکات قورئان...
05/01/2024

لە کۆتایدا ماوەتە ئەوە بڵێم:
"سوپاس بۆ خودا لە ڕێکخراوێکی پەروەردەیی قازانج نەویست کاردەکەم، کە خەڵاتی کەسێک دەکات قورئان یان فەرموودە لەبەر دەکات. تاجی زێڕین دەخاتە سەر باڵاپۆشان، هاوکاری قوتابی هەژار دەکات، گرووپاتی خزمەتگوزاری پەروەردەیی و پەیامداری دروست دەکات، خەمی پاراستنی شوناس و ناسنامەی ئیسلامی و ئەخلاقی خەڵکیەتی، خەمی پاراستنی بەهاباڵاکان و فرمانە خوایەکانیەتی".

مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَتاقیکردنەوەی پڕۆژەی 40 فەرموودە لە شاری کۆیەپڕۆژەی نووری جیهان پڕۆژەیەکی سە...
24/11/2023

مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ

تاقیکردنەوەی پڕۆژەی 40 فەرموودە لە شاری کۆیە

پڕۆژەی نووری جیهان پڕۆژەیەکی سەرتاسەری ڕێکخراوی گەشەپێدانە، ساڵانە لە مانگی مەولوود ئەنجامی دەدات. بۆ ئەمساڵ لە شاری کۆیە و تەق تەق پتر لە 1500 بەشداربوو، لە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا. تەنها لە شاری کۆیە نزیک 1000 بەشداربوو، ناویان خۆیان تۆمارکرد.

ئەمڕۆ بەشداریمان کرد لە ئیڤێنتی ناساندی کۆبەرهەمی فەیلەسووفی کورد (مەسعوود محەممەد) ئەمڕۆ چوارشممە بەرواری ٢٢-١١-٢٠٢٣ لە...
22/11/2023

ئەمڕۆ بەشداریمان کرد لە ئیڤێنتی ناساندی کۆبەرهەمی فەیلەسووفی کورد (مەسعوود محەممەد)

ئەمڕۆ چوارشممە بەرواری ٢٢-١١-٢٠٢٣ لە هۆڵی ئوتێلی نێودەوڵەتی هەولێر (شیڕاتۆن)، بەشداریمان کرد بەنوێنەرایەتی شاری کۆیە و نووسەران و ڕۆشنبیرانی شارەکە. زۆر سوپاس بۆ ڕێکخراوی خاڵ بۆ کۆکردنەوە و ساغکردنەوە و گەیاندنی بە چاپ، زۆر سوپاس بۆ د.ڕێواس فایەق سەرۆکی پەڕلەمانی پێشوو بۆ پشتگیری ماددی پڕۆژەکە. خۆشحاڵ بووین دەیان نووسەر و ڕۆشنبیر و چالاکوانی کاریگەری کوردستانمان بینی.

ئەمڕۆ وەکو ستافی لقی کۆیەی ڕێکخراوی گەشەپێدان سەردانی بەڕێز م.عوسمان کاروانی مان کرد بەبۆنەی هاتنەوەی لە حەج، هاوڕێ لەگە...
16/07/2023

ئەمڕۆ وەکو ستافی لقی کۆیەی ڕێکخراوی گەشەپێدان سەردانی بەڕێز م.عوسمان کاروانی مان کرد بەبۆنەی هاتنەوەی لە حەج، هاوڕێ لەگەڵ مامۆستایان م.مەسعوود و م.کاکەجوان.

Address

Konbani
Koy Senjaq
44

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Barez Ismael : بەڕێز ئیسماعیل posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Barez Ismael : بەڕێز ئیسماعیل:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category