11/07/2021
پشکنینی هەناسه بۆ بەکتریای گەدە (Urea Breath Test)
ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت بۆ دیاریکردنی بەکتریای گەدە (H-pylori) ئەم بەکتریایە کە لە گەدەو دوانزەگرێ دا دەژی و دەبێتە هەوکردن و بریندارکردنی گەدە بەهۆی ئەنزیمێکەوە یوریا دەگۆڕێت بۆ نایترۆجین و دوانەئۆکسیدی کاربۆن ،ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر ئەم بەکتریایە هەبێت و چارەسەر وەرنەگیرێت ئەبێت بە قرحەی گەدە، پشکنین بە هەناسە باشترین ڕێگەیە بۆ دیاریکردنی ئەم بەکتریایە وەک لە پشکنینی خوێن و پیسایی.
کەسێک کە بیەوێت ئەم پشکنینە ئەنجامبدات نابێت بۆ ماوەی دوو هەفتە پێش ئەنجامدانی ئەم پشکنینە هیچ دەرمانێکی گەدەو دژە بەکتریا بەکاربهێنێت ، لە رۆژی ئەنجامدانیشدا ئەبێت بۆ ماوەی (٤-٥) کاتژمێر نانی نەخواردبێت.
بەخۆشحاڵیەوە ئێستا لە تاقیگەکەمان ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت بە باشترین و پێشکەوتوترین ئامێری سویدی (Heliprobe)