کۆمپانیای زامبەر

کۆمپانیای زامبەر Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from کۆمپانیای زامبەر, Healthcare administrator, Penjwin.

لەگەڵ ئێمەدا (كۆمپانیای زامبەر) هەمیشە متمانە و باوەڕ بەدەست بێنە🤩بێ خەم بە 🙋🏻‍♂️لە خزمەتگوزاریەكانمان كە بەردەستن بۆ ئێ...
22/07/2020

لەگەڵ ئێمەدا (كۆمپانیای زامبەر) هەمیشە متمانە و باوەڕ بەدەست بێنە🤩

بێ خەم بە 🙋🏻‍♂️لە خزمەتگوزاریەكانمان كە بەردەستن بۆ ئێوەی ئازیز😇

ڕاواێژی باشترین 👌و ناودارترین 🌟و بە ئەزموونترین 😎 دكتۆرەكانی هیندستان لە ئێمەوە بەدەستخە.

👈ڕاپۆرتەپزیشكیەكانتان بنێرن
لەسەر ئەركی خۆمان وەڵام و نوێترین چارەسەرتان بۆ
هاوپێچ دەكەین💫

هەموو جۆرە چارەسەریەكی نەخۆشی وەڵام دەدرێتەوە🙌

‎پەیوەندی بكەن بەو ژمارانەی خوارەوە
📞07501118585
📞07702450872
📞07704683000

‎ناونیشان: سلێمانی جادەی ئۆرزدی تەنیشت پاسەکانی ڕزگاری
‎تەلاری (ئاسا) ی پزیشکی

  ۱ زوو هیلاک دەبیت تەنانەت لە کاتێکدا کە پشوو دەدەیت ۲ ڕەنگت زەرد دەبێت ۳ هەمیشە توشی ئازاری سەر دەبیت ٤ دڵت خێرا لێدەد...
08/04/2020



۱ زوو هیلاک دەبیت تەنانەت لە کاتێکدا کە پشوو دەدەیت
۲ ڕەنگت زەرد دەبێت
۳ هەمیشە توشی ئازاری سەر دەبیت
٤ دڵت خێرا لێدەدات
۵ توشی هەناسە توندی دەبیت
٦ هەست بە گێژی دەکەیت
۷ هەمیشە سەرماتە بە تایبەتی
پەنجەکانی دەست و پێیەکان
۸ دوو دڵ دەبیت بە بێ هۆکار

تکایە ڕێز لە ماندوو بونمان بگرن تەنها بە لایکێک 💜 👍

مەمەی شیر دەبێت دووای هەموو بەکارهێنانێکی بە فڵچە و شامپۆ جوان پاک بکرێتەوە ئینجا بۆ ماوەی ٥ خولەک لە ناو ئاوی کوڵاو داب...
03/04/2020

مەمەی شیر دەبێت دووای هەموو بەکارهێنانێکی بە فڵچە و شامپۆ جوان پاک بکرێتەوە ئینجا بۆ ماوەی ٥ خولەک لە ناو ئاوی کوڵاو دابنرێت بۆ ئەوەی بە تەواوەتی پاک ببێتەوە.

زۆر جار هۆکاری سکچوون و رشانەوە پاک نەکردنەوە و نەکوڵانی مەمەی شیر و مەمکە مـژەیە دووای بەکار هێنانی. لەسەر زۆربەی قوتووی شیر ئەم رێنمایە نوسراوە بۆیە گەر بریاری ئەوەت دا شیری قوتوو بدەیت بە منداڵەکەت دەبێت ئاگاداری ئەم رێنمایە بیت.

شەیری بکە و هاورێکانتی لێی ئاگادار بکەرەوە با ئەوانش سوودی لێی ببینن.

ئامــادەکــردنـــی :
د.ئـاکــــۆ کـــریــم جـــــلال
پسپۆری نەخـۆشیەکانی منداڵان وخۆراک و گەشەی منداڵان

🥕🍏🍎🍒🍓🍍🍊🍋🥝🍐🥑🍇بۆ مناڵان کام جۆری میوه‌ باشه؟ 🍍مناڵ پێویسته‌ ڕۆژی چه‌ند جار میوه‌ بخوات؟ 🍉مناڵه‌که‌ت میوه‌ ناخوات به‌م شێوی...
29/03/2020

🥕🍏🍎🍒🍓🍍🍊🍋🥝🍐🥑
🍇بۆ مناڵان کام جۆری میوه‌ باشه؟
🍍مناڵ پێویسته‌ ڕۆژی چه‌ند جار میوه‌ بخوات؟
🍉مناڵه‌که‌ت میوه‌ ناخوات به‌م شێویه‌ ڕفتار بکه‌❗
ـــــ خواردنی بڕی پێویست له‌ میوه‌ به‌ تایبه‌ت جۆره‌ باشه‌کانی ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌کردنی مناڵ و به‌هێز کردنی به‌رگری و پاراستنی له‌ نه‌خۆشی ۰
🔆بۆ مناڵان کام جۆری میوه‌ باشه‌ :
۱ ــــ میوه‌ی هه‌مه‌ جۆر و ڕه‌نگ جیاواز پێویسته‌ بدرێت به‌ مناڵ نه‌وه‌ک یه‌ک یان دوو جۆر مێوه‌ی بدرێتێ و ئه‌وانی تر پشت گوێ بخرێت ۰
۲ ــــ میوه‌ی خۆماڵی له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ باشتره‌ و به‌ها خۆراکایه‌کانی زیاتره‌ و تامی خۆشتره‌ بێجگه‌ له‌ هه‌رزانی نرخه‌که‌ی ۰
۳ ــــ پێدانی میوه به‌ ساغی یان له‌تکراوی یان بدرێت له‌ ڕنه‌ سوودی گه‌لێک زۆرتره‌ له‌وه‌ی به‌ شێوی شه‌ربه‌تی فرێش بدرێت به‌ مناڵ ۰
🔆 مناڵ پێویسته‌ ڕۆژی چه‌ند جار میوه‌ بخوات :
۱ ــــ ڕۆژانه‌ سێ جار له‌ نێوان ژه‌مه‌کان ، یه‌ک بۆ دوو سه‌عات پێش یان دوای ژه‌مه‌کان ۰
۲ ــــ ڕاسته‌وخۆ دوای ژه‌مه‌ سه‌ره‌که‌یه‌کان یان که‌مێک پێش ژه‌مه‌کان میوه‌ مه‌ده‌ به‌ مناڵ ۰
۳ ــــ هیچ مقه‌وی و مه‌ڵتی ڤیتامینێک یان ته‌واوکه‌ری خۆراکی نابێته‌ به‌دیلی میوه‌کان و نابێت له‌ بری میوه‌ بدرێت به‌ مناڵ به‌ به‌رده‌وامی ۰
❇️گرنگترتین ڕێنمیاییه‌ ته‌ندروستیه‌کان :
۱ ـــ دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ عینادی کردن له‌گه‌ڵ مناڵ تا به‌زۆر خواردن بخوات ۰
۲ ـــ پێویسته‌ دایک و باوک خۆیان میوه‌ بخۆن له‌گه‌ڵ مناڵ یان له‌ به‌رچاوی ؛ نه‌وه‌ک خۆیان نه‌یخۆن و به‌ مناڵه‌که‌ بڵێن بیخۆ ۰
۳ ــــ به‌ مناڵه‌که‌ت بڵێ ئه‌م میوه‌یه‌ ئه‌خوێت یان ئه‌و جۆره‌ی تر ؛ نه‌وه‌ک لێی بپرسرێت میوه‌ ده‌خوێت یان نا ۰
٤ ــــ پێشکه‌ش کردنی میوه‌ به‌ شێوازی سه‌رنج ڕاکێش و ڕازانده‌وه‌ی ۰
٥ ــــ مناڵ پێویسته‌ له‌ کاتی ساوایی و پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ یه‌ک ساڵ فێری میوه‌ خواردن بکرێت ۰
☘️تێبینی : ئه‌م زانیاریانه ده‌رباره‌ی سه‌وزه‌ هه‌مان شته‌

🥦تکایە هاوکار بن بۆ بەرەو پێشچوونی ئەم پەڕەیە بۆ ئەوەی زۆرترین زانیاری وە زۆرترین کەس سودمەند بێت
دکتۆرکامه‌ران ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک

--- بۆ به‌هێزکردنی به‌رگری ( مه‌ناعه‌ )ی مناڵ! :--- باشترین جۆره‌کانی خۆراک و گرنگترین ڕێنمیایی یه‌کان! :ــــ به‌شی یه‌ک...
28/03/2020

--- بۆ به‌هێزکردنی به‌رگری ( مه‌ناعه‌ )ی مناڵ! :
--- باشترین جۆره‌کانی خۆراک و گرنگترین ڕێنمیایی یه‌کان! :
ــــ به‌شی یه‌که‌م :
ـــ زۆر له‌ دایکان وباوکان به‌رده‌وام ده‌ڵێن به‌رگری (مه‌ناعه‌ )ی مناڵه‌که‌م که‌مه‌ یان مه‌ناعه‌ی نیه‌ و زوو زوو نه‌خۆش ده‌که‌وێت و دره‌نگ چاک ده‌بێته‌وه‌ ؛ بۆ به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری مناڵان و پاراستنی له‌ نه‌خۆشی ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگترین ڕێنمیایی پزیشکی و باشترین جۆره‌کانی خۆراک ده‌خاته‌ ڕوو ۰
--- باشترین جۆره‌کانی خۆراک :
ـــ سیستمی خۆراک ته‌ندروست پێویسته‌ هه‌موو پێکهاتووه‌ گرنگه‌کانی تێدا بێت له‌ پڕۆتین و کاربۆهیدرات و چه‌وریه‌ به‌سوود و ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵل و مادده‌ دژه‌ ئۆکسانه‌کان به‌ڵام هه‌ندێک جۆریان ڕۆڵێکی گرنگتریان هه‌یه‌ که‌ ئه‌مانه‌ن :
۱ ـــ ئۆمێگا سێ : ماسی سه‌لمۆن و سه‌ردین و چه‌ره‌س و گوێز و ده‌نکی که‌تان و زه‌یتی زیتون ۰
۲ ـــ سیلنێوم : ماسی توونه‌ و زه‌ردێنه‌ی هێلکه‌ و په‌نیر و سیر و دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌کان ( ئاردی بۆر ، شۆڤان ، برنجی قاوه‌یی ، گه‌نمه‌شامی ) ۰
۳ ـــ زنک : گۆشت و جگه‌ر و هێلکه‌ و دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌کان ۰
٤ ـــ مادده‌ی بایۆڤلاڤینۆید : هه‌نار و پیازی سوور و شووتی و شاتوو و میوه‌ مزره‌مه‌نیه‌کان و بیبه‌ر ۰
٥ ـــ ڤیتامین A : جگه‌ر و میوه‌ و سه‌وزه‌ه‌ی ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی و زه‌رد وه‌ک گێزه‌ر و پڕته‌قاڵ و کاڵه‌ک و هه‌رمێ و هه‌ڵوژه‌ی زه‌رد و گویژ و هه‌نجیر و شلیک ۰
٦ ـــ ڤیتامین B2: جگه‌ر و سه‌وزه‌ گه‌ڵا تۆخه‌کان و دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌کان ۰
۷ ـــ ڤیتامین B 6 : گۆشت و زه‌ردێنه‌ی هێلکه‌ و مۆز و پاقله‌مه‌نیه‌کان و دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌کان
۸ ـــ ڤیتامین C : میوه‌ مزره‌مه‌نیه‌کان و شلیک و کاڵه‌ک و بیبه‌ری سه‌وز ۰
۹ ـــ ڤیتامین E : زه‌یتی زه‌ییتون و گوڵه‌به‌رۆژه‌ و چه‌ره‌س و سه‌وزه‌ گه‌ڵا تۆخه‌کان و دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌کان ۰
۱۰ ـــ ڤیتامین D : شیر و ماسی سه‌لمۆن و تونه‌ی سوور و زه‌ردێنه‌ی هێلکه‌ و په‌نیر و جگه‌ری مانگا و مه‌ڕ به‌ڵام چوونه‌ به‌ر هه‌تاو گرنگترین سه‌رچاوه‌یه‌ ڕۆژانه‌ ( ۲۰ ـــ ۳۰ خوله‌ک ) له‌ نێوان سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ سێی عه‌سر.

دایکان و باوکانی خۆشەویست تاگ بکەن بۆ ئەوەی زۆرترین، سودمەند بن لە بابەتەکانمان

دکتۆرکامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی

سود و زیانەکانی زەیتون :زەیتون ( olive )کۆمێنت کردن بۆ پەیج سوودی زۆرەو دەگاتە هاوڕێکانت تکایە کۆمێنت جێبهێڵن🌷🌷🌷ناوە زان...
27/03/2020

سود و زیانەکانی زەیتون :
زەیتون ( olive )
کۆمێنت کردن بۆ پەیج سوودی زۆرەو دەگاتە هاوڕێکانت تکایە کۆمێنت جێبهێڵن🌷🌷🌷

ناوە زانستیەکەی ( olea uropaea
● سود و تایبەتمەندی ( زەیتون )
• ڕۆنی زەیتون نەرمکەرەوەیە و هەرس ئاسان دەکات .
• ڕۆنی زەیتون بۆ چارەسەری هەوکردنی زراو و بەردی زراو بەسودە ، بۆ ئەم مەبەستەش باشترە لەگەڵ لیمۆ بەکاربهێنرێت .
• ڕۆنی زەیتون کرم لە ناو دەبات .
• ڕۆنی زەیتون بۆ نەهێشتنی کۆکەی وشك بەسودە .
• ئەو کەسانەی کە خۆر دەیانبات، با بە ڕۆنی زەیتون پێستیان چەورکەن، چونکە یارمەتی ساڕێژبوونی برینی پێست دەدات .
• بۆ کەمکردنەوەی ئازار و خوارانی شوێنی پێوەدانی مێروەکان ، ڕۆنی زەیتون بساون بە شوێنی پێوەدانەکەوە .
• بۆ ئەوەی ڕەنگی پێستان برۆنزی دەرکەوێت ، سەرەتا بە ڕۆنی زەیتون پێستان بناون و دواتر حەمامی خۆربکەن ..
• ئاوی زەیتون لە دەمتان بدەن بۆ نەهێشتنی هەوکردنی پوك.
• بە ڕۆنی زەیتون لێوتان چەورکەن و لە ترەکینەوە بی پارێزن .
• بۆ ڕێگری لە وەرینی موو ، شەوانە سەرتان بە ڕۆنی زەیتون چەورکەن و بە کڵاوێک شتێک دایپۆشن و بەیانی کە هەستان بیشۆن . دوو هەفتە جارێک ئەم کارە بکرێت بەسە .
• بۆ چارەسەری دەردەپاشا ، تێکەڵەی ڕۆنی زەیتون و ڕۆنی گوڵە حاجی بۆ مەساجی جومگەکان بەکاربهێنن .
• بۆ نەهێشتنی خوران و ترەکینی پێست ، گلیسرین و ڕۆنی زەیتون بە بڕی یەکسان تێکەڵ کەن و پێستی پێ چەورکەن .
• چای گەڵای زەیتون بۆ نەهێشتنی تا بەسودە .
• چای گەڵای زەیتون بۆ چارەسەری دەردە پاشا و ڕۆماتیزم بەسودە .
• خواردنی کەوچکێك ڕۆنی زەیتون بە سکی خاڵی بۆ چارەسەری وشکی ، هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە، لە ناوبردنی کرمەکانی ڕیخۆڵە ، لاوازی جەستەیی ، سەرێشە ، بەهێزکردنی توانای سێکسی لە هەردوو ڕەگەزدا بەسودە ...
• مۆمناوی ئاوگی بەری زەیتون بۆ ساڕێژی سوتاوی زۆر بەسودە .
• ڕۆنی زەیتون ڕێگری لە مەینی خوێن دەکات و کۆلسترۆڵی نیشتوی ناوپۆشی بۆریەکانی خوێن دەتوێنێتەوە .
• ڕۆنی زەیتون باشترین جۆری ڕۆنە بۆ چێشت لێنان ، چونکە لە پلەی گەرمی نزمتر لە ۱٥۰ پلەی سەدی ، گۆڕانی بە سەردا نایەت ...

-----
● زیانەکانی ( زەیتون ) :
ڕۆنی زەیتون بۆ هیچ کەس زیانی نییە و هەموو کەسێك دەتوانێت سودی لێ وەرگرێت ..
بەڵام بەری تازە و مۆری زەیتون تاڵە و گەدە سست دەکات و دەبێتە هۆی دڵ تێکچوون ... .. ..

ئەو خۆراکانەی بەرگری لەش بەهێزدەکەن: ( ئاو، شیر، چای شەوز، سیر و  پیاز، تەماتە و هێلکە و خورما، گوێز و  بادەم، دارچینی، ...
26/03/2020

ئەو خۆراکانەی بەرگری لەش بەهێزدەکەن:

( ئاو، شیر، چای شەوز، سیر و پیاز، تەماتە و هێلکە و خورما، گوێز و بادەم، دارچینی، چەوەندەری سور، زەنجەفیل، سندی، پرتەقاڵ، لالەنگی و لیمۆ، برۆکلی، ئەو خۆراکانەی ئۆمێگا سرییان تێدایە، گێزەر، سەوزەواتەکان بەگشتی، گۆشتی سور، ماسی و مریشک)

بۆ لەبەرچاوگرتنی باری تەندروستیتان و پابەندبوون بە ڕێنماییەکان و مانەوە لە ماڵەوە  هەلدەستێت بە پێشکەشکردنی  🎉🎉ئێمە بەرد...
24/03/2020

بۆ لەبەرچاوگرتنی باری تەندروستیتان و پابەندبوون بە ڕێنماییەکان و مانەوە لە ماڵەوە
هەلدەستێت بە پێشکەشکردنی 🎉🎉
ئێمە بەردەوام دەبین لە خزمەت کردنی نەخۆشەکانمان
ئێستا ئەتوانن لە مالەکانی خۆتانەوە هندستان #بتانبینێت بۆ ڕوونکردنەوەی جۆری نەخۆشیەکانتان و وەرگرتنی تەواوی ڕێنمای
تەندروستی تایبەت بە نەخۆشیەکانتان
=============================
لەڕێگەی پەیوەندی راستەوخۆ بە کامێرا لەگەل پسپۆری تایبەت بە نەخۆشیەکانتان قسە بکەن و لەگەل هەبوونی وەرگێڕ و زمانحاڵ

بۆبەشداری کردن لەم ئۆفەرە سەرەتا خۆتان ناونووس بکەن
✈️✈️✈️✈️✈️✈️✈️✈️✈️✈️✈️✈️✈️
مەسج بنێرن بۆ وەتسئەپ یان ڤایبەر 07704683000
ناوی تەواو و تەواوی فەحسەکانتان بنێرن
🌍🌍🌍🌍🌍🌍🌍🌍🌍🌍🌍🌍🌍

کۆمپانیای زامبەر بۆ ناردنە دەرەوەی نەخۆش بۆ هندستان و وڵاتانی پێشکەوتوو ✈️ 🌎
07501118585
07704683000

هوشیاری ڤاکسینی دژە کرۆنایە...ئەم پۆستە بڵاو بکەوە خزمەتێکی گەورە دەکەی تکایە بیخوێننەوەسەمون فرۆش و نانەوا هەر بەو دەست...
22/03/2020

هوشیاری ڤاکسینی دژە کرۆنایە...
ئەم پۆستە بڵاو بکەوە خزمەتێکی گەورە دەکەی تکایە بیخوێننەوە
سەمون فرۆش و نانەوا هەر بەو دەستەی پارەکەت لێ وەردەگرێ،بە هەمان دەست، نان و سەموونەکەت ئەداتێ، کارمەندی مارکێت و پیشەوەرەکانی تر ئەو دەستکێشەی لە دەستی کردووە بەس خۆی پێ ئەپارێزێ، هۆکارە بۆ بڵاوکردنەوەی ڤایرۆس...
ئەگەر دراوسێکەی تەنیشتت، تووشی ڤایرۆسی کرۆنا ببێ خوانەخواستە، هەڵوێست و کاردانەوەکانت چی دەبێت؟!
ئێستا لەو دۆخەداین، عەقڵییەتی گاڵتەجاڕی و "فشەیە" فڕێدە، خۆت خۆشبوێ، دوژمنەکەت نەبینراوە...
بە ئاگابە... ڕێنماییەکان جێبەجێکە، من دوو هەفتەیە دایک و باوکم و خوشک و براکانم نەبینیوە، لەبەر خۆشەویستیم بۆیان و بەگومان بوونم لە خۆم...
هوشیاربە، هوشیاری ڤاکسینی دژە کرۆنایە...
دووای ئەم کرۆنایەش ئەبێ دەرسێکمان وەرگرتبێ و واز لە نەریتی گلەیی و گلەییکاری بهێنین، واز لە کڕینی شتومەک و کەلوپەلی نا پێویست بهێنین...
واز لە پەیوەندی ناپێویست بهێنین...
بۆ خۆت بژی، خۆت بپارێزە، ئازیزانت خۆشبوێ، بە خۆپاراستنت، هاوکاردەبیت لە پاراستنی ئەوانی تر...
بترسە، ترس عەیبە نییە، ئەتوەستێنێت لە مەترسی...
#داناسلێمان
ئەم بابەتە بۆ بڵاوکردنەوەیە...

Address

Penjwin
00964

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆمپانیای زامبەر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to کۆمپانیای زامبەر:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram