نۆڕینگەی تەندروستی چاوان

نۆڕینگەی تەندروستی چاوان کوالێتی کاری لە پێشینەمانە
لەپێناو تەندروستیت لێرەین

Permanently closed.

دابین کردنی هەموو جۆرێکی دەرمان
کێش دابەزاندن
قەلەو کردن
قژ بە هێز کردن
دژە روتانەوە
لابردنی پەڵە و زیپکە
دژە قڵیشان

‎ ١٠ ئامۆژگاری کورت بۆ زەختێکی جێگیر:‎١. خوێ کەم بکەرەوە‎٢. میوە و سەوزە زۆر بخۆ‎٣. چەوری کەم بکەرەوە‎٤. واز لە جگەرە و ...
11/01/2026

‎ ١٠ ئامۆژگاری کورت بۆ زەختێکی جێگیر:

‎١. خوێ کەم بکەرەوە
‎٢. میوە و سەوزە زۆر بخۆ
‎٣. چەوری کەم بکەرەوە
‎٤. واز لە جگەرە و نێرگەلە بهێنە
‎٥. دوورکەوەرەوە لە خواردنەوە گازی و کحولییەکان
‎٦. وەرزش بکە
‎٧. دەرمانەکانت (دڵ و شەکرە) بە ڕێکی بخۆ
‎٨. کاتی دەرمانی زەخت بپارێزە
‎٩. زەختت بپێوە (تەنانەت بێ ئازاریش)
‎١٠. لە دڵەڕاوکێ دووربکەوەرەوە


١٠ نصائح قصيرة لضغط دم مستقر:

١. قلل الملح في طعامك.
٢. أكثر من تناول الخضروات والفواكه.
٣. قلل من الدهون والمقليات.
٤. اترك التدخين والأركيلة.
٥. تجنب المشروبات الغازية والكحولية.
٦. مارس الرياضة بانتظام.
٧. التزم بـ أدوية السكري والقلب.
٨. حافظ على مواعيد دواء الضغط.
٩. افحص ضغطك دورياً (القاتل الصامت).
١٠. ابتعد عن التوتر والقلق.


‏10 Short Tips for Stable Blood Pressure:

‏1. Reduce salt intake.
‏2. Eat more fruits and vegetables.
‏3. Cut down on fatty foods.
‏4. Quit smoking and ho**ah.
‏5. Avoid soda and alcohol.
‏6. Exercise regularly.
‏7. Take diabetes/heart meds properly.
‏8. Be punctual with BP medication.
‏9. Monitor your BP (the silent killer).
‏10. Avoid stress and anxiety.

08/01/2026
08/01/2026
هه‌نجیر له‌لایه‌ن پسپۆڕانی زانستی خۆراکه‌وه‌ به‌ یه‌کێک له‌گرنگترین میوه‌کان داده‌نرێت له‌به‌ر سووده‌ ته‌ندروستیه‌ زۆره‌...
02/01/2026

هه‌نجیر له‌لایه‌ن پسپۆڕانی زانستی خۆراکه‌وه‌ به‌ یه‌کێک له‌گرنگترین میوه‌کان داده‌نرێت له‌به‌ر سووده‌ ته‌ندروستیه‌ زۆره‌کانی.

پسپۆڕی زانستی خۆراک دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی گرنگترین سوودە توندروستییەکانی هەنجیر دەست نیشان دەکات ئەوانیش:

١. چاره‌سه‌ری قه‌بزی و پاک کردنه‌وه‌ی ریخۆڵه‌کان له‌ مادده‌ ژه‌هراوه‌یه‌کان و چالاک کردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر.

۲. نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م و خێرا چاک بوونه‌وه‌ی برینی ناو ده‌م.

۳. پاراستنی ته‌ندروستی دڵ، رێگری کردن له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.

٤. یارمه‌تی توانه‌وه‌ی به‌ردی گورچیله‌ و میزه‌ڵدان ئه‌دات.

٥. یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی به‌رزی فشاری خوێن ده‌دات چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پۆتاسێوم، له‌گه‌ڵ دابه‌زادنی چه‌وریه‌ سیانیه‌کان و کۆ لیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێن دا.

٦. خۆپاراستن له‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی کارۆتێن که‌ به‌رگری خانه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌کان ده‌کات و رێگری ده‌کات له‌ بڵاوبوونه‌وه‌یان.

۷. خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک له‌ به‌ ساڵاچوون دا.

۸. چاره‌سه‌رکرنی که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌مخوێنی و خۆپاراستن لێی.

۹.پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو.

۱۰. به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له‌ سپی بوون و هه‌ڵووه‌رینی قژ.

۱۱. میوه‌یه‌کی زۆر باشه‌ بۆ نه‌خۆشی شه‌کره‌ به‌ مه‌رجێک رۆژانه‌ سێ بۆ چوار ده‌نکی لێ بخورێت و به‌ وشکی یه‌ک ده‌نک زیاتر نه‌خورێت.

۱٢. به‌ وشک کراوی بۆ زیاد کردنی کێش زۆر باشه‌ له‌ حاڵه‌تی لاوازی و که‌می کێش، به‌ ته‌ڕیش له‌ کاتی ریجیم کردن به‌ مه‌رجێک رۆژانه‌ ته‌نها دوو بۆ سێ ده‌نکی لێ بخورێت.

بەپەلە...ڕووسیا بوو بە فریادڕەسی جیهان...ڤیرۆنیکا سکڤۆرتسۆڤا، سەرۆکی ئاژانسی پزیشکی و بایۆلۆژی فیدراڵی (FMBA)، لە میانی ...
09/09/2025

بەپەلە...
ڕووسیا بوو بە فریادڕەسی جیهان...

ڤیرۆنیکا سکڤۆرتسۆڤا، سەرۆکی ئاژانسی پزیشکی و بایۆلۆژی فیدراڵی (FMBA)، لە میانی کۆڕبەندی ئابووری رۆژهەڵات (EEF) رایگەیاند، ڤاکسینی شێرپەنجەی رووسیا بە سەرکەوتووی تاقیکردنەوەکەی تەواو کردووە و نیشانەی سەلامەت و کاریگەرییەکی بەرزی نیشانداوە.

سکڤۆرتسۆڤا راشیگەیاند"ڤاکسینەکە ئێستا ئامادەیە بۆ بەکارهێنان و چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمین؛ گوتیشی: توێژینەوەکان چەندین ساڵیان خایاندووە بۆ ئەوەی بگەنە ئەو ئەنجامە."

ئاشکراشی کرد، ئەنجامی تاقیکردنەوەکان سەلامەتی و کاریگەری ڤاکسینەکەیان سەلماندووە. توێژەران تێبینیی ئەوەیان کردووە کە ڤاکسینەکە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی قەبارەی گرێ شێرپەنجەییەکان و خاوبوونەوەی گەشەکردنیان بە رێژەی 60% بۆ 80%، ئەمەش بەپێی جۆری نەخۆشییەکە دەگۆڕێت. جگە لەوەش، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ڤاکسینەکە تەمەنی نەخۆشەکان زیاد دەکات.

باسی لەوەش کردووە، لە قۆناغی سەرەتاییدا، ئەم ڤاکسینە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی کۆڵۆن بەکاردەهێنرێت. هاوکات، پێشکەوتنێکی بەرچاویش لە پەرەپێدانی ڤاکسین بۆ شێرپەنجەی مێشک (گلیۆبلاستۆما) و هەندێک جۆری شێرپەنجەی پێست (میلانۆما)، لەنێویاندا میلانۆمای چاو، بەدەستهاتووە کە لە قۆناغی پێشکەوتووی گەشەپێداندان.

05/09/2025

# #الجميع #

11/08/2025

#الجميع

22/07/2025

Address

شەقامی پزیشکان
Ranyah

Telephone

+9647701419678

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نۆڕینگەی تەندروستی چاوان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to نۆڕینگەی تەندروستی چاوان:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Our Story

دابین کردنی هەموو جۆرێکی دەرمان لابردنی پەڵە و زیپکە دژە قڵیشان