دەرمـانخـانـەی ئــاراڤ ARAV Pharmacy

دەرمـانخـانـەی ئــاراڤ ARAV Pharmacy Pharmacy

14/01/2025

زانیووتە کە دووەم زۆرترین حاڵەتی مردن بەهۆی جەڵتەی دڵەوەیە؟

جەڵتەی دڵ حاڵەتێكی باوە و دوای ڕوداوەكانی هاتوچۆ، دووەم هۆكاری مردنە لە تەواوی دنیادا. جەڵتەی دڵ ئەو كاتە ڕوو ئەیات كە ڕێڕەوی ڕۆشتنی خوێن بۆ دڵ دەگیرێت. زۆرینەی حاڵەتەكانی گیرانی خوێنبەری دڵ بە هۆی كۆبوونەوەی چەوری و كۆڵسترۆڵەوەیە كە دیواری خوێنبەرەكە ئەگرن و ڕۆشتنی خوێن بۆ دڵ كەم ئەكات.

|هۆکارەکانى جەڵتەی دڵ

۱-جگەرەکێشان
۲-بەرزی فشاری خوێن
۳-بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا
٤-کێشی زیادە و قەڵەوی
٥-خۆراکی ناتەندروست کە ڕێژەیەکی زۆر چەوری یان
٦-خوێیان تێدایە
۷-کەمیی وەرزشکردن
۸-بەرزبوونەوەی شەکری خوێن |

نیشانەکانی جەڵتەی دڵ

۱-هەستکردن بە ئازار و گرژبون و قورسایی و فشار لەسەر سنگ
۲-ئازار لە قۆڵ، پشت، قوڕگ، یان چەناگە
۳-هەستکردن بە هەرس نەکردن یان دڵەکزێ لە بەشی سەرەوەی سکدا
٤-ئارەقکردنەوە و ڕشانەوە و سەرگێژخواردن
٥-لاوازی گشتی و گرژی و کێشەی هەناسەدان
٦-لێدانی دڵ بەشێوەیەکى خێرا و ناڕێک

🔻 لەبارەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لە مناڵ🔷 هەوکردنی پەردەی مێشک لە مناڵ، بریتیە لە هەوکردنی ئەو پەردەیەی کە مێشک و د...
17/05/2023

🔻 لەبارەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لە مناڵ

🔷 هەوکردنی پەردەی مێشک لە مناڵ، بریتیە لە هەوکردنی ئەو پەردەیەی کە مێشک و دڕکە پەتک دادەپۆشێ، زۆربەی جار هۆکارەکەی ڤایرۆسە، بەڵام هەندێ جاریش بەکتریاش وا دەکات هەوکردنەکە روبدات کە بەراورد بە هەوکردنی ڤایرۆسی، هەوکردنی بەکتریایی زۆر قورسترە!

🔷 هۆکاری سەرەکی بۆ ئەم نەخۆشیه بریتیە لە کەمی برگری لەش یان گرفتی سکماگی مێشک و بڕبڕەی پشت، یان نەخۆشی هەوکردنی رێڕەی هەناسەی توند.

🔷 نيشانەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک بریتین لە : تای بەرز، ژانە سەر، هەستیاری بەرامبەر روناکی، رەقبونی جوڵەی مل، رشانەوە، ژانی جومگەکان، بێ تاقەتی، گەشکە.

🔷 بەڵام لە مناڵی تەمەن خوار ساڵێک نیشانەکانی بریتی دەبن لە : خەواڵوبون، شیر نەخواردن، ئاوسانی نەرمی ناوەندی سەر، یاخود گریانی بەردەوامی ، لەگەڵ تا و رشانەوەی بە قوەت و گەشکە.

🔷 دەبێت لە کاتی بەدیکردنی ئەو نیشانانە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت تاوەکو بە زوترین کات دەستنیشان بکرێت و چارەسەری دوانەخرێت.

🔷 بۆ چارەسەر دەبێت لە ژێر چاودێری پزیشک بێت، بە دو جۆر دژە هەوکردن و چەندەرمانێکی تر تاوەکو ڕێگری بکرێت لە زیانی لاوەکی وەک لەدەستدانی گوێ لێ بون، گەشکە، ئیفلیجی مێشک لە مناڵی زۆر بچوک.

دەرمانخانەی ئاراڤ
متمانەـ کوالێتی ـ هەرزان

چی دەزانی لەسەر شەقیقە؟بریتییه‌ له‌ سه‌رئێشه‌یه‌کی زۆر و به‌هێز، کە زۆربه‌ی کات دڵ تێکه‌ڵهاتن و رشانه‌وه‌ی لەگەڵە و هه‌س...
19/02/2023

چی دەزانی لەسەر شەقیقە؟

بریتییه‌ له‌ سه‌رئێشه‌یه‌کی زۆر و به‌هێز، کە زۆربه‌ی کات دڵ تێکه‌ڵهاتن و رشانه‌وه‌ی لەگەڵە و هه‌ستییاری زۆر به‌ روناکی و بۆن و ده‌نگی به‌رز. سه‌رئێشه‌که‌ به‌ زۆری بۆ ماوه‌ی چوار کاتژمێر تا سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ به‌ ژانه‌سه‌ری لایه‌کی سه‌ر ناسراوه‌ به‌ڵام هه‌ندێک حاڵه‌ت ئازار له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی سه‌ردا هه‌یه‌.

گرنگترین هۆکاره‌کانی زیاتر بوونی شه‌قیقه‌:

1. سترێس و قه‌له‌قی.
2. تێک چونی خه‌و، که‌م خه‌وی، خه‌وتنی زۆر.
3. زۆر خواردنی مادده‌ی کافایین که‌ به‌زۆری له‌ چاو قاوه‌ و خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان دا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌پڕ وازهێنان له‌ خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه‌.
4. نه‌خواردنی ژه‌مێکی خواردن، یاخود به‌ڕۆژوبون.
5. هیلاکی زۆر و ماندوبونی به‌رده‌وام.
6. سوڕی مانگانه‌.
7. تێکچونی پەستانی ئاوهه‌وا، ره‌شه‌بای به‌هێز، سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر به‌رزایی، ناو فڕۆکه.
8. خواردن، وه‌ک په‌نیر، سێو، مۆز، مزره‌مه‌نیه‌کان، گه‌نمه‌شامی، چه‌ره‌س، پیاز، ته‌ماته‌، نه‌سته‌له‌، خواردنه‌وه‌ کحولیه‌کان به‌ تایبه‌ت شه‌راب، بونی مادده‌ی حافزه‌ له‌خواردن دا وه‌ک نیترات و مۆنۆسۆدیوم گلوتامات.
9. ئاو نه‌خواردنه‌وه‌ به‌ بڕی پێویست و وشکبونه‌وه‌ی له‌ش.
10. به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمان وه‌ک ئه‌ده‌لات، ئیندۆمید، هۆرمۆنی ئیسترۆجین وه‌ک له‌ حه‌ب و ده‌رزی مه‌نع.
11. ده‌نگی به‌رز، ژاوه‌ژاو، بۆنی تیژ.
12. جگه‌ره‌کێشانی پاسیڤ؛ واتە لە دەوروبەرت بکێشرێت

‏‎✨ سەدەف حاڵەتێکی درێژخایەنی پێستە کە دەبێتە هۆی گەشەکردنی خێرای خانەکان لەسەر پێست ئەم زیاد گەشەکردنە دەبێتە هۆی دروست...
17/02/2023

‏‎✨ سەدەف حاڵەتێکی درێژخایەنی پێستە کە دەبێتە هۆی گەشەکردنی خێرای خانەکان لەسەر پێست
ئەم زیاد گەشەکردنە دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەی ئەستوور و توێکڵدار کە لەوانەیە سوور ببێتەوە و بخورێت یان ببێتە هۆی قڵیشان و وشکبوونەوەی پێست.
سەدەف کێشەیەکی سیستەمی بەرگرییە. بەرگری لەش کاردانەوەی زۆری دەبێت لەسەر پێست و دەبێتە هۆی هەوکردن، ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەکردنی خانە نوێیەکانی پێست بە شێوەیەکی خێرا.
بە شێوەیەکی ئاسایی، خانە نوێیەکانی پێست هەر ٢٨ بۆ ٣٠ ڕۆژ جارێک گەشە دەکەن. بەڵام لەو کەسانەی کە نەخۆشی سەدەفیان هەیە، سێ بۆ چوار ڕۆژ جارێک خانە نوێیەکان گەشە دەکەن و دەچنە سەرپێست

مەترسیەکانی بەرزبونەوەی کۆڵیسترۆڵ چییە؟کۆلیسترۆڵ جۆرێکی چەورییە کە لەش پێویستی پێیەتی بۆ دروستکردنی پەردەی خانە و دروستک...
14/02/2023

مەترسیەکانی بەرزبونەوەی کۆڵیسترۆڵ چییە؟

کۆلیسترۆڵ جۆرێکی چەورییە کە لەش پێویستی پێیەتی بۆ دروستکردنی پەردەی خانە و دروستکردنی هەندێک هۆڕمۆن، وە لەبەر ئەوەئ کۆلیسترۆڵ لە ئاودا ناتوێتەوە بۆیە جگەر ناچارە چەورییە پڕۆتینیەکان دروست بکا کە کاردەکات بۆ گواستنەوەی کۆڵیسترۆڵ لە خوێندا.
بەڵام بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ کاریگەری نەرێنی زیانبەخشی هەیە لەسەر جەستە و مانەوەی بە بەرزی بۆ ماوەیەکی زۆر بە بێ هیچ چارەسەرێک دەبێتە هۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان کە ئەمەش دەبێتە هۆی کۆمەڵێک نەخۆشی مەترسیدار بۆ سەر ژیان، لە گرنگترینیشیان:

• جەڵتەی مێشک.
• جەڵتەی دڵ.
• سینگەکوژێ (ئازاری سنگ).
• بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
• نەخۆشی لولە خوێنەکانی پەلەکان.
• نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن.

زیادبوونی ڤیتامین دی زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت:-ئایا دەزانی زیادبوونی ڤیتامین D زیان بە گورچیلە دەگەیەنێ؟ زانایانی کەنەد...
11/02/2023

زیادبوونی ڤیتامین دی زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت:-

ئایا دەزانی زیادبوونی ڤیتامین D زیان بە گورچیلە دەگەیەنێ؟ زانایانی کەنەدا باس لە ڤیتامین دی دەكەن كە زیادبوونی لە لەشدا رەنگە ببێتە هۆی دروستكردنی كێشەی مەترسیداری تەندروستی و گورچیلە لەناو دەبات. لەگەڵ ئەوەی ڤیتامین D یەكێك لە پێویستییە گرنگەكان بۆ تەندروستی مرۆڤ و كەمی لە لەشدا چەندان كێشەت بۆ دروست دەكات، بەڵام زێدەڕۆیی لە وەرگرتنی یان زیادبوونی رێژەكەی لە لەش كاریگەری ترسناك و نەرێنی هەیە، بەم دواییەش توێژینەوەیەكی نوێ دەریخست كە ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە كەم ناكاتەوە.

نەخۆشی شەکرە جۆرێکی شێوانی مێتابۆلیزمی لەشە. لەم نەخۆشییەدا ڕێژەی گلوگۆزی خوێن بەرز دەبێتەوە، بە واتایەکی تر یان لەش نات...
06/02/2023

نەخۆشی شەکرە جۆرێکی شێوانی مێتابۆلیزمی لەشە. لەم نەخۆشییەدا ڕێژەی گلوگۆزی خوێن بەرز دەبێتەوە، بە واتایەکی تر یان لەش ناتوانێ ئەنسۆلینی پێویست بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن بەرھەم بھێنێت یان لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و بەم بۆنەوە ئەنسۆلین ناتوانێ کاری ئاسایی خۆی ڕاپەڕێنێ.
نەخۆشی شەکرە دوو جۆری سەرەکی ھەیە: شەکرەی جۆری یەک بەھۆی تیاچوونی خانەکانی بێتا لە پەنکریاسدا بەدی دێت کە دەبێتە ھۆی کەموکوڕی بەرھەم ھێنانی ئەنسۆلین. لە جۆری دوودا، لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و ناھێڵێ ڕێژەی شەکری خوێن دابەزێنێ. لە شەکرەی جۆری دوودا دیارە ھۆکارەکانی جینیتیکی، قەڵەوی و تەمەڵی دەوری سەرەکی دەگێڕن.

نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە:-
۱- تینوێتی
۲- ڕێشکە و پێشکەی چاو
۳- میزکردنی زۆر
٤- ماندویی و بێهێزی
٥- دابەزینی کێش
٦- لێڵی چاو

چارەسەر و خۆپارستن لە نەخۆشیەکە:-
شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنی بێ چارەسەرە، پێویستە نەخۆش ئاگاداری خۆراکی ڕۆژانە و ئاستی گلوکۆزی خوێنی بێت. گرنگترین خۆپاراستن لە توشبون بە نەخۆشی شەکرە لە ڕێگەی چاودێریکردنی یەردەوامی کێشی لەش، چونکە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ ھەیە لە نێوان نەخۆشی شەکرەو قەڵەوی.

ڤیتامین B12 چییە و چۆنە؟ڤیتامین B12  ماددەیەکی خۆراکی بنەرەتییە کە یارمەتی لەش  دەدات لە دروستکردنی DNA دا، خۆراک دادەتە...
31/01/2023

ڤیتامین B12 چییە و چۆنە؟

ڤیتامین B12 ماددەیەکی خۆراکی بنەرەتییە کە یارمەتی لەش دەدات لە دروستکردنی DNA دا، خۆراک دادەتە مێشک و سیستەمی دەمار و یارمەتی پێکهێنانی خڕۆکەوسورەکانی خوێن دەدات، ئەم ڤیتامینە بەشێوەیەکی سروشتی لە گۆشت و و ماسی و سنگی مریشک و بەرهەمە شیرەمەنیەکاندا هەیە ودەتوانێت بەشێوەی دەرمانیش لەتاقیگەکاندا بەرهەم بهێندرێت ، هەندێک،کەس ئەم پرۆتینەیان نیە کە یارمەتی لەش دەدات ئەم ڤیتامینە لەخۆراک و دەرمانەکان وەربگرێت ، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمی ڤیتامین و B12و توشی کەم خوێنی و بێهێزیان دەکات .

نەخۆشی دەردە پاشا ( Gout) چیە؟!نەخۆشی دەردە پاشا(بەانگلیزی پێی دەڵێن Gout ) نەخۆشیەکی ڕۆماتیزمیە کە بەهۆی زۆربوونی یوریک...
28/01/2023

نەخۆشی دەردە پاشا ( Gout) چیە؟!
نەخۆشی دەردە پاشا(بەانگلیزی پێی دەڵێن Gout ) نەخۆشیەکی ڕۆماتیزمیە کە بەهۆی زۆربوونی یوریک ئەسید لە خوێندا دروست دەبێ کە زیان بە جومگەکان دەگەیەنێت بەتایبەتی جومگەکانی پەنجەی دەست و پێیەکان کە وا دەکا هەڵبئاوسێ و ئازارێکی زۆری هەبێ کە بەتایبەتی پەنجە گەورەدا ڕوودەدات.

بۆچی ( زەیت یاخود ڕۆن ) پێویستە تەنها یەک جار بەکاربهێنرێت!ئەو شوێنە گشتیانەی كە خۆراکی لێ ئامادە دەکرێت هەروەها تەنانەت...
23/12/2022

بۆچی ( زەیت یاخود ڕۆن ) پێویستە تەنها یەک جار بەکاربهێنرێت!

ئەو شوێنە گشتیانەی كە خۆراکی لێ ئامادە دەکرێت هەروەها تەنانەت لەناو چێشتخانەی ماڵەكانیشدا ، پێویستە تەنها بۆ یەک جار ڕۆن یاخود زەیت بەکار بێنن لەكاتی ئامادەكردنی خواردندا ،
لەبەر ئەم زیانە تەندروستیانەی خوارەوە :

بەکار هێنانەوەی ( زەیت) زیاتر لە جارێك دەبێتە هۆی دابەزینی بەها خۆراکیەکەی ، هەروەها دەبێتە هۆی ڕوودانی ئۆکسان بەهۆی پلەی گەرمی بەرزەوە کە هۆکارە بۆ بەرهەم هێنانی مادەی ترسناکی (ئەڵدیهاید و کیتۆنات و Piroxide value) کە بە مادەیەکی گونجاو بۆ دروست بوونی شێرپەنجە دادەنرێت ، هەوەها بەهۆی پلەی گەرمی بەرزەوە ئۆکسان ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی ( تزنخ ) واتە گۆرینی ( تام و بۆن و ڕەنگ)ی ڕۆن و زەیتەکە ، هەندێک جار دەبێتە هۆی دروست بوونی مادەی کیمیایی زیان بەخش کە زیان بە گەدە دەگەیەنێت و بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی گیرانی شراین و جەڵدەی دەماغ و نەخۆشیەکانی دڵ و زیاد بوونی کۆڵستڕۆڵی لەش.

چۆن بزانین رۆن یاخود زەیت خراپ بووە:

1. ڕەنگی دەگۆڕێت بۆ ڕەنگێكی تۆخی تێر.
2. گۆڕانی چڕی زەیتەکە و بەرزبوونەوەی چڕیەكەی.
3. بوونی پاشەڕۆی خۆراکی لەناو زەیتەکەدا .
4. گۆڕانی تام و بۆنی زەیتەکە .
5. بوونی بڵق و دوکەڵ لەسەر زەیتەکە .

که‌می رێژه‌ی کالیسیۆم له‌ مرۆڤدانەبوونی توانای رۆشتن و کەمی توانای تەرکیز یه‌كێكن له‌ نیشانه‌كانلەشی مرۆڤێکی پێگەیشتوو پ...
12/12/2022

که‌می رێژه‌ی کالیسیۆم له‌ مرۆڤدا
نەبوونی توانای رۆشتن و کەمی توانای تەرکیز یه‌كێكن له‌ نیشانه‌كان
لەشی مرۆڤێکی پێگەیشتوو پێویست بە ۱٠٠٠ملیگرام کالسیۆم هەیە رۆژانە

یەکێک لە سەرەکیترین پێکهاتەکانی لەشی مرۆڤ کالسیۆمه‌ ، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە چالاکیەکانی خانەکانی جەستەدا و پێویستیەکی گرنگە بۆ ئێسک و ددانەکان ، بەڵام کەمی کالسیۆم زیانی هەیە بەتایبەتی لە منداڵاند ا.

کالسیۆم یارمەتیدەرێکی باشی گەشەی مێشک و زیادکردنی توانای بیرو هزر و دەمارەخانەکانی مێشکی منداڵانە، هاوکات رۆڵێکی باشی هەیە لە پتەوبوونی ئێسکدا.

نیشانه‌كانی كه‌می كالیسیۆم بریتییه‌ له‌ ، دواکەوتنی گەشەی منداڵ لەرووی گەشەی مێشک، یاخود ددان و لاوازی ئێسک کەمی جوڵە و نەبوونی توانای رۆشتن و کەمی توانای تەرکیز، هه‌روه‌ها کەمی کالسیۆم رەنگە کاریگەری لەسەر خەو هەبێت، بۆ نمونە درەنگ خەولێکەوتنی، یان زۆر بەئاگاهاتنەوە.

Address

سەرمەیدان بەردەم یاریگای شەقلاوە
Shaqlawa

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەرمـانخـانـەی ئــاراڤ ARAV Pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram