Sham Pharmacy - دەرمانخانەی شەم

Sham Pharmacy - دەرمانخانەی شەم دەرمانخانەی شەم - لەلایەن پزیشکی دەرمانساز سەرپەرشتی د

11/01/2022
Gaviscon Suspentionخۆراكی ناتەندروست و زۆر خواردنی چەوری و تونی  و جگەرەكێشان و دووگيانی هۆكاری سەرەکی  كێشەکانی بەد ھەر...
12/05/2021

Gaviscon Suspention
خۆراكی ناتەندروست و زۆر خواردنی چەوری و تونی و جگەرەكێشان و دووگيانی هۆكاری سەرەکی كێشەکانی بەد ھەرسی و ئازاری گەدە و گەڕانەوەی ترشەڵۆکن بۆ گەروو
❎زۆرینەی ئەو دەرمانانەی بەردەستن كاتێکی زۆریان پێویستە بۆ چارەسەری نيشانەکان
✅بەڵام گيراوەی (Gaviscon) بە دروستكردنی چينێک لەبەشی سەرەوەی گەدە كە رێگر ئەبێت لە دەرچونی ترشەڵۆک لە گەدە و ئاسانكردنی هەرسكردن... چارەسەری نيشانەکان دەکات بە كاتێکی كەم و بۆ ماوەیەکی درێژ.
بەتامی نەعنا دروستكراوە لە وڵاتی بەریتانیا.
✅سەلامەتە بۆ ئافرەتی دووگیان و شير دەر.
✅ گونجاوەبۆ تەمەنی ١٢ ساڵ وبەرەو سەرەوە.
✅گونجاوە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.

دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە

V***r Rubتوشی سەرمای وەرزی بويت و ناتەوێ دەرمان بەکار بهێنیت 💊❌؟؟ ئێستا مەلھەمی (v***r rub) سەلامەتترينە بۆ بەكارهێنان ب...
11/05/2021

V***r Rub
توشی سەرمای وەرزی بويت و ناتەوێ دەرمان بەکار بهێنیت 💊❌؟؟
ئێستا مەلھەمی (v***r rub) سەلامەتترينە بۆ بەكارهێنان بەبونی پێکھاتەیەکی سروشتی وا دەكات بۆ هەموو تەمەنێک گونجاو بێت.
بەبونی camphor) و menthol وthyme oil و (eucalyptus لەپێکھاتەکەیدا هەست بە ئارامی دەكەیت.
بەكاردێت بۆ :-
1. كەمكردنەوەی كۆکە.
2. كرانەوەی لووت و ئاسانی هەناسەدان.
3. ئيسراحەت پێکردنی ماسولكەكان.
4. کەمکردنەوەی ئازاری سەر.
دەتوانرێت لەکەڵ ئاوی گەرم تێكەڵ بكرێت و ھەڵمەکەی هەڵبمژرێت كە سنگ و لووت و قورگ دەکاتەوە يان ڕاستەوخۆ سەر سنگ و قورگی پێ چەوربكرێت.
گونجاوە بۆ ئافرەتی دووگيان.
گونجاوە بۆ منداڵی سەروو دوو ساڵ.

دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە

LF (lactose free milk) & lactose intolerance 🍼هەستیاری لاکتۆز گرفتێکی باوی هەرسە کە کۆئەندامی هەرس ناتوانێت شەکری لاکتۆز...
10/05/2021

LF (lactose free milk) & lactose intolerance

🍼هەستیاری لاکتۆز گرفتێکی باوی هەرسە کە کۆئەندامی هەرس ناتوانێت شەکری لاکتۆز بگۆرێت بۆگلوکۆز کە لەشیر و بەرهەمە شیرەمەنیەکاندا هەیە بەهۆی کەمی یان نەبوونی ئەنزیمی لاکتەیز.
🍼شیری بێ لاکتۆز یەکێکە لەو شیرانەی کە پێکهاتەکەی جیاوازە لەشیرە ئاساییەکان، گونجاوە بۆ ئەو منداڵانەی هەستیارن بە شەکری لاکتۆز.
🍼نیشانە سەرەکیەکانی هەستیاری بەلاکتۆز دوای چەند کاتژمێرێک لەخواردنی ئەو خۆراکانەی لاکتۆزیان تیایە دەردەکەوێت وەکو:-
🔷ئازاری سک
🔷سك چوون
🔷ئاوسانی گەدە و غازات
🔷دڵ تێک چوون

دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە

چۆن پارێزگاری لە تەندروستی گورچیلەکانمان بکەین🔹 خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو                                               ...
09/05/2021

چۆن پارێزگاری لە تەندروستی گورچیلەکانمان بکەین
🔹 خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو
🔹 وەرزش کردن🚴🏊🏋🏂⚽
🔹 نەکێشانی جگەرە و نێرگەلە 🚬
🔹 کۆنترۆڵ کردنی پەستانی خوێن ♥♥
🔹 دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش .
🔹 کۆنتڕۆکردنی شەکرە .
🔹 بەکار نەهێنانی دەرمان بە بێ ڕاوێژی پزیشکی دەرمانساز .

دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە

💎 ١٠ رێنمای ️گرنگ بۆ ئەو كەسانەی ئازاری پشتیان هەیە: 👇 1️⃣ كێشت دابەزێنە، چونكە كێشی زۆر كاریگەریەكی زۆر خراپی هەیە لەسە...
08/05/2021

💎 ١٠ رێنمای ️گرنگ بۆ ئەو كەسانەی ئازاری پشتیان هەیە: 👇
1️⃣ كێشت دابەزێنە، چونكە كێشی زۆر كاریگەریەكی زۆر خراپی هەیە لەسەر بڕبڕەكانی پشتت.
2️⃣ زۆر دانیشتن یاخود زۆر وەستان بە پێوە هەردووكی كاریگەریەكی خراپی هەیە، هەتا دەتوانیت لەجوڵەیا بە و خۆت بپارێزە لەهەر جوڵەیەكی خێرا یان هەڵەی بڕبڕەكانی پشتت.
3️⃣ لەكاتێكدا بتەوێت شتێك هەڵگریتەوە، پێویستە ئەژنۆت بچە مێنینتەوە نەك پشت.
4️⃣ لەكاتی دانیشتندا بەشێوەیەكی ڕێك دابنیشە.
5️⃣ لەكاتی نووستندا پشتیەكی مامناوەند بەكاربهێنە، باشترە لەسەر پشت یاخود لەسەرلا بخەویت، هەردوو ئەژنۆت پچەمینیتەوەو پشتیەك بخەیتە نێوان دوو ئەژنۆت (شێوەی منداڵ لەسكی دایكیدا).
6️⃣ هەوڵ دە پێڵاوەكانت نەرم و نزم بێت.
7️⃣ لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا پشتیەكی بچووك لە پشتتەوە دانێ، وەدووركەوە لە لێخوڕین بۆ ماوەی زۆر، ئەگەریش ماوەكە زۆر بوو پێویستە لەنێوانیان پشوو وەرگریت.
8️⃣ هەوڵدە كە بەپێوە دەوەستێت بەشێوەیەكی ڕێك بوەستیت و هەردووشانت بەرەو پشتەوە بەرەو ماسولكەكانی سكیشت بەرەو ناوەوە.
9️⃣ وەرزشی گونجاو و مەلەكردن دوو هۆكاری گرنگن بۆ كەمكردنەوەی ئازار، دەبێت وەرزش وەكو چارەسەر مامەڵەی لەگەڵ بكەیت.
🔟 لە کاتی هەستکردن بەئازار، مەیشارەوە، بەڵكو باسی كە لەگەڵ پزیشكەكەت و دەوروبەرت هەرچەندە كەمیش بێت

دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە

ئه‌سپرین (aspirin)یه‌كێكه‌ له‌و ده‌رمانە باوانەی به‌كاردێك بۆ ڕونکردنەوەی خەستی خوێن و ڕێگەگرتن لە جەڵدەی دڵ و نه‌هێشتنی...
07/05/2021

ئه‌سپرین (aspirin)
یه‌كێكه‌ له‌و ده‌رمانە باوانەی به‌كاردێك بۆ ڕونکردنەوەی خەستی خوێن و ڕێگەگرتن لە جەڵدەی دڵ و نه‌هێشتنی ئازار و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش،
ئه‌سپرین یه‌كیكه‌ له‌و ماددانه‌ی خوێن ڕوون و شلتر ئەكاته‌وه‌، لەبەر ئەوە پێویسته‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ نه‌شته‌رگه‌ری به‌كارهێنانی ئەم دەرمانە بوه‌ستێندرێت چونكه‌ ده‌رفه‌تی خوێنبه‌ربوون زیاد ده‌كات .
زیاد به‌كارهێنانی ئه‌سپرین مه‌ترسیداره‌ ، ئەگەر ئەم نیشانانە لە کەسەکەدا دەرکەوت واتە توشی ژەهراوی بوون بوە بەدەرمانەکە و پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکات وەک .... سه‌رئیشه‌ و دڵتێكهه‌ڵاتن و رشانه‌وه‌ و هه‌ناسه‌ سواری و بورانه‌وه.

دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە

چۆنییەتی هەڵبژاردنی کرێمە شێدارکەرەوەکان بەپێی جۆری پێست؟١- بۆدەموچاوی وشک :- پێویستە کرێمەکە کەمێک قورس بێ وەچەور بێ وە...
06/05/2021

چۆنییەتی هەڵبژاردنی کرێمە شێدارکەرەوەکان بەپێی جۆری پێست؟
١- بۆدەموچاوی وشک :- پێویستە کرێمەکە کەمێک قورس بێ وەچەور بێ وەمادەی (گلسرین glycerin, ترشی هیالۆرۆنیک hylauronic acid یاخود زەیتەکان بەتایبەت زەیتی شیا (زبدة الشيا ).
٢- بۆدەموچاوی چەور:- پێویستە بەشێوەی جێڵ یاخود کرێم بەڵام ڕوون وەسوک بێ وە هەڵمژینی خێرا بێ وە چەوری تێدا نەبێ (oil free) وەزیاتر ڕێژەی ئاوی تێدا بێ.
٣- بۆدەمووچاوی هەستییار:- پێویستە کرێمەکە هیچ مادەی بۆن وە مادەی پاراستن (مادة المحافظة) زیاتر لەمادەی سروشتی پێک بێت وەک مادەی aloe vera یان زەیتی گوێز هند .

دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە

گرنگترین ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی مانەوەی مێشک بەچالاکی لەوانە:✅خەوتن بەشێوەکی ڕێکخراو و ڕێک وپێک✅وەرزش کردن ✅بەکارهێنانی...
05/05/2021

گرنگترین ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی مانەوەی مێشک بەچالاکی لەوانە:
✅خەوتن بەشێوەکی ڕێکخراو و ڕێک وپێک
✅وەرزش کردن
✅بەکارهێنانی خواردنە دەریاییەکان یان ئۆمێگا سێ وەک تەواوکەری خۆراکی
✅ڕاهێنانی تایبەت بە بەهێزکردنی مێشک و بیرکردنەوە
✅هێشتنەوەی کێشی لەش بە تەندروستی
✅کەم کردنەوەی بەکارهێنانی شەکر و کاربۆهیدرات لەخواردندا
✅بەکارنەهێنانی ماددە کهولیەکان
✅خواردنەوەی ڕێژەی پێویست لە ئاو

دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە

هـەنـاسـەدان لـەڕێـگـەی دەمـەوە:-🔹دەبـێـتـە هـۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆش لەناودەم.🔹دەبـێـتـە هـۆی ووشک بونەوەی دەم و لوت و...
04/05/2021

هـەنـاسـەدان لـەڕێـگـەی دەمـەوە:-
🔹دەبـێـتـە هـۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆش لەناودەم.
🔹دەبـێـتـە هـۆی ووشک بونەوەی دەم و لوت و قوڕگ.
🔹دەبـێـتـە هـۆی چوونە ژوورەوەی تۆز و پیسی بۆ ناو بۆری هەناسەدان وسییەکان.
🔹هـەسـتـکـردن بە تەمەڵی وتوانای ئەنجام نەدانی کارەکانی ڕۆژانە.
🔹زیـادبـوونی لـیـک.
🔹بـەبـاشـی ناتوانیت بخەویت و هەناسە بدەیت ،دەبێتەهۆی پرخە پرخ.
🔹دەبـێـتـە هۆی چوونەژوورەی هەوابۆناوگەدە،ئاوسانی گەدە .

دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە

Address

Kaziwa
Slemani
46001

Opening Hours

Monday 13:00 - 00:00
Tuesday 13:00 - 00:00
Wednesday 13:00 - 00:00
Thursday 13:00 - 00:00
Friday 14:00 - 00:00
Saturday 13:00 - 00:00
Sunday 13:00 - 00:00

Telephone

07717623266

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sham Pharmacy - دەرمانخانەی شەم posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram