20/10/2025
ڕۆژێکی لە بیر نەکراو
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە ڕۆژێکی تایبەت بوو بۆ ڕێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکان کە تیایدا پێشوازی لە کۆمەڵێک کەسێتی وەرزشی جیا کرا و لە کەشێکی وەرزشی و پڕ لە قسەی خۆش و گێڕانەوەی یادگاری ڕۆژانی ڕابردوو پاشان میدالیای ڕێز و ستاییشی ڕێکخراو پێشکەش بەو ئازیزانە کرا.
سەرەتا بە هۆی نەگەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵاتەوە بەڕێز مامۆستا فەرەج باوکی یاریزانی دێرینی بالە ئامانج فەرەج میدالیای ڕێز و ستاییشی ڕێکخراوی پێشکەش کرا کە لە بری کاک ئامانج ئامادەی بۆنەکە بوو هەروەک مامۆستا ڕزگار کەمال قەڵغانێکی تایبەتی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد لە بری کاک ئامانجی دوورە وڵات.
پاشان خانمێکی پاڵەوان و کورد پەروەر خەڵات کرا کە ئەویش خاتو کوێستان کەریم بوو کە لە سوردەمی یاری کردنی دا یەکێک بووە لە پاڵەوانە دیارەکانی وەرزشی شاری سلێمانی و خانمێکی کورد پەروەریش بووە کە هەمیشە سرودی نەتەوەیی «ئەی ڕەقیب» وێردی سەر زوبانی بووە.
دواتر یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی باسکە خەڵات کرا کە ئەویش کاکە محەمەد حسێن بوو کە لە نێوەندی وەرزشی دا بە (حەمە ڕەش) ناسراو بوو یەکێک لە ئەستێرە ناوازەکانی شاری سلێمانی بوو ئێستاش بەردەوامە بە سکوڵی وەرزش لە زانکۆی سلێمانی و سەرقاڵی نامەی دکتۆرایە لە بواری وەرزش دا.
کۆتا میوانی خۆشەویستی ڕێکخراو مانو ئەحمەد عارف بوو کە بەڕێزیشیان ئەستێرەیەکی ناوازەی وەرزشە جیا جیاکان بوو لە شاری سلێمانی و ئێستاش هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری وەرزش و مامۆستای کۆلێژی زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سلێمانی یە.
لە کۆتاییش دا بڵاو کراوەی سێیەمی ڕێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکان پێشکەش بە شێخ دارای کەشناسی کەسێتی جوانی شاری سلێمانی و ئامۆزای کاکە ئامانج فەرەج کرا.
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکان