Tandrwste hawbash ته ندروستى هاوبه ش

Tandrwste hawbash ته ندروستى هاوبه ش Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Tandrwste hawbash ته ندروستى هاوبه ش, Doctor, rzgare, Slemani.

20/08/2018

به‌ ڕوخسارتا بزانه‌ کام ئه‌ندامی له‌شت نه‌خۆشه‌


بوونی زیپکه‌ له‌ سه‌رناوچا‌وان :
ناوچاوانی مرۆڤ په‌یواندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌ ده‌زگای هه‌رسکردن هه‌روه‌ها ئه‌و بۆشاییه‌ی که‌ له‌ نێوان برۆکاندا هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ ئه‌ندامی جگه‌ری مرۆڤه‌وه‌،له‌ کاتێکدا که‌ خۆراکێکی زۆر چه‌ور و ناته‌ندروست ده‌خۆیت ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی زیپبکه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌وان و نیوان برۆکان ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ که‌ ئه‌م خۆراکه‌ ناته‌ندروسته‌ بۆته‌ هۆی ماندووبونی و کێشه‌ له‌ کۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ری مرۆڤ دا.


دروست بوونی په‌ڵه‌ له‌سه‌ر ڕومه‌ته‌کان:
زۆر هۆکار هه‌یه‌ بۆ دروست بوونی په‌ڵه‌ له‌سه‌ر ڕومه‌ته‌کان له‌وانه‌ جێگای نوستنی پیس و تێکچون و ناهاوسه‌نگی هۆرمۆنه‌کان .ڕومه‌ته‌کان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه‌ به‌ سییه‌کانه‌وه‌،بۆیه‌ دروست بوونی په‌ڵه‌ له‌سه‌ر ڕومه‌ته‌کان نیشانه‌یه‌ بۆ کێشه‌ و نه‌خۆشی له‌ ده‌زگای هه‌ناسه‌دان و سییه‌کان .


زیادبوونی مووی له‌ش :
زیادبوونی مووی له‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ تێکچونی ده‌ردانی هۆڕمۆنی ئندۆکرین( endocrine) که‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ کێشه‌ی هیلکه‌دانه‌کان له‌ ئافره‌تان دا که‌ پێویسته‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا سه‌ردانی دکتۆری تایبه‌ت بکرێت.


زیپکه‌ له‌سه‌ر چه‌ناگه‌ :
دروست بوونی زیپکه‌ له‌ سه‌ر چه‌ناگه‌ نیشانه‌یه بۆ تێکچونی هۆڕمۆنه‌کان و ناهه‌وسه‌نگی له‌سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تاندا هه‌روه‌ها تێکچونی و ناهاوسه‌نگی له‌ ده‌ردانی هۆڕمۆنی ئندۆکرین که‌ له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشک بکرێت.


تاریک بوون و ڕه‌شبوونی چوارده‌وری چاو:
زۆرجارڕه‌شبوونی ژێرچاوکاتیه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاد بوو ڕه‌شای ژێر چاوبۆماوه‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌ گورچیله‌کانه‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ وشک بوونه‌وه‌ ،که‌م خواردنه‌وه‌ی ئاوو،کۆبونه‌وه‌ی ژه‌هر،بۆچاره‌سه‌ریش پێویسته‌ ئاو زۆر بخورێته‌وه‌و دوور بکه‌وینه‌وه‌ له‌ زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ وخواردنه‌وه‌ کحولیه‌کان و خوێ،وه‌ هۆ‌کارێکی تر بۆ دروستبوونی ڕه‌شای ژێرچاو که‌م خوێنیه‌.


گۆڕانی ڕه‌نگی زمان:
ئه‌گه‌رپێویستی له‌ش بۆ کانزای ئاسن و ڤیتامین B12 که‌م بووئه‌وا ڕه‌نگی زمان سور و به‌ئازار ده‌بێت،ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی زمان گۆڕا بۆ شین باونیشانه‌ی که‌م بوونی ئۆکسجینه‌ له‌ سوڕی خوێندا ،بوونی په‌ڵه‌ی سپی له‌سه‌ر زمان مانای توشبوونه‌ به‌ نه‌خۆشیه‌کی ناو ده‌م به‌ هۆی چه‌ند که‌ڕویه‌که‌وه
وةركيراوة‌.

08/08/2018

دە ئامۆژگاری زۆر گرنگ:
۱/ چاوەروان بە بەڵام هەرگیز مەوەستە
۲/ مامەڵە بکە بەڵام دوایان مەخە
۳/ نەترس بە بەڵام چاوقایم مەبە
٤/ سەرسەخت بە بەڵام ملهورمەبە
٥/ ئارام بە بەڵام بێ باک مەبە
٦/ سادەبە بەڵام ساویلکە مەبە
۷/ خێرابە بەڵام هەڵەشە مەبە
۸/ بڵێ بەڵێ مەڵێ هەتمەن
۹/ بڵێ نا بەڵام مەڵێ هەرگیز
۱٠/ بڵێ بۆت دەمێنم مەڵێ بۆت دەمرم

Address

Rzgare
Slemani
00964

Telephone

7707700000

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Tandrwste hawbash ته ندروستى هاوبه ش posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category