د.أومێد محمود یوسف گرتکی Dr.Omed

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • د.أومێد محمود یوسف گرتکی Dr.Omed

د.أومێد محمود یوسف گرتکی Dr.Omed Dr.Omed
د.أومێد محمود گرتکی
دەرچوی کۆلێژی پزیشکی
پزیشکی گشتی
نۆرینگەی پزیشکی میللی هەندرێنی ئێواران

25/10/2025
27/09/2025

ئەگەر تۆ خوای خۆت بناسی بە دڵ
هەموو مەرامت بۆ ئەبێ حاسڵ
خۆشەویستی خوا خەم ئەڕەوێنێ
کە خوات بوو کارت بە کەس نامێنێ
پیرەمێرد

23/09/2025

عَنْ عَائِشَةُ قَالَت:قَالَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ( مَنْ الْتَمَسَ رِضَا اللَّهِ بِسَخَطِ النَّاسِ كَفَاهُ اللَّهُ مُؤْنَةَ النَّاسِ وَمَنْ الْتَمَسَ رِضَا النَّاسِ بِسَخَطِ اللَّهِ وَكَلَهُ اللَّهُ إِلَى النَّاسِ.)

واتە: عائشە دەڵێ: پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم)فەرموویەتی: ( هەر کەسێک هەوڵی بەدەست هێنانی رەزامەندی خوای گەورە بدات ئەگەر بە تووڕە بوونی خەڵکیش بێت ئەوا خوای گەورە کێشە و ئەرکی خەڵکی لە کۆڵ دەکاتەوە وە هەر کەسێکیش هەوڵێ رەزامەندی خەڵک بدات ئەگەر بە تووڕەبوونی خوا بێت ئەوا خوای گەورە پشتی بەردەدات و دەیداتە دەست ئەو خەڵکە)

22/09/2025

نیشانەی نەخۆشییەکان:
ئەو نەخۆشیانەی کە کاریگەرییان لەسەر کۆئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ هەیە، تایبەتمەندی جیاوازیان هەیە بە پشتبەستن بەو کۆئەندامەی کە بەشدارە. لێرەدا دابەشکردنی تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی نەخۆشییەکان لە سەرانسەری کۆئەندامەکانی جەستەی مرۆڤدا دەخەینەڕوو:

١. نەخۆشیەکانی کۆئەندامی سووڕی خوێن
نموونە: بەرزی فشاری خوێن، ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، سستبوونی دڵ
تایبتمەندیەکان:
ئازاری سنگ (ئەنجینا)
بەرزبوونەوە یان دابەزینی پەستانی خوێن
ئاوسانی قاچەکان (ئاوسان)
ماندوێتی یان هەناسە تەنگی
ناڕێکی لێدانی دڵ (ناڕێکی لێدانی دڵ)

٢. نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسەدان
نموونە: هەوکردنی سییەکان، سیل
تایبتمەندیەکان:
کۆکە (وشک یان بەرهەمدار)
تەنگەنەفەسی (تەنگبوونی هەناسە)
خسخس یان گرژبوونی سنگ
زوو زوو هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان
لێو یان پەنجە شینبوونەوە

٣. نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس
نموونە: برینی گەدە، نەخۆشی کرۆن، هەوکردنی جگەر
تایبتمەندیەکان:
ئازاری سک یان گرژبوون
سکچوون، ڕشانەوە
سکچوون یان قەبزی
خوێن لە پیساییدا
نەمانی ئارەزووی خواردن یان دابەزینی کێش

٤. نەخۆشیەکانی کۆئەندامی دەمار
نموونە: جەڵتەی مێشک، نەخۆشی پارکینسۆن، ئیسکەلەرۆسیس
تایبتمەندیەکان:
لاوازی ماسولکەکان یان ئیفلیجی
گرژبوون
لەدەستدانی بیرەوەری یان سەرلێشێواوی
بێهێزی یان زەقبوونەوە
سەختی قسەکردن یان ڕۆیشتن

٥. نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناو
نموونە: نەخۆشی شەکرە، نەخۆشی کوشینگ
تایبتمەندیەکان:
سک ئێشە
ڕشانەوەو هێڵنج
سکچوون
قەبزی
ئاوسانی سک
ماندوێتی و بێهێزی
زیادبوون یان دابەزینی کێش
تینوێتی زۆر یان میزکردن
ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان
گۆڕانکاری لە باری دەروونی یان ڕەفتاردا

٦. نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ماسولکە و ئێسک
نموونە: هەوکردنی جومگەکان، پووکانەوەی ئێسک، تێکچوونی ماسولکەکان
تایبتمەندیەکان:
ئازار یان ڕەقبوونی جومگەکان
ئاوسانی و سنوورداربوونی جوڵە
لاوازی ماسولکەکان
شکانی ئێسک
شێواوی

٧. نەخۆشیەکانی کۆئەندامی بەرگری
نموونە: لوپوس، هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزم، ئایدز
تایبتمەندیەکان:
هەوکردنی درێژخایەن
زوو زوو هەوکردن
شەکەتی
پەڵە پەڵە
ئازاری جومگەکان

٨. نەخۆشیەکانی کۆئەندامی میز
نموونە: هەوکردنی بۆری میز بەردی گورچیلە، هەوکردنی گورچیلە
تایبتمەندیەکان:
میزکردن بە ئازار
خوێن لە میزدا
ئازاری بەشی خوارەوەی سک یان پشت
زۆرجار هاندانی میزکردن
ئاوسانی (بەهۆی لەکارکەوتنی گورچیلەوە)

٩. نەخۆشیەکانی کۆئەندامی زاوزێ
نموونە: ، شێرپەنجەی پرۆستات
تایبتمەندیەکان:
ناڕێکی سوڕی مانگانە
نەزۆکی
ئازاری حەوز
تێکچوونی ئیرەکشن
دەردانی نائاسایی یان خوێنبەربوون

١١. نەخۆشیەکانی کۆئەندامی پێست، قژ، نینۆک
نموونە: ئەکزیما، سەدەف، شێرپەنجەی پێست
تایبتمەندیەکان:
پەڵە یان خوران
برین یان گۆڕانی ڕەنگی پێست
هەڵوەرینی قژ
نائاسایی نینۆکەکان
پێستی وشک یان چەقەڵ

20/09/2025

بۆنی پایز دێت
باڵندەکان کۆچ دەکەن
خۆر پیر بووە
ئێوارەیە و کەس ئارەزوو ناکات بگەڕێتەوە بۆ ماڵ...
بۆنی پایز دێت..
ئێمە سەرقاڵی گوڵێکین..
لە پشت پەنجەرەکانەوە وەکو موسافیرێکی تەنیا...
چاوەڕێی دەنگی بارانین..
بۆنی پایز دێت..
درەختەکان پەککەوتون..
مانگ خۆی دەڕازێنێتەوە بۆ شەوە درێژەکان..
هەورەکان دڵیان پڕ بووە..
کاتی ئەوەیە زەوی ڕۆژووەکەی بشکێنێت

19/09/2025

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُونُواْ قَوَّٰمِينَ لِلَّهِ شُهَدَآءَ بِٱلۡقِسۡطِۖ وَلَا يَجۡرِمَنَّكُمۡ شَنَـَٔانُ قَوۡمٍ عَلَىٰٓ أَلَّا تَعۡدِلُواْۚ ٱعۡدِلُواْ هُوَ أَقۡرَبُ لِلتَّقۡوَىٰۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ

ئەی ئەو كەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە ، هەوڵبدەن بۆ خواو لەبەر خوا هەموو كارێكی خێر ئەنجام بدەن ، هەروەها بە شێوازێكی دادپەروەرانەش شایەتی بدەن ، نەكەن دوژمنایەتی هیچ كەس وهیچ لایەك هەڵتان نێت و واتان لێ بكات كە داد پەروەر نەبن ، هەوڵبدەن هەمیشە دادپەروەربن ، چونكە ئەوە نیشانەی تەقواو خواناسینە ، هەوڵبدەن هەمیشە خۆتان لە ڕەنجاندنی خوا بپارێزن و پارێزكار بن ، چونكە لە ڕاستیدا خوای گەورە تەواو ئاگادارە بە هەموو ئەو كار و كردەوانەی كە ئەنجامی دەدەن .

14/09/2025

عن أبي هريرة قال: قال رسول الله (ﷺ) إِنَّ السَلامَ إسْمٌ مِنْ أسماءِ اللهِ تَعالى فَأَفْشُوهُ بَيْنَكُم) .

واتە : أبو هریرە دەڵێ پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) فەرمووی (السلام-یەکێکە لە ناوەکانی خوای گەورە ئێوەش لە نێوان خۆتاندا پەخش و بڵاوی بکەنەوە.)

09/09/2025

Human body parts: بەشەکانی لەشی مرۆڤ

Head and Neck سەرو مل

Head سەر

Hair پرچ

Scalp پشتە سەر

Skull ئێسکی کەللە سەر

Forehead پێشەوەی سەر

Face ڕوو

Facial Features نیشانەکانی ڕوومەت

Eyes چاوەکان

Eyebrows برۆی چاو

Eyelashes برژانگی چاو

Nose کەپوو

Ears گوێ

Cheeks ڕوومەت

Mouth دەم

lips لێو

tongue زمان

teeth ددانەکان

gums پدوو

Chin چەناگە

Jaw شەویلاگ

Neck مل

Throat گەروو

Larynx (voice box) سندووقی دەنگ

Adam’s apple سێوی ئادەم

Shoulders شانەکان

Chest (Thorax) سینگ

Breasts مەمک

Ribs پەراسوو

Sternum ئێسکی ناوەڕاستی سینگ

Back پشت

Spine بڕبڕەی پشت

Shoulder blades (scapula) ئێسکی دەفەی شان

Abdomen سک

Navel ناووک

Waist ناوقەد

Hips نێک

Arms قۆڵ

Elbow ئەنیشک

Forearm باسک

Wrist مەچەک

Hand دەست

Palm لەپی دەست

Fingers پەنجەی دەست
thumb پەنجە گەورە
index پەنجەی شەهادە
middle پەنجەی ناوەڕاست
ring پەنجەی ئەڵقە
Little پەنجەی بچووک

Knuckles جومگە

Nails نینۆک

Pelvis حەوز

Legs لاق

Thigh ڕان

Knee چۆک

Ankle گوێزینگ

Feet پێ

Heel پاژنە

Toes پەنجەکانی پێ

Internal Organs ئەندامەکانی ناوەوە

Circulatory System کۆئەندامی سوڕان

Heart دڵ

Blood vessels لوولەکانی خوێن
arteries خوێنبەرەکان
veins خوێنهێنەرەکان

Respiratory System کۆئەندامی هەناسە

Lungs سییەکان

Trachea بۆڕی هەوای سەرەوە

Bronchi بۆڕی هەوای خوارەوە

Diaphragm ناوپەنچک

Digestive System کۆئەندامی هەرس

Esophagus سورێنچک

Stomach گەدە

Liver جگەر

Gallbladder تورەگەی زراو

Pancreas پەنکریاس

Small intestine ڕیخۆڵە باریکە

Large intestine (colon) ڕیخۆڵە ئەستوورە(کۆڵۆن)

Re**um ڕێکە

A**s کۆم

Urinary System کۆئەندامی میز

Kidneys گورچیلە

Ureters میزەڕۆ

Bladder میزڵدان

Urethra دەرچەی میز

Reproductive System کۆئەندامی زاوزێ

p***s چووک
te**es گوونەکان
prostate پڕۆستات

va**na زێ
uterus منداڵدان
ovaries هێلکەدان
fallopian tube جۆگەی فالووپ

Nervous System کۆئەندامی دەمار

Brain مێشک

Spinal cord دڕکە پەتک

Nerves دەمار

Endocrine System کۆئەندامی کوێرەڕژێنەکان

Thyroid ڕژێنی دەرەقی

Pituitary gland ژێرمێشکە ڕژێن

Adrenal glands ڕژێنەکانی سەر گورچیلە

Pancreas پەنکریاس

Skeletal System کۆئەندامی ئێسک

Skull ئێسکی کەللەی سەر

Spine (vertebrae) بڕبڕەی پشت

Ribs پەراسوو

Pelvis حەوز

Muscular System کۆئەندامی ماسوولکە

Address

Soran

Opening Hours

09:00 - 17:00

Telephone

+9647504679214

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when د.أومێد محمود یوسف گرتکی Dr.Omed posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to د.أومێد محمود یوسف گرتکی Dr.Omed:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram