نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری نە خۆشخانەی لەدایكبوون و مندالان لە سۆران
Pediatric and Maternal Teaching Hospital

بەناوی خوای گەورە بە داخ و پە ژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کوچی دوایی خاتوو (خونچه محمد حاجی کەورینی) دایکی خاتوو میدیا قاسم ب...
06/12/2025

بەناوی خوای گەورە

بە داخ و پە ژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کوچی دوایی خاتوو (خونچه محمد حاجی کەورینی) دایکی خاتوو میدیا قاسم بەرپرسی بەشی مندالان لە خۆشخانەکەمان رادەگەیێنین.‎بەم بۆنە خەمناکەوە خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە دواخەمیان بێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.

‏‎إنا لله وإنا إليه راجعون

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری‏‎‏

ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خزمەتگوزاری بەردەوام:ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی قورسی دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان لە نەخۆشخانەکە...
30/11/2025

ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خزمەتگوزاری بەردەوام:

ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی قورسی دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان لە نەخۆشخانەکەمان، بەهۆی پێوەنووسانی ناوەوەی زۆر و درێژخایەنی حاڵەتەکەی کە نەخۆشەکە، کە بۆ ماوەی چەند مانگێک سوودی وەرنەگرتبوو لە چارەسەر کردن بە دەرمان.
دوای ئەوەی خانمێکی تەمەن (٣٧) سال له سەرەتای دووگیان بوون لایەن پزیشکی پسپۆری ئافرەتان(دکتۆرە ناز احمد )به دووگیان بون لە دەرەوی منداڵدان دەستنیشان كرا . بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە و بوونی دووگیانی ئاسایی دەست دەکرێت بە پێدانی چارەسەری پزيشکی و دوایی راوێژ و وەرگرتنی رەزامەندی نەخۆش دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و لە ناو نەشتەرگەری دەردەکەوێت کە ئەم دوگیانیە ناسروشتیە لەدەرەوەی مندالدان ببو بە هوی پێوەنووسانی زۆری ئەندامەکانی زاوزێ و هەناوی ناوەوەی نزیک منداڵدانەکە .
خۆشبەختانە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکی سەرکەوتوو خانمەکە بە تەندروستیەکی زۆر باش ڕەوانەی ماڵەوە کرا.

تیمی نەشتەرگەری
د. ناز محمد احمد/ پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان
د.ستار سلیم /پزشکی پسپۆری نەشتەرگەری
د.روژمظفرعبدالرحمن پزیشکی پسپۆڕی سڕکردن
یاریدەدەری نەشتەرگەری پیمان عزيز
یاریدەدەری سڕکردن/رەمزیە عبدالله
سوپاسی تایبەت بەڕێز دکتۆرە میدیا پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان بۆ دابین لردنی هەموو یارمەتییەکی پێویست.
راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

ئەمرۆ لەنەخۆشخانەکەمان دایکێکی تەمەن  ٢٨ ساڵان کە ماوەیەکی زۆر بوو بێبەش بوو لە هەبوونی مندال  بە یەک سک دەبیتە خاوەنی ٤...
27/11/2025

ئەمرۆ لەنەخۆشخانەکەمان دایکێکی تەمەن ٢٨ ساڵان کە ماوەیەکی زۆر بوو بێبەش بوو لە هەبوونی مندال بە یەک سک دەبیتە خاوەنی ٤ مندال (سێ کور و یەک کچ) کە بەڕێگەی سروشتی لەدایکبوون ئەمەش بە فەزلی خوا دوای سەردانی کردنی و وەرگرتنی چارەسەری نەزۆکی لە لایەن دکتورە راضيه توفیق پسپۆری ئافرەتان ومنداڵبوون لەنەخۆشخانەکەمان . جێی باسە منداڵەکان لە پێش وادەیی خۆیان لەدایکبوون ولە ژێر چاودێری پزیشکیدان بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان .
تیمی لەدایکبوونی سروشتی بریتی بون لە:
د.راضيه توفيق/پزشکی پسپۆری ئافرەتان ومنداڵبون
د.دلسوز محمد صالح /پزشکی نیشتەجی دێرینی ئافرەتان ومنداڵبون
د.روژین على خدر/پزشکی نیشتەجی خولاو
دەولت قادر/ پەرستاری مامان
فەریبا مصطفی /پەرستاری مامان
راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

هوشیاریی تەندروستی و رێنمایی زانستی :ئەمرۆ بە هەماهەنگی لەگەل زانکۆی سوران/فاکەلتی پەروەردە/بەشی باخچەی منداڵان  چالاکیە...
20/11/2025

هوشیاریی تەندروستی و رێنمایی زانستی :

ئەمرۆ بە هەماهەنگی لەگەل زانکۆی سوران/فاکەلتی پەروەردە/بەشی باخچەی منداڵان چالاکیەک ئەنجامدرا لەنەخۆشخانەکەمان وەک هۆشیاری تەندروستی بۆئەو دایکانەکە تازە منداڵیان دەبێت لە رێگەی دروستکردنی کردنی نزیکەی 50 جۆری جیاوازی خۆراک و خواردنەوەی وزە بەخش و تەندروست .هاوکات دروست کردن و دابەش کردنی نامیلکەی زانسی لەلایەن قوتابیان سە بارەت بە شیردانی دایک کە چۆن ئه توانن لەرێگەی خواردنی تەندروست شیری خۆیان زیاد بکەن ، لە چ کاتێک دەست بە شیردان بکرێت و گرنگی شیر پێدانی سروشتی بۆ دایک و مندال خرایە روو..

هەر بمێنن بە سەلامەت
نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

خزمەتگوزاری تەندروستی بەردەوام..دواي ئەوەی ئافرةتێکی تةمةن ٤٥ سال کە بەرزی پەستانی خوێنی هەبوو پيشتریش چوارجار نةشتةرگةر...
22/10/2025

خزمەتگوزاری تەندروستی بەردەوام..

دواي ئەوەی ئافرةتێکی تةمةن ٤٥ سال کە بەرزی پەستانی خوێنی هەبوو پيشتریش چوارجار نةشتةرگةري جیاوازی بوی ئەنجام درابوو ،و پێکەوەلکانی زوری بەشەکانی سکی به يكەوە هەیبو و هەر ئەمەش ببویە هوی ئەوەی کە نەخۆشەکە ئازاريكی زۆر لە سكيدا دروست ببیت .
لە پاش راوێژکاری و ئەنجام دانی سۆنار و چەندین پشکنینی تر لە لایەن پسپۆرانی راوێژکاری دەرکەوت کە نەخۆشەکە گرێیەک بە قەبارەی( ٩سم *١٠ سم) لە هێلکەدانی چەپەدا هەیە ، بویە هەر زوو بڕیاری نەشتەرگەری بۆ درا بو لابردنی گرییەکە کە هوکاری سەرەکی ئازاری سکی بویە.
سوپاس بو خودا ئەم نةشتةرگەريەش بەسةركةوتوويي ئةنجام درا و خانمەكە بە تەندرووستيةكی جيگير رةوانةی مالةوة كرا‎..

نەشتەرگەریەكە بەسەربەرشتی:
د.روز على /پزیشكی پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایکبوون
د.مهاباد دلاوەر /پزشکی پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایکبوون
د.حەنان مهدی /پزیشكی نیشتەجێ دێرینی ئافرەتان
د.احمد محمد دمرانى/ پزیشکی پسپۆری سڕکردن
رمزیەعبداللە/ یاریدەدەری سڕكردن
پەیمان عزيز /یاریدەدەری نەشتەرگەری
‎. نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

خزمەتگوزاری تەندروستی بەردەوام:دوای ئەوەی کچێکی تەمەن ١٣ سال سەردانی راوێژکاری نەخۆشخانەکەمانی کرد بەهۆی ئازارێکی توندی ...
16/10/2025

خزمەتگوزاری تەندروستی بەردەوام:

دوای ئەوەی کچێکی تەمەن ١٣ سال سەردانی راوێژکاری نەخۆشخانەکەمانی کرد بەهۆی ئازارێکی توندی سکەوە، دوای پشکنین وسۆنارلە لایەن پزیشکانی پسپۆردەرکەوت کە ئەم خاتونە گومانی(ovarian torsion) سورانی هێلکەدان وکیسێکی گەورەی هێلکەدان بەقەبارەی(10cmx8cm)هەیە .هەر زوو بریاری(emergency laprotomy )نەشتەرگەری و لابردنی کیسەکە بە پاراستنی هێلکەدان بۆی ئەنجام درا.دوای مانەوەی نەخۆش بۆ ماوەی چەند ڕۆژ لەژێر چاودێری وورد بە سوپاس بۆ خودا بە تەندروستیەکی زۆر باش ڕەوانەی ماڵەوە کرا..

تیمی نەشتەرگەری:
١- د. نشمیل فرهاد مامند /پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان
٢-د.سلێمان زکریا سلێمان / پزشکی پسپۆری نەشتەرگەری
٣-د. سەردەشت پزیشکی پسپۆڕی سڕکردن
٤- یایدەدەری نەشتەرگەری/روناک قاسم
٥- یاریدەدەری سڕکردن/ سيد على

* جێی باسە رۆژانە دەیان نەشتەرگەری گەورەی جۆراو جۆر لە نەخۆشخانەکەمان ئەنجام ئەدرێن و زیاترلە پێنج سەد نەخۆش لە ڕاوێژكاری جیاوازەکانی نەخۆشخانە چارەسەردەکرێن ..
بەهیوای سەلامەتی..
راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

خزمەتگوزاری تەندروستی بەردەوام …دوايی پشکنین وسۆنارلەنەخۆشخانەکە مان بۆ ئافرەتێکی تەمەن ٤٠ ساڵ کە ٢ ساڵ بوو بەئازاری سک ...
09/10/2025

خزمەتگوزاری تەندروستی بەردەوام …
دوايی پشکنین وسۆنارلەنەخۆشخانەکە
مان بۆ ئافرەتێکی تەمەن ٤٠ ساڵ کە ٢ ساڵ بوو بەئازاری سک و سوڕی مانگانەی زۆر و کەم خۆینیەکی زۆرەوەئەیناڵاند دەركەوت كه چەندین گرێی جیاوازی ڕیشاڵى لە منداڵدانيدا هەيه MULTIPLE UTERINE FIBROID به قەباره ى ١٢ بۆ ١٣ سانتیمەتر و ئەوانی تر ٤ بۆ ٥ سانتیمەتر بوون. پاش چارە سە رکردنی کەم خۆێنیە و پێدانی خۆین بە نەخۆشەکە و هەڵسەنگاندنی لە لایەن پزیشکانی پسپۆر و بەرەزامەندی نەخۆشەکەدەست دەکرێت بە نە شتەرگە ری ولابردنی گرێیەکانی و هێشتنەوە و مانەوەی منداڵدان بە سەلامەتی.
سوپاس بۆ خوا نەخۆشەکە توانی بەبێ ئاڵۆزی و بەسەلامەتی بگەڕێتەوە ماڵەوە .

تیمی نەشتەرگەریی بریتی بون لەم بەرێزانەی خوارەوە :
د. بەفرین مەلا محەمەد – پزیشکی پسپۆری ئافرەتان
د.تەرزە-پزشکی پسپۆری سڕکردن
نیگا امین حسن مەلا -یاریدەدری سڕکردن
جیهان ارسلان-ياريدەدری نەشتەرگەری
هونیا یاسین-یاریدەدری نەشتەرگەری
هیوامان سەلامەتیتانە👩⚕

نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

خزمەتگوزاری تەندروستی گەورە...دوای ئەوەی کچێکى تەمەن ١٧ ساڵ بە ئازارێکی زۆری سک و بارى هۆشیاری ناجێگیر (شۆک) گەیەنرایە ن...
02/10/2025

خزمەتگوزاری تەندروستی گەورە...

دوای ئەوەی کچێکى تەمەن ١٧ ساڵ بە ئازارێکی زۆری سک و بارى هۆشیاری ناجێگیر (شۆک) گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان و ڕاستەوخۆ بەئەنجامدانی چەندین پشکنین وسونار دەرکەوت کە ئەم نەخۆشەگرێییەکی گەورەبەقەبارەی (١٠ * ٨ ) سم لەسەر هێلکەدانی ڕاستی هە یە. ڕاستەوخۆ تيمى نەشتەرگەرى نەخۆشخانە هەڵسان بەئەنجامدانى نەشتەرگەرى لابردنی گرێیەکە و هیشتنەوەی هێلکەدانەکە بە درووستی و کونتڕۆڵکردنی خوێنبەربوونەکەی ، وەرگرتنی چواربتڵ خوێن و پلازما.
ئەوەی شایەنی باسە نەخۆشەکە پێش کەمتر لە ساڵيك هێلكه دانی چەپی لابرابوو بە هۆی هەبوونی گرێ وتەنها هێلکەدانی ڕاستی مابوو … سوپاس بۆ خوا نەشتەرگەریەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا و تواندرا پارێزگاری بکەین لە هێلکەدانەکەی پاش چاودێریکردنی وردی نەخۆشەکە، لە کۆتاییدا سوپاس بۆ خودا باری تەندروستی نەخۆشەکە تەواو جێگیرکراو ڕەوانەی ماڵەوە کرایەوە..

نەشتەرگەریەكە بەسەربەرشتی:
د.هێرۆ مصطفی محمد/پزیشكی پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایکبوون
د.ئەژین کانەبی/پزیشكی نیشتەجێ دێرینی ئافرەتان
د.احمد محمد دمرانى/ پزیشکی پسپۆری سڕکردن
دلسوز على/ یاریدەدەری سڕكردن
شلیرجاسم /یاریدەدەری نەشتەرگەری

‎راگه ياندى نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

خزمەتگوزاری تەندروستی و رزگارکردنی خانمێک.دوای ئەوەی خانمێک گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان ونیشانەکانی ئەوەی دەگەیاند کە باری...
10/09/2025

خزمەتگوزاری تەندروستی و رزگارکردنی خانمێک.

دوای ئەوەی خانمێک گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان ونیشانەکانی ئەوەی دەگەیاند کە باری هۆشداری جێگیر نییە وسک ئێشەی زۆر توندی هەبوو ـ راستەوخۆ پاش پشکنینی پزیشک و سۆنار و پشکنینی تاقیگە دەرکەوت کە لە هەفتەی ١٥ ی دوو گیانییە و منداڵدانی کێشەی زگماکی هەیە ( دووپارچەیە) (uterine didlphys) و دووگیانیەکەی لەیەکێک لەپارچەکانە بەو هۆیە تووشی تەقینی منداڵدان و خوێن بەربوونێکی زۆری ناوەوە بووە، هەر زوو نەشتەرگەری لۆ کرا ٦ بوتڵ خوێن و پلازما و پلەیتلێتی وەرگرت و پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ سوپاس بۆ خوا بەتەندروستی زۆر باش رەوانەی مالەوە کرایەوە. لێرەوە زۆر سوپاسی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانە دەکەین کە ٢٤ کاتژمێر زۆر دلسۆزانە ئامادەن بۆ ڕزگارکردنی ژیانی هاولاتیانمان.

تیمی بەشدار بوو لە چارەسەر کردنی:
دکتۆرە ناز محمد /ئافرەتان و لەدایک بوون
دکتۆر /احمد پسپۆڕی سڕکردن
دکتۆرە/شەنگە پسپۆڕی تیشک و سۆنار
دکتۆرە/سەنا پزیشکی نیشتەجێی دێرین
یایدەدەری نەشتەرگەری/رووناک خان
یاریدەدەری سڕکردن/نیگا خان 'رمزیەخان
ستافی فریاکەوتنی نەخۆشخانە
نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

لەدایکبوونی پەیامبەری مرۆڤایەتی و فەخری کائینات پیرۆز بێت ئەمرۆ لەناو نەخۆشخانەکەمان (مزگەوتی دایک)کرایەوە .یەکێک لە پرۆ...
04/09/2025

لەدایکبوونی پەیامبەری مرۆڤایەتی و فەخری کائینات پیرۆز بێت
ئەمرۆ لەناو نەخۆشخانەکەمان (مزگەوتی دایک)کرایەوە .

یەکێک لە پرۆژە هەرە گرنگ و پێویستەکانی نەخۆشخانە دروستکردنی مزگەوتێکی گونجاو بوو تایبەت بە نوێژکردن و شوێنی پشوو و خوێندنەوە بۆ هاولاتیانی ئازیزمان.سوپاس بۆخودا بەسەرپەرشتی ستافی ئیداری نەخۆشخانە وخێرخوازان توانرا ئەم پرۆژەیەگرنگە بخرێتەخزمەتی هاولاتیانمان و لە ئێستادا ئەتوانن بەمەبەستی نوێژکردن و خوێندنەوە و وەرگرتنی پشوو بەکاری بهێنن بەتایبەت ئەوانەی لەشوێنە دوورەکان هاتوون و پێویستیان بە شوێنی مانەوەی شەوان و پشوو هەیە.

خزمەتکردن بەهاولاتیانی ئازیزمان گەورەترین شانازیە بۆمان.
راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

هاولاتی ئازیز  : _ _  ئێشکگری کارگێڕی (خفر اداري)  کارمەندێکی تایبەتمەندی  راسپێردراوە تا هاوکارتان بێت دوای دەوامی فەرم...
29/08/2025

هاولاتی ئازیز : _

_ ئێشکگری کارگێڕی (خفر اداري) کارمەندێکی تایبەتمەندی راسپێردراوە تا هاوکارتان بێت دوای دەوامی فەرمی .
کاتێک سەردانی نەخۆشخانە ئەکەیت و پێویستیت بە ڕێنوێنی و هاوکاری هەیە یاخود پێشنیارێکتان هەیە یان رەخنە و سەرنجتان هەیە سوپاستان ئەکەین کە پەیوەندی بە(ئێشکگری کارگێڕی) بکەن و هاوکارتان ئەبین تاکوبتوانین خزمەتێکی شایستە پێشکەش بکەین وکارئاسانیتان بۆ بکەین بەو پەری شانازیەوە ...

خزمەتی ئێوە ئەرکی پیشەیی ئێمەیە🌹..
ژمارەی ئێشکگری کارگێڕی 07517534979 📲
نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری🏪

سميناری تەندروستی و پەرەپێدانی کارامەیی پیشەیی ئەمرۆ لەژێرسەرپەرشتی بەرێوبەری نەخۆشخانە دووسێمیناری : زانستی ئەنجامدران ...
26/08/2025

سميناری تەندروستی و پەرەپێدانی کارامەیی پیشەیی
ئەمرۆ لەژێرسەرپەرشتی بەرێوبەری نەخۆشخانە دووسێمیناری
: زانستی ئەنجامدران بە ناونیشانی

1_ (Enhancing Patient Satisfaction in Hospital Laboratories)
بەرزکردنەوەی ئاستی دڵنیایی و قایلکردنی نەخۆش لە تاقیگەکانی نەخۆشخانەبەسوپاسەوەلەلايەن مامۆستای زانکۆ دکتۆرکارزان محمد

2_ (How to imrove communication skills with patients? )
چۆن پەیوندی خۆمان لەگەل نەخۆش باشتربکەین لە لایەن
م. شهلاء شکاک شریف پسپۆڕی مامانی و بەرپرسی یەکەی پەرەپێدانی پیشە یی بە ردەوام بۆکارمە ندانی نەخۆشخانە ئەنجامدارا.بەناوی نەخۆشخانە کەمان سوپاسی بەرێزیان دەکەین بۆ ئە و ئەرک وماندوبونە ی که کێشاویانە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی لە نەخۆشخانەکەمان.
نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

Address

سوران ،شەقامی جوندیان
Soran
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category