Zhalla Pharmacy صيدلية ژاله

Zhalla Pharmacy صيدلية ژاله ناونيشان : زةرگةتة تةنيشت مزگةوتى حاجى عوسمانى علاف

یادی سەروەر و پێشەوای مرۆڤایەتی پیرۆز بێت ..بەبۆنەی ئەم ڕۆژە موبارەکە تەنها لە ڕۆژی ٩/٤  لە (٪١٥- ٪٢٠ )داشکاندن ئەکرێت ب...
03/09/2025

یادی سەروەر و پێشەوای مرۆڤایەتی پیرۆز بێت ..
بەبۆنەی ئەم ڕۆژە موبارەکە تەنها لە ڕۆژی ٩/٤
لە (٪١٥- ٪٢٠ )داشکاندن ئەکرێت بۆ هەر بەڕێزێک لە ڕۆژەدا سەردانی دەرمانخانە بکەن..
نانیشان / سلێمانی- زەرگەتە- تەنیشت مزگەوتی حاجی عوسمانی علاف

15/09/2024
شامپۆی نانۆجین🔺پێکھاتەی ئەم شامپۆیە (growth factor)ی تێدایە کە یارمەتی ھێشتنەوە و بەھێزکردنی مووەکە دەدات 🔺جگە لەوە (red...
07/05/2022

شامپۆی نانۆجین
🔺پێکھاتەی ئەم شامپۆیە (growth factor)ی تێدایە کە یارمەتی ھێشتنەوە و بەھێزکردنی مووەکە دەدات
🔺جگە لەوە (redensifying amino acid)ی تێدایە کە یارمەتی تالە مووەکانی سەر دەدات بۆ بەھێزبوون کە رۆژانە لەگەل بەکارھێنانی ئەم شامپۆیەدا ھەست بە گۆرانکاری دەکەیت
🔺ھەروەھا ئەو کەسانەش دەتوانن بەکاری بھێنن کە شامپۆی (minoxidl)ی دژ بە رووتانەوە بەکاردەھێنن .
🔺ئەم شامپۆیە بۆ ئافرەتان بە رەنگی مۆر و پیاوان بە رەنگی شین بەردەستە .
🔺ئەم شامپۆیە جیاوازە لە چاو شامپۆکانی تر بەھۆی بوونی فاکتەری گەشە کردنی قژ و یارمەتی گەشەی قژ دەدات.
🔺ئەتوانرێ لەگەل شامپۆی (minoxidl) بەکاربھێنرێت.

🔹شێوازی بەکار ھێنان/سەرەتا شامپۆکە دەدەیت لە قژت و جوان بە بێخی سەر و تالەکانی قژ بلاوی دەکەیتەوە و مەساجی پێدەکەیت پاشان بۆ ماوەی دەقەیەک بۆ دوو دەقە پێوەی دەمێنێتەوە و پاشان بە ئاوێکی مامناوەند لە گەرم و سارد دەیشۆیتەوە.

🔹ئێستا لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە بە نرخێکی زۆر گونجاو.
🔹دەرمانخانەی ژاڵە زەرگەتە تەنیشت مزگەوتی حاجی عوسمانی عەلاف
دەرمانخانەکەمان ڕۆژانە لە کاتژمێر ۱ نیوەڕۆ تا ۱۲ ی شەو کراوەیە
۰۷۷۰۵۰۹۷۷۷۷

جەژنی رەمەزانتان لێ پیرۆز بێت ھاورێیان و دۆستانی پەیجەکەمان🌙بەو ھیوایەی رۆژوو و عیبادەتی ھەموو لایەک قبول بووبێت🤲ھیوامان...
02/05/2022

جەژنی رەمەزانتان لێ پیرۆز بێت ھاورێیان و دۆستانی پەیجەکەمان🌙بەو ھیوایەی رۆژوو و عیبادەتی ھەموو لایەک قبول بووبێت🤲ھیوامان سەلامەتی و تەندرووستیتانە ھەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن🌸
ھەردەم بەختەوەر بن ...

تەواوکەری خۆراکی (Fe Choco) تایبەت بە منداڵ.🍫یەكێك لە بەرھەمە  پڕ خۆراكی و تایبەتەکان بە تامی چۆکلێت.🍫ئەم بەرھەمە خاوەنی...
30/04/2022

تەواوکەری خۆراکی (Fe Choco) تایبەت بە منداڵ.

🍫یەكێك لە بەرھەمە پڕ خۆراكی و تایبەتەکان بە تامی چۆکلێت.

🍫ئەم بەرھەمە خاوەنی ماددەی ئاسن و کۆمەڵێک ڤیتامین و چەند ماددەیەکی کانزاییە کە پاڵپشتی گەشە و سیستەمی بەرگری لەشی منداڵ دەکەن.

🍫ھەموو ئەو ماددە خۆراکی و ڤیتامینانەی کە پێویستن بۆ (چارەسەری کەم خوێنی و گەشە)ی منداڵ لە ناو ئەم بەرھەمەدا دەستەبەر کراوە
وەک (ئاسن، ڤیتامین B6، ڤیتامینB12 ،بایۆتین، ڤیتامین B5، ڤیتامین C، زینک، فۆلیک ئەسید ،ڤیتامین B2) و چەند پێکھاتەیەکی تری گرنگ.

🍫بە تامی چۆکلێت دروستکراوە کە منداڵ ئارەزووی خواردنی دەکات و گرفت بۆ دایک و باوک دروست ناکات.

سودەکانی ئەم بەرهەمە:

🔺زۆر بەسودە بۆ چارەسەری كەمی خوێن.

🔺ئارەزوی خواردن زیاد دەکات.

🔺یارمەتی گەشەی منداڵ دەدات.

🔺سیستەمی بەرگری لەش بەھێز دەکات.

🔺لاوازی و بێھزی جەستە چارەسەر دەکات.

🔹شێوازی بەکارھێنانی....
-لە ڕۆژێکدا پێویستە یەک نەستلە لەم بەرھەمە بدەیت بە منداڵەکەت.

🔹ئێستا لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە بە نرخێکی زۆر گونجاو.
🔹دەرمانخانەی ژاڵە زەرگەتە تەنیشت مزگەوتی حاجی عوسمانی عەلاف
دەرمانخانەکەمان ڕۆژانە لە کاتژمێر ۱ نیوەڕۆ تا ۱۲ ی شەو کراوەیە
۰۷۷۰۵۰۹۷۷۷۷

:وشکبوونی ناودەمحاڵەتێکە لە ئەنجامی کەمبوونەوەی لیکی ناودەم ڕوودەدات کە لیکەڕژێنەکان لیکی پێویست دروست ناکەن بۆ تەڕکردنی...
28/04/2022

:وشکبوونی ناودەم
حاڵەتێکە لە ئەنجامی کەمبوونەوەی لیکی ناودەم ڕوودەدات کە لیکەڕژێنەکان لیکی پێویست دروست ناکەن بۆ تەڕکردنی ناودەم

کاریگەرییەکانی وشکبوونی ناودەم
١- بۆنی ناخۆشی دەم
٢- هەڵقڵیشانی لێو
٣- تێکچوونی تام
٤- برینی ناودەم
٥- کلۆربوونی ددانەکان

هۆکارەکانی وشکی ناودەم

زۆرجار لەوانەیە دەموشکی ڕووبدات بۆنمونە بەهۆی فشارێکی دەروونیەوە بەڵام ئەمە مەترسیدار نیە و کەسە دەگەڕێتەوە باری ئاسای پاش نەمانی هۆکارەکە، بەڵام ئەگەر دەم وشکی بۆماوەیەکی درێژ و بە بەردەوامی ڕووبدات، نابێت پشتگوێ بخرێت و لەوانەیە هۆکارەکەی یەکێک بێت لەمانە
١- دەرمان
٢- خەمۆکی و قەلەقی
٣- وشکبوونەوەی جەستە
٤- هەناسەدان بە دەم
٥- هەوکردنی لیکە ڕژێنەکان
٦- جگەرە کێشان و خواردنەوە کهولییەکان

چارەسەری وشکی دەم

١- خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو
٢- بنێشت جوین (بنێشتی بێ شەکر)
٣- بەکارهێنانی هەویری ددانی تایبەت بە چارەسەری ووشک بوونی دەم
٤- هەوڵدان بۆ هەناسەدان لە ڕێگەی لوتەوە، کەمکردنەوەی هەناسەدان لەڕێگەی دەمەوە.
٧-کەمکردنەوەی خواردنە زۆر ترشەکانی وەک لیمۆ و پرتەقاڵ

بە ھیوای تەندرووستیتان🌸

mentat syrupئەو شروبەی کە دکتۆرەکان دەینووسن بۆ بەھێز کردنی مێشک و بیرەوەری شروبی mentat براندی himalaya 😻سودەکانی ئەم د...
22/04/2022

mentat syrup
ئەو شروبەی کە دکتۆرەکان دەینووسن بۆ بەھێز کردنی مێشک و بیرەوەری شروبی mentat براندی himalaya 😻
سودەکانی ئەم دەرمانە گرنگە چیین؟
🔺یارمەتی بەھێز کردنی بیرەوەری دەدات ، ئەوانەی زوو شتیان بیر دەچێتەوە دەتوانن سوود لەم گیراوەیە ببینن.
🔺وززە بەخشێکی زۆر باشە.
🔺چارەسەری قەلەقی و دلە راوکێ دەکات.
🔺یارمەتی دەرە بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی خەو زراندنیان ھەیە.
🔺یارمەتی بالانس کردنەوەی ترشی ئەمینۆ دەدات (amino acid).

🔺یارمەتی کەمی چالاکی لەش دەدات و وا دەکات ئەندامەکانی جەستە فرمانەکانیان بە باشی ئەنجام بدەن.
🔺لەبەر ئەوەی تێکەلی چەن ماددەیەکی سروشتی کراوە بۆیە سەرچاوەکان دەلێن کە ھیچ زیانێکی لاوەکی نییە.

🔹ئێستا لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە بە نرخێکی زۆر گونجاو.
🔹دەرمانخانەی ژاڵە زەرگەتە تەنیشت مزگەوتی حاجی عوسمانی عەلاف
دەرمانخانەکەمان ڕۆژانە لە کاتژمێر ۱ نیوەڕۆ تا ۱۲ ی شەو کراوەیە
۰۷۷۰۵۰۹۷۷۷۷

بنێشتی نیکۆتین بۆ واز ھێنان لە جگەرە:سەبارەت بەم بەرھەمە:🔺ئەم بنێشتە بۆ ئەو کەسانە دروستکراوە کە دەیانەوێ بە رێگەیەکی ئا...
16/04/2022

بنێشتی نیکۆتین بۆ واز ھێنان لە جگەرە:
سەبارەت بەم بەرھەمە:
🔺ئەم بنێشتە بۆ ئەو کەسانە دروستکراوە کە دەیانەوێ بە رێگەیەکی ئاسان واز لە جگەرە کێشان بھێنن و تەرکی بکەن.
🔺دروستکراوی ولاتی بەریتانیایە.
🔺بە شێوازێکی ھێواش نیکۆتین بۆ مێشک دابین دەکات.
🔺لە جیاتی جگەرە کێشان بەکار دەھێنرێت.
🔺بە بری ٢ملگم و ٤ملگم ھەیە.
🔺شێوازی بەکارھێنانەکەی کە زۆر گرنگە:‼️
سەرەتا بنێشتەکە بە ھێواشی دەجویت تاوەکو ھەست بە نیکۆتینەکە دەکەیت! پاشان بۆ ماوەی ١ دەقە بنێشتەکە لە بەینی پووک و ژێر روومەت دەیھێلیتەوە تاکو جەستەت (خوێنەکەت) ئەو تامی نیکۆتینە ھەلدەمژێ. دووبارە دەیجویتەوە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک ئەم کردارە دووبارە دەکەیتەوە. وە ئەگەر پێویست بکا دەتوانی بنێشتەکە بگۆریت.

🔹ئێستا لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە بە نرخێکی زۆر گونجاو.
🔹دەرمانخانەی ژاڵە زەرگەتە تەنیشت مزگەوتی حاجی عوسمانی عەلاف
دەرمانخانەکەمان ڕۆژانە لە کاتژمێر ۱ نیوەڕۆ تا ۱۲ ی شەو کراوەیە
۰۷۷۰۵۰۹۷۷۷۷

سوود و گرنگی خواردنەوەی شیر لە بەیانیاندا:🔺تەندرووستی ئێسکەکان بەھۆی بوونی پێکھاتەی کالسیۆم تێیدا سوودی بۆ ئێسکەکان ھەیە...
14/04/2022

سوود و گرنگی خواردنەوەی شیر لە بەیانیاندا:

🔺تەندرووستی ئێسکەکان بەھۆی بوونی پێکھاتەی کالسیۆم تێیدا سوودی بۆ ئێسکەکان ھەیە.
🔺بۆ تەندرووستی ددان گرنگە.
🔺سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین ( B12-B2 )ە
🔺برێکی زۆر ماددەی خۆراکی تێدایە ، برێکی باش ماددەی خۆراکی وەک کالسیۆم ، چەوری سوود بەخش ، ڤیتامین D ، پرۆتین ، پۆتاسیۆم ، فۆسفۆر ، ڤیتامین A , زینک ، مەگنسیۆم ، سلینیۆم.
🔺سەرچاوەکان دەلێن کە پێویستە ئەوانەی تەمەنیان سەروو ٩ سالە! رۆژانە بری ٣ کوپ شیر بخۆنەوە بۆ تەندرووستی ئەژنۆ و ئێسکەکانیان بەسوودە و ھەروەھا وزە بەخشیشە.

بە ھیوای سوود بۆ ھەموو لایەک🌸

09/04/2022

تێستی ھێلکە دابەزین بۆ خانمان
تێستی نالی_بلوو بۆ پشکنینی هێلکەدابەزین
test

‏🇬🇧 بەرهەمهێنراوی ووڵاتی بەڕیطانیایە.

🔺بۆزانینی گرینگی ئەم تێستە دەبیت ئەوە بزانیت هەموو ئافرەتێک مانگانە تەنها یەک هێلکە دادەنێت و ئەم هێلکەیە بۆماوەی ۲٤ تا ۳٦ کاتژمێر لە بۆڕی فالوپ لەسەروی منداڵداندا دەمێنێتەوە، زانینی ئەم ڕۆژە چانسی منداڵبوونت زیاد دەکات ئەگەر ئەم ڕۆژە لەدەست بدەیت و نەزانی کام ڕۆژەیە بۆ جووتبوون دواتر هیچ چانسێکی منداڵبوون نامێنێت تا مانگی دواتر کەواتە ئەم تێستە گونجاوترین و ئاسانترین رێگایە بۆ ئەوەی لەماڵەوە و لەرێگای میزەوە بزانیت کام رۆژە گونجاو بۆ جووتبوون و کەی هێلکەکەت دابەزیووە و ئامادەیە بۆ پیتاندن لەگەڵ تۆو.

📌 بەکارھێنانە گرینگەکانی تری ئەم تێستە:-

🔺هەروەها یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دیاریکردنی #ڕەگەزی کۆرپەلە ئەمیش بەم شێوەیە:-

🧑 ئەگەر مەبەست دروستکردنی کۆرپەلەی #نیرینە (کوڕ) بێت, ئەوا هەرکە نالی لوو پۆزتیڤ بوو واتا هێلکەدابەزی پێویستە چاوەڕێ بکرێت بۆ ماوەی 12 بۆ 20 سعات ئینجا دەست بە جووتبوون بکرێ، و بەر لە هەرجووتبوونێک غسولی تفت بەکاربهێنرێت کە لە شێوەی صۆدیۆم بایکاربۆنەیت (NaHCo3) کە لە هەموو دەرمانخانەکان بەردەستە بە نرخێکی گونجاو، کە یارمەتی سپێرمی نیرینە دەدات بۆ گەیشتن بە هێلکە.
👩‍🦱ئەگەر مەبەست دروستکردنی کۆرپەلەی #مێینە (کچ) بێت ئەوا هەر کە نالی بلوو تێست پۆزتیڤ بوو بەزووترین کات دەست بە جووتبوون بکرێ تا ماوەی 12 بۆ 20 سعات و دوای ئەو کاتە چیتر جووتبوون نەکرێ و پێش هەر جووتبوونێکیش غسولی PH نزم واتا ترش بەکاربهێنرێ بە شێوەی داخیڵی (Vaginal do**he) کە یارمەتی سپێرمی مێینە دەدات کەوا بە چالاکی و خێرایی بگەن بە هێلکە.

🔺هەروەها بەکارهێنانێکی تری بۆ ئەوانەیە کە پیاوەکانیان رێژەی سپێرمیان کەمە لەو حاڵەتەدا بۆ ئەوەی ڕێژەی سپێرم زیاد بکات هەرکە پاکبوویەوە لە عادە جووتبوون ناکرێ و چاوەڕێ دەکرێ تاوەکو نالی بلوو تێست پۆزتیڤ دەبێ واتا هێلکەئامادە دەبێت، ئینجا جووتبوون ئەنجام دەدرێت کەواتە رێگری دەکەیت لە بەهەدەردانی سپێرم لەو کاتەی هێلکە ئامادە نیە.

🔺مەبەستێکی تری بەکارهێنانی نالی بلوو دەتوانرێت وەک ئامرازێکی منع کردن (contraception) بەکاربێت ئەویش بە خۆ دوورگرتن لە جووتبوون لەوکاتەی تێستەکە پۆزەتیڤ دەبێت بۆ ماوەی ٤۸ سعات.

✅ رێژەی ووردی نالی بلوو لە ئاستێکی زۆر بەرز دایە و زیاترە لە 99%.

🔹ئێستا لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە بە نرخێکی زۆر گونجاو.
🔹دەرمانخانەی ژاڵە زەرگەتە تەنیشت مزگەوتی حاجی عوسمانی عەلاف
دەرمانخانەکەمان ڕۆژانە لە کاتژمێر ۱ نیوەڕۆ تا ۱۲ ی شەو کراوەیە
۰۷۷۰۵۰۹۷۷۷۷

چی بکەین لە کاتی خۆل باریندا؟ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ خوڵ بارین نەکەین ئەوە ڕەنگە مەترسی گەورە بۆسەر ژیانمان دروس...
07/04/2022

چی بکەین لە کاتی خۆل باریندا؟

ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ خوڵ بارین نەکەین ئەوە ڕەنگە
مەترسی گەورە بۆسەر ژیانمان دروست بکات ئەویش لە ڕێی چونە ژوورەی گەردیلەکانی خۆڵ بۆ ناو بۆریچکەکانی هەوای سییەکانمان.
چی بکەین….؟
🔺زۆر گرنگە ئەوانەی نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە( وەکو ڕەبۆ ، تەسکبوونەوەی درێژخایەنی بۆڕی هەوا) و هەستیاری چاو و لووت! ماسک بەکاربێنن بەتایبەتی کاتی چونەدەرەوە.

رێنمایی پێویست:

🔺مانەوە لە ماڵەوە یان لە شوێنێکی داخراو، دەرگاو پەنجەرە بە باشی دابخرێ و هەوا نەدات و لەکاتی زۆر پێویست نەبێ نەیەنە دەرەوە.
🔺لە کاتی هاتنە دەرەوە ماسک ببەسترێ و بۆ ماوەی کەم بمێننەوە لەدەرەوە، زوو زوو ماسک بگۆڕدرێت.
🔺ماوە ماوە شوشتنی دەست و دەم و چاو تاکو دەنکۆڵەی خۆڵ نەگەنە سیەکان
🔺دوورکەتنەوە له خوراندنی چاو
🔹ئەوانەی هەستیاری چاویان هەیە کەمترین کات بچنە دەرەوە ئەگەر چونە دەرەوە عەینەک بەکاربێنن.
🔺وەرزشکردن و چالاکی قورس ڕاگرە
🔺مەهێڵن منداڵان بچنە دەرەوە .
🔺ئامێری پاککردنەوەی هەوا بۆ ناو ماڵەکەت بەکاربێنە.
🔺زوو زوو ئاو لە دەم و لوت و چاوت وەربدە.
🔹ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنی سیەکانیان هەیه، وا درووستە لەم دۆخەدا بەڕۆژوو نەبن تاکو دووربن لە زیاتر وشکبوونەوەی ناو دەم و ڕێڕەوی هەناسە، پێویستە بڕی شلەمەنی زیاتر وەرگرن
🔹ئەو کەسانەی بەڕۆژوون زیاتر پابەندنی ڕێنماییەکان بن و له نێوان بەربانگ و پارشێو بڕی باش و پێویست ئاو و شلەمەنی وەربگیردرێت.
🔹ئەو دەرمانانەی نەخۆش هەیەتی وەک خۆی بەڕێکی و شێوازی درووست وەرێ بگرێت بەتایبەت ( بەخاخ ).
🔹لەکاتی هەناسە تەنگی لەناکاو و تێک چوونی بارودۆخی هەناسەدان، ئەوا ڕاستەوخۆ سەردانی نزیکترین فریاکەوتن بکە چونکە پزیشکان و پەرستاران هەمیشە ئامادەن له فریاکەوتن بۆ هاوکاریتان.
🔹وریایی زیاتر و لەسەرخۆیی لە کاتی شۆفێری کردن بۆ دووربوون له زیانی گیانی.

بە ھیوای تەندرووستی بۆ ھەموو لایەک 🌸

Address

Sulaimania

Telephone

+9647705097777

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zhalla Pharmacy صيدلية ژاله posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category