تای خوێنبەربوون چییە؟
کۆمەڵێک نەخۆشی درمی ڤایرۆسین لەئاژەڵەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ، بەهۆی هەندێک مێرو بەتایبەت گەنە ومێشولە و چەند جۆرێکی هەیە وەکو دەنگ وایپۆلا و تای زەرد وکۆنگۆ و هیتر.
تای خوێنبەربوون چۆن دەگوێزرێتەوە؟
دوای گەزتنی ئاژەڵی تووشبوو لەلایەن گەنەوە و دواتر مرۆڤ دەگەزێت نەخۆشییەکە تووشدەکات و بەشێوەی راستەوخۆ ناگوێزرێتەوە واتە نەخۆشییەکی پەتایی نیە و پێویستی بە گوێزەرەوەیە و هەندێک جار دەستکاری پاشەڕۆ و میزی جرج و مشک هۆکارە و هەندێک جۆریان لەرێگەی تێکەڵبون لەگەڵ خوێن یان لیک یان جوتبوون لەگەڵ کەسانی توشبوو دەگوازرێنەوە.
ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن چین؟
دەکرێت گەنە و مێشولە و جرج و مشک و شەمشەمەکوێرە هەڵگربن.
کام ئاژەڵانە تووشدەبن؟
مەڕ و مانگا و هەندێک باڵندە تووشدەبن بەڵام بێ نیشانەن.
نیشانەکان لەمرۆڤدا چین؟
نیشانەکان بە تا دەستپێدەکات و دواتر ئازاری ماسولکە و ئێسک و جومگە و هەندێک جار سکچوون و دوای تووندبوونی نیشانەکان کە قۆناخێکی مەترسیدارە خوێنبەربوونی ژێرپێست و وەستانی گورچیلە و جگەر و قورسی هەناسە.
Be the first to know and let us send you an email when ONE Health-یه ک ته ندروستی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.