جیلی زێڕین

جیلی زێڕین تایبه‌ت به‌ یاده‌وه‌ریه‌کانی منداڵی

24/02/2021
ڕابواردنێکی مێژوویی👌بزانە سەیاقێک چۆن تۆڵەی خۆی لە مرورێک دەکاتەوە😂مرورێك دەگێڕێتەوە و ئەڵێ: ساڵی 2001 بووواجبم لە ترافی...
18/12/2020

ڕابواردنێکی مێژوویی👌
بزانە سەیاقێک چۆن تۆڵەی خۆی لە مرورێک دەکاتەوە😂

مرورێك دەگێڕێتەوە و ئەڵێ:
ساڵی 2001 بوو
واجبم لە ترافیك لایتێك بوو
بەیانیان سعات7 ئەچووم تا 3 ی ئێوارە.

بەرازیلیەکی تەکسی هەبوو هە موو ڕۆژێ وەستانی نەبوو هەر جرت و فرتی بوو ئیشی نەفەراتی دەکرد بۆ بازاڕ.
كێشەكە ئەوە بوو جاری وا هەبوو ئەهات منی لێ دیار نە بوایە لە سووری ئەدا منیش ڕۆژێک ئینجازەکەم لێ سەند و 10 دیناریشم غرامە بۆ نووسی.

ماوەیەکی پێچوو کابرا باش بووبوو کەم کەم بە وێ دا دەهات.
ڕۆژێک سعات 1ی نیوەڕۆ بوو دەركەوتەوە گەیشتە بەرامبەرم لەناو ترافیك لایت سەلامی لێ کردم و وتی:
سەعات چەند دەوامت تەواو ئەبێ ؟
وتم:
بۆ ؟
وتی :
ئەو عارەبانە ی لەفە ئەبینی ؟
وتم : ئا !
وتی :
ئەچمە لای پارەی ئەدەمێ بۆ خۆت و ماڵەوە لەفە ببەوە .
وتم : مەمنون نابێ!.

سوێندێك لە من سوێندێك لەو ،
وتم : باشە کاکە با قسەی تۆ بێت.
کابرای سایەق تەکسی پەڕیەوە لای عارەبانەی لەفەكە و
کابرای لەفەفرۆش دەستێكی بەرزكردەوە بۆ من
منیش دەنگم نە ئەگە یشتێ بە ئيشارەت وتم ئا بۆ منە!.
کابرای تەکسی ڕۆیشت،
سەعات 3 دەوامم تەواو بوو ،
چووم لەفەکان ببەم و بچمەوە ماڵەوە،
ڪه گەیشتمە لای عەڕەبانەی لەفەكە ،
وتم : دوو لەفەم بەرێ برسیمە لێرە ئەیخۆم .
كابرا وتی : بەسەرچاو برام!.
وتم :
تا من دوو لەفەكەم ئەخۆم تۆش لەفە سەفەریەكانم بۆ دانێ
ئەوەی سایەق تەكسیەکە پارەکەی واصڵ کرد!.
لەفەفرۆشەڪه وتی :
پارەی چی و حاری چی ڪاڪه؟!
ئەو بایی ١٠ دینار لەفەی سەفەری بردووە لەسەر حیسابی تۆ!

كە گوێم لەو قسەیەبوو خەریك بوو دڵم بوەستێ .
لە خەفەتا لەفەكانیشم نەخوارد.
پارەكەم دا پێی و ،
گوتم : دەستت خۆش ڪاڪه!.
وەلحاصڵ؛ پارەی غەرامەكەی لێوەرگرتمەوە 😂

ئەگەر مرورێک دەناسی تاگی بکە😄

کاتێک لە کۆتاییدا بۆت دەردەکەوێت ئەو کەسەی ژیانی وێرانکردیت خۆت بوویت!ھەمیشە ئەوە بزانە ھەر خۆت ھۆکاری بۆ باشبوون و ڕزگا...
27/11/2020

کاتێک لە کۆتاییدا بۆت دەردەکەوێت ئەو کەسەی ژیانی وێرانکردیت خۆت بوویت!

ھەمیشە ئەوە بزانە ھەر خۆت ھۆکاری بۆ باشبوون و ڕزگاری، ھەر خۆت ھۆکاری بۆ خراپی و زیندانیت!

بڕیارەکانی خودا و قسەی خەڵکی کاریگەری تەواوی لەسەر ژیانت ھەبووە..بەڵام لە کۆتاییدا دەبێت ھەر خۆت سەرچاوەی چارەسەر و شیفاء بیت!
. ببە بە خۆت.

ڕۆژێک دێت تێدەگەیت کە خۆتت نیگەران کردووە بۆ کەسانێک کە ئەوان هیچ گرنیان بە تۆ نەدەدا.

ڕۆژێک دێت تێدەگەیت کە هەڵەبوویت کە هێندە گرنگی بەو خەڵکانە بدەیت کە هیچ تۆیان لا گرنگ نیە و تەنها ئازاریان داویت.

ڕۆژێک دێت تێدەگەیت کە چەندە ساویلکە بوویت کە ڕێگەت بە نزیکەکانت دەدا کە بە ئارەزووی خۆیان ئازارت بدەن،
دەستکاری خەونەکانت بکەن،
درز لە ڕۆحتدا دروست بکەن،
پارچەی تر لە دڵت بدوورن و ڕەنگی تر لە ئەندێشەکانت ببڕن

چونکە بە دڵی ئەوان نیە.

ڕۆژێک دێت تێدەگەیت کە تۆ هیچ نەژیاویت،

بەڵکو خەڵک وەکو ئامێرێک بەکاریان هێناویت.

تێدەگەیت کە کۆنترۆلی ژیانی خۆتت بە دەستەکانی خۆت داوەتە دەست خەڵک،

کەچی گلەیی لە ژیان دەکەیت کە بۆچی دڵت خۆش نیە و ئاسوودە نیت.

بۆت دەردەکەوێت کە بە درێژایی ژیانت بە قسەی نەریت و سیستەم و کۆمەڵگا و کولتوور و هاوڕێ و خێزان و ئەم و ئەو ڕۆیشتوویت

تەنها بۆ ئەوەی قەبوڵت بکەن

و تۆیان بەدڵ بێت.

ڕۆژێک دێت تێدەگەیت کە هەڵەبوویت،

تێدەگەیت کە تەمەنی خۆتت بەفیڕۆداوە بۆ شتانی بێ بەها.

د. محمودی معزمی

حەمام کردن پێش سەردەمی( شامپۆ )☟کاتی خۆشۆردنی ئەو سەردەمە بێ گومان هەفتەی جارێک بوو ، یان پێنج شەم بۆ پێنج شەم  یان جومع...
27/11/2020

حەمام کردن پێش سەردەمی( شامپۆ )☟

کاتی خۆشۆردنی ئەو سەردەمە بێ گومان هەفتەی جارێک بوو ، یان پێنج شەم بۆ پێنج شەم یان جومعە بۆ جومعە بوو
یەکەم هەنگاو کە دایک بانگی ئەکردی وەرە دەی سەرەی تۆیە ئەووت ئەمنێک بانگت ئەکات بۆ ژووری تەعزیب ، جا لەوە ناخۆشتر ئەوەی پێش تۆ دەر ئەچوو هەردوو چاوی سوور هەڵگەڕابوو ئەوەنەیکە زیڕەی پێ ئەکردی😎
دوو هەم هەنگاو قاچت ئەخستە حەمامەکەوە ڕێک چەپۆکێکی جوانت ئەخوارد ئەیووت زووکە حەمامەکە سارد بووەوە ، جا دەست ئەکرا بەجل داکەندن قوڕ بەسەر ئەوەی سەری زل بوو ئەو بلوزانەی لە بەرت بوون زۆری تەسک بوو ملەکەی چونکە هەنێکی هی براکانی ترت بوون لەبەری تۆ 😫
دایکت کاتێ جلەکانتی دائەکەنی ئەووت مریشک پاک ئەکات دایئەپڵۆسیتەوە 🐔 ، جا دانەیەک و دوو و سێ نەبوو 😀 ،
هەنگاوێکیتر ، جارێ جامێ ئاوی ئەکرد بەسەرتا گەرمی سەروی 70 پلەی گەرمی بوو بووتایە ئاخ جامەکە بەخاڵی ئەیکێشا بەسەرتا ئەیووت وسسسس قسەنەکەی با سابون نەچێتە دەمتەوە😛
جا سابوونی چی لە بەرد ڕەقتر بوو ، جاری واش هەبوو بەدەستێوە بەر ئەبووەوە ئەیکێشا بە پەنجەی پێت مردنت بەچاوی خۆت ئەبینی
جا لە هەمووی ناخۆشتر لووتی توون توون ئەگرتی ئەیووت هنگ کە با لوتت پاک کەمەوە ، بەهەموو هێزت هنگت ئەکرد چڵمەکە لە کوێچکەتەوە ئەهاتە دەر چونکە دایکت لووتی گرتبووی 😬
هەنگاوێکیتر لەش شۆردن بوو بە لفکە جا لفکەی زبر و ڕەق ، کە ئەیهێنا بە لەشتا ئەووت پەنیر ئەدا لە ڕنە بێ ڕەحمانە شوختی تێ ئەخستی هههه
ئەیووت دەی قاچەکانت بێنە قاچێکت ئەخستە بەردەستی ئەیووت جوانەمەرگ بیت هەردوو قاچت بێنە ئیتر وای ئەزانی تۆ دوو باڵت هەیە کێشە نیە هەردوو قاچت هەڵبڕی ئەخلسکای 😟
هەنگاوێکیتر ووشک کردنەوە بوو قوڕم بەسەر خاولێکە خۆی تەڕ بوو بەحساب ووشکت ئەکاتەوە ڕێک ئەووت قەسابە و گۆشتت لێ ئەکاتەوە😬
دوای شانەکەی ئەهێنا بە قژ و سەرتا ئەووت گاسنی پێیە و ئەرز ئەکێڵێ جا ئازا بووی بڵێی ئاخخخخ ڕێک شانەیەکت ئەخوارد 😭
جا دیسان پێنج شەش بلوزی لەبەر ئەکردی بۆ ئەوەی سەرمات نەبێ جارجار قۆڵێکی لەبیر ئەچوو لەبەرت کات تۆش هەستت پێ نەئەکرد تا شەو لەجێگا ئیزعاجی ئەکردی ههههه
ئەیووت دەی فڵانم بۆ بانگ کە بابێت خۆی بشوات ، کە دەر ئەچووی لەحەمام ئەوەی دوای خۆت سەیری ئەکردی ڕێک ئەژنۆی ئەشکا 😀
وەرگیراوە

بەسەرهاتێکی پيرەژنە کەو مامۆستای بيرکاریپیرەژنێک ئەچێت بۆ خولی نەهێشتنى نەخوێندەواران و مامۆستای بیرکاری دەیەوێت فێری لێ...
23/08/2020

بەسەرهاتێکی پيرەژنە کەو مامۆستای بيرکاری

پیرەژنێک ئەچێت بۆ خولی نەهێشتنى نەخوێندەواران و مامۆستای بیرکاری دەیەوێت فێری لێدەرکردنی بکات بەڵام ئەم گفتوگۆیە لە نێوانیاندا دەقەومێت
مامۆستا: دایە گیان4-4دەکاتە چەند؟

پیرەژن:بەخوا ڕۆڵە نازانم باسی چی ئەکەیت
مامۆستا: دایە گیان یەعنی چوار چواری لێ بڕوات چەندی دەمێنێتەوە
پیرێژن: جا بۆچی لێی دەڕوات کوڕی خۆم
مامۆستا: دایە گیان تۆ لە کوێ دەژیت

پیرەژن: وەلله ڕۆڵە لە زستاندا لە شارم بەڵام بەهار هات ئەڕۆمەوە بۆ لادێ
ئێ زۆرباشە کەواتە ئەگەر لە لادێ چوار مەڕت هەبێ و گورگ هەرچواریان بخوات چیت بۆ ئەمێنێتەوە پیرەژن: وەلله هەر قازەکانم بۆ ئەمێنێتەوە😂

تۆی خوێنەرگەر ئەو پۆستەت بەدڵ بوو دووسێ کۆمێنت بنوسە
تاوەکوو هاوڕێکانیشت ئەو پۆستە ببینن...

تکایە شەیری بکەن با زۆرترین کەس بیبینێت
05/08/2020

تکایە شەیری بکەن با زۆرترین کەس بیبینێت

پێش ئەوەی دەست بەخوێندنەوەی بکەیت کەمێک زیرەک بەو تەرکیز بکە۱/چۆلەکەیەک لە لە دەست دا۲/جارێک لە لە تەمەندا۳/پاریس لە لە ...
28/07/2020

پێش ئەوەی دەست بەخوێندنەوەی بکەیت کەمێک زیرەک بەو تەرکیز بکە

۱/چۆلەکەیەک لە
لە دەست دا

۲/جارێک لە
لە تەمەندا

۳/پاریس لە
لە جیهاندا

دڵنیام تێبینیت نەکرد !

کە ووشەی( لە ) لە هەر ڕستەیەکدا دووجار نووسراوەتەوە ..تێگەیشتیت چی ڕوویدا ؟؟..تۆ لەسەر بنەمای ئەزموونەکانی پێشووی خۆت ئەقڵت بەرنامەڕێژ کردووە کە ووشەی( لە ) هەرگیز دووجار بەدوای یەکدا نانوسرێت ...هەر بۆیە مێشکت دووەمیانی تێبینی نەکرد و بە پێی ئەزموونەکانی خۆت ڕستەکەت بینی ...کەواتە تەنها بەو شێوەیە نا کە ئەبێت بیبینین .... بەڵکو ئێمە ڕاستی نابینین تەنها لە ڕێی ئەو شتانە نەبێت کە ئەزموونمان کردووە ...!!

هەر لەبەر ئەوە بڕیار لەسەر کەس مەدە ، بەتایبەت دەربارەی ڕابردوویان ...

ئێستا ئەگەر زیرەیکت ، یبدۆزەرەوە هەڵەکە لە کوێدایە؟

،ووتم کەمێک تەرکیز بکە

هەڵەکە !!!!

ووشەی زیرەیکت- زیرەکیت !
ووشەی یبدۆزەرەوە - بیدۆزەرەوە!
خۆمن باسم لە ژمارە نەکرد ..وانیە؟

پێویستە بگەڕێنینەوە بۆ باخچە

تەنانەت باخچەشت هەڵە خوێندەوە😬

ئەوەبۆ گەڕایتەوە گاڵتەم کرد بەڕاستی نووسراوە ویستم تەرکیزت هەبێت

ئەلوو شێتخایەنە ؟؟؟

شێتخانەکەش هەڵە بوو

بگەڕێوە ئەزانم خۆشت دوودڵیت ...!

بەقسەم ئەکەیت ئیتنحار بکە

ئەزانم دڵت خۆشە زوو ئینتحارەکەت دۆزیەوە
کەواتە باشتر بوویت ئێستا!!

دۆزینەوەی خود لە تەنها 10 چرکەدا:

با تاقیکردنەوەکە بکەین .

دارخورمایەکی بەرز بەرز ...هەیە
و چوار گیانداریش
شێر
زەڕافە
مەیمون
سمۆرە
هەرچواریان بڕیاری پێشبڕکیان دا تا مۆزێک لێ بکەنەوە بە خێراترین شێواز
تۆ پێت وایە کامیان براوە دەبن ؟

وەڵامەکەت وێنەدانەوەی کەسێتیتە ....
لە دە چرکەدا وەڵام بدەرەوە...
وەڵامەکەت چی بوو ؟؟...مەیەرە خوارەوە تا هەڵینەبژێریت!!


ئەگەر وەڵامەکەت :

زەڕافە= تۆ کەسێکی ناواقعیت
شێر= تۆ کەسێکی کە ڕاستگۆ نیت
مەیمون = تۆ کەسێکی زوو تیا دەچیت
سمۆرە =تۆ مرۆڤێکی بێ کەڵکیت

لەبەرئەوەی هیچ دارخومایەک مۆز ناگرێت...

هەستەکەم مێشکت هیلاک بوو پێویستت بە پشووە
بەداخەوە بۆ چەند ساڵ خوێندنت ...

سوپاس بۆزەدرەخەنەکەت .....ئەمجارەش زەردەخەنەت هەڵە خوێندەوە ....

هیوادارم کتێبیش ئاوا نەخوێننەوە

دەزانیت هەڵـۆ دەگاتە تەمەنی 40 ساڵی چی دەکـاتهەڵۆ 70سـاڵ دەژی بۆ ئەوەی بگاتە ئەم تەمەنـه دەبێت بڕیارێکی قـورس بـداتکەدەگ...
22/07/2020

دەزانیت هەڵـۆ دەگاتە تەمەنی 40 ساڵی چی دەکـات

هەڵۆ 70سـاڵ دەژی بۆ ئەوەی بگاتە ئەم تەمەنـه دەبێت بڕیارێکی قـورس بـدات

کەدەگاتە چل ساڵی نینۆکەکانی هێزی ئەوەیان نامێنێت کەنێچیریان پێ ڕاوبـکات کەسەرچاوەی ژیانێـتی

دەنوکە بەهێزەکەی بەتەواوی دەچەمێتەوە

بەهۆی تەمەن و زۆربوونی پەڕەکانی باڵەکانی قورس دەبن و زۆر بەزەحمەت دەتوانێت بفڕێت

ئەم حاڵە ناخۆشه هەڵۆ دەکاتە بەردەم دوو بژاردەی قورس یەکەم تەسلیم ببێت و بمرێت دووەم گۆڕانکاریەکی بەئازار ئەنجام بدا کە 150ڕۆژی پێدەچێت لەم150ڕۆژەدا چی دەکات

دەچێتە بەرزایی شاخێک کەهێلانەکەشی لەوێیە
سەرەتا دەنوکەکەی بەبەهێزی دەدات بە بەردە گەورەکاندا بـۆ ئەوەی بشکێـت
چاوەڕێ دەکات هەتا دەنوکی دێتەوە پاشان نینۆکەی دەشکێنێت کەنینۆکەکانی هاتنەوە
سەرجەم پەڕەکانی لێدەکاتەوە

دوای ئەم هەموو ناڕەحەتیـانە پێنج مانگ لەناخۆشی
دووبارە هەڵۆ دەسدەکاتەوە بەفڕین وەک ئەوەی تازە لەدایکبووبێت و بۆ ئەوەی 30ساڵی تریش بژی

هەندێ جار پێویستە ژیانی خۆمان بگۆڕین بۆ ئەوەی بەردەوام بـین لەژیـان گەرچی ئەو گۆڕانکارییه زۆریش ئازارمان بـدات..!!

بیرتان دێتەوە؟
03/07/2020

بیرتان دێتەوە؟

Address

Sulaimany
Sulaimanieh

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when جیلی زێڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram