پەرستار:::Nurse

پەرستار:::Nurse لەم پەیجەدا زانیاری زۆر بەسوود وەردەگریت لەسەر بواری تەندروستی و جوانکاری و فریاگوزاری سەرەتای

17/10/2025

سڵاو ھاورێیان و خۆێندکارانی ھەموو بەشە پزیشکیەکان
پێتان چۆنە لەم ڕۆوە ڕۆژانە بابەتێکی پزیشکی بە تێر و تەسەلی پۆست بکەین ئێوەش بە کۆمێنت پرسیار و ڕاوبۆچونی خۆتان لەسەر بابەتەکە بنوسن
بابەتەکان ھەمان ئەو بابەتانە ئەبن کە لە مەنھەجی بەشە پزیشکیەکان ئەوترێتەوە و وەک و کلاسێکی ئۆن لاین دەرسەکان ئەوترێتەوە
بۆ ئەوەی ئەو بابەتانە ی لە مەرحەلەکانی خوێندندا فریای نەکەوتون یاخود بە سەریعی خوێندوتانە لێرە بتوانن بە شێوەیەکی ئاسان تر و تێر و تەسەل وەری بگرن
#ھاوڕێکانتان #تاگ بکەن لە ژێر ئەم بۆستە

ھەموو ئەو پەیج و شوێنانەی ڕیکلام بۆ قەلەو بونی تەنھا دەمو چاو ئەکەن  دورە لە ڕاستیەوە و شتێک نیە نە خواردن نە کرێم کە بە...
17/10/2025

ھەموو ئەو پەیج و شوێنانەی ڕیکلام بۆ قەلەو بونی تەنھا دەمو چاو ئەکەن دورە لە ڕاستیەوە و شتێک نیە نە خواردن نە کرێم کە بە تەنھا دەم و چاو قەلەو بکات
قسەم لەسەر ھەنێ دەرمان نیە کە دەم و چاو ئەئاوسێنێت ✅
ئەویش زیانی زیاترە و پاش ماوەیەک وەک خۆت لێ یەتەوە 🚫
ئةگەر ئەتەوێ دەمو چاوت قەلەو بێ بەڕێگای سروشتی جسمیشت قەڵەو ئەبێت لەگەڵی😊
ئنجا دنیایەک ھاوڕێت تاگ بکە با دڵنیا ببنەوە 👍
خۆم لەماوەیەکی نزیکدا جەدۆلێکی زیاد کردنی کێش پلاوئەکەمەوە بۆتان 👌

10/07/2020

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین Dچییە؟

هەست کردن بە ماندوویەتی
بونی ئازاری ئێسک و ماسولکە
بێتاقەتی
درەنگ چاکبوونەوەی برین
وەرینی قژ
قەڵەوی
شەکرە
بەرزی پەستانی خوێن
لاوازبونی ئێسک
لاوازبونی تەرکیز و لەبیرچونەوە
-لەوانەیە کەمی ئەم ڤیتامینە ببێتە هۆی پەرەسەندنی شێرپەنجە بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک وپڕۆستات و کۆڵۆن .

سەرچاوەکانی ڤیتامین D کامانەن ؟

سەرچاوەی سەرەکی دەست کەوتنی ڤیتامین Dتیشکی خۆرە لەگەڵ ئەوەی بەبڕێکی کەم لە خۆراکەکاندا دەست دەکەوێت ئەمەش لیستی خۆراکەکانی ڤیتامین Dتێدایە:

ڕۆنی ماسی
ماسی تازە و ماسی تونە
کاڤیار
کوارگ
شیری سروشتی
هێلکە
پەنیر
خۆراکە دەریاییەکان

سڵاو ھاورێیان و خۆێندکارانی ھەموو بەشە پزیشکیەکان پێتان چۆنە لەم ڕۆوە ڕۆژانە بابەتێکی پزیشکی بە تێر و تەسەلی پۆست بکەین ...
28/05/2020

سڵاو ھاورێیان و خۆێندکارانی ھەموو بەشە پزیشکیەکان
پێتان چۆنە لەم ڕۆوە ڕۆژانە بابەتێکی پزیشکی بە تێر و تەسەلی پۆست بکەین ئێوەش بە کۆمێنت پرسیار و ڕاوبۆچونی خۆتان لەسەر بابەتەکە بنوسن
بابەتەکان ھەمان ئەو بابەتانە ئەبن کە لە مەنھەجی بەشە پزیشکیەکان ئەوترێتەوە و وەک و کلاسێکی ئۆن لاین دەرسەکان ئەوترێتەوە
بۆ ئەوەی ئەو بابەتانە ی لە مەرحەلەکانی خوێندندا فریای نەکەوتون یاخود بە سەریعی خوێندوتانە لێرە بتوانن بە شێوەیەکی ئاسان تر و تێر و تەسەل وەری بگرن
#ھاوڕێکانتان #تاگ بکەن لە ژێر ئەم بۆستە

15/03/2020

سێ توشبوی کۆرۆنای نوێ لە سلێمانی چاک بونەوە

دوای ئەوەی سێ توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە سلێمانی لەسەنتەری کۆرۆنا چارەسەریان وەرگرت چاک بونەوە، ئەمرۆ یەک شەمە 15-3-2020 گەرانەوە ماڵەوەو ژیانی ئاسایی خۆیان...

ئاسانترین ڕێگا بۆ تێگەیشتن لە کۆئەندامی هەرس 😀😝
06/03/2020

ئاسانترین ڕێگا بۆ تێگەیشتن لە کۆئەندامی هەرس 😀😝

 #نوێ.....دکتۆرەکان ئەو دەمە کۆسەرەیان دەرهێناوە لە ڕووخساری ئەو گەنجە کە زۆر قووڵ بووە(وێنەکان دانانێم بە تەواوی) گەر ت...
18/12/2019

#نوێ.....
دکتۆرەکان ئەو دەمە کۆسەرەیان دەرهێناوە لە ڕووخساری ئەو گەنجە کە زۆر قووڵ بووە(وێنەکان دانانێم بە تەواوی)

گەر تۆ خاوەن پیشەیەکی چەندین ساڵە کارت لەگەڵ بڕینی ئاسن و بەرد و کاشیە و....هتد.
تەنها پارەی ڕۆژێکی کرێکاریت بدە بە کڵاوێکی سەلامەتی لەو شێوەی وێنەکە بەمەش دەپارێزرێی لە ئازار و پارچەی بچوک کەوتنە چاو و برینی لەو شێوە لە ڕووخسارەت ئەگڵر ئەمانە بۆخۆت ناکەی لەبەر خێزان و خۆشەویستانی ترت بیکە کە چاوەڕێن ئێوارە بەبێ ئازاری چاو بە ڕووخسارێکی بێ برین بچیەوە لایان نەک لەبری پارە خەمیان بۆ ببەیەوە ماڵ و پارەی مانگێکێکی کارەکەت بکەیە مەسرەف و بۆ هەتایە جوانترین و دیارترین بەشی لەشت عەیبدار بکەی.
ڕۆژانە دەیان کەس دێنە فریاکەوتن بەهۆی بەرد و ئاسن کەوتنە چاو.
تکایە خۆشەویستانتان تاگ بکەن یان بە نامە بۆیان بنێرە ئەم بابەتە شەیربکەن لای خۆتان.
د.فەرمان
#سەلامەتی
زانیاری پزیشکی دروست
🌹

هەڵەیەکی زۆر گەورەهەیە زۆر جار پەرستارەبەڕێزەکان ئەیکەن لەکاتی لێدانی دەرزی دا کە لە سمت ئەدرێت کاتێک ئەوبەڕێزانە دەرزیە...
16/09/2019

هەڵەیەکی زۆر گەورەهەیە زۆر جار پەرستارەبەڕێزەکان ئەیکەن لەکاتی لێدانی دەرزی دا کە لە سمت ئەدرێت
کاتێک ئەوبەڕێزانە دەرزیەکە لێئەدەن کە نوکی سرنجەکەدەرئەکەنەوە لۆکەیەک بەشوێنی دەرزیەکەدا ئەهێنن و ئەڵێن تەواو . پەرستاری بەڕێز نەخێر ئەوە تەواونیە چونکە کە نوکی دەرزیەکە ئەکرێت بەگۆشتەکەدا بێگومان کۆمەڵێک وردە مولولەی خوێن ئەبڕێت ئینجا کە سرنجەکە دەردێنیتەوە ئەگەر ئەو لۆکەیە بۆماوەی یەک تا دوو خولەک لەسەر شوێنێی دەرزی لێ دانەکە دانەنێت و وە زەخت نەخەیتەسەر ئەو شوێنە
ئەوا پاش ماوەیەک ئەو شوێنە بەهۆی بڕینی ئەو مولولەخوێنانەوە شوێنەکەی شین و مۆر ئەبێتەوەو ئازار دروست ئەکات یان هەندێ جار خوێن لێ ڕۆیشتنەکە لە تەبەقەو چینی ناوەوەی ماسولکەکەدا ئەبێت و ئینجا شوێنەکەی خڕ ئەبێت و ئەبێت بەتۆپەڵ و بڕێکی زۆر کالیسیۆم کۆدەبێتەوە لەو شوێنەداو ئیتر ڕەق ئەبێت و وەک بەردی لێ دێت و لەکاتی دانیشتن و لەکاتی ڕۆیشتن و وەرزش کردن دا توشی ئازاری زۆرت ئەکات
دوای ئەوە ئەبێت بەنەشتەرگەری چارەسەری ئەو حاڵەتە بکرێت
ڕێنماییەکە ئەوەیە لەکاتی دەرزی لێ دانا ئەبێت پەرستارەکە لۆکەی تەعقیم کراو بەکار بهێنێت و دوای ئەوەی دەرزێەکەی لێ دا ئەبێت بەلای کەمەوە یەک بۆ دوخولەک و ئەبێت زەختیش بخرێتەسەر شوێنی دەرزیەکە
هاوڵاتی بەڕێز ئەگەر پەرستارەکەیش سەری قاڵ بوو بەهۆی زۆری ئیشەوە دەتوانیت خۆت ئەو ڕێنماییە پەیڕەو بکەیت
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک
به سوباسه وه وه ركيراوه

بەهۆی خەراپ یان زۆر بەكارهێنان و بەبێ ڕێنمایی و نووسینی پزیشكی دەم و ددان بەكارهێنانی هەندێك دەرمان لەلایەن هەندێك لە ها...
08/09/2019

بەهۆی خەراپ یان زۆر بەكارهێنان و بەبێ ڕێنمایی و نووسینی پزیشكی دەم و ددان بەكارهێنانی هەندێك دەرمان لەلایەن هەندێك لە هاوڵاتیانەوە لەنمونەی كەپسول یا گولاجی تێتراسایكلین _ Tetracycline Capsule یان غەڕغەڕەی كلۆرهێكسیدین _ Chlorhexidine Mouthwash و ....هتد. ەوە هەندێك لە هاوڵاتیان ددانەكانیان تووشی ڕەنگ گرتنی ددان یاخود بێ ڕەنگ بوون و تێكچوونی شێوەی ددان دەبن ، لەبەرە تكایە بەبێ ئاگاداری پزیشكی دەم و ددان هیچ چارەسەرێك لە خۆتانەوە یان لە دەرمانخانە و نۆرینگەكان وەرمەگرن بۆ ئەوەی بەدووربن لە خەراپبوون و تێكچوونی ددانەكانتان.

02/09/2019

سرکه ی سێو له بری زاهی و پاککه ره وه کیمیاویه کان ...

ئەرێ قەت (زاهی) تان خواردووە ؟؟!
زاهی یان روونتر بڵێم ( الصابون السائل ) سابوونی شل ، بەڵێ زاهی ئەو سابوونەیە کە هەموو رۆژ ئافرەتان قاپی پێ دەشۆن .

لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە زاهی دەبێتە هۆی شێرپەنجەی کۆڵۆن وگەدە .. لەوانەیە بپرسی جا ئێمە خۆ نایخۆینەوە تا تووشی شێرپەنجەمان بکات؟!
بەڵێ وایە بەلام تۆ رۆژانە دەیخۆیتەوە ....چۆن؟!

کاتێک قاپ وقاچاخ بە زاهی دەشورێت ئەوا هەرچەند هەوڵ بدەین بە ئاو بیشۆین و بسمیلی بکەین ئەوا زاهیەکە بە قاپەکانەوە دەنووسێ و بەتەواوی لێ ی نابێتەوە هەر چەند ئاوی زۆریشی پێدابکەین..لەئەنجامدا کاتێک خواردنێکی گەرم لەو قاپە دەکرێت ئەوا ئەو زاهیەی بەقاپەکەوە نووساوە تێکەڵ بە خواردنەکە دەبێ .....واتا ئێمە سابوونەکەمان خوارد کە دەبێتە هۆی شێرپەنجە

ئەی چارەسەر چیە؟؟؟؟!!!!!
ئەو کەفاوەی کە قاپەکانی پێ دەشۆیت دەتوانی یەک دوو کەوچک لە سرکەی سێو(خل تفاح)ی تێ بکەی .چونکە سرکەکە لێناگەرێ زاهی وسابوونەکە بە قاپەکانەوە بنووسێ هەروەها قاپەکان زۆر ڕەونەقدارو سپی دەکاتەوە .

هەروەها تێبینیەکم بۆ ئەو ئافرەتانە هەیە کە فاس بەکاردەهێنن بۆ سپیکردنەوەی قاپوقاچاخ دەڵێم زۆر ترسناکە چونکە ئەو فاسە کە مەوادی کیمیاییە بە قاپەکانەوە دەنووسێ واتا هەر چەند بیشۆی لێ نابێتەوە بە تەواوی بۆیە خواردن لە ناو ئەو قاپ وقاچاخانە دەخورێ بە تایبەتی خواردنی گەرم کە تێکەڵی یەکتر دەبن و دەچێتە گەدەمانەوە و تووشی شێرپەنجەی گەدەو کۆڵۆن دەبین وا باشترە لەجیاتی (فاس ) سرکەی سێو بەکار بێ بۆ سپی کردنەوەی قاپەکان کە هیچ زیانی نیە.
ئەویش بەم شێوەیە:
یەک پەرداخ لە سرکەی سێو لەگەڵ پێنج پەرداخ ئاو تێکەڵ دەکرێت و پاشان بۆماوەی سەعاتێک قاپەکانی لە ناودا بەجێ دەهێڵین پاش ئەوە قاپەکان سپی و خاوێن دەبنەوە
من بۆخۆم ئەم رێگایانە بەکاردێنم بۆ قاپ شووشتن .

به ڕێزه وه وه رگیراوه له
(پایزی تەمەن) ه وه

Address

Sulaimania, As Sulaymaniyah
Sulaimanieh

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەرستار:::Nurse posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category