20/07/2022
پێش مانگێک، دراوسێکەمان داوای ڕەمزی خەتەکەمانی کرد،
منیش بەبێ دوودڵی خەتەکەم بۆی کردەوە...
ئیمڕۆ له کار دەگەڕامەوە، ئەویش لەبەر دەرگابوو، کەمێک پێکەوە قسەمان کرد، وتی ئەکاوتنێکی NETFLIXم هەیە،
منیش بە سۆعبەتەوە وتم:
ڕاستی مەجالم زۆر کەمە، بەڵام زۆرباش دەبێت
بۆ منیشی بکەیتەوە بۆ ئەوەی تەماشای هەندێ دراما بکەم...
ژنەکەی لەدوورەوە وتی:
ناوەڵڵا ناتوانین، چونکە من پارەکەیم داوە و
ناتوانم کەس بەشداری پێ بکەم...
پیاوەکەی داوای لێبوردنی کرد،
منیش وتم: ڕەحمەتت لێ بێت، هیچ کێشە نییە...
چوومەوە ماڵەوە،
دوای نیو سەعات دایان لە دەرگا، دراوسێکەمان بوو، وتیان: خەتەکە ئیش ناکات!
وتم: ڕەمزەکەیم گۆڕیووە، چونکە تەنها خۆم مانگانە پڕی دەکەمەوە...
ژنەکەی ویستی قسە بکات،
بەڵام نەمهێڵا و وتم:
"دادەگیان، من خەتی خۆمم هەیە،
تۆیش Netflixی خۆتت هەیە، هەر کەسێکمان بەڕێی خۆماندا، هیچ بووە؟!"
٭ پێوستە خۆشەویستی، ڕێزگرتن، بەخشین، پیاوەتی، خزمەتکردن..... لە هەردوولاوە بێت،
نەک کەسێک هەر داوا بکات و هیچ نەبەخشێـت،
داوای کۆمەڵێک ماف بکات و مافی کەس نەدات...
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی